__ مانگرتنی محەممەد ئەمین ئاگووشی پێی نایە پێنجەمین رۆژەوە__ مەترسیدارترین جادەی پارێزگای کوردستان ناوەندی فریاکەوتنی جادەیی نیە__ حەقدەستی کرێکاران لە چاو سەبەدی هەزینە 69 لەسەد لە دواوەیە__ ڕێپێوانی ڕۆبۆسکی به دهستێوهردانی پۆلیس توندوتیژی لێکهوتهوه __ ئێران لە ریزی10 وڵاتی یەکەمی جیهانە لە بوار رێژەی زیندانیەوە__ گوژرانی سەرکردە و دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە هێرشێکی چەکداری لە سەراوان__ ئاشکرا کردنی گەندەڵیێکی 1500میلیارد تمەنی لە لایەن جەهانگیریەوە__ ئاماری قوربانیانی دەستی داعش لەماوەی شەش مانگی رابردوودا__ دوایین ئاماری تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان لە جیهاندا
مانگرتنی محەممەد ئەمین ئاگووشی پێی نایە پێنجەمین رۆژەوەزیندانییەکی سیاسیی دوورخراوە بۆ ئەهواز لە ئەنجامی فشاری بەرپرسانی زیندانەوە مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە ئاگووشی مانی لە خواردن گرتووە و لە حاڵی حازردا لە ژووی تاکەکەسیی قەرەنتینەی زیندانی ناوەندی زاهیداندا راگیراوە.ئەو مامۆستا خانەنشین کراوە ناڕەزایەتی بە فشارەکانی بەرپرسانی زیندان دەربڕیوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی پزیشکی بە دۆخی جەستەیی خۆی بووە. بەپێی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی لەئێران، "مەئموورانی ئەمنیەتی ئیتلاعات رێگری لە دەرمانکردنی ناوبراو دەگرن و لە نەخۆشیەکەی وەکوو کارتی فشاری کەڵک وەردەگرن". محەممەد ئەمین ئاگووشی تەمەنی ٥٤ ساڵە و بە دەست نەخۆشی گورچیلەوە دەناڵێنێو هەتا ئێستا چەندین جار مانی گرتووە و جارێکیش لێوەکانی خۆی هەڵدوریبوو. ئاگووشی خێزاندار و ٥ منداڵی هەیە و رێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ١٣٨٦ لە لایەن مەئموورانی حیفازەت ئیتلاعاتی سپای ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە لە پیرانشار بە تۆمەتی سیخوری بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و ماوەی ٨ مانگ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدا بووە. دادگای سەرەتایی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە ئێعدام مەحکووم کردبوو و دوای ئێعتراز دەربڕین ئەو حوکمە لە ئێعدامەوە کرا بە ١٠ ساڵ زیندان و دوور خستنەوە بۆ زیندانی زاهیدان.مەترسیدارترین جادەی پارێزگای کوردستان ناوەندی فریاکەوتنی جادەیی نیەفەرمانداری رژێمی ئاخوندی لە شاری مەریوان رایگەیاند جادەی کانی کۆن مەریزان کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین جادەکانی ئەو پارێزگایە دێتە ئەژمار ناوەندی فریاکەوتنی جادەیی نیە. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، مەحەمەد فەلاحی فەرمانداری رژێم لە شاری مەریوان، وتی/ رۆژانە لە مەسیری جادەی کانی کۆن مەریوان جگە لە رێبەندانێکی زۆر رووداوی رانەندەگی روو دەدەن و تاکوو ئێستا لەمەر تەرخان کردنی ناوەندێکی فریاکەوتن لە لایەن بەرپرسانی رژێمەوە بۆ ئەو جادە هیچ کارێک نەکراوە. جێگەی باسە کە مەسیری کانی کۆن بۆ مەریوان 50 کیلۆمەترە و ساڵانە چەندین رووداوی نەخوازراو لەو جادەدا روو دەدەن.حەقدەستی کرێکاران لە چاو سەبەدی هەزینە 69 لەسەد لە دواوەیەحسین سادۆقی جێگری سکرتێری خانەی کرێکاران رایگەیاند، لە ئێستادا توانای کرینی کرێکاران لە چاو سەبەدی هزینەی بنەماڵەێکی کرێکاری 69 لەسەد کەمبوودی هەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، سادۆقی وتی، بە پێی لێکۆڵینەوەکان لە ئێستادا لانیکەمی هەزینەی بنەماڵەێکی کرێکاری لە ئێران مابینی 16 بۆ 25 میلیۆن ریاڵ دایە. ئەو چالاکە کرێکاریە هەروەها وتی، ئەو لێکۆڵینەوە بە پێی بەراوەردی ساڵی 85ی وەزارەتی کار لەمەڕ هەزینەی بنەماڵەێکی کرێکاری بەرێوە چووە. ناوبراوو هەروەها وتی، بە پێی بەراوەردی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ئەمساڵدا هەزینەی بنەماڵەکان بە پێی کەمترین، لانیکەم و باش دارێژراوە کە بەو پێیە هەزینەی هەربنەماڵەێک لە رۆژدا 12، 15 و 18 هەوار تمەن بەراورد کراوە. جێگەی باسە کە لە ئاکامی سیاسەتە ئابووریەکانی رژێم لە ماوەی ساڵانی 85 تا 93 هەزینەی بنەماڵەێکی کرێکاری لانیکەم 18 لەسەد بەرز بووەتەوە.ڕێپێوانی ڕۆبۆسکی به دهستێوهردانی پۆلیس توندوتیژی لێکهوتهوه ڕێپێوانی شاری جۆلهمێرگ له ساڵڕۆژی کوشتوبڕی ڕۆبۆسکی به دهستێوهردانی پۆلیسی تورکیا توندوتیژی لێکهوتهوه. بهپێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، پارتی ناوچه دیموکراتیکهکان (DBP) له شاری جۆلهمێرگ به بۆنهی سێههمین ساڵی کوشتوبڕی ڕۆبۆسکی ڕێپێوانێکی ساز دا که به دهستێوهردانی پۆلیس بۆ بڵاوهپێکردنی خهڵک توندوتیژی لێکهوتهوه. ئهم ڕێپێوانه له بهردهم بینای پارتی ناوچه دیموکراتیکهکان له شاری جۆلهمێرگ و به بهشداری سیاسهتوانان و چالاکانی کورد ڕێکخرا.بهشداربووانی ئهم ناڕهزایهتییه داوایان کرد شهفاف سازی بکرێت بۆ ڕووداوی ڕۆبۆسکی و هۆکارانی ئهو جهنایهته سزا بدرێن. عادڵ زۆزانی نوێنهری شاری جۆلهمێرگ له پهرلهمانی تورکیا سهر به پارتی دیموکراتیکی گهلان، ئهحمهد تاش پارێزهری شارهوانیی جۆلهمێرگ لهگهڵ 200 چالاکی سیاسی و مهدهنی دیکه به هاوڕێیی جهماوهرێکی زۆر له خهڵکی ناوچهکه بهشدارییان کرد له ڕێپێوانی ناڕهزایهتی ساڵڕۆژی ڕۆبۆسکی.ئێران لە ریزی10 وڵاتی یەکەمی جیهانە لە بوار رێژەی زیندانیەوەپاسدارمحەممەد باقر زۆلقەدر جێگری دەزگای قەزایی رژیمی ئاخوندی رایگەیاند، ئێران لە بواری رێژەی بەرزی زیندانیەوە،لە ریزی 10 وڵاتی جیهانە،بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، جێگری دەزگای قەزایی رژێم ئاماژەی بە دوخی ناجێگیر و زیادبوونی تاوان و جینایەت لە نیزامی ویلایەتی فەقیە کرد و وتی، پەروەندەکانی قەزایی لە ئێران بەرزبوونەوەی بەرچاوی بووە. جێگەی باسە پێشتر ئاخوند مستەفا پورمحەمەدی وەزیری دادگوستەری رژێم رایگەیاندبوو لە هەر 100هەزار ئێرانی 283کەسیان لە زیندانن. بە پێی ئەم راپۆرتە لاوان زۆرترین رێژەی حەشیمەتی زیندانیەکان لە رژێمی ئاخوندی ئێران پێک دێنن.گوژرانی سەرکردە و دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە هێرشێکی چەکداری لە سەراوانلە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆسەر گەشتێکی سوپای پاسداران لە سەراوانی سەر بە پارێزگای سیستان وبەلوچستان سەرگوردێکی پاسدار ودو پاسداری دیکە کوژران.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی، لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی نەناسراوو لە ناوچەی سەراوان سەرکردەێکی سوپای پاسداران بە ناوی ئەکبەر عەبدۆڵڵا نژاد و دوو پاسداری دیکەیش بە ناوەکانی مووسا نەسیری بەیات و قۆدرەت ئەڵڵا ماندەنی کوژراون. تاکوو کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریێک لەمەر ناسنامەی چەکدارانی نەناسراوو لە لایەن رژێمی ئاخوندیەوە بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام دەگوترێت کە گرووپی جەیش ولعەدل بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە. جێگەی باسە کە ئەمە دووهەمین جارە لە ماوەی حەفتەی رابردوو کە هێرشی چەکداری دەکرێتە سەر هێزەکانی سوپای پاسداران.ئاشکرا کردنی گەندەڵیێکی 1500میلیارد تمەنی لە لایەن جەهانگیریەوەپاش ئاشکرابوونی گەندەڵییەکی12هەزار میلیارد تمەنی، ئەمجارەیان جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری رژیمی ئاخوندی پەردەی لە سەر گەندەڵییەکی 1500 میلیاردتمەنی دیکە لابرد، بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان: ئیسحاق جەهانگیری رایگەیاندووە بەو جۆرە کە پێمان راگەیەندراوە لە نێو ئەم کەسانەدا کە ژێر مەجموعەی رێکخراوەگەلێکی وەک بێهزیستین ،بە کۆدی میللی کەسێکەوە 1500میلیارد تمەن ئەملاوئەولای پێکراوە، ئابووریی پشت بەستوو بە نەوتی ئێران دەوڵەت بەرەو کورت بینی و تایبەتخۆری وگەندەڵی دەبا، جەهانگیری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی :کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێران بە دەست فەوتان ولە نێو چوونی سەرچاوە و سامانە سروشتییەکانی دەناڵێنێ. جێگەی باسە کە ماوەێکە باسی دزی و گەندەڵی ئابووری لە ناوو باندەکانی رژێمی ئاخوندیدا دەنگی داوەتەوەئاماری قوربانیانی دەستی داعش لەماوەی شەش مانگی رابردووداروانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئامارێکدا ئاشکرایکرد کە چەکدارانی داعش لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە سوریا نزیکەی دوو هەزار کەسیان کوشتووە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیترز، تەواوی کوژراوانی دەستی داعش لە سوریا هەزار و 878 کەسە، کە زۆربەیان هاوڵاتیی مەدەنین و لەو ژمارەیەش 102یان ئەندامی داعش خۆی بوون بەتایبەت داعشە بیانییەکان کە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا هەوڵیان داوە واز لەو گروپە بهێنن و بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. بەپێی ئەم ئامارە، لەنێو کوژراوەکانی دەستی داعش هەشت ژن و چوار منداڵ هەن و 930 کەسیشیان سەربە هۆزی شعێتات-ی سوننەن کە رێگریان لە داعش کردووە دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی خۆرهەڵاتی سوریا بگرێت. ئەو ژمارەیە بەشێوازی جۆراوجۆر بەدەستی داعش کوژراون هەر لە سەربڕین و بەردباران و سزادان بە بیانووی زینا و هاورەگەزبازی و دزی، ئەمە جگە لە سەربڕینی بارمتەگیراوە بیانییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا.دوایین ئاماری تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان لە جیهانداساڵی 2014 کوشندە ترین ساڵ بووە بۆ ڕۆژنامەنوسان، بە تایبەتی ئەو ڕۆژنامە نوسانەی کە لە سوریا کاریان دەکرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، فۆڵی و سۆتلۆف دوو ڕۆژنامەنوس بوون لەو 17 ڕۆژنامە نوسەی کە لە ساڵی 2014دا لە سوریا کوژران، بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕێکخراوی بەرگریکردن لە ڕۆژنامە نوسان بڵاوی کردوەتەوە، سوریا خوێناویترین وڵات بووە لەم ساڵەدا، ئەو ڕێکخراوە دووپاتی کردەوە کە لەمساڵدا 60 ڕۆژنامەنوس لە هەموو جیهاندا کوژراون، کە هەموویان لە بەرامبەر کاری ڕۆژنامە نوسیدا توشی تۆڵە سەندنەوە بوونەتەوە. لەگەڵ ئەمەشدا 11 میدیاکاری تر هەر لەو ساڵەدا کوژراون، ئەوانیش بریتین لە شۆفێری ڕۆژنامەنوسان و وەرگێڕەکان و فیکسەر و هی تریش. کۆرتنی ڕادش، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بەرگریکردن لە ڕۆژنامە نوسان لەم بارەیەوە دەڵێت: کوشتن و زیندانی کردنی ڕۆژنامەنوسان لەمساڵدا گەشتوەتە ئاستێکی مێژوویی، هەرەوەها دەلێت: ئەم سێ ساڵەی دوایی ڕیکۆدێکی نوێیە بۆ کوشتنی ڕۆژنامە نوسان کە لەمێژوودا بێ هاوتابووە، بەشێکی ئەم تاوانانە بەهۆی زیاد بوونی توندوتیژییەکانەویە کە لەم سێ ساڵەی دواییدا لەهەڵکشاندایە. بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خوێناویترین لانکە بووە بۆ ڕۆژنامەنوسان، لەدوای سوریا، عێراق و ئۆکرانیا دێت، کە هەریەکێکیان 5 ڕۆژنامەنوسی تێدا تیرۆرکراوە. هەروەها لە پلەی سێیەمیشدا سۆماڵ و ئیسرائیل و فەلەستین دێت بە 4 ڕۆژنامە نوس. هەر بەپێی داتاکان لە ساڵی 2011ەوە و لە سەرەتای دەستپێکردنی توند و تیژییەکانەوە لە سوریا 79 ڕۆژنامەنووس تاوەکو ئێستا تیرۆر کراون. هەروەها لە کۆتاییدا هاتووە، لە چینەوە بۆ ئێران و لە میسرەوە بۆ بورما، دەوڵەتە سەرکوتکەرەکان ئازادی دەچەوسێننەوە خەونی ڕۆژنامەنوسان لە گۆڕ دەنێن ئەویش بە کوژاندنەوی مۆمی ئومێدی ڕیفۆرم.
9 ساڵ و 11 مانگ و 5 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 22 خولهک لهمهوپێش