چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ژمارەیەک چالاکیی ژینگەپارێزی لەمەریوان و جوانڕۆ بەڕێوە چوو__ ئارام فەتحی: شەوی یەڵدا پێوەندیی بە پرسی نەتەوەییەوە هەیە__ ئانکارا و ئۆجه‌‌‌لان 10 ڕۆژی دیکه‌‌‌ ڕاسته‌‌‌وخۆ دانوستان ده‌‌‌که‌‌‌ن __ تیزاب پرژاندنی بەسیجیەکان لە تاران دەستی پێکردەوە__ ئاخوند رەزا تەقەوی رایدەگەینێت فتنەی 88 پیلانێک بو بۆ رووخاندنی رژێم __ 40 لەسەدی منداڵانی سەر شەقام گیرۆدەی ئیدزن__ واڵ ئیستریت ژۆرناڵ: زەربەی دو لایەنە لە رژیمی ئاخوندی__ ماوه‌‌‌ی‌ 4 رۆژە بوشی باوک له‌‌‌نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌یه‌‌‌__ به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د ریکۆردێکی‌ نوێ‌ تۆمار ده‌‌‌کات

ژمارەیەک چالاکیی ژینگەپارێزی لەمەریوان و جوانڕۆ بەڕێوە چووچالاکانی ژینگەپارێزی و ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی شارەکانی مەریوان و جوانڕۆ بە هاوکاری ئەنجومەنە ژینگەپارێزەکان دەستیان بە چاندنی بەڕوو کردووە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٥ی بەفرانبار ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان رێوڕەسمێکی تایبەت بە ژینگە و ئەنجامدانی چالاکی نەمام چاندن بەڕێوە بردووە کە تێیدا وێڕای بەشداری بەرچاوی هاووڵاتیان، پەیامی سەرپەرەستی گشتیی ژینگەپارێزی ئێران خوێندراوەتەوە. ئەو رێوڕەسمە کە لەژێر ناوی " جنگلانە" بووە هاوکات لە ١٢ ئوستانی ئێران بەڕێوە چووە و تێیدا باس لە خەسارەکانی سەر ژینگە و هەروەها کۆمەڵێک ئامار و داتاش بڵاو کراوەتەوە. هەر لەو رێوڕەسمەدا وێڕای ئەنجامدانی چالاکی ژینگەپارێزی، کارناسی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی شارستانی مەریوان چەند رێنوێنێکی تایبەت بە چۆنیەتی و شێوازی چاندنی نەمام و بەڕوو پێشکەش کردووە. بەپێی زانیارییەکان نزیک بە دوو هێکتار زەوی و زاری دەورووبەری ناوچەی " کانی قولە جان" لە نزیک زرێبار نەمام و دار بەڕووی لێ‌چێندراوە. لەلایەکی دیکەوە ئەنجومەنی سەوزی ماپرێسی جوانڕۆش لەو چالاکیانە بێبەری نەبووە و وێڕای بانگهێشت کردنی لایەنگرانی ژینگە، چالاکی نەمام چاندن بە تایبەت بەڕوویان بەڕێوە بردووە.ئارام فەتحی: شەوی یەڵدا پێوەندیی بە پرسی نەتەوەییەوە هەیە شەوی رابردوو یەکێک لە ساڵۆنەکانی شاری مەریوان میوانداریەتی کۆمەڵک لە هونەرمەند، شاعیر، نووسەر و هاووڵاتیانی کوردی کرد کە تێیدا کۆڕی شەوی یەڵدا بەڕێوە چووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٥ی بەفرانبار ئەنجومەنی ئەدەبیی ڤەژین لە شاری مەریوان شەوە شێعرێکی لەژێر ناوی " کۆڕی شەوی یەڵدا" بە بەشداری ژمارەیەک کەسایەتی هونەری و فەرهەنگی بەڕێوە برد.لەو بارەیەوە ئارام فەتحی چالاکی فەرهەنگی ویەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆڕی شەوی یەڵدا لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، مەبەست لەبەڕێوەبردنی ئەو کۆڕە زیندوو کردنەوەی کۆمەڵێک پرسی پێوەندیدار بە نەتەوەی کوردە. فەتحی باسی لەوەش کرد، ئاینیی میترایزم لەدێر زمانەوە هەبووە و ئێمەش وەکوو هەموو نەتەوەکانی دیکە دەمانهەوێ‌ڕۆژێکی تایبەت بە دێرۆکی نەتەوەیمان هەبێ‌. لەو شەوەی شێعرەدا ژمارەیەک شاعیر لەشارەکانی سنە، مەریوان ، پاوە، مەهاباد و ...، بانگهێشتی کۆڕە شێعرەکە کرابوون. لە کۆتایی ئەو شەوە شێعرەدا خەڵات و رێزلێنان پێشکەش بە شاعیرانی بەشدار لە کۆڕەکەدا کراوە.ئانکارا و ئۆجه‌‌‌لان 10 ڕۆژی دیکه‌‌‌ ڕاسته‌‌‌وخۆ دانوستان ده‌‌‌که‌‌‌ن هاوسه‌‌‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌‌‌لان ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ تا 10 ڕۆژی داهاتوو ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی تورکیا ڕاسته‌‌‌وخۆ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ عه‌‌‌بدوڵڵا ئۆجه‌‌‌لان ڕێبه‌‌‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان دانوستان ده‌‌‌ستپێده‌‌‌کات. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، سه‌‌‌لاحه‌‌‌ددین ده‌‌‌میرتاش هاوسه‌‌‌رۆکی هه‌‌‌ده‌‌‌په‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا سه‌‌‌ردانی ڕووسیای کردووه‌‌‌ له‌‌‌ وته‌‌‌دانێکیدا ئاشکرای کرد: له‌‌‌ 10 ڕۆژی داهاتوودا وه‌‌‌فدی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی تورکیا گفتوگۆ و دانوستانی ڕاسته‌‌‌وخۆ و جیددی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ عه‌‌‌بدوڵڵا ئۆجه‌‌‌لان ده‌‌‌کات. ده‌‌‌میرتاش وتیشی: نێزیک به‌‌‌ 2 ساڵه‌‌‌ که‌‌‌ ڕه‌‌‌وتی دانوستانه‌‌‌کان به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ و پێشبینی ده‌‌‌که‌‌‌ین ئه‌‌‌م پڕۆسه‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌ ڕۆژی داهاتوودا بگۆڕدرێت بۆ دانوستانی جیددی و گفتوگۆی ڕاسته‌‌‌وخۆ. ده‌‌‌میرتاش ڕاشیگه‌‌‌یاند: ئه‌‌‌و مۆدیله‌‌‌ی که‌‌‌ بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئازادیخوازی کوردی تورکیا هه‌‌‌وڵی بۆ ده‌‌‌دات هه‌‌‌مان مۆدیله‌‌‌ که‌‌‌ ئێستا له‌‌‌ باکووری سووریا ناوچه‌‌‌که‌‌‌ی پێ ئیداره‌‌‌ ده‌‌‌کرێت و هه‌‌‌وڵیش ده‌‌‌ده‌‌‌ین بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م مۆدیله‌‌‌ خۆبه‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رییه‌‌‌ له‌‌‌ تورکیا بچه‌‌‌سپێت. جه‌‌‌ختیشی کرد: مۆدیلی ئیداره‌‌‌ کردنی کانتۆنه‌‌‌کانی کوردستانی سووریا ئه‌‌‌و تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندییه‌‌‌ی هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ وه‌‌‌ک نمانه‌‌‌یه‌‌‌ک بۆ ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی ناڤین به‌‌‌کار بێت.تیزاب پرژاندنی بەسیجیەکان لە تاران دەستی پێکردەوەبە پێی رراپۆرتی هەواڵدەرییەکان دو ماتۆرسەوار ئێوارەی پێنجشەممە 4ی بەفرانبار لە شەقامی کەڵانتەری حەفتچنار دەستیان دایە تیزاب پرژاندن بە سەر سایەقی ماشێنێکدا و بە خێرایی هەڵ هاتن، لەم کارەساتەدا سایەقی سەیارەکە لاوێکی تەمەن 26 ساڵ بوو کە لە لایەن خەڵکی ئەو گەرەکەی تارانەوە برایە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردنی. جێگەی باسە لە رێکەوتی 24ی سەرماوەزیش بەسیجیەکان هەر بەم شێوەیە لە شەقامی سازمانی بەرنامە لە تاران هێرشیان کردە سەر کچێک ،ئەم کارە دژە مرۆڤانەیە لە دوای بەرێوەبردنی تەرحی ئەمربە مەعرووف ونەهی لە مۆنکر بە دەست بەسیج و سپای پاسداران دەستی پێ کردووە. ئاخوند رەزا تەقەوی رایدەگەینێت فتنەی 88 پیلانێک بو بۆ رووخاندنی رژێم بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان ئاخوند رەزا تەقەوی بەرێوبەری ناوەندی حکومەتی ئیمامانی جومعە رایگەیاندووە دووبارە بونەوەی نارەزایەتی سەسراسەری 88 زۆر مەترسیدارە ومن فتنەی 88بە هەوڵێک بۆ رووخاندنی رژێم دەزانم، کێشە لە سەر دەنگ هێنانی دوو نوێنەر نەبووە بە بلۆک سەری بەسیجیەکان پان کراوەتەوە، پایگاکان وێران کراون و لەشکرێک خەڵک لەسەر شەقامەکانن، ئەگەر کەسێک بە جوانی ئاگای لە کێشەکان بێت دەزانێت کە ئەمە کاری دو نوێنەر و دەنگ دان نەبووە، ئەمە هێرشێک بوو بۆ رووخانی رژیمی ئاخوندی.40 لەسەدی منداڵانی سەر شەقام گیرۆدەی ئیدزندامەزرێنەری ئەنجۆمەنێکی پاڵپشتیکردن و یارمەتی کۆمەڵایەتی رایگەیاند، 37 لەسەدی ئەو کەسانەی کە دێنە لامان مەترسیان هەیە لە گیرۆدەبوون بە ئیدز و سێ چوارەمی هۆکاری گواستنەوەی ئیدز لە جیهان پەیوەندی جنسییە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، دکتۆر خۆسرەو مەنسووریان وتی، 37 هەزار کەس لە ساڵێکدا بە وایرۆسی ئچ ئای وی گیرۆدە دەبن کە 91 لەسەدی پیاون کە تەمەنیان لە نێوان 25 تا 35 ساڵە. ناوبراوو هەروەها وتی ئامانج لە دامەزراندنی ئەم ئەنجۆمەنە پاڵپشتی و یارمەتی لە زەرەرمەندانی کۆمەڵایەتیە و هەروەها چینی کەم داهاتی کۆمەڵگا. مەنسووری هەروەها بە ئاماژە بە رێژەی 40 لەسەدی منداڵانی گیرۆدەبوو بە وایرۆسی ئیدز وتی،  رێژەی منداڵانی گیرۆدە بوو بەم نەخۆشیە لەو ئامارانە زیاترە، منداڵانێکە گیرۆدەی ئەم نەخۆشیە دەبن ژیانێکی سەخت بەسەر دەبەن چونکوو بە بەکارهێنانی دەرمان تا کۆتایی تەمەنیان، مردنی باوک و دایکیان و تەنیایی و پەراوێز کەوتنەوە لە ناوو کۆمەڵگا لە فەقیریێکی سەختدا دەژین.واڵ ئیستریت ژۆرناڵ: زەربەی دو لایەنە لە رژیمی ئاخوندیرۆژنامەی واڵ ئیستریت ژۆرناڵ لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە بارودۆخی ئابوری رژیمی ئاخوندی نوسیویەتی: دابەزینی نەرخی نەوت و نەگەیشتن بە رێکەوتنی ناوکەیی زەربەیەکی دو لایەنە لە ئابوری رژیمی ئاخوندی دەدات، کەم بونی نەرخەکان رێگای داهاتی رژێم کە بەسراوە بە پارەی نەوت، قەپات دەکات. رۆژنامەی واڵئیستریت ژۆرناڵ بە ئاماژە بە پشتگیریەکانی رژیمی ئاخوندی لە بەشارئەسەد وەک یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی خراپی دۆخی ئابووری، دەڵێ‌: کێشە نوێیە ئابووریەکان لەگەڵ بەهای سیاسەتی دەرەوەی رژیمی ئاخوندی، کێشەگەڵێکی گەورە لە بەرامبەر رۆحانی وگەش بینی بە هۆی سەرۆک کۆماریەکەیەوە دادەنێت. رۆحانی  لە تەرحی بودجەی بۆ یەکساڵی داهاتوو نەرخی نەوت بە شێوەی ناوەنجی 72دۆلار لە هەر بەرمیل دیاری دەکات, واتە یەک چوارەمی کەمتر لە ناوەنجی 100دۆلار، بەڵام بە وتەی سندۆقی نێودەوڵەتی پارە، رژیمی ئاخوندی بۆ جێبەجێکردنی خەرجەکانی دەوڵەت بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو،پێویستی بە نەرخی نەوتی نزیک بە 131دۆلارە لە هەر بەرمیلێکدایە. ماوه‌‌‌ی‌ 4 رۆژە بوشی باوک له‌‌‌نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌یه‌‌‌بۆ چواره‌‌‌م شه‌‌‌وی‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر یه‌‌‌ک، جۆرج بوشی باوک سه‌‌‌رۆکی‌ پێشووتری ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌یه‌‌‌کێک له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌کانی‌ ته‌‌‌کساس رۆژی کرده‌‌‌وه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، پزیشکه‌‌‌کان رایانگه‌‌‌یاندووه‌‌‌، بوش کێشه‌‌‌ی‌ هه‌‌‌ناسه‌‌‌دانی‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ و هه‌‌‌کردنی‌ سییه‌‌‌کانی‌ سه‌‌‌ری هه‌‌‌ڵداوه‌‌‌، به‌‌‌ڵام له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌شدا ئاماژه‌‌‌یان به‌‌‌وه‌‌‌داوه‌‌‌ که‌‌‌ دۆخی جێگیره‌‌‌. وته‌‌‌بێژی ره‌‌‌سمی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی‌ بوش رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌، سه‌‌‌رۆکی ژماره‌‌‌ی‌ 41ی ئه‌‌‌مریکا که‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی‌ 90 ساڵه‌‌‌، له‌‌‌نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی‌ هیوستن میتودیست هۆسپیتال ده‌‌‌مێنێته‌‌‌وه‌‌‌ و دۆخیشی جێگیره‌‌‌. جۆرج بوشی باوک که‌‌‌ له‌‌‌ساڵی 1924 له‌‌‌دایکبووه‌‌‌ له‌‌‌ ویلایه‌‌‌تی‌ ماساچوستس ساڵیی‌ 1989 تا ساڵی 1993 سه‌‌‌رۆکی‌ ژماره‌‌‌ 41ی ئه‌‌‌مریکا بووه‌‌‌. له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌می‌ بوشی باوکدا  هێزی‌ ئه‌‌‌مریکی ره‌‌‌وانه‌‌‌ی‌ کوێت کرا که‌‌‌ دواتر له‌‌‌ جه‌‌‌نگی که‌‌‌نداودا عیراق هێرشی کرایه‌‌‌ سه‌‌‌ر و کوێتی‌ له‌‌‌ده‌‌‌ست سه‌‌‌نرایه‌‌‌وه‌‌‌.به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د ریکۆردێکی‌ نوێ‌ تۆمار ده‌‌‌کات رژێمی‌ به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د ریکۆردێکی‌ نوێی‌ تۆمارکرد و  به‌‌‌گوێره‌‌‌ی‌ روانگه‌‌‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌‌‌کانی‌ مرۆڤ، له‌‌‌ماوه‌‌‌ی‌ 60 سه‌‌‌عاتدا فڕۆکه‌‌‌ جه‌‌‌نگییه‌‌‌کانی‌ ئه‌‌‌و رژێمه‌‌‌ 435 هێرشی‌ ئاسمانییان بۆ سه‌‌‌ر چه‌‌‌ند ناوچه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ ئه‌‌‌نجامداوه‌‌‌. روانگه‌‌‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌‌‌کانی‌ مرۆڤ ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌وه‌‌‌داوه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌و 435 هێرشه‌‌‌ ئاسمانییه‌‌‌، 242یان له‌‌‌ پارێزگاکانی‌ دیمه‌‌‌شق و ریفه‌‌‌که‌‌‌ی‌، حه‌‌‌ڵه‌‌‌ب، ره‌‌‌قه‌‌‌، دێرئه‌‌‌لزور، حمس و حما بووه‌‌‌. رێکخراوه‌‌‌که‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌شی‌ خستووه‌‌‌ته‌‌‌ڕوو که‌‌‌ فڕۆکه‌‌‌ جه‌‌‌نگییه‌‌‌کانی‌ رژێمی‌ به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د به‌‌‌زیاتر له‌‌‌ 193 به‌‌‌رمیلی‌ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ چه‌‌‌ند ناوچه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ پارێزگاکانی‌ قه‌‌‌نیتره‌‌‌، درعا، ئدلب، حه‌‌‌ڵه‌‌‌ب و لازقیه‌‌‌یان بۆردوومان کردووه‌‌‌. روانگه‌‌‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌‌‌کانی‌ مرۆڤ روونیکردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی‌ ئه‌‌‌و هێرشانه‌‌‌دا 89 هاوڵاتی‌ مه‌‌‌ده‌‌‌نی‌ کوژراون و زیاتر له‌‌‌ 300ی‌ تر به‌‌‌سه‌‌‌ختی‌ برینداربوون. بە پێی ئامارەکان لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بۆردمانەکانی ئەو رژێمە بۆ سەر شارۆمەندانی خۆی بوونه‌‌‌هۆی‌ کوژرانی‌ 735 هاوڵاتی‌ مه‌‌‌ده‌‌‌نی‌ که‌‌‌ 155یان منداڵ‌ بوون و ته‌‌‌مه‌‌‌نیان له‌‌‌خوار 18 ساڵه‌‌‌وه‌‌‌ بووه‌‌‌ و 133یان کچ بوون و ته‌‌‌مه‌‌‌نیان له‌‌‌ سه‌‌‌رو 18 ساڵه‌‌‌وه‌‌‌ بووه‌‌‌ و 447یان پیاو بوون و زیاتر له‌‌‌ دوو هه‌‌‌زار و 800 که‌‌‌سیش برینداربوون و هه‌‌‌زاران هاوڵاتیش ئاواره‌‌‌بوون، سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای‌ زیانه‌‌‌ مادییه‌‌‌کان.

9 ساڵ و 11 مانگ و 6 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن