__ تەقینەوەی مینە چێنراوەکان لەناوچەی سەلاسی باوەجانی قوربانی لێکەوتەوە __ پێتج قوتابی لەسەرپێل زەهاو بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دا__ ئەمڕۆ پێشمەرگە بەرەو کۆبانی بەڕێدەکەوێت__ ئەحمەدشەهید: هێرشەکانی بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی کاریگەری لەسەر من نابێت__ لە ئێران هەفت میلیۆن کەس لە ژێر هێلی هەژاری سەختدان__ تێکهەڵچوون لە یەمەن 250 کوژراوی لێکەوتەوە__ وتووێژە ناوکەییەکان و دژکردەوەی رژێم بە هۆشداری رۆژئاوا__ ئهگهری پێکهێنانی ههرێمێکی کوردی له سووریا
تەقینەوەی مینە چێنراوەکان لەناوچەی سەلاسی باوەجانی قوربانی لێکەوتەوە شوانکارەییەک لەناوچەی سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقینەوەی مێنە چێنراوەکانی رژێمیئاخوندی ئێران لەئوستانی کوردستان، بریندار بوو.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییەک بەناوی مەروان سلێمانی کوڕی سەعدی لە ئاوایی "باوەسین"ی سەر بە ناوچەی قەڵانی شارستانی سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو. هاوکات لەگەڵ بریندار بوونی ئەو شوانکارەیە، ٦ سەر لە مەڕەکانیشی لەناو چوون. دەوترێت مەروان سلێمانی کە خێزانداریشە بە هۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی "ئیمام رەزا"ی شاری کرماشان کراوە.بەپێی ئامارە فەرمییەکان بە درێژایی هەزار و ١٠ ٠ کیلۆمیتر سنووری رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای ئێران لەگەڵ عێراق بە چوار میلیۆن و ٢٠ ٠ هەزار مین چێنراوە. لەو نێوانەدا سنوور و ناوچەکانی ئوستانی کوردستان زۆرترین رێژەی مینی چێنراوی هەیە، ئەو پارێزگایە ٢٣٠ کیلۆمیتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ خاکی عێراق هەیە و لەکۆی گشتیی ئەو رێژەیە ١٣٦ کیلۆمیتری بە مبن ئاڵودە کراوە. پێتج قوتابی لەسەرپێل زەهاو بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دابەهۆی پێکدادانی کامیۆنێکی بارهەڵگر لەگەڵ ماشێنی هێنان و بردنی قوتابییان لە شاری سەرپێڵی زەهاو ٥ قوتابیی کورد گیانیان لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، نیوەڕۆی رۆژی رابردوو لە نزیک پردی (ماسی)ی شارستانی سەرپێڵی زەهاو، رووداوێکی هاتوچۆ هاتە ئاراوەو بەوهۆیەوە ٥ قوتابی کەلە ماشێنێکی جۆری پرایدا بەرەو قوتابخانە دەڕۆیشتن، بوونە قوربانی.لەو رووداوەدا کە لە ١٧ کیلۆمیتریی جاددەی کرندی رۆژئاوا بۆ شارستانی سەرپێڵی زەهاو هاتۆتە ئاراوە، ٤ کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوونە. فەرمانداری شارستانی سەرپێڵی زەهاو وێڕای ئاماژە کردن بەو رووداوە، بە هەواڵدەرییەکانی راگەیاندووە: "لەو رووداوەدا ٤ کەسی نێو پرایدەکە دەستبەجی گیانیان لەدەست داوەو کەسێکیشیان پاش گەیشتنە نەخۆشخانەی سەرپێڵی زەهاو گیانی لەدەست داوە".دەگوترێ، کە لە ئێستادا بارودۆخی جەستەیی ٢ کەس لە بریندارانی نەخۆشخانەی تاڵەقانی زۆر نالەبارە..ئەمڕۆ پێشمەرگە بەرەو کۆبانی بەڕێدەکەوێتهێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دوای رێککەوتن لەگەڵ تورکیا دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەگەنە تورکیا و لەوێشەوە بەرەو کوردستانی سووریا بەڕێدەکەون. به پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات:" دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو کە پێکهاتوون لە ١٥٠ پێشمەرگە دەگەنە وڵاتی تورکیا و لەوێشەوە بەرەو کوردستانی سووریا بەڕێدەکەون."سەرچاوەکە باسی لەوەیشکرد:" هێزەکانی پێشمەرگە هیچ جۆرە چەکێک لەگەڵ خۆیاندا هەڵناگرن، بەڵکوو چەکەکان لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە بەرەو سنووری تورکیا رەوانە دەکرێت." روونکراوەتەوە:" جۆری ئەو چەکانەی پێشمەرگە لەگەڵ خۆی دەیبات بۆ بەرەکانی شەڕ لە کۆبانی چەکی قورس و مامناوندن."ئەحمەدشەهید: هێرشەکانی بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی کاریگەری لەسەر من نابێتراپۆرتنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاند، هێرشەکانی بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی ئێران دژبە من هیچ کاریگەریێکی لەسەر من نابێت . بە پێی راپۆرتی رادیۆفەردا، ئەحمەدشەهید رۆژی دووشەممە رایگەیاند، مەحەمەد جواد لاریجانی، دەبیری ستادی مافی مرۆڤی قووەی قەزائیەی رژێمی ئاخوندی عاشقی درووستکردنی بەربەستە بۆ ئەو بەڵام ئەو بەربەستانە هیچ کاریگەریێکی لەسەری نابێت. ناوبراوو هەروەها وتی کە، لە ژۆئەنی 2011وە کە وەک راپۆرتنێری تایبەت بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران دیاری کراوە تاکوو ئێستا هەر ساڵەو بە بیانوێک پێش بە رۆیشتنی بۆ ئێران دەگرن. لاریجانی لە چەند مانگی رابردوو هێرشەکانی بۆسەر ئەحمەد شەهید چڕ کردووەتەوە. جێگەی باسە کە ئەحمەد شەهید بریارە ئەمرۆ سێشەممە 6ی خەزەڵوەر راپۆرتی تایبەتی خۆی لەمەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لە لایەن رژێمی ئاخوندیەوە بداتە کومیتەی مافی مرۆڤی سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان.لە ئێران هەفت میلیۆن کەس لە ژێر هێلی هەژاری سەختدانوەزیری کاری حەسن رۆحانی، عەلی رەبێعی دانی بەوەدا ناوە کە لە ئێران هەفت میلیۆن کەس لە ژێر هێلی هەژاری سەختدا ژیان بەسەر دەبەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، عەلی رەبێعی رایگەیاند، لە کاتی بەرێوەبردنی گەڵاڵەی ئامانجدارکردنی یارانەکان بۆمان دەر کەوتووە کە 7 میلیۆن کەس لە ئێران بوونیان هەیە کە لە ژێر هێلی هەژاری سەختدا ژیان بەسەر دەبەن. جێگەی باسە کە ناوبراوو وتی، پێشبینی دەکرێت کە لە داهاتووێکی نزیکدا ئەو رێژەیە بۆ دە میلیۆن کەس بەرز بێتەوە.تێکهەڵچوون لە یەمەن 250 کوژراوی لێکەوتەوەلە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە ناوەندی یەمەن 250 کوژراوی لێکەوتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ئاسۆشەیتدپرێس، لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان گرووپی حۆییەکان و تایفەێکی دەسترۆیشتووی یەمەن لە شاری رەداع کە ماوەی سێ رۆژی خایاند لانیکەم 250 کەس کوژراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، گرووپی حۆییەکان، گرووپێکی شێعە مەزهەبن کە لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە چەک و چۆڵ و پێداویستی مالیان بۆ دابین دەکرێت تاکوو لەو وڵاتە ئاژاوە بنێنەوە. جێگەی باسە کە لە ماوەی رابردوودا چەندین جار لە لایەن بەرپرسانی یەمەنەوە رژێمی ئاخوندی بە دەستێوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتە لە رێگای پشتیوانی لە گرووپە شێعەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەت گرووپی حۆییەکان تاوانبار کراوە.وتووێژە ناوکەییەکان و دژکردەوەی رژێم بە هۆشداری رۆژئاوائەندامی وتووێژکەری ناوکەیی رژێمی ئاخوندی بە وتنی ئەوەیکە ریزبەندی گەمارۆکان و پیتاندنی دکۆریمان قبووڵ نیە روو لە 5 + 1 وتی، ئەگەر قەرارە بریاری سەخت بگرن ئێستا کاتیەتی و ئەم کارە دەکرێت ئەگەر براستی حەزیان لێی بێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، مەجید تەخت رەوانچی ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند، ریزبەندی گەمارۆکانمان قبووڵ نیە و رۆژئاوا دەبێت گەمارۆکان یەک جێ لاببات. ناوبراوو وتی ئەگەر رۆژئاواییەکان بە شوێن چارەسەری ناوکەیین نابێت بیانوو بگرن.. تەخت رەوانچی زیادی کرد کە، لابردنی پلە بە پلەی گەمارۆکانمان قبووڵ نیە و مەبەستی ئێمە لە رێکەوتنی ژنیڤ لابردنی هەموو گەمارۆکان بووە. جێگەی باسە کە ناوبراوو لەکەڕ پیتاندن و رێژەکەی وتی، ئێمە دوورنماێکمان بۆ خۆمان دیاری کردووە و بێ گۆمان بەوەش دەگەین. ئەمە لە کاتێکدایە کە جێگری پێشووی سکرتێری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی رایگەیاندووە کە رێکەوتنی کۆتایی کاتێک وەدی دێت کە ئاژانس دەستی بە هەموو ناوەندەکانی ناوکەیی رژێم رابگات. ئۆلی هاینۆن وتویە لەئەگەری رێکەوتنێکی سەرەکیشدا رژێم دەتوانێت لە ماوەی ژەند مانگدا دەستی بە چەکی ناوکەیی رابگات.ئهگهری پێکهێنانی ههرێمێکی کوردی له سووریاگۆڤاری فاینهنشاڵ تایمز تیشکی خستۆته سهر گۆڕانکارییهکانی ئهمدواییهی ناوچه کوردنشینهکانی سووریا و لهوان کۆبانی و شیمانهی ئهوه دهکات ئهم ناوچانه ههمان ڕێبازێک بگرنهبهر که پێشتر ههرێمی کوردستانی عێراق پێیادا چوو و ههرێمێکی سهربهخۆی دروست کرد.بهپێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، فاینهنشاڵ تایمز وێڕای ئاماژه به داواکاری ههرێمی کوردستانی عێراق بۆ ڕهوانه کردنی چهک و جیهازاتی سهربازی بۆ کۆبانی و پێداگری ههرێم لهسهر پێویستی پشتیوانی ڕۆژئاوا له کۆبانی پێشبینی ئهوه دهکات ههرێمێکی هاوشێوهی ههرێمی کوردستانی عێراق له ناوچه کوردنشینهکانی سووریا دروست بکرێت. ئهم گۆڤاره باسی ئهوه دهکات گۆڕانکارییهکانی کۆبانی کاریگهری قورسی خسته سهر زۆر بابهت و لهوان ههستی نهتهوهپهرهستی و نیشتیمانپهروهری کوردان و وای کرد تورکیا که پێشتر دژ به گهیشتنی یارمهتی بۆ پارتی یهکێتی دیموکراتی کوردی سووریا (PYD) دهوهستا ناچار بێت ڕهزامهندی دهرببڕێت به گهیشتنی چهک و یارمهتی سهربازی بۆ کۆبانی و PYD. گۆڤارهکه ئهوهش به مایهی سهرسووڕمان دهزانێت که ههرێمی کوردستان که هاوپهیمانی تورکیایه و وڵاتانی ڕۆژئاوا زاڵبوونی PYD به سهر ئهو ههرێمه سهربهخۆوه له سووریا قبووڵ بکهن.
10 ساڵ و 24 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 14 خولهک لهمهوپێش