__ لەسەدا ٢٥ی لاوانی سەڵتی ئیلام، تووشبووی ماددە هۆشبەرەکانن"__ دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە ژووری تاکەکەسیدان__ دەستبەسەرکردن و بێ هەواڵی لە شارۆمەندێکی مەهابادی __ گواستنەوەی 9 زیندانی بۆ ژوری تاکەکەسی بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوکمی ئێعدام__ کۆنگرەی ئەمریکا و پەیمانی سەناتۆرەکان بۆ گەمارۆی زیاتری سەر رژێم __ کوژرانی 3 بەکرێگیراوی رژێمی ئاخوندی لە سیستان و بەلووچستان__ عەرەبەکانی کەنداوی فارس بە دوای فەرماندەهیێکی هاوبەشن
لەسەدا ٢٥ی لاوانی سەڵتی ئیلام، تووشبووی ماددە هۆشبەرەکانن" زیاتر ٢٥ هەزار کەسی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئوستانی ئیلامدا هەیەو ئەمەش وەکوو دیاردەیەکی مەترسیداری کۆمەڵایەتی رووی لە پەرە سەندنە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئوستانی ئیلام کە هەتا چەند ساڵ پێش ئێستا ژمارەی تووشبوان بە ماددە هۆشبەرەکان، لە "قامکەکانی دەست" تێنەدەپەڕی، لە ئیستادا زیادبوونی ژمارەی تووشبوان بە ماددە هۆشبەرەکان بۆ تە زەنگی مەترسییەک بۆ بنەماڵەکان. بە گوتەی بەرپرسی شۆرای بەرنگاربوونەوە لەگەل ماددە هۆشبەرەکان لە ئوستانی ئیلام، بە لایەنی کەمەوە ٢٥ هەزار تووشبوو بە ماددەی هۆشبەر لەو ئوستانەدا هەیە، کە پێدەچێ بەرۆکی ماڵی هەموو کەسێک بگرێ". رەزا سادقیان رایگەیاندووە، کە زۆرەبی تووشبوان ماددەی بێهۆشکەری تریاک بەکار دێنن و لەو پەیوەندییەدا لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٨٢٠ کەس دەستبەسەر کراون. سەرەتای ئەم مانگەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبوان بە ماددەی هۆشبەر، کە ئەو ژمارەیە تەنیا لە نیو ژناندا ٥ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، بەردی بناغەی کردنەوەی کەمپێکی تایبەت بە وەلانانی ماددەی هۆشبەر داندرا. سەرەڕای ئەوەیکە ئوستانی ئیلام ١٠ ٢ هەزار لاوی سەڵتی تێدایە، کە رۆژانە بەرەوڕووی زۆربەی خەسارە کۆمەلایەتیەکان دەبنەوە، ناوەندە حکوومەتییەکان کەمترین ئەرک و رۆڵیان لە کۆنتڕۆڵ کردنی قەیران و خەسارەکاندا لە ئەستۆدا بووە.دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە ژووری تاکەکەسیدانفشاری بەرپرسانی زیندانەکانی رژێمی ئاخوندی بۆسەر چالاکانی سیاسیی کورد بەردەوامە و بەرپرسی زیندانەکان زیندانیانی سیاسیی کورد لە دژوارترین دۆخدا رادەگرن. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی سیاسیی کورد کە لە زیندانی میناب لە دەستبەسەریدایە، بە بڕیاری دادستانی گشتیی ئەو شارە رێگری لە ناردنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان دەکرێ. ئەفشین سۆهراب زادە، کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی میناب مانی لە خواردن گرتبوو، لە رۆژی دووشەممەی حەفتەی رابردوویەوە، گەڕێندرابوویەوە بۆ زیندان. ئەفشین سۆهراب زادە چالاکێکی سیاسیی کورد کە لە زیندانی میناب لە دەستبەسەریدایە ئەو چالاکە سیاسییە، بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی رەوانەی دەرەوەی زیندان کرا، بەڵام بە پێچەوانەی راسپاردەی پزیشکان لەمەڕ ناردن بۆ نەخۆشخانەی بەندەرعەباس، هەنووکە لە ژووری تاکەکەسیدا راگیراوە. ئەفشین سۆهرابزادە، لەلایەن دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە حوکمی ٢٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوورخرانەوەی بۆ براوەتەوە. هەروەها عەلی مورادی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەریوان، کە ماوەی ١٦ رۆژ بوو لە ژووری تاکەکەسیی نێو زیندانی میناب مانی لە خواردن گرتبوو، رۆژی رابردوو بۆ بەندی گشتیی نێو زیندان گەڕێندرایەوە. ناوبراو کە حوکمی ٣٠ سال زیندانیی تەعزیری بۆ بڕاوەتەوە، پاش ناڕەزایەتی دەربرین بە چارەسەر نەکردنی نەخۆشیی ئەفشین سۆهرابزادە، لە رۆژی ١٨ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی نێو زیندانی میناب گوازرابوویەوە. هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هاووڵاتییەکی مەهابادی بەناوی (شۆڕش ئاوێنە)، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢ حەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ راگیراوە.دەستبەسەرکردن و بێ هەواڵی لە شارۆمەندێکی مەهابادی شۆرش ئایینە بۆکانیشارۆمەندی کوردی خەڵکی مەهاباد لە رۆژی 13ی گیلارێزانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لە بەردەستدا نیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، شۆرش ئایینە بۆکانی رۆژی یەکشەممە 13ی گەڵارێزان هاوکات لەگەڵ یەکێک لە چەژنەکانی کۆسڵمانان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا. بە پێی ئەم راپۆرتە یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەکەی بە هەواڵدەری هێرانای راگەیاندووە کە شۆرش رۆژی چەژنی قۆربان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواستراوەتەوە و تاکوو ئێستا هیچ وڵامێک لە لایەن بەرپرسانی ئیتلاعاتەوە لەمەر هۆماری دەستبەسەری شۆرش بە بنەماڵەکەی نەدراوەتەوە.گواستنەوەی 9 زیندانی بۆ ژوری تاکەکەسی بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوکمی ئێعدام9 کەس لە زیندانیانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج کە بە ئێعدام مەجکوم کراون بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوکمەکەیان بۆ ژوری تاکەکەسی گوازراونەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، رۆژی سێشەممە 4ی سەرماوەزی 1393 9 کەس لە زیندانیانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج کە بە ئێعدام مەحکوم کراون بە مەبەستی بەرێوەچوونی حوکمەکەیان بۆ ژوری تاکەکەسی گواستراونەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، یەکێک لە زیندانی زیندانی رەجایی شار وێڕای پشتراستکردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاندووە، ئەو 9 زیندانیە لە بەندەکانی 2، 3 و 6ی زیندانی رەجایی شارەوە بۆ ژوری تاکەکەسی گواستراونەتەوە و بریارە سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە لە سێدارە بدرێن.کۆنگرەی ئەمریکا و پەیمانی سەناتۆرەکان بۆ گەمارۆی زیاتری سەر رژێم هەوڵە یەک ساڵانەکە بۆ دەستراگەیشتن بە رێکەوتنی ناوکەیی رۆژی دووشەممە 3ی سەرماوەزی 1393 شکستی هێنا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ئاسۆشەیتدپرێس، دوای شکستی وتووێژە یەک ساڵانەکەی گرووپی 5+ 1 و رژێمی ئاخوندی هێرشی توندی رەخنەگرانی کۆنگرەی ئەمریکا دەستی پێکرد و بەرەی کۆماریخوازەکان دەڵێن رژێمی ئاخوندی تەنیا لە فکری کرینی کاتە و ئەوەش روونە کە مانۆری یەک حەفتەیی دەستکەوتێکی جگە لە درێژکردنەوەی ماوەکە نەبووە.بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەندامانی نوێی کۆنگرە کە لە سەیتەرەی کۆماریخوازەکانە هەرەشەیان کردووە کە گەمارۆی زیاتر دژ بە رژێمی ئاخوندی دەسەپێنن. جێگەی باسە کە سەناتۆر مارک کرێک لەگەڵ سەناتۆری دیموکرات رابرت مندز بە پێشنیارکردنی گەمارۆی نەوتی دژ بە رژێمی ئاخوندی ئابووری ئەو رژێمەیان فەلەج کرد و رژێمی ئاخوندیان ناچار کرد بێتە پای مێزی وتووێژەکانت، لە ئێستادا ئەو دوو سەناتۆرە پەیمانیان داوە کە گەمارۆی نوێ کە لە لایەن هەر دوو حزبی کۆنگرەوە پەسەند بکرێت پێشنیار بکەن.کوژرانی 3 بەکرێگیراوی رژێمی ئاخوندی لە سیستان و بەلووچستانسێ کەس لە بەکرێگیراوانی رژێمی ئاخوندی لە شاری زەهک لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، فەرمانداری رژێمی ئاخوندی لە شاری زەهک بە هەواڵنێری سپای پاسداران ناسراو بە فارسی راگەیاند، سێ کەس لە هێزە نیزامیەکانیان بە دەستی کەسانی چەکداری نەناسراوو کوژراون و تاکوو ئێستا ناسنامەی بکوژەکان روون نەبووەتەوە و هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەو کارەی لە ئەستۆ نەگرتووە. جێگەی باسە کە بە وتەی فەرمانداری ئەو شارە هێزە ئەمنیەتیەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو رووداوە.عەرەبەکانی کەنداوی فارس بە دوای فەرماندەهیێکی هاوبەشنشەش وڵاتی کەنداوی فارس بە دوای پێکهێنانی فەرماندەیێکی هاوبەشن بە مەبەستی بەرەوروو بوونەوە لەگەڵ مەترسیەکان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، شەش وڵاتی عەرەبی، قەتەر، بەحرەین، مووەیت، عەرەبستان، ئیمارات و عۆمان بریارە لە دانیشتنی مانگی داهاتوو لە دۆحە فەماندەیێکی هاوبەش پێک بهێنن. بە پێی ئەم راپۆرتە، وڵاتانی ئەندامی شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس پێشتر لە چەند دانیشتنێکدا لە کووەیت ئەم بریارەیان پەسەند کردووە. جێگەی باسە کە تاکوو ئێستا روون نیە کە ئەو وڵاتانە بۆچی دەیانەوێت ئەو ناوەندە نیزامیە هاوبەشە پێک بهێنن لە کاتێکدا لە ئێستادا خاوەنی هێزێکی هاوبەش بە ناوی سپەری جەزیرەن.
9 ساڵ و 11 مانگ و 26 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 6 خولهک لهمهوپێش