هه‌ینی 

11 خه‌زه‌ڵوه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ کۆبانێ به‌‌‌ ته‌‌‌واوه‌‌‌تی ئازاد کراوه‌‌‌/با ئاواره‌‌‌کانی کۆبانێ بگه‌‌‌ڕێنه‌‌‌وه‌‌‌ __ دەستبەسەرکردنی لاوێکی کورد لە رەبەت__ خۆکوژیی ٢ لاوی کورد لە شارەکانی خۆی و شنۆ__ تەمەنی جەڵدە لە ئێران 10 ساڵ لە خوار ئیستانداردی جیهانەوەیە__ ملیۆنان کەس لە ئێران لە ژێر هێڵی هەژاری سەختدا دەژین__ قەیرانی گیرۆدە بوون بە مادەی هۆشبەر لە ئێران بە پی٠Žی ئامار__ جه‌‌‌نگ له‌‌‌ئۆکرانیا ده‌‌‌ستپێده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌

کۆبانێ به‌‌‌ ته‌‌‌واوه‌‌‌تی ئازاد کراوه‌‌‌/با ئاواره‌‌‌کانی کۆبانێ بگه‌‌‌ڕێنه‌‌‌وه‌‌‌ نوێنه‌‌‌ری پارتی یه‌‌‌کێتی دیموکراتی کوردی سووریا(PYD ) له‌‌‌ هه‌‌‌رێمی کوردستان ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ شاری کۆبانێ به‌‌‌ته‌‌‌واوه‌‌‌تی له‌‌‌ کۆنتڕۆڵی هێزه‌‌‌کانی یه‌‌‌کینه‌‌‌کانی پاراستنی گه‌‌‌ل ( YPG) دایه‌‌‌ و‌ له‌‌‌ ئێستادا خه‌‌‌ڵکی ئاواره‌‌‌ی کۆبانێ ده‌‌‌توانن بگه‌‌‌ڕێنه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر ماڵ و ژیانی خۆیان. به‌‌‌پێی بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان،  غه‌‌‌ریب حه‌‌‌سۆ ڕاگه‌‌‌یاند که‌‌‌ شاری کۆبانێ به‌‌‌ ته‌‌‌واوه‌‌‌تی له‌‌‌ چه‌‌‌کدارانی داعش پاک کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ ئێستادا هێزی کورد هه‌‌‌موو شاره‌‌‌که‌‌‌ کۆنتڕۆڵ ده‌‌‌که‌‌‌ن و ڕه‌‌‌وشه‌‌‌که‌‌‌ بۆ گه‌‌‌ڕانه‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی شار له‌‌‌باره‌‌‌.  هاوپێوه‌‌‌ند به‌‌‌ لێدوانه‌‌‌کانی وته‌‌‌بژی کۆشکی سپی که‌‌‌ ڕایگه‌‌‌یاندبوو ناتوانن له‌‌‌ ئێستادا هه‌‌‌واڵی ئازاد کردنی کۆبانێ پشتڕاست بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌، غه‌‌‌ریب حه‌‌‌سۆ وتی:بانگهێشتی  سه‌‌‌رجه‌‌‌م ڕێکخراوه‌‌‌کانی مافی مرۆڤ و هه‌‌‌واڵنێرانی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی ده‌‌‌که‌‌‌ین سه‌‌‌ردانی کۆبانێ بکه‌‌‌ن و به‌‌‌چاوی خۆیان دۆخی شاره‌‌‌که‌‌‌ ببینن.دەستبەسەرکردنی لاوێکی کورد لە رەبەتلە درێژەی رەوتی دەستبەسەری لاوانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، هێزە ئەمنییەتیەکان لاوێکی کوردیان لە رەبەت دەستبەسەر کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، رۆژی دووشەممە 6ی رێبەندانی 1393، هێزەکانی ئیتلاعات، لاوێکی کوردیان بە ناوی، شێرکۆ، کۆری عەبدۆڵڵا دەستبسەر کرد. بە پێی ئەم راپۆرتە تاکوو کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریێک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی راگیرانی ئەو لاوە کوردە لەبەر دەستدا نییە. بە پێی وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنییەتیەکان، شارەکانی سەردەشت، رەبەت و دەوروبەریان بە هێزێکی زۆری ئەمنیەتی و نیزامی میلیتاریزە کردووە.خۆکوژیی ٢ لاوی کورد لە شارەکانی خۆی و شنۆدوو لاوی کوردی خەڵکی شارەکانی خۆی و شنۆ لە دوو رووداوی جیاوازدا هەوڵی خۆکوشتنیان داو بەو هۆیەو ەگیانیان لەدەست دا. بەپێی راپۆتی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی یەکشەممە رێکەوتی ٥ی بەفرانبار، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵەی شنۆیی بەناوی "رزگار ئیسماعیلی" و کوری عەبدوڵڵا و دانیشتووی "سەیداوێ"، بە هۆی کێشەی خێزانی لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەو لاوە تەمەن ٢١ ساڵەیە، بە مەبەستی پشکنین گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری شنۆ. هەروەها دوێنی دووشەممە، رێکەوتی ٦ی رێبەندان، کەسێکی تەمەن ٣٤ ساڵەی خەڵکی شاری خۆی بەناوی (ح.ر) لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٤ ساڵەیە، لە پردی کەمەربەندیی (حیجازی)ی شاری خۆی، خۆی هەلواسیوەو تەرمەکەشی گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەریی شاری خۆی. دۆخی نالەباری ئابووری، بێکاریی لەرادەبەدەر، نەبوونی هیوا بە داهاتوویەکی گەش، هیوابڕاوی لەمەڕ گۆڕانکاریی دۆخی هەنووکەیی و سەرکوتی کۆمەڵایەتی و هەڵاواردنی نەتەوەیی و تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان هۆکارەکانی زیادبوونی خۆکوژی لە وڵاتی ئێراندایە.تەمەنی جەڵدە لە ئێران 10 ساڵ لە خوار ئیستانداردی جیهانەوەیەبە پێی وتەی بەرپرسێکی رژێمی ئاخوندی، تەمەنی جەڵدە لە ئێران لە ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکان، 10 ساڵ لە خواروی ئستاندارە جیهانیەکانەوەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، سەرۆکی ئەنجۆمەنی مێشک و ئەعساب رایگەیاند، ساڵانە 150 تا 160 هەوار ئێرانی جەڵدەی مێشک لێیان دەدات، لەو رێژەیە 15 لەسەدی یانی نزیک بە 20 تا 24 هەوار کەس بە هۆی ئەو نەخۆشیەوە دەمرن. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەرۆکی ئەنجۆمەنی مێشک و ئەعساب وتی، ئەوانەش کە زیندوو دەمێنن شانسی ژیانێکی سڵامەتیان نابێت و 70 لەسەدیان بە هۆی نەخۆشی و عەوارزەکانیەوە لە کار بێکار دەبن.ملیۆنان کەس لە ئێران لە ژێر هێڵی هەژاری سەختدا دەژینراوێژکاری وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی رایگەیاند، لە وڵاتی ئێمەدا کۆمەڵێک ژنی کارتۆن خەو هەن کە دەبێت ئاوریان لیچ بدرێتەوە. 10 لەسەدی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاری سەختدان و ناچارین ئەم گرووپە بخینە سەرووی کارەکانمانەوە.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، مەردۆخی وتی، بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی هەژاری پێویستە هێز و تەوانایی ئەو کەسانە وەک سەرمایەێک لەبەر چاو بگرین و بە راهێنان بیانخەینە بەرنامەی کارەوە و لەمەر ژنانیش پیچویستە بەرنامەی راهیچنانی مەهارەتمان بۆیان هەبێت. ناوبراوو وتی لانیکەم لە ئێران 10 پارێزگای مەحرووممان هەیە کە پێویستی خێرایان بە ئاور دانەوە هەیە.قەیرانی گیرۆدە بوون بە مادەی هۆشبەر لە ئێران بە پی٠Žی ئامار8 میلیۆن منداڵی پەیوەند بە مادەی هۆشبەر لە ئێران بوونیان هەیە کە ئەو کەسانەن کە دەرۆنە مەدرەسە و بە شێوەێک خۆشیان بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن و بە منداڵانیتری دەفرۆشن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، 62 لەسەد ژنانی گیرۆدە بوو بە مادەی هۆشبەر ژیانی هاوسەرییان هەیە و 41 لەسەد لەوانە تەمەنیان لە خوار 35 ساڵەوەیە. هەر بە پێی ئەم ئامارە ژنانی گیرۆدە بوو بە مادەی هۆشبەر یان بازرگان بەو مادەوە زۆرینەی نیوەی حەشیمەتی زیندانەکانی ئێران پیچک دێنن لە کاتێکدا کە، 8 میلیۆن منداڵ راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ بە قەیرانی ئێعتیاد لە ئێران گیرۆدە بوون. جێگەی باسە کە، سەعید قاسمیان، بەرێوەبەری بەرنامەرێژی و فەناوەری زانیاری ستادی دژایەتی لەگەڵ مادەی هۆشبەر لە ئێران رایگەیاندووە کە لانیکەم 16 میلیۆن کەس لە ئێران راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ پەیوەندییان بە مادەی هۆشبەرەوە هەیە.جه‌‌‌نگ له‌‌‌ئۆکرانیا ده‌‌‌ستپێده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی چاوه‌‌‌ڕواننه‌‌‌کراو له‌‌‌چله‌‌‌ی زستانی سه‌‌‌ختی ئۆکرانیادا، شه‌‌‌ڕ سه‌‌‌رله‌‌‌نوێ له‌‌‌شه‌‌‌ش سه‌‌‌نگه‌‌‌ری جیاواز له‌‌‌ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ ده‌‌‌ستیپێکرده‌‌‌وه‌‌‌‌و چاودێرانیش ده‌‌‌ڵێن که‌‌‌ له‌‌‌ئێستادا به‌‌‌ڵگه‌‌‌ زۆره‌‌‌ که‌‌‌ چه‌‌‌کدارو که‌‌‌ره‌‌‌سته‌‌‌ی جه‌‌‌نگی روسی به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌رچاو دزه‌‌‌یانکردۆ‌ته‌‌‌وه‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌و به‌‌‌گشت رۆژهه‌‌‌ڵاتتدا بڵاوبونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، رێککه‌‌‌وتننامه‌‌‌ی نێوان هه‌‌‌ردوو لایه‌‌‌ن بۆ راگرتنی شه‌‌‌ڕ له‌‌‌ئێستادا هیچ لایه‌‌‌نێک کاری پێناکات‌و سه‌‌‌رکرده‌‌‌کانی هێزه‌‌‌ چه‌‌‌کداره‌‌‌ یاخیه‌‌‌کان هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ی هێرشی نوێ‌و توندتر ده‌‌‌که‌‌‌ن.له‌‌‌ئێستادا چه‌‌‌نده‌‌‌ها هاوڵاتی سیڤیل زیانیان به‌‌‌رکه‌‌‌وتووە، هه‌‌‌ندێکیان به‌‌‌گوله‌‌‌هاوه‌‌‌ن له‌‌‌کاتی چاوه‌‌‌ڕوانیدا له‌‌‌وێستگه‌‌‌ی وه‌‌‌ستانی پاس گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌، چه‌‌‌نده‌‌‌ها ده‌‌‌بابه‌‌‌ به‌‌‌کۆڵانه‌‌‌ به‌‌‌فراویه‌‌‌کانی ناوچه‌‌‌کانی ژێر ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی شۆڕشگێره‌‌‌کان ده‌‌‌ڕۆن‌و چه‌‌‌کداران به‌‌‌سواری ئه‌‌‌م ده‌‌‌بابانه‌‌‌وه‌‌‌و به‌‌‌جلی سه‌‌‌ربازی سه‌‌‌وزه‌‌‌وه‌‌‌ سڵاو له‌‌‌خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌رجاده‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن. ئه‌‌‌م روبه‌‌‌ڕوبونه‌‌‌وانه‌‌‌ی دوایی هیچ شانسێکی نه‌‌‌هێشته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ جێگیرکردنی ئه‌‌‌و رێککه‌‌‌وتننامه‌‌‌یه‌‌‌ی راگرتنی شه‌‌‌ڕ که‌‌‌ هه‌‌‌ردولا مانگی 9ی پێشوو ئیمزایانکردبوو .

9 ساڵ و 9 مانگ و 4 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن