__ بەردەوامیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی ورمێ و پشتیوانیی زیندانیانی سنە لەو مانگرتنە__ پزیشکێکی کورد لەتاران تێزابی پێداکرا__ هەشتاد لە سەدی کۆبانێ لە دەستی شەرڤاناندایە__ راپۆرتی زەریف لە کۆبوونەوەی داخراوی مەجلیس لەمەڕ شکستی وتووێژەکان__ پاسدار باقری: کەنارەی رۆژئاوای فەلەستین بەم زووانە چەکدار دەکرێت__ کەمبوونەوەی 6 لەسەدی مووچەی کارمەندان لە ساڵلی داهاتوو__ یهکهم حاڵهتی چاکبوونهوهی ئیبۆلا راگهیهنرا__ ئیسرائیل: حەماس لە تورکیاوە پلان بۆ هێرشکردن دادەنێت
بەردەوامیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی ورمێ و پشتیوانیی زیندانیانی سنە لەو مانگرتنەلە کاتێکدا مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی زیندانی ورمێ پێی نایە ١١یەمین رۆژ، گاردی تایبەتیی لە بەردەم بەندی ١٢ی ئەو زیندانەدا بە مەبەستی هێرشکردن بۆسەر زیندانیان، جێگیر کراون. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٩ی سەرماوەز، ١١رۆژ بەسەر مانگرتنی ٢٩ زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێدا تێدەپەڕێ، کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە راگواستنیان بۆ بەندەکانی دیکەی ئەو زیندانەو هێنانی زیندانییانی تاوانبار بە کوشتن و ماددە سڕکەرەکان بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی، مانیان لە خواردن گرتووە. هاوکات ژمارەیەک لە زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی سنە پشتیوانیی خۆیان لە داخوازیی زیندانیانی سیاسیی زیندانی ورمێ دەربڕیوەو رایانگەیاندووە، ئەگەر بەرپرسانی زیندانی ورمێ وڵامی داخوازیی زیندانییانی سیاسی نەدەنەوە، مان لە خواردن دەگرن. هێزەکانی گاردی تایبەت لە رۆژی شەممەی ئەم حەفتەیەوە کە بە باتۆم و شۆکی ئەلکترۆنییەوە تەیار کراون، بە مەبەستی هێرش کردن بۆسەر بەندی زیندانییە سیاسییەکانی ئەو زیندانە، لەبەردەم ئەو بەندەدا جێگیر کراون.پزیشکێکی کورد لەتاران تێزابی پێداکراسەرپەرستی نەخۆشخانەیەکی فێرکاری - دەرمانی لەتاران لەلایەن دوو کەسەوە هێرشی کراوەتە سەر و تێزابی پێداکراوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سەرنشینی ماتۆرسیکلێتیک، کە دوو کەس بوونە، هێرشیان کردۆتە سەر دکتور سیامەند ئەنوەری سەرپەرستی نەخۆشخانەی "زیائیان"ی تاران و بە هۆی پژاندنی تێزاب بە سەر چاویدا تووشی برینداری بووە. ئەو رووداوە کاتژمێر ٩ی شەوی رابردوو لە نزیک مەیدانی "وەنەک" رووی داوە. دکتور ئەنوەری خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی تارانە و بە هۆی پژاندنی ئەو تێزابەوە ئێستا لە نەخۆشخانەی "فارابی"، کە تایبەت بە نەخۆشیی چاوە، لەژێر چاودێری دایە. ئەو پزیشکە کوردە چاوی چەپی تووشی برینداری بووە و سەر و دەمیشی بەهۆی پژاندنی تیزابەکەوە سووتاون.هەشتاد لە سەدی کۆبانێ لە دەستی شەرڤاناندایە80 لەسەدی شاری کۆبانێ لە لایەن شەرڤانانی یەپەگەوە بە یارمەتی هێزی پێشمەرگە ئازاد کراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ئاسۆشەیتدپرێس، شەرڤانانی کورد لە کۆبانی دەڵێن زیاتر لە 80 لەسەدی شاری کۆبانی لە ئێستادا لە دەستی هێزەکانی یەپەگەدایە و بەم زووانە هەموو کۆبانێ ئازاد دەکرێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەگە لە بەرەکانی شەر رایگەیاندووە کە داعش تاکوو ئێستا 21 هێرشیخۆکوژی ئەنجام داوە و لە دوای شکست هێنانیان لە شەری کۆبانی روویان هێناوەتە کردەوەی خۆکوژی. هەروەها ئەو فەرماندەیەی یەپەگە دڵێت، هێرشی فرۆکەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە دەوروو بەری کۆبانی کاریگەر بووە.راپۆرتی زەریف لە کۆبوونەوەی داخراوی مەجلیس لەمەڕ شکستی وتووێژەکانلە کۆبوونەوەی ئەمرۆی مەجلیسی رژێم جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی رژێم راپۆرتێکی بە نوێنەرانی مەجلیس لەصەر شکستی وتووێژەکان داوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری حکومەتی رەسالەت، یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیس کە نەیویستووە ناوی بڵاو بکرێتەوە رایگەیاندووە، زەریف لە کۆبوونەوەی شیکاریدا زیاتر لەوەی کە لە هەواڵدەریەکان باس کراوە قسەی نەکردو تەنیا وتی، هیچ رێکەوتنێک لەسەر رێژەی سانترفیۆژەکان، تأسیساتی ئەراک و فردۆ نەکراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی داخراوی ئەمرۆی مەجلیس، باهۆنەر سەرکردەی باندی ناسراوو بە جبهەی پەیرەوانی خەتی ئیمام و رێبەری بووە و وێرای پشتیوانی لە وتووێژەکان و تیمی وتووێژکەر رایگەیاندووە، مەجلیس رێکەوتنێک قبووڵ دەکات کە هەموو گەمارۆکان پووچەل کرابێتەوە.پاسدار باقری: کەنارەی رۆژئاوای فەلەستین بەم زووانە چەکدار دەکرێتپاسدار مەحەمەد باقری سەرۆک ئەرکان و کاروباری هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئاخوندی بە ئاماژە بە قسەکانی خامنەیی لەمەر پرچەک کردنی کەنارەی رۆژئاوای فەلەستین رایگەیاند، کەنارەی رۆژئاوای فەلەستین بەم زووانە چەکدار دەکرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، باقری رایگەیاند، تاکوو ئێستا هەر چیکە خامنەیی وتوویە بەرێوە چووە، ئەم راسپاردە و تەکلیفەش بەرێوە دەچێت و بە دڵنیایەوە ئەم رووداوە گرنگە بەم زووانە دەچێتە بواری جێ بە جێکردنەوە. جێگەی باسە کە پاسدار باقری هەرەشەی کرد کە ئەگەر بەرژەوەندیەکانمان لە عێراق بکەوێتە مەترسیەوە راستەوخۆ دەخاڵەت دەکەین.کەمبوونەوەی 6 لەسەدی مووچەی کارمەندان لە ساڵلی داهاتووسەرەرای ئەوەیکە دەرسەدی موچەی کارمەندان بۆ ساڵی داهاتوو پەسەند نەکراوە، بەڵام باسی لێوەکراوە کە بە رێژەی 14 تا 14 و نیو لەسە زیاد بکرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا، لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوو مووچەی کارمەندان 18 لەسەد لە لایەحەی پێشنیاری ساڵی 1393 زیاد کرابوو لەم رۆژانەی دوایدا جێگری بەرنامەرێژی سەرۆک کۆمار لە زیاد بوونی 2 لەسەدیتر هەواڵی دا. بەم پێیە مووچەی کارمەندان لە ئەمساڵدا 20 لەسەد زیادی کردبوو. بەڵام لە کاتێکدا کە تەێبنیا وەزیری ئابووری و دارایی رژێم رایگەیاندووە کە تاکوو ئێستا باسی زیادکردنی موچەی کارمەندان بۆ ساڵی داهاتوو یەک لایی نەبووەتەوە یەکێک لە ئەندامانی بوجە بە هەواڵدەری ئیسنای راگەیاندووە کە، بە دڵنیایەوە ئەم دەرسەدە کەمتر لە 15 لەسەد دەبێت بۆ ساڵی 1394 بۆ ئەوەیکە مۆدیریەتی پێراگەیشتنی وڵات دەوڵەتی ناچار کردووە کە زیادبوونی مووچەی کارمەندان بە قەد هەڵاوسان بێت.یهکهم حاڵهتی چاکبوونهوهی ئیبۆلا راگهیهنرایهکهم حاڵهتی چاکبوونهوهی ئیبۆلا له مالی راگهیهنرا، ئهمهش دوای دۆزینهوهی چارهسهر بۆ ئهو پهتایه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، عوسمان کۆنێ، وهزیری تهندروستیی مالی له کۆنگرهیهکی رۆژنامهوانیدا چاکبوونهوهی یهکهم حاڵهتی تووشبوون به ئیبۆلای راگهیاند که دوای بهکارهێنانی واکسینی دژ بهو ڤایرۆسه به تهواوی چاکبووهتهوه. له کۆنگرهکهدا که سهرۆکی نێردهی نهتهوهیهکگرتووهکان بۆ فریاگوزاریی خێرا ئامادهی بوو، وهزیری تهندروستیی مالی رهتیکردهوه ناسنامهی ئهو تشبووه ئاشکرا بکات که ژن یان پیاوه. چاکبوونهوهی ئهم توشبووهی ئیبۆلا لهکاتێکدایه که تائێستا شهش ههزار و 928 کهس لهکۆی زیاتر له 16 توشبوو بهو پهتایه گیانیان لهدهستداوه.ئیسرائیل: حەماس لە تورکیاوە پلان بۆ هێرشکردن دادەنێتئیسرائیل، تورکیا تۆمەتبار دەکات، بە داڵدەدانی سەرکردەکانی حەماس لە سەر خاکەکەی، بەوەی حەماس "لەوێ پلان بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دادەڕێژێت". بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، کە پلانی گەورەترین هێرشی بزووتنەوەی حەماسیان پووچەڵکردووەتەوە، کە بزووتنەوەکە بە نیازبووە هێرش بکاتە سەر یاریگایەکی فوتباڵ لە شاری ئۆرشەلیم و چەند شوێنێکی دیکە لە کەناری رۆژئاوا ئەنجامبدات، لەبەرامبەردا بزووتنەوەی حەماس رەتیدەکاتەوە پلانێکی لەو جۆرەیان هەبێت. دەزگای ئاسایشی نێوخۆی ئیسرائیل، کە بە بەیت شین ناسراوە و 30 ئەندامی بزووتنەوەی حەماسیان دەستگیرکردووە، کە لە ئوردن و غەززە مەشقیان لەسەر چەک و چۆنێتی ئەنجامدانی تەقینەوە کردووە. بە گوتەی دەزگای بەیت شین، بەرپرسەکانی حەماس لە تورکیا پلانی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل دادەڕێژن.
9 ساڵ و 11 مانگ و 22 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 32 خولهک لهمهوپێش