__ ٧ زیندانیی کورد، پاش ٦ ساڵ دەستبەسەری، هێشتا حوکم نەدراون__ مردنی ٩٤ کەسی لە کرماشان بەهۆی ماددەی هۆشبەر__ پشکنینی ماڵی هاووڵاتیانی کورد بە بیانووی جۆراوجۆر__ ئه‌مه‌ریکا گه‌مارۆی نوێی بەسەر رژێمی ئاخوندی‌دا سه‌پاند __ په‌یامی هاوبه‌شی پارته کوردییه‌کان بۆ گه‌لی تورکیا __ تورکیا ڕێگای سه‌ره‌کی گواستنه‌وه‌ی چه‌ک بۆ داعش و به‌ره‌ی نوسره‌یه __ دانپێدانانی پاسدار سەلامی بە دەستێوەردانەکانی رژیم لە وڵاتانی ناوچەکە__ خۆلی داهاتووی وتووێژە ناوکەییەکان لە 25ی بەفرانبار دەست پێ دەکاتەوە
٧ زیندانیی کورد، پاش ٦ ساڵ دەستبەسەری، هێشتا حوکم نەدراون٧ زیندانیی عەقیدەتیی کورد، لە کاتێکداماوەی ٦ ساڵە لە زینداندان، هەتا ئێستا لەلایەن دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە، حوکمەکانیان روون نەبۆتەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، حەوت زیندانیی عەقیدەتیی خەڵکی مەهاباد، کە لە ناوەڕاستەکانی مانگی سەرماوەزی ساڵی ٨٨ی هەتاویدا دەستبەسەر کران، لەو ماوەیەدا سەرەڕای ئەوەی چەندین جار دادگایی کراون، هێشتا حوکم نەدراون. ئەیوب کەریمی، ئەنوەر خزری، داود عەبدوڵڵاهی، کامران شێخە، خسرەو بەشارەت، قاسم ئابستە و فەرهاد سەلیمی ناوی زیندانیانی کوردی سوننی مەزهەبی ساڵۆنی ١٠ ی رەجایی شاری کەرەجن، کە چارەنووسیان روون نەبۆتەوە. بە گوتەی چەند سەرچاوەی ئاگادار لە دۆخی ناروونیی پەروەندەی ئەو چالاکە مەزهەبییانە، هیچ بەڵگەیەک لەمەڕ تاوانبار بوونی ئەو کەسانە لە پەروەندەکەیاندا بەدی ناکرێ و لەگەڵ ئەوەشدا لێپرسراوانی قەزایی ئەو کەسانەیان بە یاغی و "مفسد فی الارچ" لە قەڵەم داوە. ئەو حەوت زیندانیی عەقیدەتییە، لە نامەیەکدا روو لە کۆڕ و ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، داوایان کردووە کە پێراگەیشتن بە دۆخی ناڕوونیان لە زیندانەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران‌دا بکرێت.مردنی ٩٤ کەسی لە کرماشان بەهۆی ماددەی هۆشبەررێژەی مردنی تووشبوان بە ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتی ئێران‌دا رووی لە زیادبوون کردووەو لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەریش بە شێوەیەکی مەترسیدار دابەزیوە.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، بەهۆی ئاسەواری بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە ئوستانی کرماشان، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەەی ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی خەزەڵوەر، ٩٤ کەس بوونەتە قۆربانی. بەرپرسی شۆرای هاوئاهەنگیی بەرنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئوستانی کرماشان، رایگەیاندووەØ› لە ماوەی ٨ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە وڵاتی ئێران ١٧٦٢ کەس بەهۆی ئاسەواری نەرێنیی ماددە ه٠۶شبەرەکانەوە گیانیان لەدەست داوە، کە ٩٤ کەسیان لە ئوستانی کرماشان‌دا بوون. عەلی شمشێری باسی لەوەش کردبوو، بە پێی ئامارەکان، پاش رووداوی هاتوچۆ لە وڵاتی ئێران‌دا، ئاسەواری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دووەمین هۆکاری مردن لە وڵاتدایە. ئەو بەرپرسە ئاماژەیەکی روونی بەوە کردبوو، کە ئەو تریاکەی ئێستا، پیسایی ئاژەڵ و ئینسان، جەرگی مریشک، سووتووی نان، چەرمی دەستکرد و چەندین شتی دیکەیان تێکەڵ کراون‌و زۆر لە جەوهەری خوێ مەترسیئدارترە.پشکنینی ماڵی هاووڵاتیانی کورد بە بیانووی جۆراوجۆرهێزە ئەمنیەتیەکانی رژێمی ئاخوندی لە گوندەکانی ناوچەی راژان ودەرەبانی ماوەی مانگێکە بە بیانووی بوونی چەکی نایاسایی ودەزگای ماهوارە بە رۆژ وبە شەو بە بێ لە بەر چاوگرتنی کات هێرش دەکەنە سەر ماڵی هاووڵاتیان و هەموو کەل وپەلەکانیان دەپشکنن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، پشکنینی ماڵی هاووڵاتیان لە کاتێکدایە کە بە پێی ماددەی 96ی یاسای پێداچوونەوەی سزادانی رژێمی ئاخوندی، پشکنینی ماڵ شوێن وکەلوپەل لە کاتێکدایە کە بە پێی یاسا وهۆکاری یاسایی بێت و ئیزنی دادەری لەسەر بێت. جێگەی باسە کە بەکرێگیراوانی رژێم بە بیانووی بوونی ماهوارە لە ماڵەکاندا بە وەخت و ناوەخت هێرش دەکەنە سەر ماڵی هاووڵاتیان لە شارە کوردەکاندا و دیشی ماهوارەکان دەشکێنن یان لەگەڵ خۆیان دەیبەن،ئه‌مه‌ریکا گه‌مارۆی نوێی بەسەر رژێمی ئاخوندی‌دا سه‌پاند ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێککه‌وتنامه‌ی کاتی ژێنێڤ، گه‌مارۆکانی به سه‌ر 9 که‌سایه‌تی ئێرانی به تاوانی پێشێل کردنی گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا دژی به‌رنامه‌ی ناوکەییەکەی رژێمی ئێران، سه‌پاند. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، ئه‌مه‌ریکا ئه‌م که‌سانه‌ی به پشتیوانی له پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له ئێران تۆمه‌تبار کردووه. به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مه‌ریکا له به‌یننامه‌یه‌کدا ڕایانگه‌یاند: ئه‌م کاره نوێیه به‌شێکه له هه‌وڵه‌کان بۆ جێبه‌جێ کردنی گه‌مارۆ هاوکات له‌گه‌ڵ دانوستانی ناوکەیی له‌گه‌ڵ ئێران. د‌یڤید کۆهێن، جێگری وه‌زیری خه‌زێنه‌داری ئه‌مه‌ریکا له کاروباری دارایی و تیرۆریزم ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌ند ئێمه پشتیوانی ناکه‌ین له سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێی، به‌ڵام له وته و کرده‌وه‌دا ڕامانگه‌یاندووه که به‌رده‌وام ده‌بین له جێبه‌جێ کردنی گه‌مارۆکانی ئێستا که به‌شێکیان هاوکاتن له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانی دانوستانه‌کان. به پێی ئه‌م به‌یاننامه‌یهØ› گه‌مارۆ نوێیه‌کان به‌رپرسێکی ئێرانی بانکی ئاسیا، چوار کەسی ئێرانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاووڵاتییه‌کی ئه‌فغان و کۆمپانیاییه‌کی چالاک له دۆبه‌ی ده‌گرێته‌وه و تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی که یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێرانیان داوه گه‌یشتن به دۆلار و دوو کۆمپانیای نه‌رم ئامێری ئێرانیش له ناو ئه‌و لیسته‌دان که گه‌مارۆیان خراوه‌ته‌وه‌سه‌ر.په‌یامی هاوبه‌شی پارته کوردییه‌کان بۆ گه‌لی تورکیا پارته سه‌ره‌کییه کورده‌کانی تورکیا له په‌یامێکی هاوبه‌شدا داوایان له کورده‌کانی ئه‌م وڵاته کرد له به‌رانبه‌ر ورووژاندنه‌کانی ئه‌مدواییه‌دا هۆشیارانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP)، پارتی ناوچه دیموکراتیکه‌کان (DBP) و کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتیک (DTK) له په‌یامێکی هاوبه‌شدا بۆ گه‌لی تورکیا داوایان کرد هۆشیار بن و به ئیحتیاتی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستادا بکه‌ن. عه‌لی شیمشه‌ک، هاوسه‌رۆکی پارتی ناوچه دیموکراتیکه‌کان له وته‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه‌ی که بۆ دروست کردنی دوژمنی له ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی به ورووژاندنی ڕای گشتی هه‌ستابوو خۆشبه‌ختانه تێکشکا، ئه‌م پیلانه له ناوخۆی حکوومه‌تی تورکیاوه داڕ‌ێژرابوو. لە پەیامەکەی ئەو پارتانەدا هاتووە کە بۆ ڕێگری له دروستبوونی شه‌ڕ و فیتنه‌نانه‌وه له سه‌رجه‌م وڵاتی تورکیا و به‌تایبه‌ت له ناوچه کوردنشینه‌کاندا خه‌ڵک ده‌بێ هۆشیار بن و به‌م یارییه ڕێکخراوه سیاسییه‌وه نه‌گلێن. هاوکات سه‌رۆکانی ژووری بازرگانی شاره‌کانی ئامه‌د، باتمان، وان، جوله‌مێرگ، به‌تلیس، مۆش، سێرت و ئه‌ندامانی دیکه‌ی بازاڕه‌کانی بورژ سه‌ردانی شاره‌ی جزیره‌یان کرد و په‌یامی دۆستی و ئاشتییان به خه‌ڵکی ئه‌م شاره ڕاگه‌یاند و ڕووداوه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی جزیره که بووه‌هۆی کوژرانی چه‌ند که‌س ئیدانه کرد.تورکیا ڕێگای سه‌ره‌کی گواستنه‌وه‌ی چه‌ک بۆ داعش و به‌ره‌ی نوسره‌یه به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیته‌یه‌کی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، خاکی تورکیا له ئێستادا سه‌ره‌کی ترین ڕێگای قاچاخی چه‌ک بۆ داعش و ئه‌لنوسره‌یه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، له ڕاپۆرتێکدا که کۆمیته‌ی گه‌مارۆی ئه‌لقاعیده له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بڵاوی کردۆته‌وه هاتووه: زیاترین ڕێژه‌ی پێداویستییه سه‌ربازییه‌کانی داعش و به‌ره‌ی ئه‌لنوسره له سوپای عێراق و سوپای سووریا به‌تاڵان ده‌برێت و ڕێژه‌یه‌کیشی له خاکی تورکیاوه به قاچاخ ده‌گاته ده‌ستی تیرۆریستان. جێگەی باسە که تورکیا ماوه‌یه‌که له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواییه‌وه گوشاری خراوه‌ته‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌کانی زیاتر قایم بکاته‌وه چونکوو هه‌واڵ و زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاو بۆته‌وه که خاکی ئه‌م وڵاته بۆته ڕێگای سه‌ره‌کی قاچاخی چه‌ک و نه‌وتی هێزه جیهادییه‌کان و هه‌روه‌ها ڕێگای ته‌ڤل بوونی هێزی بیانی به شه‌ڕی سووریا، خاکی تورکیایه، دانپێدانانی پاسدار سەلامی بە دەستێوەردانەکانی رژیم لە وڵاتانی ناوچەکەپاسدار حسین سەلامی جێگری سەرکردەی سوپای پاسداران دەستێوەردانەکانی بەربڵاوی رژیمی ئاخوندی لە وڵاتانی عێراق، لۆبنان، یەمەن و سوریای ئاشکرا کرد.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ناوبراو وتی، شۆرش لە گەڵ سەرەتاکانی لە عێراق تێیکەڵ بووە و ناوکەکانی دە ببەرانبەری هێزەکانی حیزبوڵڵای لۆبنانە، هەر وەها لە سووریەش کۆمەڵێک هێز دروست بوون کە لە بنەماکانی ئینقلابی ئیسلامی ئیلهامیان وەرگرتووە، هەر وەها ئەنسارالله ی یەمەنیش ئۆلگووی ئێرانی قەبوول کردووە ونەقشێ هاوتەریبی لۆبنان یاری دەکات. جێگەی باسە کە رژێمی ئاخوندی لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوایی و عەرەبی ناوچەکەوە بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی تاوانبار کراوە.خۆلی داهاتووی وتووێژە ناوکەییەکان لە 25ی بەفرانبار دەست پێ دەکاتەوەجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی رژێمی ئاخوندی رایگەیاند، خۆلی داهاتووی وتووێژە ناوکەییەکان 15ی ژانویە، 25ی بەفرانبار دەست پێ دەکاتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، زەریف کە لە کومیسیونی ئەمنییەتی مەجلیسی رژێم قسەی دەکرد وتی، شوێنی وتووێژەکان دیاری نەکراوە. بە پێی وتەکانی زەریف، خۆلی داهاتووی وتووێژەکان لە ئاستی جێگرانی وەزارەتی دەرەوە بەرێوە دەژێت. حسین تەقەوی حسینی، وتەبێژی کومیسیونی ئەمنیەتی مەجلیسی رژێم وتی، زەریف لەم کۆبوونەوەدا رایگەیاندووە کە هەڵوێستی ئێمە لابردنی هەموو گەمارۆکانە. جێگەی باسە کە پێشتر سەرۆکی دیوی بازرگانی رژێم رایگەیاندبوو کە ئێران نزیک بە 100 میلیارد دۆلاری لە وڵاتانی هێند، چین و ژاپۆن هەیە کە راگیراوە و ناتوانێت بیانگەرێنێتەوە.
9 ساڵ و 11 مانگ و 3 ڕۆژ و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش