بە بۆنەی ساڵرۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و ساڵی نۆێی 2015ی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیانی مەسیحی لە کوردستان و سەرانسەری ئێران و هەروەها بە تێکرای خاوەن باوەرانی مەسیحی لە سەرانسەری جیهان پێشکەش دەکەم.بێگومان پەیامی عیسا مەسیح بۆ مرۆڤایەتی پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیانی ئازادانەو دوور لە ستەم و بێدادی بوو. حەزرەتی عیسا هەوڵیدا تا ستەم و بێدادی لە سەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەڵگیرێ و هەر لەو پێناوەشدا گەلێک سەختی و ئازاری تووش هات و لەگەڵ ستەمگەران و دیکتاتۆرانی سەردەمی ...
خۆی روبەروو بوەوە. عیسا رێنۆێنی خەڵکی دەکرد تا بە ئاشتی و هێمنایەتی و لێبوردوویی لە جیهانێکی دوور لە جەنگ پێکەوە ئاسودە بژین بەڵام هەوڵەکان و رێنوێنیەکانی عیسا مەسیح و تێکرای نێردراوانی خودا تا ئێستاش وەک پێویست نەیتوانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە ئازارو ستەم و دیکتاتۆری رزگار بکات. لەم سەردەمەدا کە سەردەمی پێشکەوتنی زانست وهەروەها پێشکەوتن و گەشەی خەباتی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازیە، دەسەڵاتداری دیکتاتۆری رژیمی ئاخوندی ئێران و حکومەتە دیکتاتۆرەکانی هاوشێوەی رژیمی ئێران، لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و سەرانسەری جیهان وهەروەها تاقم و دەستە ترۆریستیەکانی وەک داعش بە شێوەی زۆر دڕندانە مرۆڤەکان لە سەر بۆچوونی جیاواز لە خۆیان و تەنانەت بە بێ هیچ بیانۆێک دەکوژن و قەتڵ و عام دەکەن. جینایەت و مرۆڤ کوژی رژیمە دیکتاتۆرییەکانی هاوشێوەی رژیمی ئاخوندی ئێران و هەروەها تاقمە ترۆریستیەکانی وەک (داعش)لە مێژووی دوور و نزیکی مرۆڤایەتی وەک قێزەونترین و دزێوترین جینایەتەکان دەمێنێتەوە.هاونیشتمانیانی کوردستانخاوەنباوەرانی مەسیحی لە کوردستانهومێدوارم سەردەمێک بێتە پێش کە خاوەنباوەرانی ئەدیان و مەزهەبەکان بە تایبەت و تێکرای دانیشتوانی ئێران و کوردستان لە ستەم و بیعەداڵەتی رزگاریان بێ و لە جیهانێکی ئارام و ئازاد و دوور لە چەوسانەوەو بە ئاسودەیی بژین. هەر بەم بۆنەوە لە خوای گەورە داواکارم هاونیشتمانی کورد لە کوردستانی عێراق بە تێکراو خاوەنباوەرانی مەسیحی لە عێراق و کوردستان لەو هەلومەرجە نالەبارەی کە بە هۆی هێرشی ترۆریستانی داعش تێی کەوتوون رزگار بکاو بە زوویی شاهیدی ئاسایش و ئارامی لە عێراق و کوردستان بین و ساڵی 2015 ئاواتەکانی تێکرایی تێدا وەدی بێ و هەروەها هومێدوارم خەڵکی و ەزاڵەهاتوی ئێرانیش شاهیدی روخانی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی بن.بە ئاواتی سەرکەوتنی خەباتی ئازادیخوازانە لە ئێران و تێکرای جیهان و هاتنە دیی ئازادیی بۆ گەلی ستەملێکراوی کورد،جارێکی دیکە هاتنی ساڵی نۆێی زایینی تان لێ پیرۆز بێ.سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەرێوەبەری گشتی باباشێخ حسێنی25ی دیسامبری 2014
9 ساڵ و 11 مانگ و 7 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 29 خولهک لهمهوپێش