شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ زانکۆی پەیام‌نووری دیواندەرە بەمەرجی بوون بە بەسیج، خوێندکار وەردەگرێت__ زیاتر لە ٥٠  گوندی ناوچەی دیواندەرە تووشی قەیرانی بێ ئاوی بوون__ مەترسی لە سێدارەدانی زیندانیێکە سیاسی کورد__ بەشداری بلژیک، بریتانیا و دانمارک لە هێرشە ئاسمانیەکانی سەر داعش __ رۆحانی: کاتی بە جێماو بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی ناوەکی کەمە __ چوار تا پێنج هه‌‌‌زار ئافره‌‌‌ت ‌و منداڵی‌ ئێزیدی‌ نادیارن" __ ئەمریکا تورکیا تووشی شۆک دەکات 

زانکۆی پەیام‌نووری دیواندەرە بەمەرجی بوون بە بەسیج، خوێندکار وەردەگرێتزانکۆی پەیام‌نووری دیواندەرە، کە زانکۆیەکی نیوە دەوڵەتییە، مەرجی ئەندامەتی لە بەسیجی بۆ خوێندکاران داناوەو ئەمەش تووڕەیی خوێندکارە کوردەکانی لێکەوتۆتەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا و بە وتەی خوێندکارێکی کوردی خەڵکی ناوچەی دیواندەرە، زانکۆی پەیام‌نووری دیواندەرە لە بریارێکدا رایگەیاندووە، تەنیا لە ئەگەری ناونووسی لە رێکخراوی بەسیجدا، خوێندکار بۆ ساڵی نوێی خوێندن وەردەگرێت. ئەو خوێندکارە کوردەی خەڵکی دیواندەرە لە لێدوانیکداراگەیاندØ› لە رۆژانی رابردوودا و لە کاتێکدا خوێندکاران بە مەبەستی ناونووسی لە زانکۆی پەیام‌نووری دیواندەرە سەردانی ئەو زانکۆیەیان کردووە، پێیان راگەیاندوون، کە بە مەرجی ناونووسی لە بەسیجدا لە زانکۆ وەردەگیرێن.زیاتر لە ٥٠  گوندی ناوچەی دیواندەرە تووشی قەیرانی بێ ئاوی بوونگوندەکانی بەخشی کەرەفتووی سەربە شاری دیواندەرە، بەرەوڕووی قەیرانی بێ ئاوی بوونەتەوەو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتیش پێیان راگەیاندوون، " بە تۆنگە و دەبە لە مەزرا ئاو بێنن". بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەشێک لە گوندەکانی دیواندەرە تووشی قەیرانی بێ ئاوی هاتوون و سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانی هاووڵاتییان بۆ ئیدارەی ئاوی ئەو شارە، کێشەکەیان چارەسەر نەکراوە. یەکێک لە هاووڵاتییانی دانیشتووی بەخشی کەرەفتوو راگەیاندØ› لە کاتێکدا خەڵک و شۆرای گوندەکان بۆ چارەسەریی کێشەی بێ ئاوی سەردانی ئیدارەی ئاویان کردووە، پێیان گوتراوە، "بچن لە مووچە و مەزرا بە دەبە وتۆنگە ئاو بێنن". ئەو سەرچاوەی گوتیشیØ› کێشەی بێ ئاوی گەیشتۆتە ئاستێک کە خەڵک تووشی بیزاری هاتوون و زۆربەی خەڵک لە بیری بەجێهێشتنی گوندەکاندان. سەرچاوەکە روونیشی کردەوە، بێ ئاوی لە گوندی کەڵەکان و شارەدێی زەڕینە لەوپەڕی خۆیدایەو ئیدارەی ئاویش بە بیانووی نەبوونی بودجە هیچ هەوڵێکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە نەداوە.مەترسی لە سێدارەدانی زیندانیێکە سیاسی کوردئەگەری لە سێدارەدانی زیندانی سیاسی کورد، سامان نەسیم کە لە تەمەنی 17 ساڵەیەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی نەیاری رژێمی ئاخوندی دەستبەسەر کرابوو، کۆمەڵگای مافی مرۆڤی نیگەران کردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری هێرانا، سامان نەسیم زیندانی سیاسی کورد لە رێکەوتی 26ی پووشپەری 1390 لە تەمەنی 17 ساڵەگیەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکان دەستبەسەر و لە لقی 1ی دادگای شۆرشی مەهاباد بە تۆمەتی مۆحاربە بە ئێعدام مەحکوم کرا و حوکمەکەی لە لایەن دیوانی باڵای نیزامەوە پشتراست کرایەوە. جێگەی باسە کە سامان لە ئێستادا لە بەندی 12ی زیندانی ورمێ دەستبەسەر و چاوەروانی بەرێوەچوونی حوکمی لە سێدارەکەیەتی. هەروەها بە پێی کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی مافی منداڵان کە رژێمی ئاخوندیش یەکێکە لە واژۆکارانی، لە سێدارەدانی کەسانێکە لە ژێر تەمەنی 18 ساڵەیەوە تاوانێک ئەنجام دەدەن قەدەغەیە.بەشداری بلژیک، بریتانیا و دانمارک لە هێرشە ئاسمانیەکانی سەر داعشپەرلەمانی بریتانیا بە 524 دەنگی ئەری بەشداری ئەو وڵاتەیان لە هێرشەکانی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە عێراق و سوریە پەسەند کرد. هەروەها پارلەمانی بلژیک لەگەڵ ناردنی شەش فرۆکەی شەڕکەر بۆ ناو هاوپەیمانی دژبە داعش مەوافقەتی کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیترز، دوای پەسەندکردنی بەشداری وڵاتی بلژیک لە شەڕی ئاسمانی دژبە داعش شەش فرۆکەی شەڕکەری ئەو وڵاتە رۆیشتنە پایەگاکانی ئۆردۆن بۆ بەشداری لەو شەرەدا. جێگەی باسە کە وڵاتی دانمارک لە کردەوەێکی هاوشێوەدا ناردنی 7 فرۆکەی شەڕکەری بە مەبەستی بەشداری لە شەڕ دژبە داعش لە عێراق و سوریە پەسەند کرد.رۆحانی: کاتی بە جێماو بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی ناوەکی کەمەحەسەن رۆحانی لە کۆنفەرانسێکی خەبەری لە نیۆیۆرک رایگەیاند، ئەو کاتەی کە ماوە بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی ناوەکی زۆر کەمە و تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێک لەو وتووێژانە نەبووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، ناوبراوو وتی بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی کۆتایی پێویستمان بە بریارگەلێکی گرنگە. هەروەها لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرانسە رۆژی رابردوو وتی، هیچ پێشگەوتنێکی گرنگ لە وتووێژە ناوەکیەکاندا لە نیۆیۆرک نەبووە و لە ئاکامدا پێویست بە چاوپێکەوتن لە ئاستی باڵادا لەو وتووێژانە نیە. رێژەی سانترفیۆژەکان، رێژەو چۆنیەتی پێتاندنی ئۆرانیۆم، بارودۆخی سایتەکانی فردۆ و ئەراک و وڵامنەدانەوەی رژێمی ئاخوندی بە پرسیارەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی ئێنرژی ئەتۆمی ئەو شتانەن کە پێویستی بە وتووێژی جیدی هەیە.  چوار تا پێنج هه‌‌‌زار ئافره‌‌‌ت ‌و منداڵی‌ ئێزیدی‌ نادیارن"سه‌‌‌رۆکی‌ لیژنه‌‌‌ی‌ کاروباری‌ ژنان له‌‌‌په‌‌‌رله‌‌‌مانی‌ کوردستان رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ به‌‌‌پێی‌ ئاماره‌‌‌ نافه‌‌‌رمییه‌‌‌کان، تائێستا نزیکه‌‌‌ی‌ چوار تا پێنج هه‌‌‌زار ئافره‌‌‌ت‌و منداڵی‌ ئێزیدی‌ نادیارن که‌‌‌ به‌‌‌شێکی‌ زۆریان لای‌ داعشن‌و هه‌‌‌ندێکی‌ دیکه‌‌‌شیان خۆیان کوشتووه‌‌‌‌و به‌‌‌شێ٠Žکی‌ دیکه‌‌‌ش شوێنیان نادیاره‌‌‌. ئێڤار ئیبراهیم به‌‌‌ خه‌‌‌ندانی‌ وت: "هه‌‌‌رچه‌‌‌نده‌‌‌ تائێستا ئاماری‌ ورد‌و ته‌‌‌واو نییه‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ ونبوونی‌ ئافره‌‌‌تان ‌و منداڵی‌ ئێزیدی‌، به‌‌‌ڵام به‌‌‌پێی‌ ئه‌‌‌و به‌‌‌دواداچوونانه‌‌‌ی‌ کردوومانه‌‌‌ له‌‌‌نێو خێزانی‌ ئه‌‌‌و ئاوارانه‌‌‌، ده‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌ تائێستا له‌‌‌نێوان چوار بۆ پێنج هه‌‌‌زار ئافره‌‌‌ت ‌و منداڵی‌ ئێزیدی‌ نادیارن". ئاماژه‌‌‌شی‌ به‌‌‌وه‌‌‌دا که‌‌‌ وه‌‌‌ک لیژنه‌‌‌که‌‌‌یان به‌‌‌رده‌‌‌وام به‌‌‌دواداچوون بۆ ئه‌‌‌و که‌‌‌یسه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن، ئەمریکا تورکیا تووشی شۆک دەکات سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا و وەزیری بەرگری ئەمریکا وەڵامی داواکارییەکەی حکومەتی تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام دەدەنەوە و دەڵێن ئەوە لەبەرنامەی ئێستای جەنگی دژە داعشدا نییە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هەریەکە لە مارتین دێمپسی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا و چاک هیگڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا لە بینای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پەنتاگۆن) کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان رێکخستووە، لە کۆنگره‌‌‌کەدا وەڵامی ئەو مەرجانەی حکومەتی تورکیایان داوەتەوە کە رایگەیاندبوو بۆ رێگەدان بە بەکارهێنانی بنکەی سەربازی ئینجیرلیک دەبێت ناوچەیەکی دابڕاو  لەسەر سنووری نێوان سوریا و تورکیا پێکبهێرنێت و ناوچەی دژەفڕینیش لە رۆژئاوای کوردستان پێکبهێنرێت. مارتین دێمپسی دەربارەی ناوچەی دابڕێنراو رایگەیاند: "لە قۆناغێک لە قۆناغەکاندا ئەمە دەبێت بەڵام لە بەرنامەی ئێستای کەمپینەکەمان لەشەڕی دژی داعشدا نییە". دوێنێ رۆژنامەی سەباحی نزیک لە حکومەتی تورکیاوە رایگەیاند: تورکیا سێ مەرجی هەیە بۆ رێگەدان بە ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی بنکەی سەربازی ئینجیرلیک بە مەبەستی بەکارهێنانی بۆ هێرشکردنە سەر چەکدارانی داعش لە عیراق و سوریا بەپێی سەباح، تورکیا داوای لە ئەمریکا کردووە کە ناوچەیەکی مرۆیی ئارام لەسەر سنووری سوریا تورکیا و ناوچەی دژەفڕین لە رۆژئاوای کوردستان و پێشکەشکردنی تەواوی یارمەتی بۆ ئۆپۆسیزیۆنی سوریا.

10 ساڵ و 1 مانگ و 27 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن