__ خۆکوژیی سێ کرێکاری تیکابی، بەهۆی دەرکرانیان لەسەر کار__ خۆبواردن لە دانی بەرتیل، لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی کوردی لێکەتەوە__ ههموو جیهان له گرینگایهتی ڕۆڵی کورد له ڕۆژههڵاتی ناڤین تێگهیشتووه __ کوژران و برینداربوونی 10 پاسدار لە گۆڵپایەگان__ ئێعدامی 5 ز٠Šندانى لە زیندانی زاهێدان__ کوژرانی فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە عێراق__ رژێمی ئاخوندی: فیلتیرلە سەر یوتیوب وفەیسبووک لا نابەین__ یەکەمین کاری کۆنگرەی نوێی ئەمریکا،قورستر کردنی گەمارۆکانی سەر رژێمە
خۆکوژیی سێ کرێکاری تیکابی، بەهۆی دەرکرانیان لەسەر کار بەهۆی دەرکرانی کۆمەڵێک لە کرێکارانی کانگەی زێڕی شارستانی تیکاب، سێ کەس لەو کرێکارانە بەهۆی کێشە و فشاری دەروونییەوە هەوڵی خۆکوژییان دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی رابردوو رێکەوتی ٦ی بەفرانبار، ٣ کرێکار لە بەردەم کانگەی زێڕی "ئاغ دەرە"، بەهۆی فشاری دەروونییەوە، کە ئەنجامی دەرکرانیان لەسەر کار بووە، هەوڵی خۆکوشتنیان دا. ئەو کرێکارانە لە ریزی ئەو کرێکارانەدا بوون، کە خاوەنکار بە بیانووی هاتنی وەرزی سەرما لەسەر کار دەری کردوون. هەواڵدەریی کاری ئێران ناسنامەی دوو کەس لەو کرێکارانەی "ی.ک" و "ی.ر" راگەیاندووە، کە یەکێکیان هەتا ئێستا لە نەخۆشخانەی تیکاب لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدا ماوەتەوە. شیرکەتی "پوویا زڕکان"ی ئاغ دەرە، کە شیرکەتێکی سەر بە سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندیە بە گەورەترین شیرکەتی بەرهەمهێنەری زێر لە کانگە زێڕەکانی ئێراندا لە قەڵەم ئەدرێت. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هەتا کاتژمێر ٨ی دوێنێ شەو، ٤٠ کەس لە کرێکارانی دەرکراوی کانگەی زێڕی ئاغ دەڕە، کە هەموویان خەڵکی گوندی ئاغ دەڕەی سەروو بوون، لە بەردەم ئەو شیرکەتەدا کۆبوونەتەوە و خوازیاری گەڕانەوە بۆسەر کارەکانیان بوون.خۆبواردن لە دانی بەرتیل، لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی کوردی لێکەتەوەلە زیندانی ناوەندیی زاهیدان حوکمی لەسێدارەدانی ٥ کەس بۆ وێنە دوو هاووڵاتی کورد چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارستانی هەرسین لە ئوستانی کرماشان لە زیندانی زاهیدان سەرەڕای داواکاری بنەماڵەکانیان سەبارەت بە پێداچوونەوە بە حوکمەکانیان، لەسێدارە دران. لە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردووەوە، رەزا عەزیزی و عەلی کاکەیی تمەن ٣٨ ساڵ بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی زاهیدان راگوێزرابوون. دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی ئێران ئەو دوو کەسەی بە تاوانی بازرگانی بە مادە سڕکەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کردبوو. عەلی کاکەیی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە و لە نێوان جادەی زاهیدان بۆ تاران دەستبەسەر کرابوو. ژمارەیەک لە نزیکانی ئەو دوو هاووڵاتیەی کوردە لەکرماشان رایانگەیاندووە: ئەو دادوەرەی کە حوکمی ئەو هاووڵاتیانەی دەرکردووە، لە بڕی ئازادی عەلی و رەزا داوای بەرتیلی لێکردبوون و ئەوانیش خۆیان لەو کارە بواردبوو.ههموو جیهان له گرینگایهتی ڕۆڵی کورد له ڕۆژههڵاتی ناڤین تێگهیشتووه نوێنهری شاری ماردین له پهرلهمانی تورکیا ڕایگهیاند: کوردهکان ئیتر کوردهکانی ڕابردوو نین و له دهرئهنجامی چهندین ساڵ خهبات بۆ ئازادی، توانیویانه له ڕۆژههڵاتی ناڤین پێگهیهک وهدهست بێنن تا دونیا ئیتر به بێ لهبهرچاوگرتنی ئهوان سیاسهتێک له ڕۆژههڵاتی ناڤین نهگرێتهبهر. بهپێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، ئهحمهد تورک،هەروەها وتی،له وڵاتی خۆمان خوازیاری ژیانێکی برایانه و ئاشتیخوازانهین. گهلی ئێمه ڕۆژانێکی پڕ نههامهتییان بووه و ئهم دژواری و ئازارانه هێشتاکه بهردهوامه. هیوادارین که لهمهوبهدوا کێشه بهدیهاتووهکان له چوارچێوهیهکی یاسایی و به ڕچاو کردنی بنهمای برایهتی چارهسهر بکرێت. ئهحمهد تورک جهختیشی کرد: سهدهی 21 بۆ کوردهکانی تورکیا، سهدهی ئازادی دهبێت. دونیا ئیتر تێگهیشت و دانی بهوه دانا که له ڕۆژههڵاتی ناڤین به بێ لهبهرچاوگرتنی کورد نابێت سیاسهتێک بگیردرێتهبهر. ههر بۆیه خهڵکی ئێمه بۆ داهاتوویان دهبێ وتیشی: من وهکوو نوێنهرێکی ههموو پارته سیاسییه کوردییهکان و به نوێنهرایهتی له سهرجهم شارهوانییهکانی ناوچه کوردنشینهکان، خوازیاری ئاشتی و یهکگرتوویی له نێوان عهشیره جۆراوجۆرهکان و خهڵکی کوردی تورکیام.کوژران و برینداربوونی 10 پاسدار لە گۆڵپایەگانلە شەرێکی گەورەی چەکداریدا لە شاری گۆڵپایەگان پاسدارمحەممەد هاشمی جێگری فەرماندەی ئینتزامی گۆڵپایەگان ودو پاسدار کوژراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری حکومەتی فارس، شەڕەکە تەشەنەی سەند بۆ ناو شارەکانی دیکە و لە خۆمەین مەئمووریکی ئینتزامی کوژرا و،لە دوای ئەوە شەرەکە گەیشتە ئاوایی سەعید ئاوای گوڵپایەگان و لە درێژەی شەڕەکەدا لە گوڵپایەگان پاسدار محەممەد هاشمی جێگری فەرماندەی ئینتزامی و پاسدارێکیش کە لەگەڵی بووە کوژراون و چەک وسەیارەکەشیان دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها شەڕ لە خانسار بەردەوام دەبێت وسیارەیەکی ئینتزامی دەسووتێندرێ. تا ئێستا جگە لە کوژرانی 3پاسدار، 7پاسداری دیکەش بە توندی بریندار بوون کە گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی رژیمی ئاخوندی. جێگەی باسە کە تاکوو کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریێک لەمەڕ کەسانی هێرشکەر بڵاو نەبووەتەوە.ئێعدامی 5 ز٠Šندانى لە زیندانی زاهێدانسەرلە بەیانی رۆژی شەممە 6ی بەفرانبار5 زیندانی کە یەکێک لەوانە ژن بووە،لە زیندانی ناوەندی زاهێدان ئێعدام کران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان لە رۆژی پێنجشەممەوە بەرپرسانی زیندان بەر لە گواستنەوەی ئەو5کەسە بۆ ژوری تاکە کەسی و ئامادە کردنیان بۆ ئێعدام،هەموو تەلەفۆنەکانی زیندانیان بچڕاندبوو و لە دوای ئێعدام کردنیان سەرلە نوێ تەلەفۆنەکان وەسڵ کراونەتەوە. شایەنی باسە هەموو سزای ئێعدامەکان لەم پارێزگایە بە فەرمانی قازیێکی جینایەتکار بەناوی بامری دەر دەکرێت.کوژرانی فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە عێراقسەرتیپ پاسدار حەمید تەقەوی یەکێک لە فەرماندەکانی قەرارگای رەمەزان،بە دەست چەکدارانی داعش لە سامرا کوژراوە ناوبراو بە دەست تەکتیرەنازەکانی داعش لە ناوچەی بەلەدی شاری سامرا لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق کووژراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەواڵدەرییە ناوخۆییەکانی رژیمی ئاخوندی رایانگەیاندووە پاسدار تەقەوی رۆژی رابردوو واتە 6ی بەفرانبار لە کاتێکدا کە خۆی لە پشت عەموودی کارەباوە حەشار دابوو چەکدارانی داعش بە قەناسە لێیان داوە وکوشتوویانە و هەروەها لەو هێرشەدا کۆمەڵێک لە هاورێیانی تەقەویش بە سەختی بریندار بون. جێگەی باسە کە رژێمی ئاخوندی لە عێراق راستەوخۆ لە کاروباری شێعەکانی ئەو وڵاـە دەستێوەردان ئەکات.رژێمی ئاخوندی: فیلتیرلە سەر یوتیوب وفەیسبووک لا نابەینوەزیری پەیوەندیەکانی رژێمی ئاخوندی بە ئاشکرا رایگەیاندووە کە فیلتر لەسەر یوتیوب و فەیسبووک لانابەن.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان مەحمود واعزی وەزیری پەیوەندییەکانی رژیمی ئاخوندی رایگەیاند: ئەگەرچی ئەم وەزارەتخانەیە گەڵاڵەیەکی لە ژێر ناوی فیلترینگی زیرەک خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵام ئەمە بەم مانایە نیە کە فیلتر لە سە یوتیوب وفەیسبووک لادەبەین. ناوبراو هەروەها وتی، پشتڕاستیدەکەینەوە کە دەستپێکی تاقیکردنەوەی گەڵاڵەی فیلتیرینگی زیرەک لە سەر تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام فازی یەکەمی فیلتێرینگی زیرەک لە سەر تۆرێک کە زۆرترین فشاری لە سەر بووە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە. جێگەی باسە کە لە لایەن وڵاتانی رۆژئاواییەوە رژێمی ئاخوندی وەک وڵاتی دژبەری زانیاری و زیندانی رۆژنامەوانان ناوی لێ براوە و تاکوو ئێستا بە چەندین شێوە هەوڵیداوە کە بەربەست لە بەردەم خەڵکی ئێران دابنێت بۆ ئەوەی کە دەستیان بە زانیاری جیهانی رانەگات.یەکەمین کاری کۆنگرەی نوێی ئەمریکا،قورستر کردنی گەمارۆکانی سەر رژێمە لیندزی گراهام،سیناتۆری کۆماریخوازی ئامریکایی لە ویلایەتی کارۆلینای باشور لە کۆنفرانسێکدا باسی لە سەر قورستر بوونی گەمارۆ ئابورییە داسەپاوەکانی دژی رژیمی ئاخوندی لە لایەن کۆنگرەی ئامریکاوە کرد، بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، گراهام لە قسەکانیدا جەختی کردووەتەوە کە قورستر کردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی دژبە رژیمی ئاخوندی لە سەرەکیترین کاری کۆنگرەی نوێی ئامریکا دەبێت،کە لە مانگی داهاتووی زایینیدا کارەکانی خۆی دەست پێدەکات. شایەنی باسە کارناسان لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئەم کۆنگرەیە لە چالاکی نوێی خۆیدا ،گەمارۆ ئابووریە داسەپاوەکانی دژی رژیمی ئاخوندی زۆر قورستر دەکات.
9 ساڵ و 11 مانگ و 5 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 27 خولهک لهمهوپێش