چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ چالاکێکی سیاسیی کورد بۆ سێهەمین جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەکرێت__ ئێعدامی بە کۆمەڵی 7 زیندانی لە زیندانی ورمێ__ گیان لەدەستدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی ورمێ__ ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی تورکیا له‌‌‌لایه‌‌‌ن په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ کۆنتڕۆڵ ده‌‌‌کرێت __ هێرشکردنە سەر رەفسەنجانی لە مەجلیسی رژێمی ئاخوندی__ سەناتۆر مەک کین: رژێمی ئاخوندی تیرۆریسم لە ناوچەکە بڵاو دەکاتەوە__ داعش خستنه‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ی فڕۆکه‌‌‌یه‌‌‌کی رژێمی ئاخوندی ئێرانی راگەیاند__ فڕۆکه‌‌‌که‌‌‌ی ئەندۆنزیا دۆزرایه‌‌‌وه‌‌‌

چالاکێکی سیاسیی کورد بۆ سێهەمین جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەکرێتچالاکێکی سیاسیی خەڵکی شاری ئیلام بۆ جاری سێهەم بانگهێشتی یەکێک لەناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارە کراوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، مووسا ئومیدی چالاکی سیاسیی ـ فەرهەنگیی دانیشتووی شاری ئیلام رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٨ی بەفرانبار بە مەبەستی لێپێچینەوە بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنیەتی سەر بە هێزی ئینتزامی کراوە. مووسا ئومیدی چالاکی سیاسیی ـ فەرهەنگیی دانیشتووی شاری ئیلام و یەکێک لە ئەندامانی شۆرای بەڕێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد و نوێنەری ئەو بەرەیە لە ئوستانی ئیلامە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پێوەندییەدا راگەیاندووە، لەماوەی ٥مانگی رابردوودا ئەو چالاکە سیاسییە سێ‌جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات، حیفازەتی ئیتلاعاتی سپا و هێزی ئینتزامی کراوە. مووسا ئومیدی ئاگادار کراوەتەوە کە دەبێ‌سەر لە بەیانی ئەمڕۆ رێکەوتی ٩ی بەفرانبار خۆی بە ئیدارەی پۆلیسی ئەمنیەتی گشتیی هێزی ئینتزامی بناسێنێ‌.ئێعدامی بە کۆمەڵی 7 زیندانی لە زیندانی ورمێسەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە 8ی بەفرانباری 139 لە زیندانی ورمێ‌٧، زیندانی لە سێدارە دران. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، ئەو ٧ زیندانیە  خەڵکی شارەکانی کرماشان، سنە و شیراز بوون. هەتا بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، ناسنامەی ئێعدامکراوان روون نەبووەتەوە. جێگەی باسە کە ئێعدام لە زیندانەکانی رژێمی ئاخوندی رۆژ لە دوای رۆژ پەرە دەستێنێت و بە پێی ئەو ئامارانەی کە بڵاو بوونەتەوە لە سەرەتای هاتنە سەر کاری حەسەن رۆحانی وەک سەرۆک کۆماری رژێمی ئاخوندی، رێژەی ئێعدامەکان بە شێوەێکی بەر چاوو زیادی کردووە و تاکوو ئێستا چەندین بریارنامەی مەحکوم کردن لە لایەن ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دژبە رژێمی ئاخوندی پەسەند کراوە.گیان لەدەستدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی ورمێهاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ لە زیندانی دەریای ئەو شارەدا و بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رەشید نەوجەوان خەڵکی گوندی "هاشم ئاوا"ی سەربە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ پاش ئەوەی لە زیندانی ورمێدا تووشی جەڵتەی مێشک بووە، لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی. هێندێک لە زیندانیانی ورمێ ئەو شێوە گیان لەدەست دانانەی زیندانیان بۆ نەبوونی ئیمکاناتی فریاکەوتن لەو زیندانەدا دەگەڕێننەوە. بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەماوەی رابردوودا چەندین کەس لە زیندانیانی زیندانی ورمێ بەهۆی لێدرانی دەرزیی هەڵەوە، بەشێک لە ئەندامانی جەستەیان لەکار کەوتبوو. یەکێک لە کارمەندانی زیندان رایگەیاندووە، کە نزیک بە ١٠  رۆژ پێش ئێستا و بەهۆی مردنی زیندانیانەوە کە لە ئەنجامی نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکییەوە بووە، لیژنەیەک لە تارانەوە بۆ پێڕاگەیشتن بە زیندانیانی ورمێ هاتوون، بەڵام سەرەڕای پێدانی بەڵێنی بە زیندانیان، بەڵام هەتا ئێستا بەڵێنییەکانیان جیبەجی نەکراوەو هیچ گۆرانێک لە دۆخی تەندروستی و بێهداشتیی زینداندا رووی نەداوە.ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی تورکیا له‌‌‌لایه‌‌‌ن په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ کۆنتڕۆڵ ده‌‌‌کرێت نوێنه‌‌‌رێکی په‌‌‌رله‌‌‌مانی تورکیا ئه‌‌‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌‌‌لان به‌‌‌ ڕه‌‌‌خنه‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ئه‌‌‌م وڵاته‌‌‌ ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ڕۆژهه‌‌‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی تورکیا له‌‌‌لایه‌‌‌ن په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ کۆنتڕۆڵ و ئیداره‌‌‌ ده‌‌‌کرێت.به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان: وه‌‌‌هاب سه‌‌‌چه‌‌‌ر نوێنه‌‌‌ری شاری مێرسین و ئه‌‌‌ندامی پارتی کۆماری گه‌‌‌ل ڕایگه‌‌‌یاند: ئێستا په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی تورکیا به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ده‌‌‌بات. سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ ڕووداوه‌‌‌کانی شاری جزیره‌‌‌ وتی: تورکیا پێویستی به‌‌‌ ئاشتییه‌‌‌. له‌‌‌ تورکیادا چه‌‌‌مکێک له‌‌‌ژێر ناوی ئاسایشی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی نییه‌‌‌. ڕۆژهه‌‌‌ڵات و باشووری تورکیا ئێستا له‌‌‌ژێر ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌‌‌.  وتیشی: دوای پێکادانه‌‌‌کانی شاری جزیره‌‌‌ له‌‌‌ پارێزگای شڕناخ بچووکترین هێما له‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی تورکیا دیار نه‌‌‌بوو و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی تورکیا توانایی ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردان له‌‌‌ ڕووداوه‌‌‌کانی جزیره‌‌‌ی نه‌‌‌ماوه‌‌‌. ڕاشیگه‌‌‌یاند: ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی تورکیا له‌‌‌و ناوچانه‌‌‌دا ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی نییه‌‌‌ هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ بڕیاری دا خۆی وه‌‌‌رنادات له‌‌‌ پێکادانه‌‌‌کانی شاری جزیره‌‌‌.هێرشکردنە سەر رەفسەنجانی لە مەجلیسی رژێمی ئاخوندیلە کۆبوونەوەی ئەمرۆیمەججلیسی رژێمی ئاخوندی، ئاخوند رەسایی هێرشی کردە سەر رەفسەنجانی و وتی، لە 9ی بەفرانباری 88 خەڵک درۆشمیان دەدا، ( خواص بی بصیرت خجالت، خجالت، تاجر ورشکستە برگرد بە ناغ پستە). ناوبراوو هەروەها وتی، فتنەی 88 لەو نامانەوە سەری هەڵدا کە بە بێ سڵاو و خواحافیزی دەنێردرا بۆ رێبەر و دواییش لە نوێژی هەێنی دوژمن دڵخۆشکەردا سەری گرت و بوو بە هۆی هیواداری دوژمن. رەسایی هەروەها وتی، بە پێی ئەو بەڵگانەی کە بوونیان هەیە مێهدی هاشمی کاتێک لە ساڵی 89 لە بریتانیا بوو پەیوەندی بە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە کردووە بۆ سەپاندنی گەمارۆی زیاتر دژبە دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد و لە پەیوەندیێکی تەلەفوونیدا کە دەنگەکەی هەموو کەس ئەتوانێت دەستی پێ بگات ناوبراوو دەڵێت باوەرمان وایە کە فشارخستنە سەر رێبەری هەزینەکەی لە هەموو شتیچک کەمترە، ئایا لە دادکاێیەکەیدا ئەم شتانە لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت؟ بە دووری دەزانم.سەناتۆر مەک کین: رژێمی ئاخوندی تیرۆریسم لە ناوچەکە بڵاو دەکاتەوەسەناتۆر مەک کین بە ئاماژە بە پاڵپشتیکردنی رژێمی ئاخوندی لە تیرۆریسم وتی، رژێمی ئاخوندی لە ناوچەکە تیرۆریسم پەرە پێدەدات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، مەک کین لە وتووێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلحۆرە رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی تیرۆریسم لە ناوچەکە پەرەپێدەدات و ئەمنیەتی وڵاتانی ناوچەکە وەک، یەمەن دەشێوێنێت. ناوبراوو هەروەها وتی، ئەمە رژێمی ئاخوندیە کە حیزبۆڵڵای هاوردووەتە سووریە تاکوو شان بە شانی بەشارئەسەد شەڕ بکەن. ئەگەر ئێمە لەگەڵ رژێمی ئاخوندی رێک بکەوین مەبادی خۆمان کە دانی ئازادی بە خەڵکی عێراقە فرۆشتوومانە. مەک کین وتی، ئەو هەواڵانەی کە من لە بوونی هێزەکانی رژێمی ئاخوندی لە عێراق دەیبیستم نیگەرانم دەکات>داعش خستنه‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ی فڕۆکه‌‌‌یه‌‌‌کی رژێمی ئاخوندی ئێرانی راگەیانددوێنێ دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ رێکخراوی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ئیسلامی ناسراو به‌‌‌ داعش خستنه‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ی فڕۆکه‌‌‌یه‌‌‌کی ئێرانی له‌‌‌ پارێزگای دیاله‌‌‌ له‌‌‌ باکووری رۆژهه‌‌‌ڵاتی عیراق راگه‌‌‌یاند. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، داعش دیمه‌‌‌نێکی ڤیدیۆیی دوو خوله‌‌‌ک و نیوی بڵاوکرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ تێیدا جه‌‌‌ختده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن که‌‌‌تیبه‌‌‌ی به‌‌‌رگری ئاسمانی رێکخراوه‌‌‌که‌‌‌، فڕۆکه‌‌‌یه‌‌‌کی سیخوڕی رژێمی ئاخوندی ئێرانی له‌‌‌جۆری شاهێن له‌‌‌ پارێزگای دیاله‌‌‌ که‌‌‌ هاوسنوری ئێرانه‌‌‌ خستووه‌‌‌ته‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌. دیاله‌‌‌ به‌‌‌دووری 65 کیلۆمه‌‌‌تر ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ خۆرئاوای به‌‌‌غداد.له‌‌‌پارێزگای دیاله‌‌‌ جه‌‌‌نگێکی سه‌‌‌خت له‌‌‌نێوان حه‌‌‌شدی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری به‌‌‌سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی هادی عامری سه‌‌‌رۆکی رێکخراوی به‌‌‌در و هێزه‌‌‌ عیراقییه‌‌‌کانی تر له‌‌‌لایه‌‌‌ک و  گروپی داعش له‌‌‌لایه‌‌‌کی تره‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ده‌‌‌چێت. هەروەها رژێمی ئاخوندیش لە رێگای سوپای قودسەوە که‌‌‌ قاسم سلێمانی سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی ده‌‌‌کات، یارمه‌‌‌تی هێزه‌‌‌ عیراقییه‌‌‌کان ده‌‌‌دات.فڕۆکه‌‌‌که‌‌‌ی ئەندۆنزیا دۆزرایه‌‌‌وه‌‌‌هێزی ده‌‌‌ریاوانیی ئەندۆنزیا زیاتر له‌‌‌ 40 ته‌‌‌رمی له‌‌‌ رووباری جاوه‌‌‌ ده‌‌‌رهێنایه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌رنشینی فڕۆکه‌‌‌ مالیزییه‌‌‌ بێسه‌‌‌روشوێنه‌‌‌که‌‌‌ی چه‌‌‌ند رۆژی رابردوو بوون. بە پێ@ی راپۆرتی هەواڵدەریەکان: دوانیوه‌‌‌ڕۆی ئه‌‌‌مڕۆ سێشه‌‌‌ممه‌‌‌، هه‌‌‌لیکۆپته‌‌‌رێکی ئەندنۆنزی به‌‌‌سه‌‌‌ر رووباری جاوه‌‌‌ سووڕاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و تێبینیی ته‌‌‌رمێکی زۆریان کردووه‌‌‌ که‌‌‌ که‌‌‌وتووه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ر ئاو. هاوکات ئاژانسی روسیا توده‌‌‌ی له‌‌‌زاری ئاگۆس دوی بۆترانتۆ، به‌‌‌رپرس له‌‌‌ هێزی ئاسمانیی ئەندۆنزیا بڵاویکرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ 10 پارچه‌‌‌ی فڕۆکه‌‌‌ تێکشکاوه‌‌‌که‌‌‌یان له‌‌‌سه‌‌‌ر رووی ئاوی ده‌‌‌ریاکه‌‌‌ تێبینی کردووه‌‌‌ و دڵنیابوونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ی پاشماوه‌‌‌ی فڕۆکه‌‌‌که‌‌‌ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ هێڵی ئاسمانیی ئێر ئاسیای مالیزیه‌‌‌. ئه‌‌‌و فڕۆکه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یانی رۆژی یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ی رابردووه‌‌‌وه‌‌‌ دوای به‌‌‌رزبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌ فڕۆکه‌‌‌خانه‌‌‌یه‌‌‌کی ئەندۆنزیا و له‌‌‌ گه‌‌‌شتێکدا به‌‌‌ره‌‌‌و سه‌‌‌نگاپور په‌‌‌یوه‌‌‌ندیی به‌‌‌ تاوه‌‌‌ری چاودێریکردنه‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌ما که‌‌‌ 162 سه‌‌‌رنشینی تێدابوو.

9 ساڵ و 11 مانگ و 4 ڕۆژ و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن