__ هێزە ئیتلاعاتییەکان لاویکی دیکەیان لە بۆکان دەستبەسەر کرد__ ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە سووکایەتی بە مامۆستا حەسەن زیرەک بەردەوامە__ کوژرانی زیاتر لە 30 کەس لە هێزەکانی رژێمی ئاخوندی لە سووریە__ دابەزینی نرخی نەوت هۆکاری شکستی ئابووری و کێشەی سیاسی رژێمی ئاخوندیە__ سەناتۆر مەک کین: دەبێت پێش بە ناوکەیی بوونی رژێمی ئاخوندی بگرین__ دادگای میسر موبارهک و کوڕهکانی بێتاوان کرد
هێزە ئیتلاعاتییەکان لاویکی دیکەیان لە بۆکان دەستبەسەر کردلە درێژەی بەرین بوونەوەی رەوتی سەرکوت و دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد لە کوردستان، لاوێکی دیکەی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کوردی خەڵکی گوندی گامێشگۆلیی سەربە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، کە هاوڕێ لەگەڵ کەسێکی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە. میلاد عەبدی کوڕی مەجید ئەو لاوە کوردەیە، کە شەش رۆژ پێش ئێستا هاورێ لەگەڵ کەسێکی دیکەی خەڵکی گوندی گامێشگۆلی بەناوی (قاسم سپاهی) دەستبەسەر کراوە. هەتا ئێستا و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو لاوە کوردە لەمەڕ چارەنووسی رۆڵەکانیان، هیچ زانیارییەکیان لەمەڕ هۆکار و شوینی دەستبەسەر کرانیان پێ رانەگەیاندراوە. بەپێی ئامارەکان تەنیا لە ماوەی ٨ رۆژی رابردوودا ١٠ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە سووکایەتی بە مامۆستا حەسەن زیرەک بەردەوامەلەدرێژەی ئێعتراز و ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەوڵی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی مەهاباد، ژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی و بەشێکی بەرچاو لەهاووڵاتییانی شاری بۆکان لەسەر گڵکۆی ئەو هونەرمەندە کوردە کۆبوونەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٧ی سەرماوەز کێوی ناڵەشکێنەی بۆکان شایەتی کۆبوونەوەی خەڵکی ناڕازی بوو، کە تێیدا هەوڵەکانی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی شاری مەهاباد بەمەبەستی شکاندنی کەسایەتی حەسەن زیرەک، مەحکووم کراوە.لەو کۆبوونەوەیەدا وتارێک لەلایەن چالاکانی مەدەنییەوە خوێندراوەتەوە و داواشیان لەناوەندە پێوەندیدارەکان کردووە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکەن و لێی بێدەنگ نەبن. چالاکانی مەدەنیی شاری بۆکان لەسەر گڵکۆی مامۆستا زیرەک باسیان لەوەش کردووە، سەردەمی سیاسەتی ئاژاوەنانەوە و دووبەرەکی لەناو نەتەوەی کوردا بەسەر چووە. حەفتەی رابردوو ناوەندی دەنگ و رەنگی مەهاباد راپرسییەکەی سەبارەت بە رادەی خۆشەویستی هونەرمەندان بڵاو کردبوویەوە کە تێدا حەسەن زیرەکی لەگەڵ دوو گۆرانیبێژی فارس زمان خستبوویەوە رکابەرییەوە.کوژرانی زیاتر لە 30 کەس لە هێزەکانی رژێمی ئاخوندی لە سووریەزیاتر لە 30 ئەندامی سەر بە سپای قۆدسی رژێمی ئاخوندی لە شاری دەرعای سووریە کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ئەلعەرەبیە، لە سووریە دەیان کەس لە هێزەکانی بەشارئەسەد و بەکرێگیراوانەی کە پاڵپشتی لێ دەکەن لە شەرێکدا لە شاری دەرعا کوژراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەرچاوەێکی نیزامی رایگەیاندووە کە، شۆرشگێرانی سووری زیاتر لە 30 کەس لە هێزەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی ئێرانیان کە بۆ پاڵپشتیکردنی رژێمی بەشارئەسەد هاتوونەتە ئەو وڵاتە کوشتووە. بە پێی ئەم راپۆرتە لاشەی کوژراوان لەسەر عەرز ماوەتەوە و رژێمی بەشارئەسەد نەیتوانیوە لە بەرەکانی شەر دووریان بخاتەوە.دابەزینی نرخی نەوت هۆکاری شکستی ئابووری و کێشەی سیاسی رژێمی ئاخوندیەنرخی نەوتی دەریای باکوور رۆژی هەینی گەیشتە 70 دۆلار و 15 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک و بەم پێیە نرخی نەوت بۆ مانگی ژۆئەن تاکوو ئێستا زیاتر لە یەک سێوم دابەزیوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری نیۆیۆرک تایمز، دابەزینی نرخی نەوت دەبێتە هۆی کێشەی ئابووری و کێشەی سیاسی بۆ رژێمی ئاخوندی. بە پێی ئەم راپۆرتە دابەزینی نرخی نەوت کە لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێکردووە تا رۆژی هەینی درێژەی هەبوو گەیشتە 66 دۆلار و 15 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک کە ئەمە کەمترین ئاستی نرخی نەوتە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا.دەیوید گۆلدن هاوئاهەنگکەری پێشووی نێونەتەوەیی ئینرژی ئەمریکا رایگەیاند، بریاری ئۆپێک بۆ کەم نەکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بریارێکی ئیستراتژیک بوو.سەناتۆر مەک کین: دەبێت پێش بە ناوکەیی بوونی رژێمی ئاخوندی بگرینسەناتۆر جان مەک کین لە رێبەرانی سەنای ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی یۆرۆنیوز رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی مێژووێکی دووری هەیە لە فریودان و نهێنی کاری لە تواناییەکانی ناوکەیی خوی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، سەناتۆر جان مەک کین وتی، ئەوان تا ئێستاش بە دوای بەرنامە و درووستکردنی کڵاوەکی ناوکەیی و مووشەکن کە لە رێگای ئەوانەوە چەکە ناوکەییەکانیان بگەینە ئامانجی دیاریکراویان. ناوبراوو وتی ئەگەر دەوڵەتی ئۆباما بەم رەوتەی ئێستای درێژە بدات، دەگینە رێکەوتنێکی خراپ. ناوبراوو وتی رژێمی ئێران لە زۆربەی وڵاتان دەستێوەردان ئەکات و پێویستە دەوڵەتی ئەمریکا پێش بە ناوکەیی بوونی رژێمی ئاخوندی بگرێت.دادگای میسر موبارهک و کوڕهکانی بێتاوان کرد دادگای تاوانهکانی میسر حوسنی موبارهکی سهرۆکی پێشووتری میسر و دوو کوڕهکهی و دارودهستهکهی بێتاوان کرد.له دانیشتنهکانیئهمڕۆ شهممه،8ی سەرماوەز دادگای تاوانهکانی میسر بڕیاریدا به بێتاوانکردنی حوسنی موبارهک، سهرۆکی پێشووتری میسر و کوڕهکانی عهلا و جهمال. ههر لهو دانیشتنهدا، دادگای میسر، حهبیب عادلی، وهزیری ناوخۆی سهردهمی موبارهک و یەکێک له گهوره یاریدهدهرهکانیشی بهبێ تاوان وهسفکرد که سهرجهمیان به تۆمهتی کوشتنی خۆپیشاندهران و دۆسیهی گهندهڵیی دارایی و ئیداری دهستگیرکرابوون. لهکاتی بڕیاری دادگا، حوسنی موبارهک خۆشی ئاماده بوو، بڕ٠یاری بێتاوانکردنهکهشی دڵی ئامادهبووانی خۆش کرد.
9 ساڵ و 11 مانگ و 23 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 53 خولهک لهمهوپێش