1ـ دەنگوباسی پێوەندیدار بە داعش ئەمرۆ لە زۆربەی کۆر و کۆمەڵە سیاسی و میدیا جیهانیەکان رەنگی داوەتەوە و بە جۆرێک دەتوانین بلێین گرینگترین سەرقاڵی جیهانی کێشەی داعش و ۆووداوەکانی پێوەندیدار بە داعشە. لێکدانەوەی و خوێندوەی جۆراوجۆر لە بارەی چۆنیەتی سەرهەڵدانی ئەو هێزە ترۆریستیە و ئامانجەکانی دەکرێ. بە باوەری بەرێزتان....
داعش چییە و پاڵنەر و ئامانج و ئاکامەکانی چی دەبێ؟ رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە زیاتر وەک رێکخراوەیێکی مرۆڤ کوژ وبێبەزەیی ناسراوە، مێژووی دامەزرانەکەی بۆ ساڵی 2006 دەگەرێتەوە.داعش لە کاتی لاواز بوونی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە لەعێراق بوونی خۆی ڕاگەیاند،کە تێکەڵەیێکە لە چەند رێکخراوی دیکەی تیرۆریستی کە دەتوانین ئاماژە بە رێکخراوی قاعیدە لە عیراق کە ئەبوومەسعەب زەرقاوی رابەرایەتی دەکرد.هەروەها ناوەندی شۆرای موجاهیدینی عیراق و ئەسحابە کە ئەم رایەڵکانە زیاتر لە بەعقوبە چالاکیان بوو.بارودۆخی ئەم رێکخراوانە بە رۆژ گۆڕاوە وبەهۆی کوژرانی ئەبوو مەسعەب زەرقاوی ،جۆرە سیناریویکی دیکەیان داڕشتۆتەوە بۆ سازمان درانەوەی خۆیان وبرەودان بە کارەکانیان.ئەنجومەنی شۆڕای موجاهیدین لە عێراق کە سەرکردەکەی زەرقاوی بوو،پاش کوژرانی، ئەبوو عەبدوڵا ڕاشد ناسراوبە ئەبوو عومەری بەغدادی کراوە بە ئەمیری ئەو ئەنجومەنە وپاشان بووە بەئەمیری دەوڵەتی عیراقی ئیسلامی. ئەم بە نێو ئەمیرە لە 2010دا مردنی ڕادەگەیێندرێ و ئەم ئەنجومەنە ئەبوبەکری بەغدادی لە جێگەی نێوبراو دادەنێت. بە دەست بەکار بوونی بەغدادی وەک سەرۆکی ئەم رێکخراوە،دەوڵەتەکە سنوری عێراق دەبەزێنێت وسوریەش دەگرێتەوە.بەغدادی کە تا ئێستا هویەتی بەباشی نازاندرێت و نێوی لەسەرزارانە، تاو دەداتە دامەزرانی چەند گروپی ترۆریستی ورۆڵیکی سەرەکی دەگێرێت لە دروست کرنی بەرەی نوسرەی شام واتە جبهەی ئەلنوسرە.لە دوای ئامادەکاری بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی، پاشتر رێگەیێکی دیکە دەگرێتەبەر وهەموو ئەم دامەزراوە تیرۆریستیانە لە دەوڵەتی ئیسلامیدا دەتوێنێتەوەو لەژیر نێوی دەوڵەتی ئیسلامی لەعیراق وشام واتە داعش درێژە بە کارەکانی ئەدات.لەراستیدا هەڵکەوتەی عیراق وجۆری روانین بۆ دەسەڵات لەم وەڵاتەدا،ئیستعدادی سەرهەڵدانی ئەم جۆرە رێکخراوانەی زۆرەو وەک دەشزانین لەورۆژەوەی عیراق بونیاد نراوە شەڕو کوشتن لێی دوور نەکەوتۆتەوە.دەسەڵاتی سەدامی دیکتاتۆر ئەم گەلانەی توشی دەیان کارەسات کرد وبیجگە لە کەمێنەیێکی سوننەو بەعسی نەبێت مافی کەس پارێزراو نەبوو.لەدووی روخانی بەعس وگۆرانکاری لەم وەڵاتە بە قازانجی شێعە، ئەو ئەزموونە تاڵەبەسەر سوننە ونەتەوەکانی دیکەدا دووبارە بۆتەوە.دیارە داعش هێزێکی تیرۆریستی بێسنورە ولە زۆربەی وەڵاتان گەرای داناوە،بەڵام بەستێنی بەهێزبوونی ئەم رێکخراوە لەعیراق زۆر لەبارە.حکومەتی شێعەی عیراق کە لەسەربنەمای سیستمی تایفی و مەزهەبی دامەزراوە،زۆربەی ئێتنیک ومەزهەبەکانی دیکەی پەراوێزخستووە وسوننەکانیش وەک کاردانەوە بەم سیاسەتە،پەنایان بردوە بۆ چەکی بەرەوو ڕووبونەوە لە دژیحکومەت.داعشیش ئەم هەلەی قۆزتۆتەوە وبەشێکی زۆری سوننەکانی بەلای خویدا ڕاکێشاوە وئیستا نێزیک بە 27لەسەدی خاکی عیراق لەژێر کونترۆڵ دایە. لە ئیستادا داعش بە کونترۆڵ کردنی چەندپاریزگا لەعیراق وسوریە، وەک دەوڵەتێک هەڵس وکەوت دەکات وحوکم ویاسای تایبەت بە خۆی داڕشتوە کە لەلایەن هێندێک لە وەڵاتانی ناوچەکەوە پشتیوانی دەکرێت وئامانجی دامەزرانی خەلافەتێکی ئیسلامی بەهێزە کە زۆربەی وەڵاتە ئیسلامیەکان دەگرێتەوە.2ـ پێتان وایە داعش دروست کراوی کۆمەڵە وەڵاتانێکە بۆ ئامانج گەلی دیاریکراو یان خود دەرئەنجامی پێویستی و قۆستنەوەی دەرفەتە لە لایەن ئەو گرووپە ترۆریستیە؟ بێگومان داعش پاڵپشتێکی بەهێزی لەپشتە وزۆرێک لەو وەڵاتانەی کە لەپشتی وەستاوون قازانج وبەرژەوەندی خۆیانی تێدا دەبیننەوەو بەمەبەستی خۆیان بەکاری دەهێنن.پەیمانی سایکس بیکۆ بەدڵی زۆرێک لە گەلانی ناووچەکە نەبوو،داعش بە کونترۆڵ کردنی شوێنە سوننی نشینەکان وشکاندنی سنووری عێراق وسوریە بەشێک لەو پەیمانەی هەڵوەشاندۆتەوە، هەربۆیە لەوانەیە ئەم کردارە پێخۆش بوونی کەسانێک یان لایەنانێک بێت کە ئەگەر پاڵپشتی داعش نەکەن دژایەتیشی نەکەن.3ـ ئایا مەترسی پەرەستاندن و کۆبوونەوەی هەموو لقە ترۆریستیەکانی جیهان لە دەوری یەک بوونی هەیە و هەر ئەو مەترسیە دەکرێ کوردستان بخاتە مەترسیەوە. ؟ تاقمە تیرۆریستیەکان کە لە پشتیوانی مادی ومەعنەی ڕژیمی ئاخوندی بەشدارن،لەلایەن ئەم رژیمەوە هەوڵ دراوە کۆبکرێنەوە.ئەگەر چاوێک بە مێژووی ڕژیمدا بخشێنین باشتر ئەو راستیەمان بۆ دەر دەکەوێت کە لەپشت هەموو ئەم تاقمانەوەبووە وبەوجۆرێک یارمەتیدەریانە.لەسوریە رژیم هەوڵ ئەدات گروپە تیرۆریستیەکان لەدژی سوپای ئازاد یەکتر بخات ولەم ئامانجەشدا سەرکەوتوو بووە.مەبەستی لەم کارەی هیشتنەوەی رژیمی ئەسەدە وبێگومان ئەگەر تاکتیک وسیاسەتی بەهێزکردنی تاقمە تیرۆریستیەکان لەدژی سوپای ئازاد کاریگەری نەبوایەت،لەمێژ بوو رژیمی ئەسەد ڕووخا بوو.هەرکاتێک خڕکردنەوەی تاقم وگروپە تیرۆریستیەکان لە قازانج وبەرژەوەندی ڕژیم ودەوڵەتەکانی هاوبەرژەوەند بێت بێگومان ئەم تاقمانە لەدەوری یەک کۆ دەبنەوە.بونی ئەم گروپانە لەهەموو کاتێکدا مەترسین ودەبێت گەلی کورد وجیهانی ئازاد باش ئەوە بزانن کە تا رژیمە فێندەمنتالیزمەکان و بناژۆخوازەکان ببن ،سەرهەڵدان ودروست بوونی ئەم گروپانە ئاسانترو بەردەوام دەبێت بەتایبەت لەو جێگایانەی کە چەوسانەوەهەیە ونەتەوەو ئاینەکان وەک یەک مافیان پارێزراو نیە.4ـ دەور و پێگەی رژیمی ئاخوندی لە کۆی بابەت و پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان و لە ئاستی ناوخۆیی چۆن هەڵدەسەنگێنێ و پێت وایە لە رەوشێکی هەموار دابێ یان خود بە دەست کێشەی جۆراوجۆرەوە گیرۆدە بووە؟ رژیمی ئاخوندی لە تێکدانی ئاسایشی ناووچەکە دەورو ڕۆڵی تایبەتی هەیە.لەهەرجێگەیێک ئالۆزی هەبێت وتیرۆر حاکم بێت ڕژیم حزوری هەیە.بەهۆی ئەم رۆلانەی کە لایەنی نەرینی هەیە وحازر بە گێرانی نەقشی ئاشتیخوازانە نیە ،لە کاریگەری ورۆلی ئاشتیخوازانە وهاوپەیمانی لەدژی تیرۆر وئاژاوە،بێبەش کراوە.هاووکات بەهۆی سیاسەتی شەرئەنگێزانەی توشی چەندین قەیرانی نێوخۆیی بووەو توانای مەهاری هیچ یەک لە کێشەکانی نەماوە.کۆبوونەوەی عەمان کە نوقتەی هیوای ڕژیم بوو،بەبێ هیچ رێکەوتنێک کۆتایی هات.ئەم رێنەکەوتنەی ڕژیم لەگەڵ ئەمریکا و وەڵاتانی 5+1 لەکاتێکدایە کەرۆژی 3ی سەرماوەز وەک دوایین مۆڵەت بۆ رژیم دیاری کراوە تا بڕیار لە چارەنوسی خۆی بدات.لەراستیدا ڕژیم مەبەستی لە ووتوێژ، تەنیا بەدەست هێنانی کاتە بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆم.12ساڵە درگای ووتوێژ بەسەر ئەم رژیمەدا واڵا کراوە و وەک دیارە تا ئیستا بەلایەنی حەللی ئەو کێشە هیچ پێشەوە چونێک نەبووە بێجگە لە دەرچوونی چەند بریارنامە.بەهۆی دەرچونی بریارنامەکان لەدژی ڕژیم ،ئابووری ئەو وەڵاتە بۆتە ئامانج وئابڵوقەیێکی چڕ بەسەر ئەو ڕژیمەدا سەپێندراوە کە قورسایەکەی تەنیا لەسەر شانی خەڵکە وبەم هۆیە گەلانی ئێران بەدەست فەقێرییکی لە رادەبەدەرەوە دەناڵێنن.پێوەری هەژاری لە ئێران بانکی ناوەندی دیاری دەکات،لەساڵی 1392 هێڵی هەژاری بەلەبەر چاوگرتنی داهاتی خانەوادەیێکی 5کەسی لە تاران بە دوو میلیون وپێنج سەد هەزارتمەن ڕاگەیاند .ئەگەر ئەم ئامارە بەدوو ساڵ پێشتر موقارنە بکەین ئەو کات یەک میلیون وحەت سەد هەزار تمەن بووە.ئەگەرچی خەڵکی ئێران بە هۆی سیاسەتی ڕژیم ماوەی 36ساڵی ئابلوقە دراوون بەڵام هیچ کات بە رادەی ئەم چەندساڵە قۆرساییان لەسەرنەبووە.هەژاری لە ئێران لە شارێکەوە بۆ شارێک جیاوازەو تەنانەت ئەو پارێزگایانەی کە لەبەشە جیاوازەکانی ئێراندا هەڵکەوتوون داهاتی تاکەکەسی یان خانەوادە جیاوازی هەیە لە شارانەی کە فارس نشینن.ساڵی رابردوو ئەگەر داهاتی خانەوادەیێک لە تاران 40میلیون و305 هەزار بووبێت لە سیستان وبلوچستان یان کوردستان 15 میلیون 548 هەزار تمەن بووە.ئەم هەلاوسان وریژەی فەقیریی لە کاتێکدایە کە ژیان لەم وەڵاتە رۆژبە رۆژ سەختر دەبێت ورژیمیش هەروا بێدەربەستە سەبارەت بە ژیانی خەڵکی ئێران. لەلاییکی دیکەوە رژیم لە سەر ئیعدامی بێبەزەیانەی چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کەوتۆتە بەر تیروتوانجی کۆمەلگای جیهانی ورێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان ولەلایەن ئەم ریکخراوانەوە چەندین جار مەحکوم کراوە.رژیم بۆپەردە پۆش کردن و ڕەواندنەوەی ئەم قەیرانانە وچەندین کێشەی نێوخۆیی وباڵ باڵێنەی نێو حاکمیەت ،هەولێکی زۆر ئەدات بەڵام هیچ کێشەیێکی پێ چارەسەرنابێت ورۆژ لەدووی رۆژ کێشەکانی زیاتر دەبن کە من پێم وایە لە داهاتویێکی نێزیکدا گۆڕانکاری ڕوو ئەدات.5ـ بەرێز ئەردەڵان پێت وایە کوردستانی ئیران لە چ ئاستێکی وشیاری سیاسی دایە و ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە خەبات لە وبەشە دەبیسترێ تا چەند بە راستی دەزانی و بە کام بەڵگە؟ خەڵکەمان لە کوردستانی ئێران ووشیارن وبە پێی دەرفەت کاردەکەن بۆ دروست بوونی رۆحی بەرەنگاری.هەر ئەوەی کە بە نیشانەی نارەزایەتی سەبارەت بە هەڵویستی وەڵاتان بەتایبەت تورکیە هاتنەسەر خەت، نیشانەی خوئاگایی و ووشیاری سیاسیە. رژیمی ئاخوندی ماوەی زیاتر لە سێ دەیەیە هەوڵ ئەدات بیری خەڵکەمان بکوژێت ولەباری سیاسی و ووشیاری نەتەوەیی وکۆمەڵایەتی شکستیان پێبێنێت و بێگیانیان بکات،بەڵام خەڵکی ووریا وقارەمانی کوردستان بە خۆراگریێکی بێوێنە لە بەرانبەر پیلانەکانی رژیم،ڕیسی ئاخوندانیان کردۆتە خۆری وبە ڕاوەستانیان لە بەرانبەر رژیم گەورەترین سەوەریان بۆ خۆیان تۆمار کردوە.بێگومان سازمان لە ووشیار کردنەوەی نەتەوەکەمان دریغی نەکردوە ولە رێگای جۆراوجۆرەوە هەوڵ ئەدات گەلەکەمان بە مافەکانی ئاشنا بکات و هەموو پیلانەکانی ڕژیم سەبارەت بە کوشتنی بیری خەڵک ئاشکرا بکات.6ـ خوێندنەوەتان بۆ رەوشی ئێستای حێزبەکانی کوردستانی ئێران چییە و زەرورەت و ئەرکەکانی هەنووکەییان بە چی دەزانی؟ بارودۆخی نێوخۆیی حیزبەکانی کوردستان دەبێت باش بکرێت وئەم وەزعەی ئێستا نابێت درێژ بکێشێت.وەک ئاگادارین لەماوەی رابردوودا لێک ترازان ڕووی لە هێندێک لەو حیزبانە کرد وبەداخەوە زیانێکی زۆریان وەبەرکەوت.ڕیشەی ئەم لێک ترازان وناکۆکیانە دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی رۆحی دیموکراسی ویەکتر قبوڵ نەکردن.لەگەڵ ئەوەی مومارسەی دیموکراسی لە نێوانیاندا لاوازە، گرفتی دیکەشیان هەیە وبارودۆخی ئێرەش زیاتر پەرەی داوە بەم رەوتە.بەم پێیە دروست بوونی هەر جۆرە بەرەیێک لە ئیستادا زەحمەتە و دروست کردنی بەرەیێکی هاووکاری بۆ کاری هاووبەش وچارەنوس ساز گەلێک دژوار بووە.پێویستە بەجیددی کار بۆ نەهێشتنی ناکۆکیەکانمان بکەین و ئەو بێهیوایەی کەباڵی بەسە ر کەشی سیاسیماندا کێشاوە بڕەوێنینەوە.بە پێدا چوونەوەیێکی قوڵ بە پێوەندیەکانماندا، دەتوانین جووڵەیێک بکەین بەم گۆمە مەنگە، کە خەریکە دەبێتە هۆی تورە بوونی خەڵکەکەمان.پێویستە ئەوەش بگوترێت کە ماوەیێکە لێرەو لەوێ باسی کۆبوونەوەی 5 قۆڵی دەکرێت،دیارە هەر کۆڕوکۆبوونەوەیێک کە بەمەبەستی گەیشتن بەرێکەوتنێک یان ڕەواندنەوەی تەموومژی پێوەندیەکان بێت خراب نیە وجێگای دەست خۆشیە،بەڵام ئەگەر ئەم لایەنانە پێیان وابێت کوردستانی ئێران لە پاوانی ئەواندایە و هەردەبێت ئەوان قسەی لەسەر بکەن و وەک رابردوو شەر بکەن لەسەر هێزی یەکەم و دووهەم وحیساب بۆ هێزی دیکە نەکەن ئەوا لە هەڵەیێکی قوڵ دان ولە داهاتوودا باجی ئەو خۆبەزل زانی جەمسەربەندیە دەدەن.بێگومان باشتر وایە ئەو سازمان وحیزبانەی کە خاوەن رابردوویێکن لە دەوری یەک کۆببنەوەو لە زووترین کاتدا بیرێک لەو چەقبەستویە بکەنەوە کە باڵی بەسەر شۆرشی کورد لە کوردستانی ئێراندا کێشاوە.7ـ ئایا بە باوەری بەرێزتان حیزبەکانی کوردستانی ئێران و بەتایبەتی سازمانی خەبات لە خەبات لە کوردستانی ئێران غافڵ بووە و بە گشتی سەبارەت بە گووتاری رۆژهەڵات میحوەری بۆچوونی بەرێزتان چییە؟ بە باوەری من سازمان بە هیچ شێوەیێک غافڵ نەبووە لە کاروچالاکی خۆی لە نێوخۆی وەڵات.هەل ومەرج لە ئێستادا وا دەخوازێت کە ئەم ڕەویە لە خەبات درێژە پێبدەین وزیاتر کار بکەین بۆ سازمان دانی خەڵکەکەمان بۆ هەر ئاڵوکۆرێک کە لە ئێران بێتە ئاراوە.ڕژیم بە تەنیا بە کورد ناروخێت تا جۆرێکی دیکە لە خەبات بگرینە پێش،دیارە ئەمە بەو مانایە نیە کە هیچ نەکەین تا گۆرانکاری دێتە پێش.ئەبێت بە ووردی مەوقعیەتی ناووچەکەو وشوێنی ژیان وبارودۆخی سیاسی ئەم هەریمەش هەڵبسەنگێندرێن،ئەمجار گلەی لە غافڵ بوون یان نەبوون بکەین.بە پێی ئەو دەرفەت وکاتەی کەهەبووە ئێمە بە بڕشتانە چالاکیمان کردوە ولە پێوەند بە حزووری نیزامیش لە کوردستان، چالاکی هەر بووە.لە بارەی رۆژهەڵات مەحوەری کە چەمکێکی نویێە وزیاتر لە لایەن لایەنێکەوە بەکار دەبردرێت کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ کراوە.