هه‌ینی 

11 خه‌زه‌ڵوه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بێهروز ئەردەڵان  ئاخوند رۆحانی ماوەیێک بەر لە ئیستا پرسی راپرسی لە ئێران هێنا گۆرێ‌ وبەهێنانە بەرباسی ئەم ریفراندۆم زۆرترین دەنگۆ و کاردانەوەی لە نیزامی ئاخوندیدا دروست کرد. رۆحانی کە شکستی خواردووە وهیچ کام لە وادەو بەڵێنیەکانی هەڵبژاردنی پێ‌ جێ‌ بە جێ‌ نەکراوەو لە بابەت چارەسەری گەڵاڵەی ئەتۆمی و ڕەواندنەوەی قەیرانی  ئابوری، پێشەوە چوونێکی  نەبووەو بێ‌ وەلام ماوەتەوە، بە هێنانە ئارای پرسی راپرسی وگەراندنەوە بۆ 

دەنگی خەڵک، دەیهەوێت وا نیشان بدات کە ناوبراو لەم نیزامەدا پێکهاتە شکێنەو بابەتە بڤەکان وەبیر خەڵک و وەلی فەقێ‌ دێنێتەوەکە پێوستن وئەوە داینەمۆی جووڵەی بە مودیرنیتە کردنی کۆمەڵگا. رۆحانی کە دەبینێت لە بازاری سیاسی ڕژیمدا بە بێ‌ پەسەندی وەلی فەقێ‌ هیچ کارێکی پێناکرێت وپرۆژەکانی لەلایەن بەیتی رەهبەریەوە بە چالش کێشراوون، رێکاری دیکەی گرتۆتەبەر وبە هاووپشتی رەفسەنجانی وتاقمەکەی گەرەکیەتی لە جێگەی دیکەوە و بە خۆڵ کردنە چاوی خەڵک سەر دەربهێنێت.بەم بارودۆخە شپرێوە و قەیرانەچارەسەر نەکراوەکانی ئابووری ودابەزینی نرخی نەوت کە ئێستا گەیشتۆتە 40 دۆلار، هاووکات بێ‌ پووڵی دەوڵەت وهەڵاوسانی ئابووری وبیکاری وقفڵ بوونی چارەسەریان ومانەوەی کلیل لەدەست وەلی فەقێدا، رۆحانی بەرەو ئەوە پاڵ پێوەدەنێت کە بۆ دەربازبوون لەم بۆحرانانە خۆی بە ئاوو ئاوردا بدات وبەقەولی خۆی ریسک دەکات. رۆحانی وتەنانەت باڵی رەفسەنجانیش گەیشتوونەتە ئەو رایەی کە هۆکاری سەرەکی تێشکان وبەربەستەکانی رێگەی دەربازبوون لە قەیرانەکان خامەنەییەو ئەگەر بێتوو ئەم ڕەویە درێژە بکێشێت تەواوی نیزام لەگەڵ باڵەکانی نێوخۆی دەکەونە بەر رەخنە. بە تەواوی ئەم شکستانەو هاووکات دەبێت بەدامەزراوە وچۆنیەتی قەوارەی سوپا،بەسیج وئیتلاعات ئاماژە بکرێت کە وەکوو دۆڵپایێک باڵیان بەسەر شوێنە گرینگەکانی سیاسی وئابووری ورۆشنبیری وکۆمەڵایەتی کێشاوەو وەکوو گۆچانی ژێر باڵی وەلی فەقێ‌ وان وپێملی هیچ یاسایێک لەم ڕژیمە گەندەڵەدا نین.هاووکات ئەم دەسەلاتە کە رۆحانی وەک سەرۆک کۆمار تەنیا داوەڵێکە وبۆ بە نێو یاسایی کردنی سیستمی کۆماری، هەڵبژاردن ئەنجام ئەدەن ولەم رێگە ناشەرعیەوە شەرعیەت دەدەن بە دەسەڵات، خۆ هەموو ئۆرگانە سەرەکیەکان کە خۆیان لە 22 پێک هاتەدا دەبیننەوە و بریتین لە ئۆرگانی سوپای پاسداران، ئەرتەس، وەزارەتی ئیتلاعات، بەسیج، جل شەخسیەکان، تاقمەکانی سەرکوتی وەک ئەنساری حیزباللە، نیزامی بەرێوەبەری، شۆڕای نیگابان، رێکخراوی دەنگ ورەنگ، کۆگای بەرژەوەندی نیزام، مەجلیس ودامەزراوەی جۆراوجۆری تاڵانی لەو یەکانەن کەسەر وە بەیتی رەهبەرین . هەروەها سەرمایەی گەورەی بەیتی خامەنەیی کە خۆی لە نێزیک بە 100میلیارد دۆلاردا دەبینێتەوە، پاڵپشتیێکی بەهێزن بۆ خامەنەیی کە هەموو دام ودەزگاکان بە ئەمر وقسەی ناوبراو بچن بەرێوە. لەگەڵ بەدەستەوە گرتنی  وکونترۆڵ کردنی دامەزراوە حکومەتیەکان وناهومێدی رۆحانی ورەفسەنجانی ئەم باڵانە کە لە لایەنی دابەشکردنی هێزەوە لە گۆشەوە دانراوون وبە قەولی خۆیان جارێ‌ سەبریان گرتووە، بە وەرێخستنی گەڵاڵەی ریفراندۆم بە کردەوە دەسەڵاتی وەلی فەقیێان خستۆتە ژێر پرسیار. ئەم باڵانە کە بیریان لە هەڵبژاردنی مانگی رەشەممە کردۆتەوەو لەم ماوەداکە دوو هەڵبژاردن ئەنجام ئەدرێت وا بەباش دەزانن کە هێزی خۆیان بۆ ئەم ڕووبەڕوو بوونەوە بەکار بێنن، چونکە ئەم دوو هەڵبژاردنەی مەجلیس و هاووکات مەجلیسی خیبرەگان بابەتێکی چارەنووسسازە هەم بۆ خامەنەیی وهەم بۆ بەرانبەرەکانی. دیارە بابەتی ریفراندۆم لە نیزامی ئاخوندیدا یەکەم جار نیە، بەڵام رۆحانی وەک فیڵ بازێکی سەردەم بە هەڵخراندن وبزواندن وهاووکات تەزاهور بە دروشم و بە خەیاڵ نیشان دانی سیمای ریفۆرم خوازانە ونوێ‌ کردنەوەی شێعارەکانی سەردەمی دیاری کرانی وەک سەرۆک کۆمار، گەرەکیەتی سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆی ونیزامە سەرکوتکەرەکەی رابکێشێت. ئەم هەنگاوانەی رۆحانی بە پاڵپشتی ئاخوند رەفسەنجانی تەنیا بەمەبەستی بەهێزکردنی دەسەڵاتە وبۆ قازانجی خەڵک وچوونە سەر رێچکەی ئازادی ودیموکراسی نیە، بەڵکوو هەڵخەڵەتێنانەیە وتەنیا پەلەقاژەی مەرگیانە. لەگەڵ قازانج پەرستی، بیرکردنەوەش لە دۆخی جەستەی ئاخوند خامەنەیی کە حاڵی خرابە ونەخۆشێکی بیچارەسەرە، بەدووی خەون وخەیاڵەکانیەوەن تا بتوانن لەم ماوەداجێگەیێک بۆ خۆیان بکەنەوە ونەک تەنیا دەسەڵات بەهێز بکەن بەڵکوو خۆیان گەرەکیانە وەک خامەنەیی جڵەوی دەسەڵات بەدەست و لە جێگەی ناوبراو دابنیشن. بێگومان هەموو ڕێگاکان تاقی دەکەنەوە و لەهەموو بابەتێک بۆ گەیشتن بەم خەونە چەپەڵەیان کە سەکوت وچەوسانەوەی گەلانی ئێرانەکەڵک وەردەگرن کە بۆ وێنە دەتوانین هێنانە بەرباسی پرسی ریفراندۆم لەلایەن رۆحانیەوە بەیەکێک لەو پیلانانە ناوو بەرین.

9 ساڵ و 9 مانگ و 5 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن