پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتیانی خۆشەویست! ئەندامان ولایەونگران ودۆستانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران! ئافرەتانی کوردستان!  بەڕێزان/34 ساڵ تیدەپەری بەسەر دامەزرانی سازمانێک کە پڕە لە شانازی و بوێری لە هەڵوێست و سیاسەتی ڕاست و دروست لە بەرامبەر دوژمنانی گەل و نیشتمان وهاووکات رێکخراوەکەشمان کە لە 7ی خەرمانانی 1381 دامەزراوە ،پیرۆز بێت.بەم بۆنەوە رێز دەگرین لە خەباتی شۆڕشگێرانەی سازمان و سڵاو رێز دەنێرین بۆ سەرجەم ڕێبوارانی ئەم ڕێگەیە.هەروەها یادی 13ساڵەی رێکخراوی ئافرەتانیش دەکەین ....

بەدەرفەت بۆ ئەوەی زیاتر رێزوئەمەکناسیمان بۆ خەباتی ئافرەتان لەکوردستان دوو پات کەینەوە.  سازمانی خەبات لە درێژای  34تەمەنی هەوڵی گەیشتن بە ئازادی و چەسپاندنی مافی ڕەوای گەلی کوردی داوە و لەو پێناوەدا سەدان قوربانی داوە.دامەزرێنەرانی سازمانی خەبات لە سەروو هەمویانەوە مامۆستا سیدجلاالدینی حسینی لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە بە بێ شۆڕش و تیکۆشان ناتواندرێ کورد بە مافە ڕەواکانی خۆی بگات.هەربۆیە لە گەرمەی هێرشی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کوردستان،بیریان لە سازمانێکی نەتەوەیی ونیشتمانی کردەوە و لە 5/6/1359 سازمانی خەباتیان دامەزراند.بەدامەزرانی سازمان بۆشای نەبوونی هێزێکی نەتەوەیی ونیشتمانی لە کوردستان پڕ بۆوە و لە ماوەیێکی کەمدا هەزاران کەس لەدەوری ئاڵان وخەباتی سیاسی ونیزامیان دەست پێکرد.لەمەودای ئەم خەباتەدا گەلێک هەورازو نشیو بڕدراوون و زۆر فیداکاری کراوە.خۆێنی سەدان کەس لە پێشمەرگە وئەندامان ودۆستان ڕژاوەتە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان وبەم خوێنانە داری ئازادی ئاو دراوە . لە ماوەی 34 ساڵ تیکۆشانی ڕۆڵەکانی سازمانی خەبات ،پیاوو ئافرەت شان بەشانی یەک لە مەیدانی خەبات بوون وبە بێ جیاوازی ئەم کاروانە پڕ لە تێکۆشانەیان بەرەو ئامانجەکان بردوە بەڕێوە.ئافرەتان وەک هێزێکی کارای شۆرش وبەرخودان بەبەردەوامی پێشمەرگەی ئەم رێبازە بوون و هەوڵی بەرجەستەکردنی خەبات و تێکۆشانی خۆیان لە هەموو لایەنەکانی سیاسی و فەرهەنگی و کلتوری داوەو لەگەڵ ئەرکە شۆرشگێرو نەتەوایەتیەکە،گەورەترین ئەرکی موبارزەی چینایەتیان لەسەر شان بووە.بەهەست کردن بە خەبات بۆ ئازادی ئافرەت وبەرفراوان کردنەوەی ڕەهەندەکانی گەیشتن بە مافە نەتەوەیی ومرۆڤایەتیەکان،ئافرەتان خەباتکار بیرۆکەی دامەزرانی رێخراوی ئافرەتانیان لە 7/6/1381 خستە باری جێ بەجێ کردنەوە ولەم رێکەوتەدا تاویان دایە خەباتێکی بەرفراوانتر کە خۆی لەم تێکۆشانە پیرۆزەی ئێستادا بینیوەتەوە.  رێکخراوی ئافرەتان لە یادی 34ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستان وهاووکات یادی 13ساڵەی رێکخراوی ئافرەتان بەڵێن دوو پاتە دەکاتەوەکە شێلگیرتر بین لەسەر ڕێگەکەمان وهیچ شتێک ساردمان نەکاتەوە لە گەیشتن بە مافەکانمان. سەربەرزی وسەکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان                      سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران                         ر٠Žێکخراوی ئافرەتانی خەبات                                  5/6/1393

10 ساڵ و 2 مانگ و 20 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن