یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ وەرزشوانێکی بۆکانی بە ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا__ بەنداوی تاڵوار لە بیجاڕ، سەرچاوەی شارستانیەتی ناوچەی زاگرۆس لەناو دەبات__ کۆبوونەوەی سەر لەنوێی خوێندکارانی شیناوێ لە بەردەم دەفتەری رۆحانی__ لە سێدارەدانی 8 زیندانی لە زیندانی بەندەرعەباس__ زیاتر لە 90 لەسەدی کرێکارانی ئێران بە قەراردادی کاتی کار دەکەن__ موگرینی جێگای کاترین ئەشتۆنی گرتەوە__ راوێژکاری ئەردۆغان هەنگاوەکانی داهاتووی چارەسەری کێشەی کورد دەخاتە روو__ نەتەوەیەکگرتوەکان: نیوەی گەلی سووریا ئاوارەن

وەرزشوانێکی بۆکانی بە ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوێنەگر و وەرزشوانیکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، پاش دوو مانگ لە دەستبەسەر کرانی، دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی  ئێران حوکمی زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپاند. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردوو، رێکەوتی ٥ی خەرمانان، فاتێح خوسرەوی، تەمەن تەمەن ٣١ سال و کوڕی محەمەد، باوکی دوو منداڵ، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە دادوەریی جەوادی کیا حوکمی ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی فاتێح خوسرەوی راگەیاندØ› ئەو وەرزشوانە کوردە، لەلایەن ئیتلاعاتی بۆکانەوە تۆمەتی "تەبلیغ بە دژی نیزام" و "لایەنگری لە یەکێک لەحیزبە کوردییەکان"ی دراوەتە پاڵ. فاتێح خوسرەوی کە بەبێ پارێزەر دادگایی کراوەو ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە، هەتا ئێستا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی مەهاباد راگیراوە رەوانەی زیندان نەکراوە. فاتێح خوسرەوی، کە ماوەی ١١ ساڵە ئەندامی تیمی والیباڵی شارستانی بۆکانە و بەشداریی لە چەندین یاریی میللییشدا کردووە، پێشتریش لە ساڵی ١٣٨٩دا دەستبەسەر و بۆماوەی ١ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکاندا مابوویەوە، کە دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.بەنداوی تاڵوار لە بیجاڕ، سەرچاوەی شارستانیەتی ناوچەی زاگرۆس لەناو دەباتهەوڵی بەرپرسانی حکوومەتی بۆ ئاوگیریی بەنداوی بیجاڕ، شارستانییەتێکی ٣٧٥٠  ساڵە بەرەو لەناوچوون دەبات. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئەنجامی هەڵدانەوەکانی ٢٠  رۆژی رابردوودا، ئاسەواری مێژوویی شارێکی کەونارا لە ناوچەی "چەنگی هەڵماس"ی شارستانی بیجار دۆزراوەتەوە. هاووڵاتییەکی کورد لە بیجاڕ بە هەواڵدەریی میرات فەرهەنگی راگەیاندووەØ› "بەهۆی ئەوە هەڵدانەوەی چەند حەفتەی رابردوو، سەرەڕای ئەوەیکە کانگەیەکی ئاسن)مان دۆزییەوە، ژمارەیەک ئیسک و پرووسک و کاسەسەریشمان دۆزییەوە". ئەو ئاسەوارنەی کە دۆزراونەتەوە، سەرەنێزە، زرێی شەڕ لە خۆ دەگرێت، کە مێژووەکەیان بۆ شەش هەزار ساڵ پێش زایینی مەسیح دەگەڕێتەوەو کۆمەڵێک نەخش و نیگاری ئەو سەردەمەیان لەسەر نەخشیندراوە.بەخشداری چەنگی هەڵماس دۆزرانەوەی ئاسەواری مێژوویی و شارە کەوناراکەی پشتڕاست کردۆتەوەو هاوکات داوای کردووە ئاوگیریی بەنداوی تاڵوار رابگیردرێت، کە بڕیارە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا ئاوگیری بکرێت، کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی ئەو ئاسەوارە مێژووییە. جێگەی باسە کە لەگەڵ ئەوەیکە ٥ گوندی ئەو ناوچەیە بەهۆی ئاوگیریی بەنداوەکەوە دەچنە ژێر ئاو، ٢٢ شوێنەواری کەونارای وەک تەپۆڵکەی مێژوویی گوندی "چلە میران"، کە مێژووییەکی ٨ هەزار ساڵەی هەیە، بەرەوڕووی لەناوچوون دەبێتەوە.کۆبوونەوەی سەر لەنوێی خوێندکارانی شیناوێ لە بەردەم دەفتەری رۆحانیکچە خوێندکارانی سوتاوی شیناوێی پیرانشار لەگەڵ بنەماڵەکانیان بۆ جارێکیتر لە رۆژی شەممە 8ی خەرمانان لە بەردەم دەفتەری حسن رۆحانی سەرۆک کۆماری رژێمی ئاخوندی کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان ساز کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، خوێندکارانی سوتاوی شیناوێ لە نارەزایەتی بە پێراگەیشتنی بەرپرسان بە بارۆدۆخی ژیان و خوێندن و کێشەی بیمەی خۆیان ئەو کۆبوونەوەیان بۆ جارێکیتر ساز کرد و خوازیاری چارەسەری کێشەکانیان بوون. جێگەی باسە کە ئەم خوێندکارانە لە رێکەوتی 15ی سەرماوەزی 1391 لە ئاکامی سووتانی کلاسی دەرسەکەیان لە گوندی شیناوێی سەردەشت تووشی کارەسات بوون و دوو لەو کچە خوێندکارانە گیانیان لە دەست دا و 30 خوێندکاریتریش بە سەختی بریندار بوون.لە سێدارەدانی 8 زیندانی لە زیندانی بەندەرعەباسحوکمی ئێعدامی 8 زیندانی لە زیندانی بەندەرعەباس بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر لە لایەن بەکرێگیراوانی رژێم لە زیندانی بەندەرعەباس بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری هێرانا، ئەو هەشت زیندانییە بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەستبەسەر کرابوون و لە لایەن دەزگای قەزایی رژێمەوە حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپێندرابوو. بە پێی ئەم راپۆرتە ئەو زیندانیانی شەوی هەینی 7ی خەرمانانی 1393 لە زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس لە سێدارە دراون.زیاتر لە 90 لەسەدی کرێکارانی ئێران بە قەراردادی کاتی کار دەکەنمەحەمەد رەزا بەقاییان، نوێنەری کرێکارانی ئێران لە شۆرای باڵای کار لە مەڕ لابردن یان گۆرینی مادەی 27ی یاسای کار لە ژێر ناوی ( ئەمنییەتی کاری کرێکار و ئەمنییەتی سەرمایەی خاوەن کار) وریایی دا و رایگەیاند، بە گۆرینی ئەو مادە یاساییە ئەمنییەتی کاری کرێکاران لە ناوو دەچێت و خاوەن کار بە پێی پێخۆشبوونی خۆی کرێکار لەسەر کار دەر دەکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا، بەقاییان رۆژی شەممە 8ی خەرمانان وتی، بە پێی ئاماری وەزارەتی کار لە ئێران تەنیا 7 لەسەدی کرێکاران بە شێوەی قەراردادی رەسمی کار دەکەن و باقی 93 لەسەدەکەیتر بە شێوەی قەراردای کاتی سەر قالی کار کردنن. ناوبراوو وتی بە لەبەر چاوو گرتنی ئەم ئامارە رەسمییە ئەگەر تەرحی ( ئەمنییەتی کاری کرێکار و ئەمنییەتی سەرمایەی خاوەن کار ) بە ئامانجی لابردنی قەراردادی کاتی کرێکاران بەرێوە بچێت، تەبسەرەکانی 1 و 2ی مادەی 27ی یاسای کار لادەبرێت. نوێنەری کرێکاران وتی، لە ئەگەری لابردنی ئەم مادەیە خاوەن کار دەتوانێت بە بێ بەربەست و بە مەیلی خۆی کرێکاران دەر بکات.موگرینی جێگای کاترین ئەشتۆنی گرتەوەفدریکا موگرینی وەزیری دەرەوەی ئیتالیا وەک جێنشینی کاترین ئەشتۆن سەرۆکی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئۆروپا هەڵبژێردرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی سەرانی وڵاتانی ئۆروپادا کە لە برۆکسل بەرێوە چوو، موگرینی وەک جێنشینی کاترین ئەشتۆن و دۆناڵد توسک سەرۆک وەزیرانی لەهێستان وەک جێنشینی هێرمان ون رامپۆی سەرۆکی شۆرای ئۆروپا هەڵبژێردران.راوێژکاری ئەردۆغان هەنگاوەکانی داهاتووی چارەسەری کێشەی کورد دەخاتە رووئیبراهیم کاڵن یەکێک لە کەسە نزیکەکان لە ئەردۆغان لە وتارێکیدا لە  دەیلی سەباحی تورکی، باسی ئەو هەنگاوانە دەکات کە دەبێت لە ئاییندەدا بۆ چارەسەری پرسی کورد کاریان لەسەر بکرێت، کە ئەمانەن: 1-دەبێت پرۆسەی سیاسی جێگای ململانێی چەکداری بگرێتەوە. دەڵێت لەم بوارەشدا مانگی پێشوو لە تورکیا یاسایەک دەرکرا کە رێگا دەگرێت لە هەر بەربەستێکی یاسایی لەرێگەی پرسی کورددا. 2-لە چەک داماڵینی پەکەکە: هەتا پەکەکە وەک بەدیلێکی "تیرۆریست" بمێنێتەوە و سیاسییە کوردەکان بخاتە ژێر رکێفی خۆی، دەستپێشخەریی چارەسەری پرسی کورد بە ناکارایی دەمێنێتەوە. چەکدانانی شەفافانە و تەواوەتی، سەنگێکی قورس دەداتە پرۆسەی ئاشتی. 3-ئەو بارودۆخە کۆمەڵایەتی-ئابووریەی کوردان تێیدا دەژین. هەرچەندە لەم لایەنەوە بەرەوپێشچوون هەبووە، بەڵام دەبێت کاری زیاتریش بکرێت. حکومەت بەردەوامە لە وەبەرهێنان لە ناوچە کوردییەکاندا  و رێژەی بێکاریش لە کەمبوونەوەدایە. بەڵام ئەم کارە تەنها بە حکومەت ناکرێت، بەڵکو دەبێت بزنسمان و خاوەنکار و وەبەرهێن و سیاسییەکان و کارگێڕە کوردەکانیش پشتیوانی لێبکەن.-ئەو فەزا هەرێمییەی پرسی کوردی تێدا دەگوزەرێت: سەرهەڵدانی داعش پرسی کوردی خستەوە نێو ناوان لە ناوچەکەدا، بەتایبەت بەردەوامیی شەڕ لە "رۆژئاوا" لە نێو سووریا. هەرچەندە داعش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشەڕهات، وا دیارە ئەو حکومەتە بەسەر شۆکی سەرەتای پەلامارەکەی داعشدا زاڵ بووە. لە کۆتاییشدا دەڵێت: هیچ گومانی تێدا نییە چارەسەری کێشەی کورد یەکێک دەبێت لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی تورکیای نوێ.نەتەوەیەکگرتوەکان: نیوەی گەلی سووریا ئاوارەنرێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند ژمارەی ئەو پەنابەرە سووریانەی بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و رژێمی بەشار ئەسەد هەڵاتوون گەیشتە سێ ملیۆن کەس، دەشڵێت نیوەی دانیشتوانی سووریا ئاوارەن. ئەنتۆنیۆ گوتێرس، کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ژمارەی ئەو پەنابەرە سووریانەی بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و سوپای سووریا هەڵاتوون و روویان لە وڵاتانی دەوروبەری سووریا کردووە،  گەیشتە سێ ملیۆن پەنابەر". وتیشی: "بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ژمارەی پەنابەرەکان یەک ملیۆن زیادیکردوە، سەرەڕای ئاوارەبوونی 6.5 ملیۆن کەس لەنێوخۆی سووریا، هاوکات نیوەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە ناچارکراون لە پێناو رزگارکردنی گیانی خۆیان شوێنەکانیان جێبێڵن". ئەنتۆنیۆ گوتێرس ئاماژەی بەوەشدا کە تەنگژەی سووریا بووەتە گەورەترین حاڵەتی فریاکەوتنی مرۆیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، سەرەڕای شکستهێنانی جیهان لە رووی دابینکردنی پێداویستی بۆ پەنابەران و ئەو وڵاتانەی روویان تێکردوە".

10 ساڵ و 2 مانگ و 23 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن