پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەباتمێدیا: رۆژی دووشەممە 29 / 9 / 2014 لە شاری هەولێر 30 حیزبی کوردستانی لە هەر چوار پارچەی کوردستان سەبارەت بە رەوشی کوبانی کۆبوونەوە و تێیدا داوای بە هاناچوونی لێقەوماوانی هاوەڵاتیانی ئەو شارەی کوردستانی سوریایان کرد. لە راگەیێندراوێکدا ئەو لایەنانە ئاماژەیان...

 بۆ ئەوەکردووە، "رۆژئاوای کوردستان لە رەوشێکی زۆر ناسک و هەستیاردایەو مەترسییەکی گەورەی لەسەرە، هێرشێکی گەورەی تیرۆریستان لەسەر کانتۆنی کۆبانێ هەیە و شەڕێکی گران لەوێدا بەڕێوەدەچێت". هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا ئەو حیزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییانە هاوکاری و پشتیوانی خۆیان بۆ رۆژئاوای کوردستان رادەگەیێنن و داواش لەلایەنە سیاسییەکان دەکەن لە رەوشێکی وادا ناکۆکییە حیزبییەکان بخەنە لاوە و بەرژەوەندی نیشتمانیی و نەتەوەیی رەچاوبکەن.ئەوان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا داوایانکرد حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری سەربازیی و مرۆیی بگەیێنێتە رۆژئاوای کوردستان. هەروەها داوایانکرد دان بە سێ کانتۆنەکەی رۆژئاوادا بنێت و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکات بە هەمانشێوەی باشووری کوردستان، هاوکاریی بگەیێننە رۆژئاوای کوردستان و ئاوارەکانی کۆبانێش.ئەو 30 حیزب و لایەنە سیاسییە لە راگەیێندراوەکەدا داوا لە راگەیاندنەکان دەکەن، کە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکاندا بکەن و لە پرسە سیاسییەکاندا خۆیان لە شەڕی راگەیاندن بەدووربگرن.جێگەی باسە لەو کۆبوونەوەیەدا هەیئەتێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەرێز کاک رێبورای حسێنی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و کاک فوئادی جەعفەری راوێژکاری کومیتەی ناوەندیی بەشدارییان کرد و روانگە و هەلویستی سازمانیان لەپێوەند بە بابەتی کۆبوونەوەکە باس کرد. 

10 ساڵ و 1 مانگ و 21 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن