چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی لەسەقز، بەهۆی دەستێوەردانی ناوەندە دەوڵەتییەکانەوە بەڕێوەنەچوو__ جیاوازیی چینایەتی نێوان دەوڵەمەند و هەژار لە ئێران، ١٤ بەرابەر بۆتەوە__ زانیاری نوێی موجاهدینی خەڵق لەمەڕ سایتی پارچین__ وریایی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی: رژێمی ئاخوندی هاوکاری ناکات__ وریایی لەمەڕ دەخاڵەتەکانی رژێمی ئاخوندی لە سووریە__ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر داگرتنی 9 ته‌‌‌نکه‌‌‌ری نه‌‌‌وتی قاچاخی داعش له‌‌‌ که‌‌‌رکووک __ مه‌‌‌ترسی تووش بوونی کانتۆنی ‌عه‌‌‌فرین به‌‌‌ چاره‌‌‌نووسی کۆبانی 

فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی لەسەقز، بەهۆی دەستێوەردانی ناوەندە دەوڵەتییەکانەوە بەڕێوەنەچوولە کاتێکدا بڕیاربوو فستیڤاڵی "چیرۆکی کوردی" بە مەبەستی پڕ کردنەوەی بۆشایی لە ئەدەبی چیرۆکی کوردی لە شاری سەقز بەڕێوە بچێت، بەهۆی دژایەتیی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێش بە بەڕێوەچوونی گیرا. بەپێێ راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی کە سەرەتا مۆڵەتی بەرێوەچوونی لە ئیدارەی فەرهەنگی شاری سەقز وەرگرت و ٢٠  ملوێن تمەن بودجەی بۆ تەرخان کرا، بە گوتەی بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵەکە بەهۆی دەستێوەردانی چەند ناوەندێک کارەکەیان پەکی کەوت. ماڵپەڕی شارنیوز لە وتوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵەکەدا بڵاوی کردۆتەوە، ئەو فستیڤاڵە کە بەڕێوەبەرییەکەی لە ئەستۆی بریا کاکەسووری، تاهیر قادرزادە و خالید عەبدوڵڵاهی چالاکانی فەرهەنگی شاری سەقز بوو، دواتر بەهۆی فشاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری سەقزەوە بریا کاکەسووری و تاهیر قادرزادە لە بەڕێوەبەرایەتیی فستیڤالەکە وەلا نران. شۆرای ئیسلامیی شاری سەقز رایانگەیاندووە، کە دەبێ ناوەندێکی دەوڵەتی بەڕێوەبەردنی فستیڤاڵەکە بگرێتە ئەستۆ و هۆکاری هێنانە گۆڕێی ئەو داخوازییەیان بۆ "رێگری کردن لە هاتنە ئارای بۆچوونی دژبەران" گەڕاندۆتەوە.جیاوازیی چینایەتی نێوان دەوڵەمەند و هەژار لە ئێران، ١٤ بەرابەر بۆتەوەلە ماوەی ساڵی رابردووی هەتاویدا لە وڵاتی ئێران جیاوازیی چینایەتی نێوان هەژار و دەوڵەمەند زیاتر بووەو بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان چینی دەوڵەمەند لەو ماوەیەدا ١٤ بەرابەری چینی هەژار، پارەیان خەرج کردووە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، لە کاتێکدا هەژارترین چینی دانیشتووی شارەکان لە وڵاتی ئێران بۆ دابین کردنی سەرجەم پێداویستییەکانی ژیانیان ٦ ملوێن و ٤٤٢ هەزار تمەنیان سەرف کردووە، بەڵام تێچووی چینی دەوڵەمەند لەو ماوەیەدا بۆ پیداویستییەکانیان گەیشتۆتە ٨٧ ملوێن و ٧١١ هەزار تمەن. ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوی کردۆتەوە، هەر بنەماڵەیەکی دانیشتووی شارەکان هەر مانگێکدا ١ ملوێن و ٨٢٢ هەزار تمەن سەرفی پێداویستییەکانیان دەکەن، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەپێی ئەو ئامارە هەر کرێکارێکی دانیشتووی شارەکان لە مانگدا تەنیا یەک ملوێن داهاتی هەیە. بەپێی ئاماری ئە وناوەندە، لە کاتێکدا کرێکارانی دانیشتووی گوندەکان، مانگانە ٩٢ هەزار و ٥٠ ٠  تمەن خەرجیان هەیە، بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانیان بەرەوڕووی ٩٢ هەزار و ٥٠ ٠  تمەن کەمیی پارە دەبنەوە، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە بە گوتەی کارناسانی ئابووری، وڵاتی ئێران ١٢ ملوێن حەشیمەتی کرێکاری هەیە. کارناسان هۆکارەکانی هاتنە ئارای ئەو دۆخە لە وڵاتی ئێراندا و زەقبوونەوەی زیاتری جیاوازیی چینایەتی نێوان دەوڵەمەد و هەژار بۆ گەلاڵەی زیادکردنی حەشیمەتی وڵات، ئامانجدارکردنی یارانەکان، زیادبوونی نرخی بێکاری و گرانیی لەرادەبەدەر دەگەڕێننەوە.زانیاری نوێی موجاهدینی خەڵق لەمەڕ سایتی پارچینرۆژی هەینی 16ی خەزەڵوەری 1393، سازمانی موجاهدینی خەڵق رایانگەیاند کە زانیاری نوێیان هەیە لەسەر تاقیکردنەوەکانی سایتی پارچین لە لایەن رژێمی ئاخوندیەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ئاسۆشەیتدپرێس، رۆژی هەینی 16ی خەزەڵوەر شۆرای میللی مەقاومەت لە واشەنگتۆن رایانگەیاند، جگە لە مەحفەزەێکی تەقینەوە لە پارچین، مەحفەزەێکی دووهەمیش درووست کراوە کە جێگاکەی لە ئێستادا دیار نیە، ئەو مەحفەزەیە لە لایەن کۆمپانیاێکی سەر بە سپای پاسدارانەوە درووست کراوە. جێگەی باسە کە شۆرای میللی مەقاومەت لەو زانیاریانەی کە لە ماوەی دە ساڵی رابردوو لەسەر بەرنامە ناوکەییەکەی رژێمی ئاخوندی بڵاوی کردووەتەوە یارمەتیێکی بەرچاوی بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی گەیاندووە.وریایی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی: رژێمی ئاخوندی هاوکاری ناکاتلە سەرەتای دەستپێکی دوایین خۆل لە وتووێژە ناوکەییەکان، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندووە، رژێمی ئاخوندی ئێران بە پرسیاری لێکۆڵەوەران لەمەڕ قەبارەی نیزامی بەرنامە ناوکەییەکەی هیچ وڵامێکی نەداوەتەوە و خۆی لێ گێل دەکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی وتویە کە ئەو پرسیارانە لەمەڕ لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە درووست کردنی کڵاوەکی ناوکەیی و سیستمی چاشنی تەقینەوەکانە لە چەکی ناوکەییدا. بە پێی ئەم راپۆرتە، لێکۆڵینەوە لەو بوارەدا هیچ پێشکەوتنێکی نەبووە و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی رۆژی هەینی رایگەیاند کە رژێمی ئاخوندی لە وڵامدانەوە بە پرسیاری لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی درووست کردنی چەکی ناوکەیی خۆی دەبوێرێت.وریایی لەمەڕ دەخاڵەتەکانی رژێمی ئاخوندی لە سووریەسەرتیپ زاهێر ساکت فەرماندەی شۆرای نیزامی شۆرشی حەلەب وریایی دا بە رژێمی دیکتاتۆری سووریە لەمەڕ رۆڵی رژێمی ئاخوندی لە کوشتاری خەڵکی بێتاوانی سووریە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، ناوبراو  وتی، ئەی بەشارئەسەد، ئەی بەکرێگیراوی رژێمی ئاخوندی، ببینە بە بۆمبارانەکانت چ بڵاێکت بە سەر شارە مێژوویەکانی ئێمەدا هاوردووە. بە خوا قەسەم مێژوومان سەر لە نوێ درووست دەکەینەوە، تەمەدەنەکەمان هەر چەندە تۆ خۆشت لێی نەێت و هەر چەندە رژێمی ئاخوندی زاڵ بەسەر ئێراندا پێی خۆش نەبێت سەر لە نوێ درووستی دەکەینەوە. ئێمە لێرەین و خۆراگری دەکەین لە کۆتاییدا سەرکەوتن بۆ ئێمەیە.ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر داگرتنی 9 ته‌‌‌نکه‌‌‌ری نه‌‌‌وتی قاچاخی داعش له‌‌‌ که‌‌‌رکووک به‌‌‌رپرسێکی ئه‌‌‌منی که‌‌‌رکووک ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ 9 ته‌‌‌نکه‌‌‌ری نه‌‌‌وتی قاچاخی داعش له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی هه‌‌‌رێمی کوردستانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ که‌‌‌رکووک ده‌‌‌ستی به‌‌‌ سه‌‌‌ر داگیراوه‌‌‌ و ئاشکراشی کرد که‌‌‌ شۆفێرانی ته‌‌‌نکه‌‌‌ره‌‌‌کان که‌‌‌ ئه‌‌‌ندامی داعش بوونه‌‌‌ ئازاد کراون. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی دوو مانگی ڕابردوودا له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی داقۆق سه‌‌‌ر به‌‌‌ پارێزگای که‌‌‌رکووک له‌‌‌ دوو هه‌‌‌ڵمه‌‌‌تی جیادا پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی هه‌‌‌رێمی کوردستان به‌‌‌ هاوکاری هێزی ئه‌‌‌منی و پۆلیسی که‌‌‌رکووک ده‌‌‌ستیان به‌‌‌ سه‌‌‌ر چه‌‌‌ند ته‌‌‌نکه‌‌‌رێکی نه‌‌‌وتی قاچاخ داگرت که‌‌‌ چه‌‌‌ند به‌‌‌رپرسێکی کورد و چه‌‌‌کدارانی داعش خاوه‌‌‌نی ته‌‌‌نکه‌‌‌ره‌‌‌کان بوون. له‌‌‌م هه‌‌‌ڵمه‌‌‌ته‌‌‌دا سه‌‌‌رجه‌‌‌م شۆفێرانی ته‌‌‌نکه‌‌‌ره‌‌‌کان که‌‌‌ کارتی ئه‌‌‌ندام بوونی داعشیان پێوه‌‌‌بوو ڕاده‌‌‌ستی پۆلیسی که‌‌‌رکووک و دادگایی کران که‌‌‌چی پاش تێپه‌‌‌ڕینی دوو ڕۆژ ئازاد کران. جێگەی باسە کە یه‌‌‌کێک له‌‌‌ شۆفێره‌‌‌کان ڕایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌: بۆ گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌ر ته‌‌‌نکه‌‌‌رێکی نه‌‌‌وتی داعش 700 هه‌‌‌زار دیناریان پێ ده‌‌‌درێت.مه‌‌‌ترسی تووش بوونی کانتۆنی ‌عه‌‌‌فرین به‌‌‌ چاره‌‌‌نووسی کۆبانی سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرانی کانتۆنی عه‌‌‌فرین له‌‌‌ 200 کیلۆمه‌‌‌تری شاری کۆبانی، له‌‌‌باره‌‌‌ی هێرشی به‌‌‌ره‌‌‌ی نوسره‌‌‌ت بۆ سه‌‌‌ر عه‌‌‌فرین و ڕووخانی ئه‌‌‌م کانتۆنه‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌ستی ئه‌‌‌و گرووپه‌‌‌ توندڕه‌‌‌وه‌‌‌ هۆشداریی دا.  به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، هێڤی مسته‌‌‌فا، سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیری کانتۆنی عه‌‌‌فرین که‌‌‌ بۆ ئاگادارکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵگای نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی له‌‌‌ مه‌‌‌ترسی ڕووخانی عه‌‌‌فرین چووه‌‌‌ته‌‌‌ ئانکارا رایگەیاند، عه‌‌‌فرینیش ڕه‌‌‌نگه‌‌‌ به‌‌‌ چاره‌‌‌نووسی کۆبانی تووش بێت، چونکوو به‌‌‌ره‌‌‌ی نوسره‌‌‌ت گه‌‌‌یشتۆته‌‌‌ 25 کیلۆمه‌‌‌تری عه‌‌‌فرین و ڕه‌‌‌نگه‌‌‌ ئه‌‌‌م شاره‌‌‌ یه‌‌‌ک میلیۆن که‌‌‌سییه‌‌‌ تووشی چاره‌‌‌نووسی کۆبانی بێت. به‌‌‌ وته‌‌‌ی سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیری کانتۆنی عه‌‌‌فرین، به‌‌‌ره‌‌‌ی نوسره‌‌‌ت که‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ گرووپێکی توندڕه‌‌‌وی دیکه‌‌‌دا یه‌‌‌کیان گرتووه‌‌‌ گه‌‌‌یشتۆته‌‌‌ 25 کیلۆمه‌‌‌تری عه‌‌‌فرین و له‌‌‌ ئێستادا هێز کۆده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ هێرش کردنه‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌م شاره.‌ داواشی له‌‌‌ تورکیا کرد ڕێڕه‌‌‌وه‌‌‌کان بۆ یارمه‌‌‌تی گه‌‌‌یاندن به‌‌‌م شاره‌‌‌ بکاته‌‌‌وه‌‌‌. هێڤی مسته‌‌‌فا داوای له‌‌‌ ئیئتیلافی دژه‌‌‌ داعش کرد له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێزه‌‌‌ کورده‌‌‌کانی ئه‌‌‌م ناوچه‌‌‌ هاوکاری بکات و له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ری هێرشی به‌‌‌ره‌‌‌ی نوسره‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر عه‌‌‌فرین ئه‌‌‌م هێزانه‌‌‌ بکاته‌‌‌ ئامانجی بوردۆمانی ئاسمانی.

10 ساڵ و 25 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن