شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دۆستان و ئەندامانی ئازادیخوازی سازمانی خەبات! لاوان و ئەندامانی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران ! بە بۆنەی 34مین ساڵرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات گەرمترین پیرۆزبایتان پێشکەش دەکەین و هیوادارین ئەم یادە لە ساڵی داهاتوودا لە نیشتمانی ئازاد کراوماندا بکەینەوە .   صورة5ی خەرمانانی 1359ی هەتاوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وەک رێکخراوەێکی نەتەوەیی و نیشتمانی هاتە نێو جەرگەی خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد و لەو پێناوەدا تێکۆشاوە، سازمانی خەبات لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بوو بە جێگای ئومێد و هیوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لە هەموو چین و توێژەکانی کوردستان خۆیان ....

لەم سازمانەدا بینییەوە و بۆ گەیشتن بە مافی رەوای خەڵکی کوردستان درێژەیان بە خەباتی دژە داگیرکاری و ئازادیخوازانە داوە و ئەوەی جێگای شانازییە بۆ شوێنکەوتووانی ئەو راستییەیە کە سازمانی خەبات هیچ کات بەرژەوەندی نەتەوەیی فیدای بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی نەکردووە و بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندیێکەوە داناوە. سازمانی خەباتی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە گرنگیدان بە توێژی لاو ئەو راستییەی سەلماندووە کە هەر حیزب و رێکخراوێک یان هەر کۆمەڵگاێک خاوەنی هێزی لاو بێت و بتوانێت هێز و پتانسێلی لاوان لە رێگای دروستدا بخاتە گەر بێگۆمان سەرکەوتوو دەبێت هەر بۆیە سازمانی خەبات لە سەرەتاوە بە هێنانە مەیدانی لاوان و رەخساندنی بواری زانست و پێشکەوتن بۆ ئەو چینە گرنگەی کۆمەڵگا بووە جێگای هیوا و ئاواتی لاوان و لاوانیش بە دەرک کردنی ئەو بەرپرسیارەتییە بە باشترین شێوە وڵامدەر بوون بۆ ئەو متمانە پێکردنە و شاهێدیش بۆ ئەو ئیدەعایە بوونی سەدان لاوی خوێنگەرم لە ناوو ریزەکانی سازمانی خەباتی کوردستاندایە و هەروەها بوونی دەیان فەرماندە و پێشمەرگەی شەهید لە ساڵانی خەباتی پر لە سەروەری ئەم حیزبەیە. لاوانی خۆراگری سازمانی خەبات، خەڵکی بەشەرەفی کوردستان! لە کاتێکدا یادی 34مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانە تێکۆشەرەکەمان بەرز رادەگرین کە جیهان و ناوچەکە بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بە هەلومەرجێکی ناڵەباردا تێدەپەرێت، هەروەک هەموان ئاگادارن رژێم ئاخوندی ئێران بە پەرە پێدان بە سیاسەتی ناوەکی خۆی و پشتیوانی کردن لە تیرۆریسم لە هەموو جیهان بەرەو رووی گەمارۆی تاقەت پرۆکێنی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بووەتەوە و ئاسەوار و کاریگەری ئەو گەمارۆیانەش هەر رۆژە لەسەر شانی خەڵکی فەقیر و کەم دەرامەدی کوردستان قۆرسایی دەکات و رۆژبە رۆژ رێژەی هەژاری لە ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان بەرەو سەر دەچێت. لە ئاستی ناوخۆیی ئێرانیش سیاسەتی رژێمی ئاخوندی لە ئاست میلیتاریزە کردن و راگرتنی کوردستان لە سەر هێڵی هەژاری و بێکاری خەڵک لەو پارێزگایە و پەرەپێدانی مادەی هۆشبەر لە نێو خەڵکی کوردستان لە لایەن دەست و پەیوەندەکانی ئەو رژێمەوە نەک هیچ ئاڵوگۆرێکی ئەرێنی بە خۆیەوە نەدیوە بەڵکوو زیاتر بووە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت کوردستان وەک ناوچەێکی ئەمنییەتی چاوی لێ دەکرێت و کاروباری ئەو پارێزگایە لە دەستی ئیتلاعاتی رژێمە.یەکێکیتر لەو کۆسپ و ئاستەنگانەی کە لە ئێستادا بەرۆکی بە خەڵکی کوردستان گرتووە و بووە بە مەترسی بۆ سەر خاکی کوردستان، هێرشی چەتەکانی بە ناوو دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا هێرشیان کردە سەر خاکی کوردستان بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشییە ئەوەیە کە خەڵکی هەر چوارپارچەی کوردستان بە هەست کردن بە بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و بە مەبەستی پاراستنی خاکی کوردستان شان بە شانی پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان روویان لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ کردوو سەلماندیان کە بە بێ لەبەر چاوو گرتنی جیاوازی سیاسی و ئایدۆلۆژی ئامادەن بۆ بەرگری کردن لە خاکی کوردستان گیانی خۆیان بەخت بکەن. سازمانی خەبات وەک ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆی و بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان هێزی پێشمەرگەی خۆی رەوانەی بەرەکانی بەرگری لە خاکی کوردستان کرد و ئەو راستییەی سەلماند کە بە بێ پرۆپاگەندە هەر کاتێک کە پێویست بێت ئامادەیە لە هێلی پێشەوەی بەرگری لە خاکی کوردستان حۆزوری هەبێت. تەنیا خالێکە پێویستە ئاماژەی پێ بکەین ئەوەیە کە پێویستە هەموو ئەحزابی کوردی بە هەر رەنگ و ئایدۆلۆژیاێکەوە و سەرکردایەتی کوردستان لەم کاتە هەستیارەدا ریزەکانی خۆیان بۆ پاراستنی خاکی کوردستان لە هەر هێرشێکی دوژمنانی گەل رێک بخەن و بەرژەوەندی نەتەوەیی لە پێشەوەی بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی دابنێن.خۆشەوێستان!لەم بۆنە پێرۆزەدا جێگای خۆیەتی کە سلاو و درود بنێرین بۆ گیانی پاکی مامۆستای هەمیشە زیندوومان، مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاری نەتەوەی کورد و جارێکیتر پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا گەیشتنی خەڵکی کوردستان بە مافە رەواکانی درێژەدەری رێگای پڕ لە سەروەری مامۆستا و هەموو شەهیدانمان بین.جارێکیتر 34مین ساڵرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات لە هەموو خەڵکی بە شەرەف و ئازادیخوازی کوردستان پیرۆز دەکەین!ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران  دەستەی بەرێوەبەری5ی خەرمانانی 1393

10 ساڵ و 2 مانگ و 22 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن