ئاسۆ خەباتخامنەیی هەمیشە بە دوای کەسانێکەوە بووە کە لە تاکتیکەکانی دیکتاتۆری دەستی باڵایان هەبێ و هەوڵی راکێشانی کەسە هاوشێوەکانی خۆی لە باری هەڵس و کەوت و کردار ەوە داوە. کەسانێک کە تایبەتمەندی وەک نەفرەت، دیکتاتۆر، فاشیست، زێدەخواز، بێ بەزەیی و پیاوکوژ و جەلاد و لە کۆتایشدا بە جۆرێک فەناتیسمی رادیکاڵ بەرێوە ببەن. بێشک خامنەیی نەخۆشی رەوانی زۆری وەک مالی خولیا و شیزۆفێرنی هەیە. ناوبراو هەمیشە بوونەوەرێک بە ناوی دژمن لە لای خۆی هەست پێدەکات و هەر بەو هۆیەش کەسانێک لە لایی خۆی دەهێڵیتەوە کە هێوەرکەرەوەی نەخۆشیە دەروونیەکانی بن. لە ریزی ئەو کەسانە دەتوانین ئاماژە بە برایانی لاریجانی بکەین. دوو براگەورەکە دوو دەزگای دادوەری و یاسادانانیان لە دەست دایە
و 3 براکەی تریش لە ژێرناوی بەرپرسیارەتی جۆراوجۆر کاری دەڵاڵی بۆ بەرێوەبردنی موعامەلەکانی خانەوادە بە شێوەی نەهێنی بەرێوە دەبەن . جێگەی سەرەنجە کە ئەو برایانە هەموو حەتووێک لە ماڵی خۆیان کۆبوونەوەیان هەیە و سەبارەت بە 75 میلیۆن کەس بریار دەدەن و بیر لەوە دەکەنەوە چۆناوچۆن داهاتی خەڵک بدزن و بیخۆن، ئەویش لە پەنا یاسای بنەرەتی کە سەرچاوەی هەموو بەدبەختیەکانی خەڵکی ئێرانە.لایەنێکی پێکەنینهێنەر ئەوەیە کە سەرۆکایەتی مافی مرۆڤی ئێران لە لایەن یەکێک لە لاریجانیەکانەوە بەرێوە دەچێ. لە کاتیکدا یاسای بنەڕەتی کە لێوانلیوە لە یاسای دژی مافی مرۆڤ و لە مەجلیس لە لایەن برای دووهەم جەواد کاری پێدەکرێ ، بوونی برای سێهەمی لەدەزگای مافی مرۆڤ لە ئێران بەر استی جێگەی لێووردبوونەوە و گالتەجارە.لە پلەبەندی و موعادلاتەکانی هێز لە ئێران سەرەتا یاسای درۆینی ئاخوندەکان سەرچاوەی تەواوی هێرش و سەرکووت و بەرێوەبردنی دیکتاتۆریەتەکەیانە. ئێستا بەرێوەبەرانی ئەو یاسایە بەجۆرێک لەو سەرچاوە فاشیستیە کەڵک وەردەگرتن کە لە مێژووی ئێران بێ پێشوونە بووە. لاریجانیەکان زۆرترین کەڵک لە یاسای بنەڕەتی وەردەگرن و لە بنەڕەتدا دەڵاڵی خامنەیی بۆ بە فیرو دان و دزینی سەرچاوە نەتەوەییەکانی ئێرانن. هەوەرها سەرکووتی هەر جۆرە دەنگێکی ئازادیویستی و رەخنەگرانەن کە لەبەرانبەر دەزگای رژیمی ئاخوندی بیانهەوێ دەنگ هەڵبرن. بە شێوەی گشتی هێزی دابەش کراوی نێوان ئەو 5 برایە زۆر بە روونی دەریدەخات کە ئەوان دەڵاڵیک زیاتر نین کە ویستەکانی خۆیان و خامنەیی دابین دەکەن. سادق لە دەزگای دادوەری و یەکێک لە ئەهریمەنەکانی رژیمی ئێرانە کە کاری ئەوەیە هەر جۆرە بیرکردنەوە و دەنگێکی ئازادی ویستی کپ بکات. لە سەرژمێر ئیعدامەکان و زیندانی کردنی چالاکانی سیاسی لەماوەی ئەو چەند ساڵەی کە لە دەزگای دادوەری بووە بە تەواوی خۆی لە یەک رستە دا بۆ خەڵکی ئێران پێناسە کردووە (ئاگادار بن من جەلادێکی بێ بەزەییم).لەبەرانبەر ئەو جلادی و دیکتاتۆرییە خانوادەی لاریجانی باشترین شوێنیان بۆ پەروەردەکردنی وشتر مل لە ئێران هەیە و خاوەنی سەدان کۆمپانی بە ناو و شوناسی جۆراوجۆرن و هەزاران سەدان هێکتار زەوی و سەرمایەیان خستۆتە ژی٠ر رەکێفی خۆیان. هەموو ئەو نیعمەتانە دەستخۆشانەی ئەو خۆش خزمەتیانەیە کە بۆ باڵی خامنەییان هەبووە. جاروباریش بە رواڵەت گەمەی سیاسی وەرێدەخەن و وای پیشان دەدەن کە ناکۆکیان لەگەڵ هێندێک لە سیاسەتەکانی وەلی فەقیە هەیە و لە سەردەمی ئەحمەدی نەژادیش سیناریۆێکی لەم چەشنەیان بەرێوە برد. ویدیۆێک لە یوتیۆب بڵاو بۆتەوە کە باس لە وەرگرتنی رشوە لە لایەن فازڵ لاریجانی لە مورتەزەوی دادستانی پێشوو دەکات. ئەو فیلمە تەنیا ئاشکرا کردنی بەشێکی بچووکی گەندەڵیە ئابوورییەکانیانە. دەسەلات لە ئێستا دا تووشی بشێوی بووە و تەحریمەکان و باری نوێی روحانی و هەلاوسان فشارەکانی لەسەر رژیم زیاتر کردووە .لاریجانیەکان بە باشی دەزانن کە کاتی رۆیشتنیان هاتووە و خەریکی باروبەندیل پێچانەوەن. لە ئێران زۆربەی پۆستەکانی بەرێوەبەری لە لایەن ئەو 5 بریایەوە جێبەجێ و کرین و فرۆش دەکرێ. بۆ نمونە بەرێوەبەری گشتی ، پارێزگار، قازی، دادستان، نوێنەری مەجلیس و پۆستە هەستیارەکانی دەوڵەت لە لایەن ئەو 5 برایەوە گەڵاڵەدارێژی و موعامەلەی پێوە دەرکێ و هژمۆنیان بەسەریانەوە هەیە. بە شیوەی نهێنی وتووێژ و رێکەوتنی ماڵی بۆ وەرگرتنی رشوە بەرێوە دەبەن. فیلمی فازل زۆر بە ئاشکرا ئەو بابەتە پشت راست دەکاتەوە و دەکرێ وەک بەڵگەیێکی بە هێز تەماشا بکرێ. چوونکە دیالۆگی ناو ئەو فیدیۆیە بە تەواوی گەندەلی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات و بێ گومان خامنەیش دەوری سەرەکی هەیە و بەشەکەی خۆی بەزووترین کات پێدەگات.دەبێ دان بەوە دابندرێ کە دەوری سیاسەتە هەڵخەڵتێنەرانەی ئەو 5 برایە گەورەترین زیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی لە کۆمەڵگای ئێران داوە و لەوکاتەوەی ئەو 5 ئەهریمەنە بەشێکی بەرچاو لە دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست بارودۆخی خەڵکی ئێران بەرەو خەراپتر رۆیشتووە. زەمەن رووی راستەقینەی ئەهریمەنەکانی رژیم باشتر ئاشکرا دەکات و رۆژێک دێ کە دەبێ وەلامدەری هەموو ئەو جینایەتانەی خۆیان بن.
10 ساڵ و 25 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 32 خولهک لهمهوپێش