چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاوارە م تێکرای گەلانی جیهان خاوەن مێژووی تایبەت بە خۆیانن و هەر یەک لەوگەلانە, تووش هەلومەرج و قۆناغی سەخت و دژوار بوونەوە.ئەو قۆناغە سەختانە خۆیان لە خەبات و بەربەرەکانی دوژمنان و تێکۆشان لە پێناو ئازادی و دیفاع لە نیشتمان و.....هتد دەبینێتەوە. دیارە رادەی ئازارو مەینەتیەکان و شێوەی خەبات و تێکۆشانی هەر یەک لە گەلانی جیهان جیاوازیان هەیەو هەروەها رادەی قوربانیدان و خەسارەتەکانیش بەرزو نزمیان هەیە.بەڵام ئەوەی گرینگە، ئەوەیە کە تێکرای گەلانی....

 خاوەن ووڵات و خاوەن ناسنامەی نەتەوەیی و زمان و کلتور بۆ مانەوەی لە دایرەی گەردون و بوونیان وەک نەتەوەیەکی رەسەن فیداکاریان کردوەو رەنجیان داوە.بێگومان فیداکاری و رەنج و گیان بازیەکان لە لایەن ژمارەیەک لە فیداکارو لە گیان و ژیان بردوەکانەوە بوەو خۆێنی تێکۆشەران و چش کردن لە ژیان لە لایەن پێشرەوان و سەرقافڵەکانی ئازادیەوە بۆتە مایەی بەختەوەری گەلان و هەروەها پایەداری نیشتمان و پێناسەکانی نەتەوەیی بوون. لە گەل ئەو راستیانەدا کە مانەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی لە چوارچێوەی جوغرافیایەکی سیاسیدا بە رەنجی بەردەوام و خۆێنی ژمارەیەکی دیاری کراو دێتە دیی، بەڵام بێگومان پشتیوانی جەماوەریی دانیشتوانی نیشتمانی پێویستەو ئەگەر بەشی زۆری جەماوەر پشتیوانی و پشتگیری نەکەن سەرکەوتنی شۆرشگیران و پێشرەوانی رێی ئازادیی مەحالە. لە گەل ئەو پشتیوانیە تێکراییە لە خەباتکارانی رێگەی ئازادی لە لایەن جەماوەرەوە, بێگومان رێز گرتن لە گیانبازی ولە ژیان بوردوان و فیداکاران وتێکۆشەران ئەرکێکی گەورەیەو نابێ خۆێنی ئازادیخوازان و شەهیدان و رەنجی چەندها ساڵەی تێکۆشەرانی ماندویی نەناس لە بەر چاو نەگیرێ. لە فەرهەنگ و کەلتوری هەموو گەلانی جیهان بە تایبەت گەلانی پێشکەوتوی جیهان، هەم رێز لە خۆێن و گیانبازی سەربازو فەرماندە فیداکارەکان دەگیرێ وهەم لە ناو ناوەندە سیاسی و کۆمەلایەتیەکان بە چاوی حورمەت و قەدرەوە لێ یان دەرواندرێ و تەنانەت لە کتێبە دەرسی و مێژووییەکان وەک کەسی گەورەو سەروەر ناویان دەهێندرێ و شارو خیابانیان بە ناوەوە دروست دەکرێ و وێنەیان لە سەر پووڵ و ئیسکناسی ووڵات دادەندرێ, بە کورتی بە هەموو شێوەیەک حورمەت و رێزی شایانیان لێ دەگیرێ.هەر لە ناوەندی چەندین ووڵاتی قارەی ئوروپای پێشکەوتوو، شارو خیابان و تەنانەت پوول و نەقدینەی بەشی زۆری ووڵاتان بە ناوی کەسایەتیە فیداکارو خەباتکارانی رێگەی ئازادی ناو نراون و منداڵ و گەورە رێز و حورمەتی بێ سنووریان بۆ دادەنێن. بەو پێشەکی و سەرەتاییە، دێمە سەر فیداکاری وگیانبازی و شەهیدان و قارەمانانی رێگەی ئازادی لە لە مێژووی خەبات و تێکۆشانی کورد بەرانبەر رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندەکان لە ئێران و تێکۆشان بۆ هاتنە دیی بەختەوەری بۆ گەلی کورد. بە چاوخشاندنێک بە مێژووی قوربانیدان و فیداکاریی رێبەران ورۆڵە فیداکارەکانی کورد، دەبێ ئەو راستیە بسەلمێنین کە بە داخەوە لە ناو رای گشتیی کورددا کەمتر بایەخ بە جێگەو پێگەی شەهیدان و تێکۆشەرە هەمیشەیی و ماندویی نەناسەکانی کوردستان دەدرێ.هێندێک جار ئەو کەمتەرخەمی و بە کەم بیبنینەی فیداکاریی و گیانبازی رۆلە بە نرخەکانی گەلی کوررد نە تەنیا لە لایەن هێندێک کەسی هەل پەرەست و قازانج ویستی ناو کۆمەڵگا دێتە بەر چاو،بەڵکو لە لایەن ژمارەیەک کەسی بێ باوەر لە ناو ریزەکانی شۆرشیش بەر چاو دەکەوێ.بێگومان ئەو جۆرە بەراوردە ناتەواوە، تاوان و بێ رێزیە،ئەویش نە تەنیا بە فیداکاری و گیانبازی و خۆێن بەخشینی شەهیدان و ئەو کۆڵنەدەرانەی مێژووی خەباتی رزگاریخوازی و ئازادیخوازیی نەتەوەیی و دیموکراسی خوازیی، بە ڵکوو بێ رێزیشە بە مێژووی کۆڵنەدان و ئازادی خوازیی. شەهیدان چۆڵە چرای رێگەی سەرفرازی و سەرمەشقی ژیانی ئازادین، هەموان دەبێ بە چاوی حورمەتی بەرین و بێ٠Ž برانەوە لێ یان بروانین وتا ئەو جێگەی ئیمکان دەبێ یادیان بە خێر بکەینەوەو کۆریان بۆ بگێرین،هەروەها پێویستە رێز لە رەنجی بەردەوام وهەمیشەیی ئەو تێکۆشەرانە کە تەواوی تەمەنیان و ژیانیان لە پێناو ئازادیدا بەخت کردوەو دەیان جار چوونە لێواری مەرگ و بە مقاومەت و نەبەزیان مێژووی گەل و شۆرشیان بە پایداریی راگرتوە بگرین.راستیەکی حاشا هەڵنەگرە کە ئەگەر قەدرو پێ زانین بۆ خۆینی شەهیدان و رەنجی تێکۆشەران و راگرانی سەرەکی شۆرشی ئازادیخوازی و نیشتمانی دانەندرێ،٠Žراست نیە کە بگوترێ بایەخ بۆ بۆنەو شکۆی نەتەوەیی وسەروەری نەتەوە یی دیکە دادەندرێ. بەڵی،ئەوە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئەخلاقی هەموانە رێز بۆ شەهیدان و رێبازیان دابنێن و هەروەها خۆراگری و نەبەزیی وفیداکاری تێکۆشەرانی لە گیان و ژیان بوردوکە هەموو ساتەکانی تەمەنیان لە خزمەت شۆرشی ئازادیخوازیدا بوون و بە مقاومەتیان شۆرشیان راگرتوەو بە دوژمنیان سەلماندوە کە فیداکارانی ریگەی ئازادین و بە بەردەوامیان لە سەر رێبازی شەهیدان رێگە نادەن دۆژمنان بە خەیاڵی خاویان کە لە ناوبردنی شۆرشی ئازادیخوازیە بگەن. بێگومان رێبوارانی رێبازی سازمانی خەبات ی کوردستان بە پێ بەندیان بە بنەما ئەخلاقی و شۆرشگیرانەکان، هەم شەهیدانی سوورخەلاتی گەل و سازمان لە بیر ناکەن و هەروەها رەنج و فیداکاری و نەحەساوەیی و بەردەوامی ئەو تێکۆشەرانەی کە بوونە هۆی بەردەوامی شۆرشی ئازادیخوازی وهەروەها بەردەوامی سازمانی خەبات لە سەنگەری شۆرشی نەتەویی و دیموکراسی خوازی لە بیر ناکەن و قەدر بۆ رەنج و ماندوو بونیان دادەنێن. شک لەوەدانیە ئەگەر پێ بەندی وەفاو ئەخلاق و هەستی پێ زانین نەبین بەرانبەر رەنجی چەندین ساڵەی ئەو هاورێبازانەی بە قارەمانی و نەبەزیان مێژووی پر لە حەماسەیان خوڵقاندو زۆر جار چۆکیان بە گەورەترین هێزی پر٠Ž چەک و خاوەن دەسەلات داداو لە پیلانی گەورەی دارێژراو بە ردەوامی ترۆریستانی رژیمی ئاخوندی رزگاریان بوو وسەر لەنۆێ هاتنەوە مەیدانی شۆرش و بریاری خۆیان بۆ درێژەدان بە رێبازی شەهیدان بردۆتە سەرو هەمیشە لە مەیدانی ئازادیخوازیدا بمێننەوە.هەر بۆیە قسەی تێدا نیە کە رێبوارانی رێبازی سازمانی خەبات بۆ رێز گرتن لە خۆێنی شەهیدان و پێ زانین بە رەنجی تێکۆشەرانی رێبازی کوردایەتی و ئازادیخوازی کە پایەیەکی دیاری شۆرش و سازمانی خەبات،ی کوردستانی ئێران پێبەندی بنەمای ئەخلاقی شۆرشگێرانەو پێ٠Ž زانین دەبن. نەمری بۆ رۆحی شەهیدانی رێبازی ئازادیخوازی کوردوسازمانی خەبات و تێکرای رێگەی شەهیدانی ئازادیی و رۆحی مامۆستا سەید جەلا حوسەینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات و هەموو ئەو تێکۆشەرانەی کە سالانێکی بەردەوام لە رێبازی ئازادیخوازی بە بەردەوامی درێژە دەری شۆرش بوون. ئاوارە م

9 ساڵ و 11 مانگ و 5 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن