__ لةیاسای ئێران‌دا هیچ جیاوازییەک لە نێوان منداڵان و گەورەساڵان لەبەرچاو نەگیراوە"__ کەڵانتەریی نەوسوود ماهوارەی گوندەکانی پاوە کۆدەکاتەوە__ نۆهەمین رۆژی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ__ کوژران و بریندار بوونی دوو پاسدارلە ناوچەی ورمێ__ سینه‌ماکارێکی کورد خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێت__ لە سێدارەدانی 20 کەس لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو لە ئێران__ دابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمترین رێژەی خۆی لە ماوەی 4 ساڵی رابردوو__ کەمپەکانی مەشقپێکردنی هێزەکانی داعش لە تورکیایە __ وه‌زیرانی دەرەوەی 60 وڵات دژ بە داعش کۆده‌بنه‌وه
لە یاسای ئێران‌دا هیچ جیاوازییەک لە نێوان منداڵان و گەورەساڵان لەبەرچاو نەگیراوە"سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ ساڵ بەسەر تەواوبوونی شەڕی نیوان ئێران و عێراقدا کێڵگە مینەکان خاوێن نەکراونەتەوە، بەردەوام هاووڵاتییانی مەدەنی و بەتایبەتی منداڵان لەو کێڵگە مینانەدا دەبنە قوربانیانی تەقینەوەی مین.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، تەنیا لە پیرانشار ٦٥ پەروەندەی تەقینەوەی مین لە فەرمانداری بایگانی کراوە، کە هیچکامیان کۆمیسیۆنی ماددەی ٢یان بۆ پێکنەهاتووەو لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن ناوەند و لایەنە پەیونەدیدارەکانەوە هیچ خزمەتگوزارییەکیان پێ نەدراوە. عوسمان موزەیەن لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی نووسیویەتیØ› لە دانیشتنی رۆژی رابردووماندا لەگەڵ ئوستانداریی ورمێ، باسمان لە پێکهێنانی کۆمیسیۆنی ماددەی ٢ کە تایبەت بە قوربانیانی مینە، کردووە و خوازیاری چالاک بوونی ئەو کۆمیسیۆنە بووین.لەسەرەتای شەڕی ئێران و عێراقدا یاسایەک بەناوی کۆمیسیۆنی ماددەی ٢ بە مەبەستی پشتیوانی لەو هاووڵاتییانەی کە لە مەیدانی جەنگدا دەکەونە سەر مین و تەقەمەنیی بەجێماوی شەڕ، پەسند کرا، کە بەو پێیە هەر کەسێک بەهۆی تەقینەوەی مین بکوژرێ یان کەمئەندام ببێت، پێویستە لە ئوستانداری کۆمیسیۆنێکی بۆ پێک بێت و ئەگەر کوژرا دەبێ وەکوو "شەهید" لە قەڵەم بدرێ و ئەگەریش کەمئەندام و بریندار بوو، دەبێ راددەی کەمئەندامییەکەی دیاری بکات و بکەوێتە ژێر سێبەری هاوکاریی سازمانی بێهزیستی یان کۆمیتەی ئیمداد. عوسمان موزەیەن: لە یاسای وڵاتی ئێران‌دا هیچ جیاوازییەک بۆ قوربانیانی تەقینەوەی مین لە نێوان منداڵان و گەورەساڵان لەبەرچاو نەگیراوە بەگوتەی پارێزەری قوربانیانی تەقینەوەی مین لە گوندی نشکاش، ئەو کۆمیسیۆنانە لە شارەکانی کوردستان، کە زۆرترین رووداوەکانی تەقینەوەی مینیان تێدا روو ئەدات، لە ماوەی ٨ ساڵی رابردوودا پێک نەهاتوون و ئەگەریش پێک بێن، کەسی قوربانی هیچ مافێکی پێ نادرێ.کەڵانتەریی نەوسوود ماهوارەی گوندەکانی پاوە کۆدەکاتەوەهێزە نیزامییەکانی رژێمی ئاخوندی لە شاری پاوە، لە کاتی بەیانیدا دیشی ماهوارەی هاووڵاتییانیانی گوندی نەیسانەی سەربە شاری پاوەیان کۆکردەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە هێزەکانی کەڵانتەریی نەوسوود چوونە گوندی نەیسانەی سەربە شاری پاوە دیشی ماهوارەی هاووڵاتییانی ئەو گوندەیان لەگەڵ خۆیاندا برد.بە گوتەی خەڵکی گوندی نەیسانە،، هێزەکانی کەڵانتەریی نەوسوود بەبێ ئیزنی خاوەن ماڵەکان دیشی ماهوارەکانیان لە سەربانەکان هێنایە خوارەوەو دەستیان بەسەردا گرتن.دەگوترێ، کەسیک بەناوی "سەروان قادری"، کە خەڵکی گوندی (نجار)ی سەربە شاری پاوەیە، فەرماندەی ئەو هێزانە بووە، کە بە گوتەی هاووڵاتییان دەستێکی باڵای لە ئازادرانی خەڵکی ناوچەکەدا هەیە. کۆکردنەوەی دیشی ماهوارە وەکوو ئەرکێکی هێزی ئینتزامی لە ئێران‌دا دیاری کراوەو گەلاڵەی کۆکردنەوەی ماهوارە لە کوردستاناتدا، بەهۆی کەناڵی ماهوارەیی حیزبە کوردییەکان و میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە شێوەیەکی بەر بڵاوتر بەڕێوە دەچێت.نۆهەمین رۆژی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێمانگرتنی زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ پێینایە ناو‌و هەشتەمین رۆژی خۆی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، لە رۆژی پێنجشەممە 29ی خەزەڵوەرەوە 29 کەس لە زیندانیانی سیاسی کوردی راگیراوو لە زیندانی ورمێ لە نارەزایەتی بە گواستنەوەی زیندانیانی سیاسی بۆ بەندەکانیتری ئەو زیندانە، بانگهێشتی زیندانیانی سیاسی بۆ ئیتلاعاتی ناو‌و زیندان و پەروەندە سازی نوێ دژ بەو زیندانیانە، تەفتیشی عەقاید و هەرەشە لە بنەماڵەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. بە پێی ئەم راپۆرتە،ئەمرۆ هەینی 7ی سەرماوەزی 1393 نۆهەمین رۆژی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کوردە و رایانگەیاندووە کە تاکوو هەموو داواکاریەکەیان جێ بە جێ نەکرێت دەست لە مانگرتنەکەیان هەڵناگن.کوژران و بریندار بوونی دوو پاسدارلە ناوچەی ورمێپاسدارێکی سپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی لە ناوچەی ورمێ کوژرا و پاسدارێکیتریش بریندار بوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە ناوچەی ورمێ پاسدارێکی سەر بە سپای پاسدارانی رژێم کوژرا و پاسدارێکیتریش بریندار بوو. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی چوارشەممە 5ی سەرماوەزی 1393 لە نزیک گوندی حەسەنی سەر بە ناوچەی ورمێ تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران و چەند چەکدارێکی نەسراوو رووی داوە کە لە ئاکامدا بووە بە هۆی کوژران و بریندار بوونی دوو پاسداری سەر بە رژێمی ئاخوندی. جێگەی باسە کە لە ماوەی حەفتەی رابردووش سێ پاسداری رژێمی ئاخوندی لەو ناوچەیە کوژراون.سینه‌ماکارێکی کورد خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێتشه‌وکه‌ت ئه‌مین کورکی، به فیلمی سینه‌مایی، بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ر به‌رد خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی سێزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "سینه‌دایز" له وڵاتی مه‌قدوونیا به‌ده‌ستهێنا. فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ر به‌رد" Memories On Ston له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد شه‌وکه‌ت ئه‌مین کورکی، و له نووسینی هاوبه‌شی مه‌ممه‌د ئه‌کتاش و شه‌وکه‌ت ئه‌مین کورکی، به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی کوردستان و به ئاماده‌بوونی مه‌مه‌د ئه‌کتاش کاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌یی رۆژیی 30ی خەزەڵوەر له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کیی سێزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "سینه‌دایز" Cinedayes له سینه‌ما فرووسینا له وڵاتی مه‌قدوونیا نمایشکرا و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان به شه‌وکه‌ت ئه‌مین کورکی ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه کوردییه به‌خشرا که به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌م سینه‌ماکاره کورده، مه‌مه‌د ئه‌کتاش، خه‌ڵاته‌که‌ی له ده‌ستی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه وه‌رگرت."بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ر به‌رد" بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته گرنگه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک فیلم له وڵاتانی ئیتالیا، رووسیا، نه‌مسا، تورکیا، ئه‌ڵمانیا، کۆماری چیک، ئۆکرانیا، جورجیا، رۆمانیا و ئیسپانیا له رکابه‌ریدابوو و وه‌ک به‌رهه‌مێکی هاوبه‌شی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ڵمانیا له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌شدار بوو.لە سێدارەدانی 20 کەس لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو لە ئێرانرژێمی دژە مرۆڤیئاخوندی لە ماوەی رۆژانی سێشەممە تا پێنجشەممە 20 زیندانی لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە داوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، بەکرێگیراوانی رژێمی ئاخوندی رۆژی پێنجشەممە 6ی سەرماوەزی 1393 دوو زیندانی لە شاری مەشهەد بە تۆمەتی درۆینەی شەرارەت بەر چاوی خەڵکەوە لە سێدارە دراون. هەروەها هەر ئەو رۆژە لە زیندانی بەندەرعەباس زیندانیێکیتر لە سێدارە دراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە رۆژی سێشەممە 4ی سەرماوەز 10 زیندانی لە زیندانی قەزەلحەساری کەرەج لە سێدارە دران و رۆژێک دواتر 5 زیندانی لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج و دوو زیندانی لە زیندانی ناوەندی قەزوێن لە لایەن رژێمی ئاخوندیەوە لە سێدارە دراون.دابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمترین رێژەی خۆی لە ماوەی 4 ساڵی رابردوونرخی نەوت گەیشتە کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، لە دوای بریاری ئۆپێک بۆ راگرتنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان گەیشتە کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنتی دەریای باکوور بەرمیلێک شەش دۆلار دابەزی و گەیشتە 73 دۆلار، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا گەیشتە 69 دۆلار. لە دوای بریاری ئۆپێک ئەرزشی سەهامەکانی کۆمپانیا نەوتیەکان بە توندی دابەزیوە. جێگەی باسە کە کەم بوونەوەی نرخی نەوت زەرەرێکی گەورە دەدات لە بوحەی ساڵی داهاتووی رژێمی ئاخوندی.کەمپەکانی مەشقپێکردنی هێزەکانی داعش لە تورکیایە فەرماندەیەکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) ڕایگەیاند کە لە ئێستادا چەندین کەمپی جیاجیا لە تورکیا، سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی داعشن. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، سیپان حەموو لە گفتوگۆیەک بە ANHAی ڕاگەیاند کە تورکیا دەستی هەبووە لە سەرجەم ئەو هەڕەشە و هێرشانەی لە دژی ناوچە کوردنشینەکان لە سووریا ئەنجام دراوە و لە ئێستاشدا ژمارەیەکی کەمپی مەشقپێکردن و ڕاهێنانی سەربازی لە تورکیا، مەشق بە هێزەکانی داعش دەکەن. فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) وتیشی کە تورکیا لەسەرەتادا هەوڵی دا کە لە ڕیگای سوپای ئازادەوە گۆڕانکارییەکانی سووریا کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام لەوەدا شکستی هێنا و لە ئێستاشدا پێلانگێڕی دەکات لە دژی هەردوو کانتۆنی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و جزیرە. سیپان حەموو جەختیشیکرد: تورکیا دەستی هەبوو لەهەموو هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ و بوو بە هۆی پێشڕەوییەکانی داعش لە ناوچەکوردنشینەکانی سووریا و بە تایبت کۆبانێ و لە ئێستاشدا هەوڵ ئەدات بۆ ئەوەی حەسەکەش بە هەمان دەردی کۆبانێ ببات و لەوێشدا کورد تووشی شەڕی داعش بکات و بۆ عەفرینیش پیلانێکی بە هەمان شێوە داناوە و دوور نییە کە لە عەفرینیش شەڕی بەرەی نوسرە لە دژی کورد دەست پێ‌بکات و ئەوەش بە هۆی پیلانەکانی تورکیاوە.وه‌زیرانی دەرەوەی 60 وڵات دژ بە داعش کۆده‌بنه‌وه‌وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 60 وڵات که له شه‌ڕی دژبه داعش هاوپه‌یمانن، به‌نیازن یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان له برۆکسل-ی پایته‌ختی به‌لژیکا ئه‌نجام بده‌ن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، به‌رپرسانی ئه‌مریکا بڵاویانکرده‌وه: کۆبوونه‌وه‌که‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانان بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و پێشکه‌وتنه‌یه که له جه‌نگی دژبه داعش له به‌ره‌کانی شه‌ڕی به‌دیهاتووه. بڕیاره کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌و 60 وڵاته له 12ی سەرماوەزی 1393 به سه‌رۆکایه‌تیی جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌بچێت که وڵاته‌که‌شی سه‌رکرده‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانان ده‌کات له جه‌نگی دژبه داعش. کۆبوونه‌وه‌که له باره‌گای په‌یمانی ناتۆ ده‌به‌سترێت و ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش رێکخه‌ری کۆبوونه‌وه‌که‌یه‌و خۆی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌کات.
9 ساڵ و 11 مانگ و 24 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش