ئامادەکردنی: ئاسۆ خەباتبێ گۆمان حکومەتێکی ئازادیبەخش بە بەردەوامی لە چوارچێوەی ئازادیە رەواکانی جیهانی مانەوەی خۆی مسۆگەر دەکات و ئەوەی پێویستی خەڵکەکەیەتی دابینی دەکات. ئەو دابینکردنە لە ئازادیێکی تەواوو دایە کە لەگەڵ ئیستانداردە جیهانیەکان یەک دەگرێتەوە. لەو پرۆسەیەدا دەوڵەت تەنیا رۆڵی خزمەتکار و نیگابانێک دەگێرێت کە دەبێت هەموو هەوڵی خۆی بخاتە گەر بۆ پەرەپێدانی ئیستقلال و ئازادی هەمەگیری خەڵکەکەی. بەڵام ئەوەی ئێمە لە رژێمی ئاخوندی دەیبینین، رژێمێکی دیکتاتۆر و فاشیستە کە تێکەڵاوێکە....
لە دیکتاتۆرە بچوک و گەورەکان کە لە سەرووی هەمویانەوە خامنەیی جێگای گرتووە. خامنەیی شادزێکە کە لە دیکتاتۆرەکانی خوارووی خۆیەوە خۆی تێر دەکات. شکستی سیاسەتەکانی رژێم ناوەندی هێزی ئەو رژێمەی خستووەتە مەترسیەوە و ئەو بابەتانە سستی بەرێوەچوونی سیاسەتی ئاخوندەکان بە ئێمە پیشان دەدات.1_ لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، رژێمی ئاخوندی و دەست و پەیوەندەکانی وەک حیزبۆڵا هیچ کردەوەێکی ئەرێنیان بۆ پاڵپشتی کردنی حەماس نەبوو و تەنیا بە دەر کردنی بەیاننامەگەلێکی بێ بنەما بەسەندەیان کرد تا جێگاێکە سەرانی حەماس رەخنەی توندیان لێ گرتن. ئەمرۆکە دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندی لە فلستین بە کەمترین حەدی خۆی گەیشتووە و میسر و ئیسرائیل دەسەڵاتیان لە فلستین لە رژێمی ئاخوندی زیاترە بە شێوەێکە لەو بوارەدا گوێ بۆ ئەمریکاش ناگرن. دژایەتی ئاشکرای نەتانیاهوو و سیسی لەگەڵ حەماس جێگای رژێمی لە فلستین زیاتر لە هەر کاتێک خستووەتە مەترسیەوە و لەم نێوانەدا عەرەبستان گەر چی بە رواڵەت هیچ ناڵێت بەڵام لایەنگری لە سیاسەتەکانی میسر و ئیسرائیلی پێوە دیارە و یارمەتی چەندین میلیۆن دۆلاری عەرەبستان بە ئەرتەشی لۆبنان بە بیانۆی شەڕ لەگەڵ داعش بەڵام بە مەبەستی لێدانی حیزبۆڵاش لایەنێکیتری بابەتەکەیە کە هەوڵ دەدرێت دەستی رژێم لە ناوچەی دەریای مەدیتەرانەکەم بکاتەوە. 2_ بە لابردنی مالکیش جێگە و پێگەی لە عێراق قۆرسایی نامێنێت و بە بوونی داعش لە ناوچەکە تەوازن و لێکدانەوەکانی رژێم پێچەوانە دەبێتەوە و هەموو ئەو سەرمایە گۆزاریانەی لە ناوچەکە کردوویەتی دەبێت بە خۆڵەمێش. پاڵپشتی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان مەیدانی مانۆری سیاسی و نیزامی لە دەستی رژێم دەرهێناوە.3_ راپۆرتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان. سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەمەڕ بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاندووە کە سەرەرای وەعد و بەڵێنەکانی رۆحانی، مافی مرۆڤ بە تایبەتی ئازادی رادەربرین لە ئێران تا ئێستاش پێشێل دەکرێت. ئەو راپۆرتە هێرشی توندە بۆ سەر رژێمی ئاخوندی کە بە بەردەوامی رێژەی ئێعدام کردن دەرواتە سەرەوە، سەرکوتی رۆژنامەوانان و کەمینە دینی و نەتەوەییەکان بە بەردەوامی درێژەی هەیە و فەزای مەجازیش وەک فەیسبوک و تویتر بە بەربەست بەرەوروو دەبێتەوە. بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی رۆیترز، نیگەرانی بان کی مۆن لەمەڕ شەپۆلی نوێی ئێعدامەکانە و بە پێی راپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانکۆی کۆرتل، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 724 ئێعدام لە ئێران بەرێوە چووە کە بە بەراورد بە ئێعدامەکانی ساڵی رابردوو بەرزبوونەوەێکی بەر چاوی بە خۆیەوە دیوە. بە پێی زانیاریەکان لە ئێستادا 160 لاو چاوەروانی بەرێوە چوونی حوکمی ئێعدامن کە دوو کەسیان لە ماوەی چەند حەفتەی رابردوودا لە سێدارە دراون، بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان لە ئێستادا زیاتر لە 2000 کەس لە ئێران حوکمی ئێعدامیان بۆ براوەتەوە. رژێم لە دژ کردەوە بەم راپۆرتەی بان کی مۆن ئاە و ناڵەی خۆی بەرز کردەوە و ئەو راپۆرتەی بە ئاکامی لەقاودانەکانی موجاهدین ناو لێ برد.4_ دانپێدانانی رۆحانی بە سەرکوتی خەڵکئاخوندی رۆحانی لە وتارێکیدا لە رۆژی یەکشەممە لە مەشهەد دانی بە شکستی سیاسەتی سەرکوتی کۆمەڵایەتی و سانسۆر لە ئینترنێتدا بە هۆی خۆراگری خەڵک و لاوانەوە نا و وتی، ئێمە دەمانەوێت فەرهەنگی کۆمەڵگا بەرز بکەینەوە، فکر ئەکەنەوە بەبەربەست و زەبر فەرهەنگی کۆمەڵگا بەرز دەبێتەوە ئێوە دەرۆن فیلتر دروست ئەکەن ئەوان ئەرۆن فیلتر شکێن دروست ئەکەن و ئەم کێشانە بەم شتانە چارەسەر ناکرێت ئەگەر چارەسەر ببواێت تاکوو ئێستا چارەسەر دەبوو.( سەرچاوە تەلەفزیۆنی رژێم) یەکێکیتر لە بەڵێنە وەدی نەهاتووەکانی رۆحانی لەمەر شکستی سانسۆری ئینترنێت لە ئێرانە، دەزگای قەزایی رژێم زۆربەی وبسایتەکان و شەبەکە مەجازیەکانی فیلتر کردووە لە کاتێکدا سەران و بەرپرسانی رژێم لە وب سایتی شەخسی کەڵک وەر دەگرن.5_ رێگە نەدانی رژێم بۆ بەشداری لە هاوپەمانی نێونەتەوەیی دژ بە تیرۆریسمجان کیری رایگەیاند کە هاوکاری لەگەڵ رژێم لە عێراق پێویستی بە کۆمەڵێکی زۆر گۆرانکاری لە سیاسەتەکانی رژێم هەیە بە تایبەت لە وتووێژە ناوەکیەکان، پاڵپشتی کردنی لە گروپە تیرۆریستیەکان لە ناوچەکە و هەروەها پاڵپشتی لە رژێمی ئەسەد. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، ئایا کەسێک پێشبینی دەکات کە ئەم گۆرانکاریانە روو بدات؟ یان نە، کە وایە وڵامی ئەم پرسیارە نەخێرەو بەم شێوەش هیچ هاوکاریێک لەگەڵ ئەو رژێمە ناکەین. جان کیری هەروەها وتی، رژێمی ئاخوندی لە ناوچەکە لە تیرۆریسم پاڵپشتی دەکات و بەم شێوەش ناێتە ناوو هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژ بە تیرۆریسم، ناوبراو وێرای دژایەتیکردنی لەگەڵ بەشداری رژێم لە کۆبوونەوەی پاریس وتی، رژێمی ئێران لە ئێستادا هێزەکانی لە شەر لە سوریەدان و سپای پاسداران لە سوریە بوونی هەیە و بەشداری رژێم لە کۆنفرانسی پاریس پێویست نییە.6_ دژکردەوەی ناشیانەی رژێم لە بەرانبەر شکستە یەک لە دوای یەکەکانی ناوخۆیی و دەرەکیەکاندااعەلی جەنەتی، وەزیری ئیرشادی دەوڵەتی رۆحانی رایگەیاند، راپۆرتەکەی بان کی مۆن درۆێکی شاخدارە، ئێمە کردەوەی خۆمان بە پێی پێخۆشبوونی هیچ کەس یان وڵاتێک رێک ناخەین و ئێمە بە پێی یاسا کار دەکەین. ناوبراو وتی، وڵاتانی عەرەبی و لایەنگری مافی مرۆڤ سیاسەتی دوو لایەنەیان هەیە و پێناسەی رۆژئاوا بۆ مافی مرۆڤ، ئازادی رەهایە. جەواد لاریجانی شارەزا لە بواری بەردباران و شکەنجە رایگەیاند، راپۆرتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دووبارە کردنەوەی ئەو تۆمەتانەیە کە پێشتر لە لایەن راپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ، لە سایتەکان بڵاو کراوەتەوە. دژکردەوەی سەرەرۆیانەی وەزیری ئیرشاد و باقی بەرپرسانیتری رژێمی ئاخوندی دەرخەری ترس و وەحشەتی ئەوانە لە ئاکامی شکستەکانیان لە داهاتودا. لەم بارودۆخەدا خامنەیش کاتی بە گۆنجاو زانیوە و عەمەلی پرۆساتی خۆی کردووە، تا بە شێوەێکە هەستی بەکرێگیراوان بۆ لای خۆی رابکێشێت و بە نیشان دانی وێنەی مەزڵومانە بە هەر شێوەێک بێت ئەو شکستانە دابپۆشێت. هەر چەندە وەها کردەوەگەلێک لە ئاخوندان شتێکی سەیر و سەمەر نیە و تەنیا خەڵکی ئێران و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە رشتنی فرمێسکی تمساحی ئەوان باوەریان نیە.
10 ساڵ و 1 مانگ و 22 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 4 خولهک لهمهوپێش