ئاسۆ خەباتبەشی سێهەم، کۆنترۆڵی زەین و زەینی بێ مەرجبەسەرەنج دان بە دو بەشی پێشوو کە روون کرایەوە بە مەبەستی وەدەست هێنانی جۆرێک بیرکردنەوە و سەرەنج دانێکی بە هێز، ئێمە پێویستیمان بە کۆنترۆڵی زەین هەیە. تا ئەو کاتەی کە نەتوانین دەسەڵاتی بیر و هەستەکانمان بگرینە دەست ناتوانین بیرکردنەوەێکی دروستمان سەبارەت بە چارەسەری کێشەکانی ژیان و پێش کەوتن ....
لە خاڵە بەهێزەکانی دەروونمان هەبێ. لەبەر ئەوە کۆنترۆڵی زەین یەکێک لە گرینگترین تەمرینەکانی ئێمەیە کە پێویستە بەرێوەیان ببەین و بە ناسینی پێویست سەبارەت بە رەوتی چۆنیەتی کاری زەینمان ئاشنا بین. کۆنترۆڵی زەین یارمەتیمان دەدا تا باشتر لە رابردوو کەڵک لە هێز و تواناییەکانی مێشک و بیرکردنەوەمان وەربگرین. بۆ دەسپێکی کۆنترۆڵی زەین سەرەتا دەبێ پیرستێک لە خۆشی و ناخۆشیەکان کە بریتیە لە حەز و مەیل و هیواکانمان دابین بکەین و لە خۆمان بپرسین بە راستی حەزمان بۆ چ شت گەلێک هەیە و سەبارەت بە کامە حاڵەت لە ژیاندا کاردانەوەی ئەرێنی و مەنفیمان هەیە؟ ئەو خستەیێک لە پێکهاتەی زەینی ئێستەی ئێمەیە. هەر بۆیە دەبێ ئەو پرسیارانە لە خۆمان بکەین. بۆ وێنە لە شوێنی کار:1ـ ئایا بە راستی من لەو کارەی کە هەمە رازیم؟2ـ ئایا سەبارەت بە بەرێوەبردنی بەرپرسیارەتیە کاریی و پیشەییەکانم پێبەندم؟3ـ ئەو هەلس و کەوتانەی پێش بە پێش کەوتنم لە کار دەگرن کامانەن؟ 4ـ ئایا لەگەڵ هاوکارانم پێوەندیێکی دروستم هەیە لەباری کارییەوە؟پێراگەیشتن بەو پرسیارانە و پرسیاری هاوچەشن یەکەمین کاردانەوەی گۆرانکاریی بۆ زەینی ئێمە دەنێرێ. دبێ بزانین کە زەین1: لە ئالوگۆرەکان رازییە؟2ـ زەین پێی خۆشە وەک رابردوو بمێنیتەوە؟3ـ بە خێرایی کاردانەوەی دەبێ و سەبارەت بە هەر جۆرە گۆرانکاریێک ناکۆکە؟ بۆیە پێویستە زەین لە حاڵەتی مەرجیەوە بۆ حاڵەتی بێ مەرج بگۆردرێ. زەینی مەرجی زەینێکە تەنیا خاوەنی کردەوەی تاک لایەنەیە و سەبارەت بە بابەت و کێشەکان سەرەنجی پێویستی نییە و ئەوەی کە عادەت و خووی پێوە گرتووە هەر ئەو بەرێوە دەبات، بیردەکاتەوە و بریار دەدات و جێبەجێی دەکات بە بێ هیچ جۆرە پیراگەیشتن و قوڵ بیرکردنەوەێک بۆ چارەسەری کێشەکان و یان خود پێش کەوتن لە کارێک. هۆی ئەوەی کە زۆربەی مرۆڤەکان هەر لە بارودۆخی رابردوو دا ژیان بەسەر دەبەن و هیچ جۆرە پێش کەوتنێکیان نییە مەرجی بوونی زەینی ئەوانە. ئەو جۆرە کەسانە لە ژیانیاندا کاتێک لەگەڵ شکستێک رووبەروو دەبن تووشی نەخۆشی خەمۆکی و هێندێک کات تووش بوون بە مادەهۆشبەرەکان و مەشروباتی ئەڵکۆڵی و کردەوەی ناپەسەندی دیکە دەبن لەبەر ئەوەی کە بە تەواوی بەخسیری زەینیانن. ئەو یەخسیر بوونە نەتەنیا ئەوان بە کەسێکی گۆشەگیر دەگۆرێ، بەڵکو تەواوی هەست و بیرکردنەوە و ئیرادەشیان دەخاتە ژێر کاریگەری و ئەو کەسە تا ئەوپەری ناوریایی دەروخێ. زۆرێک لەو کەسانەش هەن کە بە هەوڵ و دژواری زۆرتر خۆیان لە چنگ زەین بە خوو و عادەتی مەرجی رزگار دەکەن، بەڵام سەرەرای ئەوەش زەینی ئەوان مەرجییە و ئەگەری بەخسیر بوونی زەین و کێشەکانی رابردوو بۆ ئەوان بوونی هەیە. بەڵام زەینی بێ مەرج ، زەینێکی لێکۆڵەر و لێکدەرەوەیە بۆ بەرێوەبردنی کارێک تەواوی لایەنەکان دەخوێنیتەوە و زەینی بێ مەرج هەمیشە مەنتق و عەقلی تەندورستی هەیە و هەموو شتێک بە بێ لێکدانەوە وەرناگرێ و بە شگتی هەست دەوری لە کاروباری ئەو دا نییە. ئەو ئیزن نادا لەو حاڵەتانەی کە دەتوانێ رێگەی پێش کەوتن درێژە پێ بدا هەست زاڵ بێ بەسەریدا و هەرجۆرە عادەت و ئەزموونێکی رابردوو سەرەتا تاوتوێ دەکات و لەگەڵ بابەتی رۆژ هەڵیدەسەنگێنێ و سەرەنجی دەخاتە سەر و تا کاتێک رێگەیێکی شیاو دەدۆزێتەوە ماندوو نابێ و لە خەمۆکی و بێ هیوایی خۆ دەپارێزێ. بۆ گۆڕینی زەینی مەرجی بۆ زەینی بێ مەرج ئەو فورموڵە دەبێ بە کار بێنین.( لابردنی سەرەنج لە بابەتێک و سەرەنج خستنە سەر ئەو بابەتەی دڵخوازمانە)ئەوە رستەیێکی کورتە و تەمرینێکی بچووکە بەڵام لەهەمانکاتدا بابەتێکی زۆر قووڵە و بۆ لە زۆر رەهەندەوە بەکار دەبرێ. نمونە: کەسێک لەبەرچاوە وگرینکە لە شوێنی کارەکەی لەگەڵ هاوکارەکانی تووشی کێشەی زۆر بووە و بە ئەگەری زۆر بەو پێوەندییانە یان دەبێ دەست لەکار بکێشتێتەوە و یان دەربکرێ.ئەو دوو بریارە بە تەواوی مەرجییە چوونکە کەسەکە عادەتی بووە و بە بەردەوامی لە کارەکەی دا کەسانی تر بە خەتابار دەزانێ و سەرەنجی نەداوەتەوە هەڵەکانی خۆی. رێگەی سێهەمێک بە بیری ئەو دا نایە و هۆکارەکەشی عادەتی رابردوویەتی و ئەو عادەتە ئەوەیە کە زەین پێی خۆشە و نایهەوێ دەست لەو عادەتە بکێشتێتەوە و تاکی کەسایەتی و شوناسی مرۆیی خۆی خستۆتە بەر دەسەڵاتی زەینی.بەڵام کەسێک کە سەرقاڵی تەمرینی زەینی بێ مەرجە ئەو پرسیارانە لە خۆی دەکات. 1ـ بۆ چی من ناتوانم پێبەندیی دروست لەگەڵ هاوکارەکانم گرێ بدەم؟ 2ـ ئایا هۆکاری ئەو کێشەیە کەسێک جگە لە خۆم نییە؟3ـ ئایا ئەگەر هاوکارەکانم کێشەیێکیان هەیە پێوەندیی بە خۆیانەوە نییە؟ 4ـ بۆ چی بەرپرسیارەتیەکانم بەرێوە نابم ئایا بە هۆی تورەیی و کینە نییە؟ بەو پرسیارانە زەینی بێ مەرج دەست بە کار دەبێ و ئەو کەسە هەموو ئەو پرسیارانەی پێوەندییان بەو کێشەوە هەیە لەبەرچا دەگرێ و تاوتوێیان دەکات و بەدوای رێگەی نوێ بۆ دروست کردنی پێوەندیی و بەرێوە بردنی بەرپرسیارەتیەکانیەوە دەبێ.سەرەنج نەدان بەو کێشانەی پێشووتر تووشی شکستی کردبووی و سەرەنج دان بە بابەتی دڵخواز بەرانبەرە بە کۆکردنەوەی سەرەنج و پێراگەیشتن بە رێگەی دروست بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان. بۆ وێنە هەر کاتێک کینە و نەفرەت و دڵەراوکێ روومان تێبکات دەبێ بە خێرایی سەرەنجمان بخەینە سەر بابەتێکی تر تا یاریی بە زەینمان بکەین و سەرەنج بخەینە سەر بابەتی نوێ کە دەتوانێ رێگەمان بۆ بکاتەوە. رێگەی تەمرینی هەناسەدان کە لە بەشەکانی پێشوور ئاماژەمان پێکردبوو دەتوانێ یارمەتیدەرمان بێ.
9 ساڵ و 9 مانگ و 4 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 10 خولهک لهمهوپێش