پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ مەرگی لاوێکی جوانڕۆیی لەرێگەی خۆکوژییەوە__ هۆکاری سیاسی لەپشت دیارنەمانی مامۆستایەکی زانکۆی مەهابادە__ شکستی وتووێژە ناوەکیەکانی نیۆیۆرک__ نیگەرانی فەرماندەکانی سپا لە بوونی 50 میلیۆن ماهوارە لە ئێران__ کسینجر: مەترسی رژێمی ئاخوندی بۆ ئەمریکا زیاتر لە داعشە__ کاردانه‌‌‌وه‌‌‌ی کاربه‌‌‌ده‌‌‌ستانی تورکیا به‌‌‌ هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ی فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی سه‌‌‌ربازی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ __ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک باڵیۆزخانه‌‌‌ی رژێمی لە ئەفغانستان کردە ئامانج

مەرگی لاوێکی جوانڕۆیی لەرێگەی خۆکوژییەوەلاوێکی شاری جوانڕۆ بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لەناوی ماڵەکەی خۆیاندا کۆتایی بەژیانی هێناوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییکوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٤‌ی رەزبەر لاوێک بەناوی "یاسر حۆسینی" لەشاری جوانڕۆ دەستی داوەتە خۆکوژی و لەئەنجامدا گیانی لەدەست داوە. ماوەیەک لەمەوبەریش لاوێکی دیکەی جوانڕۆیی بەناوی "یاسر مەحموودی" بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و دەروونییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو. ئەو لاوە لەبەردەرگای ماڵەکەیان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو. بەپێی ئامارە نافەرمیەیکان رۆژانە بەشێوەی نێوەنجی ١٣ کەس لەئێران لەرێگەی خۆکوژییەوە کۆتایی بەژیانی خۆیان دێنن و نێوەنجی تەمەنیشیان ٢٩ ساڵ راگەیەندراوە.هۆکاری سیاسی لەپشت دیارنەمانی مامۆستایەکی زانکۆی مەهابادەچارەنووسی یەکێک لە ئەندامانی پێشووی لێژنەی زانستیی زانکۆی ئازادی ئیسلامی ـ لقی مەهاباد، نادیارە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دکتور مەنسوور سۆهرابی لەماڵەکەی خۆی چۆتە دەرەوە و هەتا ئێستا هەواڵێک لەچارنووسی لەبەردەستدا نییە. ئەو هاووڵاتییە کوردە لەگەڵ دوو مامۆستای دیکەی زانکۆی ئازادی شاری مەهاباد کۆتاییەکانی گەلاوێژی ١٣٩٢ لە وانە وتنەوە بێبەری کرابوون. سەرچاوەێکی ئاگادار رایگەیاندووە کە دکتور مەنسوور بە بەردەوامی بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد کراوە و ئەوەشی خستۆتەڕوو:"زانکۆی ئازادی مەهاباد ساڵی پێشوو لەسەر بڕیاری وەزارەتی ئیتلاعات ئەو مامۆستایەیان دەرکردبوو، کە لەو کاتەوە وەزارەتی ئیتلاعات لەهەوڵی رازی کردنی دکتور مەنسوور بەمەبەستی هاوکاری لەگەڵ ئەو ناوەندەدا بووە". بەوتەی دۆستان و نزیکەکانی دکتور سۆهرابی، دیارنەمانی ئەو مامۆستایە "سیاسییە" و دەستی ئیدارەی ئیتلاعات لەپشت ئەو مەسەلەیەوەیە و ئەو ناوەندە ئەمنیەتییەش ئاگاداری رەوشی ئەو هاووڵاتییەیە.شکستی وتووێژە ناوەکیەکانی نیۆیۆرکوتووێژە ناوەکیەکەی رژێمی ئاخوندی و وڵاتانی 5+1 کە زیاتر لە یەک حەفتە لە نیۆیۆرک بەرێوە چوو بە بێ هیچ ئاکامێک کۆتایی پێهات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، بەرپرسێکی رژێمی ئاخوندی کە نەیویستووە ناوی بڵاو بکرێتەوە رایگەیاندووە کە، ئەم وتووێژانە پێشکەتنی تێدا نەبووە بە تایبەت لەو بوارانەی کە کێشەیان لەسەر بووە. هەروەها هەر دوو لایەن بریاریان داوە کە لە داهاتووێکی نزیکدا وتووێژەکان درێژە پێ بدەن. جێگەی باسە کە ئەم وتووێژانە بۆ ماوەی هەشت رۆژ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرێوە چوو کە تێیدا چەندین کۆبوونەوەی دوو لایەنە و چەند لایەنەی تێدا بەرێوە چووە.نیگەرانی فەرماندەکانی سپا لە بوونی 50 میلیۆن ماهوارە لە ئێرانپاسدار محمەد فازلی جێگری حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پارێژگای خۆراسانی رەزەوی بە نیگەرانیەوە وتی، نزیک بە 50 میلیۆن دەسگای ماهوارە لە ئێران بوونی هەیە. بۆ کۆکردنەوە و دژایەتی لەگەڵ ئەم بابەتە هێزی ئینتزامی بە تەنیا وڵامدەرەوە نیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، فەزلی کە لە کۆبوونەوەی هێزە نیزامی و ئینتزامیەکانی شاری گۆناباد قسەی دەکرد، دوای دانپێدانان بە شکستی هەوڵە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئاخوندی بۆ کۆکردنەوەی دیشی ماهوارەکان وتی، دەبێت فەرهەنگی کەڵک وەرنەگرتن لەم بەڵای ماڵوێرانکەرە لە کۆمەڵگادا نەهادینە بکرێت.کسینجر: مەترسی رژێمی ئاخوندی بۆ ئەمریکا زیاتر لە داعشەهنری کەسینجر وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا جارێکیتر رایگەیاند، مەترسی رژێمی ئاخوندی بۆ ئەمریکا لە مەترسی داعش زیاترە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، ناوبراوو لە وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی ئیندیپێنت، وێرای ئاماژە بە پێویستی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سوریە رایگەیاند، ئەگەر رژێمی ئاخوندی دەستی بە چەکی ناوەکی بگات یان لێی نزیک بێتەوە ئەم راستیە بە تەنیایی تەوازنی هێز لە ناوچەکە دەگۆرێت و لەم رووەوە هەرەشەی رژێمی ئاخوندی بۆ ئەمریکا لە داعش زیاترە..کاردانه‌‌‌وه‌‌‌ی کاربه‌‌‌ده‌‌‌ستانی تورکیا به‌‌‌ هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ی فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی سه‌‌‌ربازی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ وه‌‌‌زیری ناوخۆ و جێگری سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیری تورکیا وه‌‌‌ڵامی هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ی موراد قه‌‌‌ره‌‌‌یلان فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی باڵی سه‌‌‌ربازی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌یان دایه‌‌‌وه‌‌‌ و ڕایانگه‌‌‌اند که‌‌‌ دانوستان ئاشتی به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌. به‌‌‌ پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان،  موراد قه‌‌‌ره‌‌‌یلان، فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی باڵی سه‌‌‌ربازی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌رکردنی به‌‌‌یاننامه‌‌‌یه‌‌‌ک ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ به‌‌‌لای بڕیارگه‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌، ئاگربڕی ته‌‌‌واو بووه‌‌‌ و ڕه‌‌‌نگه‌‌‌ شه‌‌‌ڕی نێوان تورکیا و په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ هه‌‌‌ڵگیرسێته‌‌‌وه‌‌‌. قه‌‌‌ره‌‌‌یلان تورکیای به‌‌‌ پشتیوانی له‌‌‌ داعش و هاندانیان بۆ هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر کۆبانی تۆمه‌‌‌تبار کرد. ئه‌‌‌فغان ئاڵا، وه‌‌‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌‌‌ گفتوگۆ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌واڵنێران له‌‌‌مباره‌‌‌وه‌‌‌ وتی: دانوستانی ئاشتی به‌‌‌ چڕی به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌. که‌‌‌سێک ناتوانێت ئێمه‌‌‌ کۆنتڕۆڵ و به‌‌‌ره‌‌‌وپێشه‌‌‌وه‌‌‌ ببات و ئێمه‌‌‌ نه‌‌‌ک به‌‌‌پێی هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ به‌‌‌ڵکوو له‌‌‌سه‌‌‌ر نه‌‌‌خشه‌‌‌ڕێگا ده‌‌‌چینه‌‌‌ پێشه‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌م ڕێگایه‌‌‌دا تێکده‌‌‌ری زۆر ڕوو ده‌‌‌دات به‌‌‌ڵام به‌‌‌م حاڵه‌‌‌شه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌م کاره‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌. هەروەهانۆمان کۆرتۆلمۆش، جێگری سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرانی تورکیا له‌‌‌ وه‌‌‌ڵام به‌‌‌ وته‌‌‌کانی موراد قه‌‌‌ره‌‌‌یلان ڕایگه‌‌‌یاند: ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی داوود ئۆغڵۆ به‌‌‌ هیچ جۆرێک کۆتایی به‌‌‌ دانوستانی ئاشتی ناهێنێت و هه‌‌‌موومان ده‌‌‌بێ بۆ پاراستنی هه‌‌‌لومه‌‌‌رجی ئه‌‌‌منی ئێستا هه‌‌‌وڵ بده‌‌‌ین.ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک باڵیۆزخانه‌‌‌ی رژێمی لە ئەفغانستان کردە ئامانجبه‌‌‌هۆی‌ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبیلێکه‌‌‌وه‌‌‌ باڵیۆزخانه‌‌‌ی رژێمی ئاخوندی له‌‌‌ ئه‌‌‌فغانستان کراییه‌‌‌ ئامانج. به‌‌‌ پێی‌ راپۆرتی هەواڵدەریەکان،ئه‌‌‌مرۆ له‌‌‌ چوار ڕیانی‌ زنبق له‌‌‌ ناوچه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ گرنگ و دیپلۆماتنیشن له‌‌‌ شاری‌ کابوڵ، ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ نزیک باڵێوزخانه‌‌‌ی‌ ئێران روویدا. ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ کاتژمێر9:30خوله‌‌‌کی‌ به‌‌‌یانی‌ بووه‌‌‌ و به‌‌‌ڵام جگه‌‌‌ له‌‌‌ برینداربوونی‌ که‌‌‌سێک و وێرانبوونی‌ ئۆتۆمبیلێک.زیانی‌ دیکه‌‌‌ی‌ به‌‌‌دواوه‌‌‌ نه‌‌‌بووه‌‌‌. هەروەها تاوه‌‌‌کو ئێستا هیچ ئامارێکی‌ کوژراو و برینداره‌‌‌کان  به‌‌‌ فه‌‌‌رمی‌ بڵاونه‌‌‌کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. جێگەی باسە کە ساڵانه‌‌‌ له‌‌‌ چه‌‌‌ندین وڵاتی‌ رۆژهه‌‌‌ڵاتی‌ ناوڕاستدا هێرشی‌ جۆراوجۆر ده‌‌‌کرێته‌‌‌ سه‌‌‌ر باڵیۆزخانه‌‌‌کانی‌ رژێمی ئاخوندی ئێران له‌‌‌ دواین هێرشدا که‌‌‌ کراییه‌‌‌ سه‌‌‌ر باڵیۆزخانه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ ئێران له‌‌‌ وڵاتی‌ لوبنان بوو که‌‌‌ له‌‌‌ رێگه‌‌‌ی‌ خۆکوژه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدرابوو تێیدا به‌‌‌ ده‌‌‌یان که‌‌‌س بوونه‌‌‌ قوربانی‌.

10 ساڵ و 1 مانگ و 24 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن