پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ٤ هاووڵاتی لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران__ سنە/ ئەگەری تێکەڵبوونی ٣٠  هەزار لیتر نەوتی رەش بە ئاوی خواردنەوە__ داخستنی دووکانی 50 شارۆمەندی بەهایی__ بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی سەراسەری دژ بە تێزاب پرژاندنی لە رۆژی سێشەممە__ نیگەرانی ئەحمەد شەهید لە مەوجی ئێعدامەکان لە ئێران__ کۆنفەرانسی هاوپەیمانانی نێونەتەوەیی دژ بە داعش لە کووەیت

٤ هاووڵاتی لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران٤ هاووڵاتی لە زیندانی ورمێ، کە ٣ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون، لەلایەن رێکخراوی زیندانەکانی رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە سێدارە دران. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، نیوە شەوی رابردوو لە زیندانی "دەریا"ی ورمێ، ٣ زیندانیی کورد کە نێونجی تەمەنیان ٤٥ ساڵ بوو، حوکمی لەسێدارە درانیان لەو زیندانەدا بەڕێوەچوو.ئەو چوار هاووڵاتییە لەلایەن دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە بە " بارزگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان" کرابوون.شوناسی ئەو کەسانەØ› حاجی رەشید عەلیزادە تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی (هەشتیان)، سەلاحەدین مەلایی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری (سەروو) و زیندانییەکی تەمەن ٤٤ ساڵەی خەڵکی بۆکانیش کە شوناسی روون نەبۆتەوە، راگەیاندراوە. هاوکات زیندانییەکی دیکەی خەڵکی کەرەج هاوڕێ لەگەڵ ئەو سێ گیراوە کوردە لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دراوە، کە ناسناوی ئەو هاووڵاتییەش روون نەبۆتەوە.سنە/ ئەگەری تێکەڵبوونی ٣٠  هەزار لیتر نەوتی رەش بە ئاوی خواردنەوەوەرگەڕانی تانکێرێکی سی هەزار لیتری نەوتی رەش( کوورە) لە نزیک بەنداوی قشلاقی سنە، نیگەرانی و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دروست کردووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٤‌ی خەزەڵوەر تانکێرێکی سی هەزار لیتری نەوتی رەش لە نزیک سەرپاوەی ئاوی خواردنەوەی شاری سنە وەرگەڕا و مەترسیی تێکەڵ بوونی ئەو مادە شیمیاییە بە ئاوەکە هەیە. دووپات بوونی ئەو رووداوە کە بە جۆرێک لەجۆرەکان کەمتەر خەمی و نابەرپرسیاریەتی بەرپرسانی شاری و ئوستانی دەخاتەڕوو، نیگەرانیی هاووڵاتییانی کوردی دووقات کردۆتەوە. لەحاڵی حازردا ژمارەیەک لە پێرسۆنێلی ئورگان و کرێکاران سەرقاڵی خاوێن کردنەوەی ئەوشوێنەن. وەرگەڕانی تانکێرەکانی هەڵگری نەوت و مادە شیمیایەیکان لە سنە و دەورووبەری بەنداوی قشلاق لەحاڵێکدایە کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین رووداوی هاوشێوە رووی داوە..داخستنی دووکانی 50 شارۆمەندی بەهاییلە ماوەی رۆژانی رلبردوو لە بەندەرعەباس، جیرۆفت، کرمان و رەفسەنجان زیاتر لە 50 دووکانی شارۆمەندانی بەهاییان پۆلۆمپ کردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، رۆژی رابردوو یەکشەممە 4ی خەزەڵوەری 1393 زیاتر لە 50 دووکانی شارۆمەندانی بەهایی لە شارەکانی بەندەرعەباس، جیرۆفت، کرمان و رەفسەنجان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە داخراوە. جێگەی باسە کە رۆژەکانی یەکەم و دووهەمی مۆحەرەم یەکێکە لە تەعتیلاتە ئایینیەکانی شارۆمەندانی بەهایی و بیانووی داخستنی ئەو دووکانانە لە لایەن رژێمی ئاخوندیەوە داخستنی ئەو دووکانانە بووە لەو دوو رۆژەدا.بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی سەراسەری دژ بە تێزاب پرژاندنی لە رۆژی سێشەممەبە پێی بانگەوازی بڵاوکراوە لە سەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان لە شارەکانی جۆراوجۆری ئێران، بریارە خۆپیشاندانێکی سەرانسەری لە دژی تێزاب پرژاندن دژ بە کچان و ژنان لە ئیسفەهان بەرێوە بچێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، هێندێک لەو شوێنانەی کە دیاری کراون بۆ خۆپیشاندان بریتین لە، ئیسفەهان، چوارباغ و دەروازەی دەوڵەت بەرانبەر شارەداری، تاران، بەرانبەر دادگۆستەری، مەشهەد، پارکی میللەت، سنە، مەیدانی ئازادی، رەشت، پێش زانکۆی علومی پایە، لە کرماشان، بەرانبەر ئۆستانداری و زۆربەی شارەکانیتری ئێران. جێگەی باسە کە زۆربەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و خەڵکی ئێران باوەریان وایە کە هۆکاری ئەو کردەوە جینایەتکارانە دەست و پەیوەندەکانی رژێمن.نیگەرانی ئەحمەد شەهید لە مەوجی ئێعدامەکان لە ئێرانئەحمەد شەهید راپۆرتنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە کۆنفەرانسێکی خەبەری لە نیۆیۆرک لە مەر مەوجی ئێعدامەکان لە ئێران رایگەیان، لە 5 مانگی رابردوو زیادبوونی ئێعدامەکانم بینیوە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە 852 کەس لە سێدارە دراون، کە 8 کەس لەو سێداردراوانە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵ بووە و کۆمەڵێکیش زیندانی سیاسی بوون. ئەحمەد شەهید وتی بە بیستنی ئێعدامی رێحانە جەباری شۆکە بووم، بابەتی پەروەندەی جەباری و تاوانەکەیم چەندین جار لەگەڵ رژێمی ئاخوندی باس کردبوو بەڵام هێچکات وڵامم پێ نەدراوە.جێگەی باسە کە ئەحمەد شەهید لەو کۆنفەرانسەدا لە سەرکوتی بیروباوەر لە ئێران نیگەرانی خۆی دەربری.کۆنفەرانسی هاوپەیمانانی نێونەتەوەیی دژ بە داعش لە کووەیتکۆنفەرانسی نێونەتەوەیی هاوپەیمانان دژ بە تیرۆریسم و بۆنیادگەرایی رۆژی دووشەممە 5ی خەزەڵوەر لە کووەیت دەستی پێکرد. بە پێی راپۆرتی هواڵدەریەکان، وڵاتانی ئەندام لەو هاوپەیمانیە رێکەوتوون کە هاوکاریەکانی خۆیان بەربڵاوتر بکەن تاکوو بەسەر گرووپە بۆنیادگەراکانی وەک داعش سەرکەون. بە پێی ئەم راپۆرتە، ریچارد ئیستینگل نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەو کۆنفەرانسە رایگەیاند، پێویستە ئەم هاوپەیمانیە نێونەتەوەییە بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی و هاوکاری ئیتلاعاتی بە تایبەت لە بواری پەیوەندی ئینترنیتی زیانر بێت، چونکوو ئەو هاوکاریانە هاوپەیمانیە نێونەتەوەییەکان تەکمیل دەکات.

10 ساڵ و 24 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن