پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زێنەب حسینیرۆژی 25ی نوامبر بۆتە رۆژێکی جیهانی وبە رۆژی سرینەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان ناسراوە.ئەم رۆژە بۆیە جێگای گرتوەو گرینگی پێدەدرێت،چونکە توندوتیژی لە دژی ژنان کێشەیێکی جیهانیەولە هەموو کاتێکدا ئەم دیاردە بوونی هەیە بەتایبەت لە کاتی شەڕو وئاوارەیی وماڵ شیواوی وتەنانەت کۆمەڵگاش.ئەم دیاردە کە ریشەیێکی فەرهەنگی هەیە ورێزگرتن یان پاراستنی مافی مرۆڤ بەتایبەت ژنان لە وەڵاتیکەوە بۆ وەلاتێک...

 جیاوازی هەیە،لە نێو ئیمەدا ولەم ناووچەی کە تێدا هەڵکەوتووین،توندوتیژی وبێ‌ لوتفی سەبارەت بە ئافرەت لەوپەری خویدایە وئیمە رۆژانە شاهێدی ئەم حاڵەتەین.لەگەڵ بەردەوامی ئەم ڕەوتە وبەرەو سەرچوونی گیانی تۆلە وپێشێل کردنی مافی چینی ئافرەت،بە خۆشیەوە بەشێک لە ژنانی کورد پێشمەرگە ئاسا ،خەریکی کاری بەردەوامن بۆ بەگژدا چوونەی ئەم کارە قیزەونەو لەگەڵ بوونی دەیان کەندووکۆسپی فەرهەنگی وسیاسی وئابووری وهتد....رێگەی چوونە پێش وریچکەی ئازادی ژنیان فراوان کردوەو بەردەوام سەرکەوتن بەدەست دەهێنن.جێگای خۆیەتی لەم پێوەندیەدا رۆڵی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران لەبەر چاوو بگیردرێت وکارو کردەوەیان لە ماوەی 12ساڵی رابردودا بەرز بنرخێندرێت،چونکە فیداکاری زۆریان کردوە وگەلێک لەمپەریان وەلاناوە کە بەربەست بوون لە بەرانبەر گەشەی بیری سیاسی ئافرەتان.  وەک دەزانن توندوتیژی لە دژی ژنان کێشەیێکی قوڵی جیهانیە کە بەپێی لێکدانەوەو بەراوردی رێکخراوی نەتەوەکان نێزیک بە 75 لەسەدی ژنان لە تەواوی جیهاندا بەلانی کەمەوە جارێک دەکەونە بەر ئازاری رۆحی وجەستەی ودەشکێندرین.ئەم رۆژە بیرهێنەرەوەی ئازارو شکەنجە لەدژی ژنانە لە ماڵ وکۆمەلگا وئەوەمان پێدەلێت کە تا ئیستاش مرۆڤ بە دەست مرۆڤەوە دەچەوسێندرێتەوە.رۆژی 25ی نوامبر رۆژی نێونەتەوەیی سڕینەوەی توندوتیژی لە دژی ژنانە وسازمانی نەتەوەکان هەموو ساڵێک ریز لەم رۆژە دەگرێت وکار بۆ پەرەگرتنی دەدات.هاووکات بیرهێنەرەوەی کوشتن وشکەنجەی خوشکانی میراباڵ لە کۆماری دومێنکینە.خۆشکانی میراباڵ کە لە ڕیزی موخالیفانی رافائیل لئوندیس ترۆخیۆ ،دیکتاتۆری کۆماری دومینکێن بوون لە ساڵی 1960 لە لایەن گۆپاڵ بە دەستانی دەزگای ئاسایشی ئەو وەڵاتە چەند مانگ شکەنجە کران وهەروەها تەجاوزیان پێکردن ودوایش شەهیدیان کردن.ئەم ڕوداوە کزەی لە جەرگی خەڵکەوە هەستاندو بووە تراژیدایێک کە مرۆڤە ئازادو ئینسان دۆستەکان ناتوانن فەرامۆشیان بکەن. لە ساڵی 1999 سازمانی نەتەوەکان رۆژی کوشتنی ئەو سێ‌ خۆشکەی وەک رۆژی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی لەدژی ژنان ڕاگەیاند. توندوتیژی بە پێی پیناسەی ریکخراوی نەتەوەکان ئەو هەڵس وکەوتانەیە کە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە جەستە وئازار دانی رۆح. بابەتی توندوتیژی لە دژی ژنان وریکەوتنە کان بۆ یەکەم جار لە 20ی دیسامبری 1993 لە ئەنجومەنێک باس کرا کە لە ژێر رێنوێنی کومیسیونی مافی مرۆڤی سازمانی نەتەوەکان کاری دەکرد.کاری ئەم کومیتە لە بارەی سڕینەوەی توندوتیژی لە لایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوەکان وزۆرێک لە وەڵاتان پەسەند کرا.ئەوەی کە جێگەی هەڵویستە لە سەر کردنە رژیمی ئاخوندی ئەو جارنامەی واژوو کردوەو کاریشی پێ‌ ناکات.رژیمی ئاخوندی هەرچەند ئیمزاگەری ئەو جاڕنامەیە،بەڵام بە شێوەی سیستماتیک سەرکوتی ژنان دەکات وتوندوتیژیان لەگەڵ ئەنجام ئەدات.داسەپانی حوکمی دژە ژن لە لایەن دەسەڵاتەوە رێگەی بۆ کۆمەڵگا خۆش کردوە کە برەو بدەن بەفەرهەنگی حیساب نەکردن بۆ ژن وخواستە کانی وبە چاوی کەمەوە سەیر بکرین.ئەرکی ئێمە وەک ریکخراوی ئافرەتان ئەوەیە کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بۆ لای خواست ومافی ژن ڕابکێشین وئەم بیرە پەرە پێبدەین کە توندووتیژی خەسڵەتی مرۆڤ نیە ودەبێت عەقڵ وخوێندنەوەی یەکتر جێگەی زۆرو توندوتیژی بگرنەوە. ئەوەی کە جیگەی سەنجە ئەوەیە کە لەدوای 15ساڵ بەسەر بە رەسمی ناسینی رۆژی بەرەنگاربوونەوە لە دژی توندوتیژی، تا ئیستاش ئەم رۆژە وەک خۆراکێکی تەبلیغی بەکار دەبردرێت وشیعارەکان نەبوونەتە کردەوە.پێویست کار بۆ چەسپاندنی بنەماکان بکرێت وهەموو رێکخراوەکانی ئافرەتان وکومەڵگای ئازاد بە گیانێکی شۆرشگێرانەوە لە پرسی توندوتیژی و سڕینەوەی بڕوانن ولەو قاڵبە کڵێشەیە دەرچن کە تەنیا لایەنی شێعارە و کاریگەری نیە. لەم یادەدا سلاو بۆ هەموو ئەو ئافرەتە قارەمانەی کە دیلی دەستی داعشن وبە باوەرێکی قایمەوە هاوار دەکەن ئازادی ئازادی. سلاو بۆ شێرە ژنانی کورد کە لەم نیشتمانەدا هاووشان لە گەڵ براو کەس وکاریان دریژە بە خەبات دەدەن ودەیانهەوێت دنیایێکی باشتر بونیاد بنێن زێنەب حسینی

9 ساڵ و 11 مانگ و 26 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن