پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

2034 پزیشک و کادری دەرمانی نەخۆشخانەکانی عێراق، گەمارۆی پزیشکی سەر لیبرتیان بە جینایەت دژی مرۆڤایەتی ناساند و خوازیاری کۆتایی هێنانی بە پەلە بەو رەوشە نالەبارە بوون. 571 پزیشک و 1463 کادری دەرمانی نەخۆشخانەکانی عێراق لە راگەێندراوێکدا گەمارۆی پزیشکی و لوجەستیکی دژی دانیشتووانی کەمپی لیبرتی کە لە ژێر پارێزراوی یاسا نێودەوڵەتیەکانن، مەحکووم و ئەو رەوشەیان بە بەڵگەی حاشا هەلنەگر بۆ جینایەت دژی مرۆڤایەتی راگەیاندوە و خوازیاری کۆتایی هێنان بەو گەمارۆیانە و دەستراگەیشتنی ئازادانەی....

 دانیشتووانی لیبرتی بە خزمەتگوزارییە پزیشکیەکان بوون.لەو راگەێندراوەدا هاتووە زیاتر لە 5 ساڵە کە دانیشتووانی لیبرتی، ئەندامانی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران لە عێراق، کەوتوونەتە بەر گەمارۆێکی زاڵمانە لەهەموو بەستێن و بوارەکاندا و بەدەست ئەو رەوشەوە دەناڵینن. لایەنی ئەوپەری دژی مرۆڤانەی ئەو گەمارۆیانە سەبارەت بە خزمەتگوزارییە پزیشکیەکانە. ئەو کردەوە درندانەیە تا ئێستا بۆتە هۆی مردنی 21 کەس لە دانیشتووانی لیبرتی. دوایین حاڵەتیش مردنی بەرێز تەقی عەباسیان بوو کە لە رێکەوتی 18ی سێپتامبری 2014 بە هۆی بەرگرتن لە پێراگەیشتنی بە پەلەی دەرمانی، لە لایەن کومتیەی سەرکووت کۆچی دوایی کرد. جگە لەوەش، لە ئێستاشدا گیانی کۆمەڵیک نەخۆشی دیکەی کەمپەکە لە مەترسی جیددی دایە  و ئەگەر ئەو گەمارۆیە بە خیرایی کۆتایی پێ نەهێندرێ‌ زیانی قەرەبوونەکراوەی مرۆیی زیاتر ، لەداهاتوودا چاوەروان دەکرێ‌. دانیشتووانی لیبرتی ئەو پەنابەرانەن کە ساڵیانی ساڵە بە شێوەی یاسایی دانیشتووی وەڵاتی عێراقن و لە ساڵی 2004 وەکوو کەسانی پارێزراو بە یاسا نێودەوڵەتیەکان بە فەرمی ناسراون.  لە ساڵی 2011 ش کومیساریای بەرزی پەنابەران، دۆخی دانیشتووانی لیبرتی بە جێگەی نیگەرانی راگەیاندوە. هەر لەبەر ئەوەش پێشگرتن لە دەستراگەیشتن بە خزمەتە دەرمانیەکان لە عێراق ، پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و یاساکانی مرۆڤ دۆستانەیە.کومیساریای بەرزی پەنابەرانیش لە 11 راگەێندراوی یەک لەدوای یەک پێی داگرتووە کە دانیشتووانی لیبرتی دەبێ مافی هاتووچۆی سەربەستانە و هەروەها خزمەتگوزارییە دەرمانیە حەیاتیەکانیان هەبێ.واژوو کەرانی ئەو راگەێندراوە روو بە ئەمریکا و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەبەرانبەر ئەمنیت و تەندروستی دانیشتووانی لیبرتی بەرپرسیارەتی و بەڵێنی یاسایی و ئەخلاقیان هەیە، خوازیارە پێراگەیشتنی خێرا بە سەرجەم نەخۆشانی ناو کەمپی لیبرتی و لەسەرووشیانەوە نەخۆشانی درێژخایەنی وەکوو تووشبووان بە سەرەتان، لە رێگەی ئەو خاڵانەی خوارەوە بکرێت.1: دەستراگەیشتنی ئازادانەی دانیشتووانی لیبرتی بە خزمەتە پزیشکیەکان2: مافی هاتووچۆی سەربەستانە بۆ دەستراگەیشتن بە پزیشک و نەخۆشخانەکانی عێراق بە مەبەستی چارەسەری کێشەی تەندورستی3: گواستنەوەی کەل و پەل و دەزگا زەرورییەکانی پزیشکی دانیشتووانن لە ئەشرەفەوە بۆ لیبرتی کە هەمووی بە خەرج و تێچووی خۆیان دابین کراوە.  

10 ساڵ و 22 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن