چوارشه‌مه‌ 

27 خاکه‌لێوه‌ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پاش زیاتر لە 4 مانگ حەماسە و نەبەردی قارەمانانە و خۆراگری کەم وێنەی یەکینەکانی پاراستنی گەل و پێشمەرگە ، ئەو شارە لە هێزە ترۆریستیەکانی داعش داماڵرا و پاشەکشێیان پێکرا. هەر چەند ئەو سەربەرزی و حەماسە مێژووییە  بە خوێنی گەشی دەیان رۆڵەی قارەمانی کورد وەدی هات و لەهەمان کاتیشدا زەرەروزیانێکی

 ماددی زۆر بەر شاری کوبانی کەوتووە، بەڵام سەرەرای ئەوانەش مەزنی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بۆتە هۆی شادی لەناو تێکرای گەلی کورد. کوبانی وەک رەمزێک بۆ هەتا هەتایە لەناو لاپەرەکانی مێژووی کوردستان دەمێنیتەوە و وانەی خۆراگری کەم وێنەی جەنگاوەرانی کورد دەبێتە وانەیێک کە منداڵانی کوردی پێ گۆش دەکرێ‌ بۆ فیداکاریی و ئازایەتی و خۆراگری و پارێزگاری لە نیشتمان. هاوکات لەگەڵ هەموو ئەو سەروەریی و شانازییە ناوخۆیانەی لە ئەنجامی حەماسەی کوبانی وەدیهاتن ، لە حاستی دەرەکیش بوو بە ئیعتبار و پێگەیێکی دیار . بێگومان سەرەڕای هەموو سیاسەتە گشتیە نێونەتەوەییەکان بۆ پێوەندی لەگەڵ دەوربەر،بەسەرکەوتنی گەلی کورد لە کۆبانی بەرانبەر بە ترۆریستانی داعش  جیاوازی زۆر لە روانگەی وەڵاتانی جیهان لەچاو پێش دەسپێکی خۆراگری کوبانی بەرچاو دەکەوێ‌ . هەر بۆیەشە لە جێی خۆیدایە هەموو نەتەوەی کورد شانازیی بەو رۆژەوە بکەن کە ترۆرریستان بە یەکجاریی لە کوبانی راو نران. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە، درود بۆ روحی پاکی شەهیدانی حەماسەی کۆبانی و تێکرای شەهیدانی رێگەی ئازادی کوردستان و  شەهیدانی خەبات دژی رژیمی ئاخوندی ئێران دەنێرێ‌ و  بێ شک ئەگەر گیانبازیی و فیداکاری ئەو قارەمانانە نەبووایە هەرگیز هیچ سەرکەوتنێک وەدی نەدەهات. جارێکی تر بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنە مەزنەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین و هومێدوارین شوێنەکانی تری کوردستانیش بە زووترین کات لەچنگی داعش بێنە دەرەوە و خاکی کوردستان لە دژمنان پاک بکرێتەوە. سازمانی خەبات ی کوردەستانی ئێران کومتیەی ناوەندی7ی رێبەندانی 1393    27/1/2015

10 ساڵ و 2 مانگ و 18 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن