خەباتمێدیا: لەچەند رۆژی رابردوو دا خاتوونێکی نیشتمانپەروەر و دایکی ئەندامێکی دڵسۆزی سازمانی خەبات لەناوچەی دیواندەرە کۆچی دوایی کرد. دایە فاتمە رەحمانی کچی محەممەد دایکی کاک عەتا رەحمانی ئەندامی تێکۆشەری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و یەکێک لە دایکە نیشتمانپەروەرەکانی ....
کوردستان کە تا دوا هەناسە دڵی بۆ ئازادی و رزگاریی نیشتمان لێدەدا لە تەمەنی 80 ساڵی دا دڵە گەورەکەی لە وێستان کەوت و لەناو ئاپۆرای خزمان و خەڵکی ئاوایی قەلاریانەی ناوچەی دیواندرە ئەسپەردەی خاک کرا. بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە خزم و کەس و کاری دایە فاتمە و بە تایبەتی کاک عەتا رەحمانی رادەگەێینین و لەخوای گەورە داواکارین خواڵێی خۆشبێت دایە فاتمە بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و سێبووری خزم و کەس و کاری بێ. انا للە و انا الیە راجعون
9 ساڵ و 9 مانگ و 4 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 38 خولهک لهمهوپێش