پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەباتمێدیا: رۆژی پێنج شەممە 6ی سەرماوەزی 1393 هەیئەتێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەشدارییان لە رێورەسمی پرسە و سەرەخۆشی شەهید عەتای کوری بەرێز محەممەدی حاجی محموود سەرۆکی حیزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد. هەیئەتی سازمانی خەبات کە پێکهاتبوون لە بەرێزان کاک کامیل نورانی فەرد بەرپرسى...

 پێوەندییە کوردستانیەکان و بەرێز کاک رەحمان پوورکەریمی بەرپرسی نوێنەرایەتی سلێمانی بەشدارییان لە پرسەی خوالێیخۆشبێت شەهید عەتای محەممەدی حاجی مەحموود کرد و لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات و رێبەرایەتیان بە کاک محەممەدی حاجی مەحموود و ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی سوسیالیست راگەیاند.شەهید عەتا لە شەری گرتنەوەی تەللوەرد لە ناوچەی کەرکووک بە گوولەی هێزە ترۆریستیەکانی داعش پێکرا و لەرێی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە شەهید بوو. شەهید عەتا ئەندامی رێبەرایەتی حیزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان و هەروەها کورە گەورەی بەرێز کاک محەممەدی حاجی مەحموود سەرۆکی حیزبی سوسیالیست بوو. 

9 ساڵ و 11 مانگ و 23 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن