__ میلیتاریزە کردنی مەریوان و دەستبەسەری لاوێکی کورد __ ئەندامانی شۆرای سنە، پێداگری لەسەر ئاشکرا کردنی گەندەڵییەکی ملیاردی دەکەن__ پیرۆزبایی محەمەد سدیق کەبوودوەند بە بۆنەی ئازادکردنی کۆبانێ__ نامەی رەحیمی بۆ ئەحمەدینژاد: چێوی دۆستایەتی تۆم دەخۆم__ مەک کین: عەرەبستان وەک بەربەستە لە بەرانبەر دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی
میلیتاریزە کردنی مەریوان و دەستبەسەری لاوێکی کورد لە کاتێکدا بڕیاربوو هاووڵاتییانی شاری مەریوان بۆ شایی و هەڵپەڕکێ لە سەیرانگەی گۆلی زرێبار کۆببنەوە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و لیباس شەخسییەکانەوە ئەو شارە میلیتاریزە کرا و لاوێکی کوردیش لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، هاوکات لەگەڵ ئەمنیەتی کردنی شاری سنە، هێزە ئینتزامی و لیباس شەخسییەکانی رژێمی ئاخوندی لە ئێوارەی رۆژی سێشەممەوە هەموو شەقامەکانی شاری مەریوان و دەورەبەری گۆلی زرێباریان تەنیوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەمشەو بڕیار بوو کاتژمێر ٩ی شەوی رابردوو خەڵک بۆ دەربڕینی شادی و خۆشی بە هۆی سەرکەوتنی کۆبانییەوە لە زریبار کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی ئەمنیەتی و نیزامی بوونی شارەوە، خۆشی و شادیی هاووڵاتییان پەکی کەوتەوە. سەرچاوەێکی ئاگادار راگەیاندØ› هێزە لیباس شەخسییەکان کارتی پێناسیان لە هاووڵاتیان دەستاند و لە دەوربەری زرێباریش بڵاوەیان بە خەڵک دەکرد و هەتا ئێستا چەندین تێکهەڵچوون لە نیوان هاوولاتییان و هیزە ئەمنیەتی و ئینتزامییەاکندا هاتۆتە ئاراوە. بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە کەسێک بەناوی (جەلال خیشکار) و تەمەن ٢٩ ساڵەی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستبەسەر کرا. دەگوترێ، کە هاووڵاتییان بە لێدانی بۆق و هەڵکردنی چرای ماشینەکانیان، خۆشحاڵیی خۆیان لەمەڕ ئازادیی کۆبانی لەدەست چەکدارانی داعش دەربڕیوە.ئەندامانی شۆرای سنە، پێداگری لەسەر ئاشکرا کردنی گەندەڵییەکی ملیاردی دەکەنژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیی کوردی شاری سنە، ٢٥ پرسیاریان سەبارەت بە بیاڤی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە (عمرانی)، ئاراستەی شۆرا و شارەوانیی ئەو شارە کرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لە دانیشتنی رۆژی رابردووی شۆرای شاری سنە لەگەڵ شارەوانیی ، بۆ یەکەمینجار چالاکانی فەرهەنگی، مەدەنی و کۆمەڵایەتی بەشدار بوون و گوێبیستی وڵامی پرسیارەکانیان بوون، بەڵام لە بیاڤی فەرهەنگیدا شارەوانیی شاری سنە وڵامێکی ناڕوونی بە شۆرا و بەشداران داوەتەوە. ئیجلال قەوامی، رۆژنامەنووسی کورد راگەیاندØ› "لە کاتێکدا ٥ ملیارد تمەن بودجە بۆ بیاڤی فەرهەنگی شاری سنە تەرخان کراوە، هیچ شتێکی بەرهەست (ملموس) لەم شارەدا لە بیاڤی فەرهەنگیدا بەدی ناکرێت، ئەوەش لە حاڵێکدایە، کە بڕیاربوو چەندین پرۆژەی فەرهەنگیی وەکوو دروست کردنی فەرهەنگسەرا لە شاری سنە دەست پێ بکرێت". قەوامی گوتیشیØ› شارەوانیی سنە ئیدیعای ئەوە دەکات کە ٣ ملیارد تمەنی لەو بودجەیەی سەرف کردووە، کە شارەوانیی سنە سەرف کردنی ئەو بودجەیەی بۆ جێژنی مەولوود لە ١٥ مزگەوتی شاری سنە، هێنانە سەرشەقامی دەروێشەکان و خوێندنەوەی قورئان(رو خوانی قرێن) لە مزگەوتەکان، گەڕاندۆتەوە. ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی خستەڕوو، ئەندامانی شۆرا ئەو کارانەی شارەوانیی سنەیان بە شتێکی رۆتین و دووپاتە لە قەڵم داوە، گوتوویانە کە بەشێک لەو کارانەی کە شارەوانی وەکوو چالاکی ناوی لێ بردوون، خەڵک بۆخۆیان بەرێوەی دەبەن".بەگوتەی ئیجلال قەوامی، ئەو دانیشتنە هەتا کاتژمێر ١٠ ی شەوی رابردوو درێژەی کێشاوەو وڵامی شارەوانی نەیتوانیوە ئەندامانی شۆرا رازی بکات و شارەوانی دەبێ لە بەرامبەر پرسیاری شۆرا و چالاکانی فەرهەنگیدا وڵامدەر بێت".پیرۆزبایی محەمەد سدیق کەبوودوەند بە بۆنەی ئازادکردنی کۆبانێمەحەمەد سدیق کەبوودوەند لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئازادکردنی کۆبانێی لە هەموو خەڵکی کورد کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، کەبوودوەند لە نامەکەیدا، پیرۆزبایی ئازادکردنی کۆبانێی لە هەموو شەرڤانان، خەڵکی کۆبانێ، پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان و نەتەوەی کورد و هەموو خەڵکێکی ئازادیخواز لە جیهان کردووە کە یارو یاوەری کۆبانێ بوون. کەبوودوەند هەروەها لە نامەکەیدا ئاواتەخواز بووە کە ئازادی کۆبانێ ببێتە هەوێنی یەکگرتوویی و هێمای هاوپەیوەندی نەتەوەی کورد و سەرەتاێک بۆ رزگاری نەتەوەی کورد و خاکەکەی لە دەست داگیرکەرانی کوردستان و کۆتایێک بێت بە سەرکوتی ئازادی و مافی مرۆڤ لە ناوچەکە.نامەی رەحیمی بۆ ئەحمەدینژاد: چێوی دۆستایەتی تۆم دەخۆممحەمەد رەزا رەحیمی، جێگری یەکەمی پاسدار مەحموود ئەحمەدینژاد لە نامەێکدا روو لە ناوبراوو رایگەیاندووە کە، رەحیمی تاوانباری ئەمرۆ، چێوی لەجبازی و ئابروورێژیەکانی تۆ دەخۆم. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، رەحیمی بە تاوانی دزی و وەلاخستنی پووڵ بە 5 ساڵ و 91 رۆژ زیندان و غەرامە مەحکوم کراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەحمەدینژاد پشتی جێگری یەکەمی خۆی خاڵی کردووە و رایگەیاند کە تاوانەکانی رەحیمی لە کاتی سەرۆک کۆماری ئەودا نەبووە. جێگەی باسە کە رەحیمی لە نامەکەی خۆیدا نووسیویە کە، یاریم لە مەیدانی دۆستایەتی دانا و چونکوو دۆست دوژمنە سکاڵا بۆ کوێ بەرم؟ لە هەر شوێنێک کە بۆ راوێژ دائەنیشتین بە سرووشی ئاسمانی درۆینە زیاتر باوەرت هەبوو تاکوو راوێژەکانی من.مەک کین: عەرەبستان وەک بەربەستە لە بەرانبەر دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندیسەناتۆر مەک کین سەرۆکی کومیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنای ئەمریکا کە لەگەڵ باراک ئۆباما سەفەری بۆ عەرەبستان کردووە وتی، عەرەبستانی سعوودی وەک بەربەستێکی گەورە لە بەرانبەر هەوڵەکانی رژێمی ئاخوندی بۆ پەرەپێدانی هەیمەنەی خۆی لە سووریە، عێراق، یەمەن و بەحرەین کار دەکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، سەرچاوەێکی باڵای ئەمریکایی رایگەیاندووە کە، مەلەک سەلمان پاشای عەرەبستان وتویە کە نابێت بە رژێمی ئاخوندی ئیزنی دەستراگەیشتنی بە چەکی ناوکەیی بدرێت. جێگەی باسە کە دوای کۆچی پاشای عەرەبستان، مەلەک سەلمان وەک پاشای ئەو وڵاتە دیاری کرا.
9 ساڵ و 9 مانگ و 3 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 9 خولهک لهمهوپێش