فوئاد جەعفەریرژێمی ئاخوندی لە ماوەی تەمەنی حۆکمرانی خۆی لە هەوڵی فراوانکردنی دەسەڵاتەکەی و پەرەپێدان بە بیری شێعەگری لە ئێران و ناوچەکە و جیهاندایە و بە بەردەوامی لە رێگای پاڵپشتیکردن لە تیرۆریزم و گرووپە توندرەوە شێعەکان و هەروەها بە هێزکردنی خۆی لە رێگای دەستراگەیشتن بە چەکی ناوەکی و هێزی نیزامی لە ناوچەکەیە تاکوو وەکوو زلهێزێک لە ناوچەکە خۆی دەر بخات و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست ناچار بکات گوێ راهێڵی بن. هەر وەک دەزانین بەرنامە ناوەکیەکەی ئەو رژێمە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بووە بە کێشە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان و قەیرانی ئابووری بۆ خەڵکی ئێران بە بار هێناوە و سفرەی خەڵک رۆژ لە دوای رۆژ خاڵیتر دەبێت. لە بواری نێونەتەوەیشدا وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەست...
بە مەترسی ئەو بەرنامەیە دەکەن و ئەو راستیە دەزانن کە ئەگەر بێت و ئەو رژێمە دەستی بە چەکی ناوەکی رابگات چیتر حساب بۆ کەس ناکات و ئەگەری خۆڵقاندنی کارەسات لە جیهان و بە تایبەتی لە ناوچەکە دەبێت، هەر بۆیە وڵاتانی زلهێزی جیهان و ئەمریکا دەیانەوێت لە هەر رێگاێکی مۆمکنەوە پێش بە دەستراگەیشتنی رژێمی ئاخوندی بە چەکی ناوەکی بگرن. هەر چەندە رژێمی ئاخوندی بە بەردەوامی پێداگری لەسەر ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامە ناوەکیەکەی دەکاتەوە، بەڵام بە پێی زانیاریەکان و ئەو بەڵگانەی کە لە ناوەندە ئەتۆمیەکانی رژێم دەستی لێکۆلەوەران لەو بوارەدا کەوتووە دەریدەخات کە مەبەستی رژێم لەو بەرنامەیە دەستراگەیشتن بە چەکی ئەتۆمیە و لەو پێناوەدا هەر کارێک دەکات تاکوو بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم بێنێت.ئەمریکا و پێنج وڵاتی زلهێزی جیهان لەم ماوەی رابردوودا هەوڵیان داوە لە رێگای پەسەندکردنی گەمارۆ و تەریک خستنەوەی ئەو رژێمە لە ناوو کۆمەڵگای جیهانی پێش بە ناوەکی بوونی رژێمی ئاخوندی بگرن و بە بەردەوامی بەرپرسانی کۆشکی سپی دووپاتی دەکەنەوە کە بژاردەی هێرشی نیزامی بۆ لە ناووبردنی ناوەندە ئەتۆمیەکانی ئەو رژێمە لەسەر مێزە و سەرەتا هەوڵ دەدەن لە رێگای وتووێژ و گەمارۆکانەوە پێش بەو کارە بگرن. هەر وەک دەبینین فشاری گەمارۆکان لە کۆتایدا وای لەو رژێمە کرد کە گوێ راێڵی وڵاتانی زلهێز ببێت و دەست لەو هەموو سەرمایەگۆزاریە ناوکیەکان هەڵبگرێت کە تاکوو ئەمرۆ خەڵکی ئێران تاوانەکەیان داوە و رژێمی ئاخوندی لە رووی ناچاریەوە رۆیشتە سەرمێزی وتووێژ.وتووێژی رژێم و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی لە چەندین خۆلی پێشوودا بەرێوە چووە و هەر جارە و بە شێوەێک ئەو وتووێژانە شکستی خواردووە بە تایبەتی لە دەورانی سەرۆک کۆماری مەحموود ئەحمەدینژاد کە باوەری وابوو بە هەر نرخێک دەبێت درێژە بە بەرنامە ناوکەیەکەی رژیئ٠Žمی ئاخوندی بدرێت و کۆمەڵگای نێونەتەوەیش سوور بوو لەسەر زیاد کردنی گەمارۆکان بە شێوەێک رژێمی ئاخوندی ناچار کرد لە دەورانی سەرۆک کۆماری رۆحانیدا باس لە نەرمشی قارەمانانە و خواردنەوەی جامی زەهر بکات و ئەوەش بوو بە هۆی ئەوەیکە ناچار بێت گەر بۆ ماوەێکی کاتیش بێت بەرنامە ناوکەیەکەی رابگرێت تاکوو بەو شێوەیە پێش بە رووخانی ئابووری وڵات و فراوانکردنی گەمارۆکان بگرێت. هەر چەندە ئەم بریارەی رژێم بوو بە هۆی نارەزایەتی زۆربەی لایەنە توندرەوەکانی ناو دەسەڵات و بە شێوەی جۆراوجۆر نارەزایەتی خۆیان لەو بریارەی رژێم نیشان دا بەڵام راستیەکەی ئەوەیە کە رێوشوێنی وتووێژەکان و بریاردەری شکست یان سەرکەوتنی ئەو وتووێژانە هیچ کام لەو کەسانە نین کە وەک ئەندامی وتووێژکەری دوو لایەن لە سەر مێزی وتووێژدا ئامادە دەبن، بەڵکوو یاریزانی سەرەکی ئەو ساحەیە کەس نیە جگە لە باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا و عەلی خامنەیی رێبەری رژێمی ئاخوندی کە لە راستیدا ئەو دوو کەسەش ئەتوانین بڵێن هەر کامە و بە دوای دەستراگەیشتن بە ئارەزوەکانی خۆیانن لەو وتووێژانەدا و ئەوەیکە وەک خاڵی هاوبەش لە نێوان باراک ئۆباما و خامنەییدا لەم دەورە لە وتووێژەکان بە دی دەکرێت سوور بوونی هەردوو لایەنە لەسەر ئەوەیکە دەبێت بە رێکەوتن بگەن. بەڵام هەر کامە و بە هۆکاری جیاواز.رژێمی ئاخوندی هەوڵ دەدات لە رێگای گەیشتن بە رێکەوتنی ناوەکی خۆیان لە ژێر باری قۆرسی گەمارۆکان نەجات بدەن و تاکوو ڕادەییکی هەر چەند کەم لە نارەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران کەم بکەنەوە و باراک ئۆباماش کە بە هاتنە سەر کاری وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا نیشانیداوە کە لە سیاسەتی دەرەکی وڵاتەکەی شکستی خواردووە و کەوتووەتە بەر رەخنەی توندی نەیارانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەی ، دەیەوێت بە گەیشتن بە رێکەوتنێکی ناوکەی لەگەڵ رژێمی ئاخوندی لانیکەم باری قۆرسی شکستی سیاسەتی دەرەکی وڵاتەکەی کەم بکاتەوە و بە شێوەێکیتر نەیارانی تاکوو رادەیک رازی بکات کە بتوانێت لە خۆلی دووهەمی سەرۆک کۆماریدا پاڵپشتی لێ بکەن.ئەوەیکە لە چەند مانگی رابردوو بوو بە جێگای مشت و مڕی ناوەندەکانی دەنگ و باس و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردبوو وتووێژەکانی ویەن و رازی بوونی دوو لایەن لە سەر کۆمەڵێک خاڵ و بابەت بوو کە لە ئاکامدا ماوەێکی شەش مانگەیان دیاری کرد کە لەو ماوەیەدا بتوانن رێوشوێنێکی گونجاو بدۆزنەوە بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی ناوکەی، بەڵام راستیەکەی ئەوەیە کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و بە تایبەتی ئەمریکا دەبێت زۆر هۆشیارانە لەگەڵ رژێمی ئاخوندی مامەڵە بکات تاکوو کوریای باکوور دووبارە نەبێتەوە. چونکوو باوەر کردن بە رژێمی ئاخوندی کە دەیەوێت دەست لە بەرنامە ناوەکیەکەی هەڵبگرێت و لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا رێک بکەوێت شتێکی مەحاڵە.چونکوو مێژوو ئەوەی نیشانداوە کە رژێمی ئاخوندی قەد دەست لە پاڵپشتیکردنی تیرۆریزم هەڵناگرێت و لە رێگای بە هەدەردانی سەرمایەی خەڵکی ئێران پاڵپشتی لە حیزبۆڵای لۆبنان و گرووپە توندرەوە شێعەکان دەکات وەک ئەوەیکە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بە کردەوە سەلماندوویە، بەڵگەی حاشا هەڵنەگریش بۆ ئەو قسەیە پاڵپشتیکردنی ئەو رژێمە لە دەسەڵاتی دژە مرۆڤانەی بەشارئەسەد و رژێمەکەیەتی کە لە ماوەی سەرهەڵدانی نارەزایەتیەکان لەو وڵاتەدا تاکوو ئەمرۆ زیاتر لە 200 هەزار خەڵکی بێتاوان لەو وڵاتەدا کوژراون و بە ملیۆنانیتریش ئاوارە بوون. خاڵێکیتر کە دەبێت ئاماژەی پێ بکەین ئەوەیە کە سەرقاڵی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە بەرنامەی ناوکەی رژێمی ئاخوندیەوە بووە بە هۆی پشت گوێ خستنی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران.سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش و هێرشی بۆ سەر عێراق و سوریە و کوردستان لە کاتێکدا کە جیهان چاوەروانی ئاکامی وتووێژەکانی ویەن و کۆتایهاتنی ماوەی شەش مانگی دیاریکراو بوون بۆ بینینی ئەوەیکە ئایا ئەم خۆلەی وتووێژەکانیش وەک ئەوانەی پێشوو بە شکست ئەگات یان بە پێچەوانەی ئەوانیتر رێکەوتنێکی لێ دەکەوێتەوە؟ ئیستا داعشجیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە و ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی کەوتونەتە بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەو گرووپە توندرەوە.لە کۆتاییشدا دەتوانین بڵێین هاتنی داعش ئەوەندەی کە قازانجی بۆ رژێمی ئاخوندی هەیە زەرەری نەبووە، لە لاێکەوە چاوی کامێرەکانی لەسەر بەشارئەسەد کە رژێم بە هەموو هێزی خۆیەوە لە فکری پاراستنیەتی کەم کردەوە و لە لاێکیتریشەوە بەرنامە ناوکەیەکەی رۆژەڤ نەماوە و کاریگەری سەرهەڵدانی داعش کە جیهانی بە خۆیەوە سەرقال کردوە،لوم کاتەدا دەتوانێت بە ئاسانی پەرە بە بەرنامە ناوەکیەکەی خۆی بدا و لە دەستراگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی نزیک بێتەوە. هەر وەک لە ماوەی رابردوودا بڵاو کرایەوە رژێم سەرقاڵی ئالوگۆرکردن بە شوێنی ناوەندە ئەتۆمیەکانیەتی و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە کاتێکدا سەرقاڵی بەربەرەکانێ لەگەڵ داعشە نابێت بەرنامە ناوەکیەکەی رژێم فەرامۆش بکات
10 ساڵ و 22 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 48 خولهک لهمهوپێش