__ لایەنگرانی" امر به معروف و نهی از منکر " لەکوردستان رێپێوان ئەنجام دەدەن__ .منداڵێکی قوربانیی تەقینەوەی مین لە گوندی نشکاش چاوێکی لەدەست دا__ ئێعدامی پێنج کەس لە زیندانی ورمێ__ دەیوید کوهن: گەمارۆکان تەوانایی رژێمی لە سیستەمی ماڵی جیهان کەم کردووەتەوە__ رژێمی ئاخوندی لە نارەزایەتیە گشتیەکان دژبە تێزاب پرژاندن ترسی لێ نیشتووە__ حوکمی ئێعدامی 47 زیندانی لە زیندانی تایباد__ ئاکامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی توونس
لایەنگرانی" امر به معروف و نهی از منکر " لەکوردستان رێپێوان ئەنجام دەدەنیەکێک لە ناوەندەکانی سەر بە بەیتی "رێبەری (عەلی خامنەیی)" لە دوو ئوستانی کوردستانی ئێران لە هەوڵی پڕوپاگەندە و تەبلیغات بە نیشانەی پشتیوانی لەگرووپەکانی" ێمران به معروف و ناهیان از منکر " دایە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٩ی خەزەڵوەر لە سەرجەم شارەکانی سەر بە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا کۆبوونەوە و رێپێیوانی" ێمران به معروف و ناهیان از منکر " بەڕێوە دەچێت. ئەو خۆپیشاندان و رێپێوانە کە لەژێر فەرمانی ناوەندەکانی سەر بە بەیتی رێبەریدا رێکخراوە لەلایەن ستادی " امر به معروف و نهی از منکر " بەڕێوە دەچێت. بازاڕیان، کاسبکاران و لێژنە مەزهەبیەکان لەو گرووپ و کەسانەن کە بانگهێشتی رێپێوانەکی رۆژی هەینی کراون. ئەو رێپێوانە لەحاڵێکدایە کە لەماوەی چەند رۆژی رابردووداو پاش رووداوەکانی پژاندنی ئەسید لە ئیسفەهان،" هاووڵاتییان لە ستادی" امر به معروف و نهی از منکر " بە گومانن..منداڵێکی قوربانیی تەقینەوەی مین لە گوندی نشکاش چاوێکی لەدەست دایەکێک لە کچە قوربانییانی تەقینەوەی مین لە گوندی نشکاشی مەریوان، بەهۆی ئاسەواری ئەو تەقینەوەیە چاوێکی لەدەست داوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لە کاتێکدا بنەماڵەی ئاڵا روبینا تەمەن ٦ ساڵ، بەدەست هەژاری و دەستکورتییەوە دەناڵێنن و توانای ئەوەیان نییە، کە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدەن، کچە تەمەن ٦ ساڵەکەیان چاوی راستی لەدەست داوەو دەماری چاوی بەهۆی بەرکەوتنی پارچەی مین لەناوچووە. حوسین ئەحمەدی نیاز پارێزەری دۆسیەی منداڵانی تەقینەوەکەی نشکاش لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە، کە رۆژی رابردوو پزیشکانی نەخۆشخانەی تارانپارس رایانگەیاند، کە ئاڵا چاوی لەدەست داوە. لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیارە گەشبین کەریمی یەکێکی دیکە لە کچانی قوربانیی مین لە گوندی نشکاش، کە بەهۆی ئەو تەقینەوەیە لاقێکی لەدەست دابوو، لە نەخۆشخانەی "نووری ئەفشار"ی تاران نەشتەرگەری بۆ بکرێ. ماوەیەک پێش ئێستا حوسین ئەحمەدینیاز رایگەیاندبووØ› فەرمانداری شاری مەریوان هەتا ئێستا بۆ باشتربوونی دۆخی ژیانی ئەو حەوت منداڵەی تەقینەوەی مین لە گوندی نشکاش، تەنیا بە پێدانی ٥ کیلۆ رۆن و ٥ کیلۆ قەند هاوکاری کردوون.ئێعدامی پێنج کەس لە زیندانی ورمێلە ماوەی سێ رۆژی رابردوو 5 زیندانی لە زیندانی ورمێ ( دەریا) لە سێدارە دراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری هێرانا، سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە 7ی خەزەڵوەر زیندانیێک لە زیندانی ورمێ بە ناوی ئیبراهیم چووپانی دانیشتووی گوندی یۆسفکەند سەر بە شاری مەهابادج کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە زینداندا بووە و گیرۆدەی نەخۆشی دەروونی بووە لە سێدارە دراوە. هەروەها سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە 5ی خەزەڵوەر چوار زیندانی بە ناوەکانی لەتیف مەحەمەدی، سەلاحەدین مەولایی، مەحموود حەسەن پوور و رەشید عەلیزادە لە سێدارە دراون.دەیوید کوهن: گەمارۆکان تەوانایی رژێمی لە سیستەمی ماڵی جیهان کەم کردووەتەوەدەیوید کوهن جێگری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە دانیشتنی ئیدەکان لە واشەنگتۆن رایگەیاند، کەسان، دەڵاڵەکان و ناوەندە بازرگانی و ماڵیەکان کە لە بەرنامە ناوکەییەکەی رژێم پشتیوانیان دەکرد خراونەتە ناوو لیستی گەمارۆکانەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، دەیوید کوهن وتی، ئەوە هەنگاوی یەکەم بوو بەڵام لە درێژ ماوەدا کاری بەربڵاوترمان کرد و فشاری زۆرمان لەسەر ئابووری رژێمی ئاخوندی دروست کرد کە کاریگەری راستەوخۆی هەبوە لە کەم کردنەوەی تەوانایی ماڵی رژێم لە سیستەمی ماڵی جیهاندا بە شێوەێکە ئەو رژێمەی ناچار کرد کە روانگەی لەسەر وتووێژەکان بگۆریت. گرنگتر لە هەمووی کوم بوونەوەی تەوانایی فرۆشی نەوت بووە.رژێمی ئاخوندی لە نارەزایەتیە گشتیەکان دژبە تێزاب پرژاندن ترسی لێ نیشتووەسازمانی هەواڵنێرانی بێسنوور رایگەیاندووە کە، رژێمی ئاخوندی لە نارەزایەتیە بەربڵاوەکانی خەڵکی ئێران دژبە تێزاب پرژاندن هەوڵ بووە و دەستی داوەتە هەرەشە لە راگەیاندنەکان و هەواڵنێرەکانی و ئەو کەسانەی کە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵی ئەو نارەزایەتیانە بڵاو دەکەنەوە دەستبەسەر دەکرێن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، ناوەندە ئەمنیەتیەکان لە ئێران زۆرێک لە هەواڵنێران بە تایبەتی لە شارەکانی ئیسفەهان و تاران هەرەشەیان لێ کردوون کە لەمەڕ پەروەندەی تێزاب پرژاندن هیچ بابەتێک نەنووسن. بە پێی ئەم راپۆرتە، سایتی هەواڵنێرانی بێسنوور نوسیویە، پێمان گەیشتووە کە ناوەندە ئەمنیەتیەکان بە بانگهێشت و پەیوەندی تەلەفوونی هەرەشەیان لە رۆژنامەوانان کردووە کە نەپەرژێنە سەر پەروەندەی تێزاب پرژاندن. بە پێی راپۆرتی هەواڵنێرانی بێسنوور رژێمی ئاخوندی لە بابەتی ئازادی بەیانلە نێوان 180 وڵات لە پلەی 172 دایە.حوکمی ئێعدامی 47 زیندانی لە زیندانی تایباد47 زیندانی لە زیندانی تایباد لە ژێر حوکمی ئێعدامدان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، لە ئێستادا 47 زیندانی لە زیندانی تایباد چاوەروانی بەرێوەچوونی حوکمی ئێعدامن کە لە لایەن دەزگای قەزایی رژێمەوە بۆیان دەرچووە. بە پێی ئەم راپۆرتە بریاری کۆمەڵێک لەو زیندانیانە لە حەفتەی داهاتوو لە لایەن بەکرێگیراوانی رژێمەوە لە سێدارە بدرێن. هەروەها لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوو 17 زیندانی لە زیندانی تایباد لە لایەن رژێمی ئاخوندیەوە لە سێدارە دراون. جێگەی باسە کە لە کاتی هاتنە سەر کاری رۆحانیەوە لە ئێران رێژەی ئێعدامەکان بە شێوەێکی بەرچاوو زیادی کردووە بە شێوەێکە بووە بە هۆی رەخنەی توندی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و ئەحمەد شەهید راپۆرتنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران لە دوایین راپۆرتی خۆیدا نیگەرانی خۆی لەمەڕ زیادبوونی ئێعدامەکان لە ئێران نیشان داوە.ئاکامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی توونسئەنجۆمەنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە توونس رایگەیاند، حزبی ندای توونس بە رێبەری باجی قادی ئەلسیسی پلەی یەکەمی لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا بە دەست هێناوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، حزبی ندای توونس بە رێبەری باجی قادی ئەلسیسی 85 کۆرسی لە کۆی 217 کۆرسی پارلەمانی ئەو وڵاتەی بەدەست هێناوە و حزبی ئەلنهزە بە بەدەست هێنانی 69 کۆرسی پلەی دووهەمی بەدەست هێناوە و حزبی ئازادی نەتەوەیی بە 16 کۆرسی پلەی سێهەم و جبهەی خەڵکی بە 15 کۆرسی پلەی چوارەمی بەدەست هێناوە.
10 ساڵ و 22 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 56 خولهک لهمهوپێش