دیارە هەر سازمان ولایەنێک جۆرە ڕوانینێکی هەیە بۆ خەبات وچۆنیەتی چالاکی لە کوردستانی ئێران.ئەو لایەنەی کە پێی وایە دەبێت رۆژهەڵات بکرێتە مەحوەر،لەوانەیە جۆرە ڕوانینێکی دیکەی هەبێت بۆ شێوەی خەبات لە کوردستان.ئێمە وەک سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کوردستانی کوێستان بە مەحوەری خەبات بۆ خۆمان دەزانین وپێمان وایە بەشەکانی دیکەی کوردستان تەنیا پێویستیان بە پشتیوانی مەعنەوی وهاووپێوەندیە کە بیگومان لەم بارەوە درێغی نەکراوە.8ـ بۆچوونتان سەبارەت بە خەبات ی چەکداری و بەستێن و دەرفەتەکان بۆ سەرهەڵدانەوەی ئەو جۆرە لە خەباتە چییە؟ ئایا پێتان وایە لە ئێستا دا رەوشەکە گونجاوە بۆ درێژەدان بەو مێتۆدەی خەبات؟سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران خەباتی چەکدارانەی ڕەد نەکردۆتەوەو نایکەتەوە.پاشان قۆناغ جۆری خەبات دیاری دەکات ودەبێت بە هەڵسەنگاندنی ووردو واقعیانە تاکتیکی خەبات دیاری بکەیت.وەک هەموان دەزانین لەدەیە60 و70ی کۆچی خۆری ،سازمان زۆرترین داستانی قارەمانەی لە دژی هێزەکانی ڕژیم تۆمار کردوە ولە پێناو بەرگری لە خەڵک وخاکی کوردستان سەدان شەهیدی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان کردوە.بەڵام بە هاتنە پێشی قۆناغی جیاواز،رەوتی خەباتی چەکداری لاواز بووەوبارودۆخەکە ئەم جۆرە لە موبارزەی هەڵنەگرتوە،هەر بۆیە شێوەی خەبات گۆڕدراوە بۆ جۆرەکانی دیکە وپێمان وایە دەبێت بۆ هەر مەرحەلەیێک تاکتیکی تایبەتت هەبێت.9ـ بەرێز کاک بیهروز لەم رۆژانەی رابردوو دووبارە زەرورەتی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی سەریهەڵداوەتەوە ئایا پێت وایە کۆنگرەی نەتەوەیی ببسترێ و بە چ شێوەیێک پێت وایە کەمترین کەم کووری دەبێ؟ کونگرەی نەتەوەیی پێویستیکی سەردەمە ودەبێت کار بۆ گرتنی بکرێت .بەڵام لە ئیستادا من وای نابینم هەوڵەکان بۆ دەست پێکردنەوە بە مەبەستی گرێدانی ئەم کۆنگرەیە ئاکامی هەبێت،چونکە حاستی پێوەندی ئەحزاب لە شوێنێکدا نیە کە هیواییکی بۆ کونگرەی نەتەوەیی هێشتبێتەوە.لەلایێکی دیکەوە ئەگەر ئەو هەولانە سەربگرێت بۆ دەسپێکی دانیشتنەکان دەبێت بە جۆرێکی دیکە بێت و جیاوازی تێدا نەبێت.10ـ پێگەی کورد بە گشتی لەدوای رووداوەکانی داعش لە ئاستی نێونەتەوەیی چۆن دەبینی؟ بێگومان لەگەڵ ئەوەی کە شەڕی داعش شەرێکی نەخوازراو ماڵویرانکەرە کەبۆتە هۆی ناسەقامگیری وئاوارە بوونی چەن میلیون مرۆڤی بێ تاوان،بەڵام لە باری سیاسی ودیپلۆماسی قازانجی خۆی بووە.
9 ساڵ و 11 مانگ و 23 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 5 خولهک لهمهوپێش