پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ سەرکەوتنی کاراتەکارانی کورد لەرکابەرییەکانی وڵاتی ئێران__ بانگهێشتی رۆژنامەنووسێکی کورد بۆ ئیتلاعات، بەهۆی رەخنەگرتن لە دەوڵەت__ بارودۆخی نالەباری عەلیرەزا رەسووڵی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ__ دەستبەسەر کردنی چالاکێکی سیاسی کورد و بێ هەواڵی لە زیندانی ورمێ__ بانگهێشتی لێبۆردنی نێونەتەوەیی بۆ راگرتنی حوکمی لە سێدارەدانی رێحانە__ زیندانی هەتا هەتایی بۆ 6 تیرۆریستی بەحرەینی سەر بە رژێمی ئاخوندی__ نەتانیاهۆ: ئێرانی ناوەکی لە داعش مەترسیدارترە

سەرکەوتنی کاراتەکارانی کورد لەرکابەرییەکانی وڵاتی ئێرانسێ‌ وەرزشکاری کوردی ئوستانی کوردستان، توانیان لە رکابەرییەکانی کاراتە، کەلە شاری تەورێز بەڕێوە چووە، سێ‌میداڵی "زێو" بەدەست بێنن. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لەرێکەوتی ٣ و ٤‌ی مانگی رەزبەر تیمی "کاراتەی شتیوریوو ئیتۆسۆکای" ئوستانی کوردستان( لاوان و گەورەساڵان) بەشدارییان لە رکابەرییەکانی شاری تەورێزدا کرد. لەو رکابەریانەدا، زانکۆ ئەحمەدی خەڵکی شاری سنە لەکێشی ٨٠ + کیلۆدا توانی میداڵی "زێو" بە دەست بێنێت. زانکۆ ئەحمەدی مانگی رابردووش(خەرمانان) لە رکابەرییەکانی شاری تاراندا بەشداری کردبوو، کە توانیبووی پلەی یەکەم و میداڵی زێر بە دەست بێنێت. هەر لەو پێوەندیەیداو لەئاستی لاوانیشدا، دوو کاراتەکاری دیکەی ئوستانی کوردستان بەناوەکانی کاویان و کاوان عەبدی(برا) لەکێشی ٤٨ و ٥٢ کیلۆدا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە. لەرکابەرییەکانی "کاراتەی شتیوریوو ئیتۆسۆکای" ٣٠ ٠  کەس لە ١٢ ئوستانی ئێرانەوە بەشدار بوون و ١٤ کاراتەکاری ئوستانی کوردستانیش لەوێ‌حوزووریان هەبوو.بانگهێشتی رۆژنامەنووسێکی کورد بۆ ئیتلاعات، بەهۆی رەخنەگرتن لە دەوڵەترۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو لە ئوستانی کرماشان، بەهۆی رەخنە گرتن لە دەوڵەت بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لوقمان قەنبەری، رۆژنامەنووس و چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٦ی رەزبەر پاش بانگهێشت کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، خۆی بەو ناوەندە ئەمنییە ناساند. دەگوترێت، کە لوقمان قەنبەری لە ماوەی رابردوودا لە چەند وتارێکدا رەخنەی لە دۆخی ئابووری و سیاسیی ئێستای ئیڕان گرتووە. بانگهێشتی ئەو رۆژنامەنووسە کوردە لە کاتێکدایە، کە حەسەن رۆحانی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا و لە بەڵێنییە سیاسییەکانیدا رایگەیاندبوو: "رەخنەگرتن دەتوانێ ببێتە هۆی راستکردنەوی هەڵەی دەوڵەت، رەخنەگرتن ماف و ئەرکی خەڵکە و دەوڵەتی (تدبیر و امید) پێشوازی لە رەخنە دەکات".بارودۆخی نالەباری عەلیرەزا رەسووڵی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێعەلیرەزا رەسووڵی زیندانی سیاسی کورد ماوەی 8 روژە لە نارەزایەتی بە پێرانەگەیشتنی پزشکی مانی لە خواردنگرتووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری هێرانا، عەلیرەزا رەسووڵی لە رێکەوتی 29ی خەرمانانەوە لە نارەزایەتی بە پێرانەگەیشتنی پزشکی لە زیندانی ناوەندی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە. بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو زیندانیە سیاسیە کوردە، ناوبراوو بە نەخۆشی سەرەتان گیرۆدە بووە و هەردوو ئەژنۆی نارەحەتی هەیە و یەکێک لە قاچەکانی کۆرت بووەتەوە و لە زیندانی ورمێ پێراگەیشتنی پزشکی بۆ ناکرێت هەر بۆیە ئەویش مانی لە خواردن گرتووە کە لە ئێستادا بارودۆخی زۆر جێگای نیگەرانییە. هەروەها ئەو دەرمانانەی کە پزشک لە دەرەوەی زیندانی بۆی دیاری کردووە لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە ئیجازەی پێ نادرێت بیانباتە ناوو زیندان. جێگەی باسە کە عەلیرەزا رەسووڵی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکان بە سێ ساڵ و نیو زیندان مەحکوم کراوە.دەستبەسەر کردنی چالاکێکی سیاسی کورد و بێ هەواڵی لە زیندانی ورمێرازیە حەکیمی چالاکی سیاسی کورد،مانگی جۆزەردانی ساڵی رابردوو دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا بە شێوەی ناروون لە زیندانی ورمێ زیندانی کراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، رازیە حەکیمی ژنە چالاکی سیاسی کورد لە نیوەی مانگی جۆزەردانی ساڵی رابردوو لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواسترایەوە. ئەو چالاکە سیاسە دوای سێ مانگ لە رێکەوتی 28ی خەرمانان بۆ زیندانی ورمێ گوازراوەتەوە و لەو کاتەوە تاکوو ئێستا بارودۆخی پەروەندەکەی ناروونە. جێگەی باسە کە سەرچاوەێکی ئاگادار رایگەیاندووە کە ناوبراوو بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکان دەستبەسەر کراوە.بانگهێشتی لێبۆردنی نێونەتەوەیی بۆ راگرتنی حوکمی لە سێدارەدانی رێحانەسازمانی لێبۆردنی نێونەتەوەیی خوازیاری راگرتنی حوکمی لە سێدارەدانی رێحانە جەباری ژنی تەمەن 26 ساڵە بوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، لێبۆردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەێکدا رایگەیاندووە، رێحانە جەباری بە مەبەستی بەرێوە چوونی حوکمەکەی لە زیندانی قەرچەکی وەرامینەوە بۆ زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج گوازراوەتەوە و ئەگەری لە سێدارەدانی هەیە. جێگەی باسە کە رۆژی رابردوو سازمانی موجاهدینی خەڵکی ئێران داوای لە هەموو کۆمەڵگای جیهانی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و بە تایبەت راپۆرتنێری تایبەت و ناوەندەکانی داکۆکیکار لە مافی ژنان  کرد کە بە پەلە کار بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لە سێدارەدانی رێحانە جەباری. رێحانە جەباری بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ماوەی 7 ساڵە دەستبەسەر کراوە بەڵام خۆی لە لێکۆڵینەوەکاندا رایگەیاندووە کە ئەو کەسەی کە کوشتویەتی ویستویە دەستدرێژی بکاتە سەری و ئەویش بەرگری لە خۆی کردووە.زیندانی هەتا هەتایی بۆ 6 تیرۆریستی بەحرەینی سەر بە رژێمی ئاخوندیدادستانی بەحرەین شەش تیرۆریستی ئەو وڵاتەی بە تاوانی گواستنەوەی چەک بۆ کردەوەی تیرۆریستی بە زیندانی هەتا هەتایی حوکم دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، پەروەندی ئەو تیرۆریستانە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2013 کە بەرپرسانی بەحرەینی رایانگەیاند شەش تیرۆریستیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کردەوەی تیرۆریستی لە ناو خاکی ئەو وڵاتە دەستبەسەر کردووە کە سەر بە رژێمی ئاخوندین و پەیوەندیان بەو رژێمەوە هەیە. جێگەی باسە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆێدا رایگەیاندووە کە رژێمی ئاخوندی لە هەوڵی ناردنی چەکە بۆ تیرۆریستان لە خاکی بەحرەین.نەتانیاهۆ: ئێرانی ناوەکی لە داعش مەترسیدارترەسەرۆک وەزیرانی ئێسرائیل لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەی یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک رایگەیاند، کە ئێرانی پڕ چەککراوە بە چەکی ناوەکی، هەرەشەیەکی گەورەترە لە دەوڵەتی ئیسلامی. ئەو هەروەها بەبەکارهێنانی وشەی دەوڵەتی ئیسلامی لە قسەکانی، گاڵتەی بە قسەکانی رۆحانی کرد لەسەر تیرۆریزم. بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئێسرائیل رۆژی دووشەممە 7ی رەزبەری 1393لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان هەوڵی دا جارێکی دیکە سەرنجی وڵاتانی جیهان بۆ لای ئێران رابکێشێت.نەتانیاهو ئێرانی ناوەکی بەبەراورد لەگەڵ داعش، کە بەشێکی گەورەی سووریا و عێراقی خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی، بە مەترسیدارتر ناوزەدکرد و رایگەیاند، "ئێران هەڕەشەیەکی زۆر گەورەترە لە داعش بۆ سەر جیهان". سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێیوابوو دەبێ داعش و ئێران لەیەک کاتدا لەناوببرێن، "شکستپێهێنانی داعش و فەرامۆشکردنی ئێران، کە خەریکە دەبێتە خاوەنی چەکی ناوەکی، بردنەوەیەکە لە بەرەیەکی شەڕ و دۆڕاندنە لە بەرەیەکەی دیکەدا".نەتانیاهو هەروەها قسەکانی رۆحانی سەرۆککۆماری ئێرانی سەبارەت بە داعش، بە فرمێسکی تیمساحی ناوزەدکرد.

10 ساڵ و 1 مانگ و 22 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن