__ هێزە لیباس شەخسییەکان، چالاکێکی مافی ژنانیان لە شاری سنە دەستبەسەر کرد__ هونەرمەندێکی کرماشانی بە ئامێرێکی نوێ، مەقامە کوردییەکانی زیندوو کردەوە__ لەسێدارەدانی 7 کەس، دووانیان لەبەر چاوی خەڵکەوە لە مەشهەد__ گران بوونی 30 لەسەدی نرخی نان لە ئێران__ وەزیرانی دەرەوەی ولاتانی عەرەبی خوازیاری راگرتنی دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی بوون__ گاردیەن: درێژکردنەوەی وتووێژەکان قومارە__ ئۆجهلان له ئیمرالییهوه دهگوازرێتهوه بۆ زیندانی ماڵ __ دهستگیر کردنی 24 ئهندامی نهێنی داعش له سنووری تورکیا
هێزە لیباس شەخسییەکان، چالاکێکی مافی ژنانیان لە شاری سنە دەستبەسەر کردچالاکێکی مافی ژنان لە شاری سنە لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی راپۆرتی هەوالدەریی کوردپا، هێزە لیباس شەخسییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران، چالاکێکی ژن یان لە شاری سنە بەناوی "مەنیژە سادقی" دەستبەسەر کرد. مەنیژە سادقی، کە یەکێک لە چالاکانی مافی منداڵانیش بووە، رۆژی چوارشەممە ریکەوتی ٥ی سەرماوەز، لە ماڵی خۆیدا و لەلایەن مەئموورانی ناسراو بە لیباس شەخسییەوە دەستبەسەر کراوە. منیژە سادقی، ساڵی ٨٩ی هەتاویش دەستبەسەرو بە ٣ مانگ و یەک رۆژ زیندانی، مەحکووم کرابوو بە گوتەی شایەتحاڵان، هێزە لیباس شەخسییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەو چالاکەی مافەکانی ژنان و منداڵاندا، ماڵەکەشیان پشکنیووە. دەگوترێ، کە ئەو هێزانە کۆمەڵێک کتێب و کەلوپەلی شەخسی و هەروەها کامپیوتێر، مۆبایلی خۆی و منداڵەکانیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.هونەرمەندێکی کرماشانی بە ئامێرێکی نوێ، مەقامە کوردییەکانی زیندوو کردەوەبەرهەمێکی مۆسیقای بێ گۆرانی، کە لە مۆسیقا و میلۆدیی مەقامە کۆنە کوردییەکانی ناوچەی سنە و کرماشان وەرگیراوە، لە قاڵبی ئەلبۆمێکدا بڵاو کرایەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئەرسەلان پالیزبان هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان بەرهەمێکی مۆسیقای بێ گۆرانیی، کە تێکەڵیک لە ئاهەنگی مەقامە کۆن و مۆسیقا رەسەنەکانی کوردستانە، بەرهەم هێنا.ئەو ئەلبۆمە لە دوو دەزگای "بەیات"ی ئیسفەهان و "ئەبوو عەتا" بەرهەم هاتووە، کە سەرجەم ١٨ پارچە مۆسیقای رەسەنی کوردی لە خۆ گرتووە. ئەرسەلان پالیزبان، ئاهەنگی ئەو ئەلبۆمەی بە ئامێریک بە ناوی "شەیدا" کە داهێنانی خۆیەتی، لێداوە. حەیرانی کوردی، سوار سوار سوار و سەحەری، کە بە مۆسیقا کۆنەکانی ناوچەکانی کوردستان دادەندرێن، لەلایەن ئەرسەلان پالیزانەوە کاری دانانی مۆسیقاکەی بۆ کراوە. ئەو بەرهەمە، مەقامە کۆنە کوردییەکانی میلۆدیی سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی، مۆسیقای شادی ناوچەکانی هەورامان و کەلهوریی کرماشان و مەقامی شێخ ئەمیری لە خۆ دەگرێ.ئەرسەلان پالیزبان ساڵی ١٣٤٦ لە شاری کرماشان لەدایک بووەو لەلای مامۆستایانی دیار و ناسراوی ناوچەی کرماشان فێری ژەنینی ئامێری تەنبوور بووە.لەسێدارەدانی 7 کەس، دووانیان لەبەر چاوی خەڵکەوە لە مەشهەدلە ماوەی دوو روژیرابردوو 7 زیندانی لە زیندانی رەحایی شار و مەشهەد لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 6ی سەرماوەز دوو زیندانی لە شاری مەشهەد لەبەر چاوی خەڵکەوە لە لایەن بەرپرسانی رژێمی ئاخوندیەوە لە سێدارە دران. هەروەها رۆژی چوارشەممە 5ی سەرماوەز پێنج زیندانی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دران. جێگەی باسە کە رۆژی سێشەممە4ی سەرماوەزی 1393 9 زیندانی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج بۆ ژوری تاکەکەسی گواسترابوونەوە کە دوێنی چوارشەممە 5 لەو زیندانیانە لە سێدارە دراون.گران بوونی 30 لەسەدی نرخی نان لە ئێرانلە ئێران و لە درێژەی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیە رۆژانەکانی خەڵکی نرخی نان 30 لەسەد گران بوو. بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی حکومەتی ئیبتکار، نرخی نان لە رۆژی یەکی سەرماوەزەوە 30 لەسەد گرانتر بووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، نرخی نان لە رۆژی یەکی سەرماوەزەوە 30 لەسەد لە چاوو نرخە رەسمیەکانی دەوڵەت لە ساڵی 1392 لە هەموو ئێران گرانتر بووە. جێگەی باسە کە ئەم بەرزبوونەوەی نرخەی نان کە پێداویستیێکی رۆژانەی خەڵکی ئێرانە و لە لایەن دەوڵەتی حسن رۆحانیەوە دیاریکراوە، فشارێکی لەرادە بەدەر دەخاتە سەر خەڵکی ئێران و بەشێکی زۆری خەڵکی ئێران کە رێژەی خەڵکی کەم داهاتی ئێران پێک دەهێنن لە ژێر هێڵی هەژاریەوە ژیان بەسەر دەبەن.وەزیرانی دەرەوەی ولاتانی عەرەبی خوازیاری راگرتنی دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی بوونوەزیرانی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس لە بەیاننامەێکدا خوازیار بوون کە رژێمی ئاخوندی دەستێوەردانەکانی خۆی لەو وڵاتانە رابگرێت. بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کەنداوی فارس و ئۆردۆن و مەراکش لە بەیاننامەێکدا لە کۆتایی کۆبوونەوەکانی دۆحە رایانگەیاند، بیری بۆنیادگەرایی و سیاسی کردنی دڵرقانەی مەزهەب گرنگترین هۆکاری تیرۆریستیە و بووە بە هۆی شێواندنی ئاسایشی وڵاتان و ئاماژەیان بە درێژەدان بە رووبەرووبوونەوە لەگەڵ تیرۆر کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کەنداوی فارس دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندیان لە کارووباری وڵاتانی ئەو شۆرایە و ناوچەکە بە توندی مەحکوم کردووە و خوازیار بوون کە رژێمی ئاخوندی بە زووترین کات دەست لەو دەستێوەردانانە هەڵبگرێت.گاردیەن: درێژکردنەوەی وتووێژەکان قومارەرۆژنامەی گاردیەنی بریتانیا نوسیویە، بریاری درێژکردنەوەی وتووێژەکان بۆ ماوەێکی درێژخایەن قومارە و دژکردەوەکانی سەرانی ئەمریکا و رژێمی ئاخوندی وا دەریدەخات کە بەربەستە سیاسیەکانی سەر رێگای رێکەوتن زیاتر بووە. بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی گاردیەن، دیپلۆماتەکان لە وتووێژەکانی ویەن وتوویانە، کۆتا ماوەی دیاریکراوو شەشی ژانویە ئەو کاتەیە کە کۆنگرەی ئەمریکا یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی بە بوونی کۆماریخوازەکانی سەنا بەرێوە دەبات و دوای ئەو رێکەوتە، رێبەری دیموکراتەکان چیتر ناتوانێت دەنگدان لەسەر لایەحەی نوێی گەمارۆکانی دژبە رژێمی ئاخوندی رابگرێت. جێگەی باسە کە کۆماریخوازەکان بۆ پێشگرتن لە وتۆی ئۆباما پێویستیان بە 12 دەنگی دیموکراتەکانە، هەر بۆیە زەریف رایگەیاندووە کە خوازیارە کە رێکەوتن لەسەر چوارچێوەکان پێش لە کۆتایی هاتنی ساڵی 2014 بکرێت.ئۆجهلان له ئیمرالییهوه دهگوازرێتهوه بۆ زیندانی ماڵ وهزارهتی دادی تورکیا ڕایگهیاند له پڕۆسهی دانوستانی ئاشتی نێوان کورد و دهوڵهتی تورکیا ڕێبهری زیندانیکراوی پهکهکه له زیندانی دوورگهی ئیمرالییهوه دهگوازرێتهوه بۆ زیندانی ماڵ له ههمان دوورگه.بهپێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، وهزارهتی دادی تورکیا ڕایگهیاند له میانهی دانوستانی ئاشتی له نێوان کوردهکان و دهوڵهتی تورکیا، عهبدوڵڵا ئۆجهلان ڕێبهری زیندانیکراوی پهکهکه له زیندانهکهی خۆی له دوورگهی ئیمرالی دهگوزارێتهوه بۆ بینایهکی وهزارهتی دادی تورکیا. به گوێرهی ههواڵ ئۆجهلان دهبردرێته خانوویهکی وهزارهتی داد له دوورگهی ئیمرالی. ههروهها لهمبارهوه ههواڵدهریی ئهلجهزیره ڕایگهیاند: لهم دۆخه نوێیهدا ڕۆژنامهوانان و ههواڵنێران دهتوانن سهردانی ئیمرالی بکهن و لهگهڵ ئۆجهلان دیدار بکهن. دهستگیر کردنی 24 ئهندامی نهێنی داعش له سنووری تورکیا گروپێکی نهێنی ئهندامی ڕێکخراوی داعش که ژمارهیان 24 کهسه له سنووری تورکیا دهستگیرکران. به پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان ،ماڵپهڕی رۆژ نیوز نزیک له پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردۆتهو که هێزهکانی ئاسایشی قامیشلۆ لهکانتۆنی جزیره 24 ئهندامی نهێنی چهکدارانی داعشیان لهسهر سنووری تورکیا دهستگیر کردووه که ویستویان له رێگهی ئهو وڵاتهوه ههڵبێن. ئاماژه بهوهشکراوه که دوای ئهوهی زانیاری لهسهر ئهو 24 ئهندامهی داعش بهدهست هاتووه دواتر له ههلمهتێکدا هێزهکانی ئاسایشی کانتۆنی جزیره هێرشی کردۆته سهریان و دهستگیر کراون.ئهوهش خراوهته ڕوو که له شاری قامیشلۆ چهند کهسی تر له داعشییهکان دهستگیرکراون و گهڕان و پشکنین بهدوای ئهوانهی پهیوهندییان به گرووپهوه ههیه بهردهوامه.
9 ساڵ و 11 مانگ و 25 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 46 خولهک لهمهوپێش