هه‌ینی 

11 خه‌زه‌ڵوه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی دیواندەرەیی، خەڵاتةکةى پێشکەشی خەلکی کۆبانی کردبەردەوامیی کۆکردنەوەی دیشی ماهوارەی هاووڵاتییانی کوردبەردەوامی فشار بۆ سەر بنەماڵەی زیندانیێکی ئەهلی سۆننەتی کورد

وەرزشوانێکی دیواندەرەیی، خەڵاتةکةى پێشکەشی خەلکی کۆبانی کردلاوێکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە، کەلە پاڵەوانەتیی خەڵاتی گەورەی بیلیاردی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووتی عەرەبیدا پلەی یەکەمی بەدەست هێنابوو، خەڵاتەکەی پێشکەش بە خەڵکی کۆبانی کرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، موحسین کەریمی خەڵکی شارستانی دیواندەرە، وەکوو رێزلێنان لە خۆڕاگری خەلکی کۆبانی و ئازادکرانی ئەو شارە لەدەستی داعش، خەڵاتی گەورەی پاڵەوانەتیی بیلیاردی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیی بەخشییە خەڵکی کۆبانی. موحسین کەریمی، کە لەو رکابەرییانەدا براوەی ٥٠  هەزار دۆلار بووە، بە مەبەستی رێزلێنان لە ١٣٣ رۆژ خۆڕاگریی خەڵکی کۆبانی لە بەرامبەر چەکدارانی داعش، ئەو خەڵاتی پێشکەش بە خەڵکی کۆبانی کردووە.ئەو وەرزشوانە کوردە، رایگەیاندووەØ› "من وەکوو هاووڵاتییەکی کورد، پێشکەش کردنی ئەو خەڵاتەم بۆ خەڵکی کۆبانی، بە ئەرکی خۆم زانیوە".بەردەوامیی کۆکردنەوەی دیشی ماهوارەی هاووڵاتییانی کوردهێزە ئینتزامییەکانی شارستانی پاوە، لە گەڕەکی "تەپە کوڵە"ی ئەو شارەدا، دیشی ماهوارەی هاووڵاتیانیان کۆکردەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی رێبەندان، هێزە ئینتزامییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران دەیان دیشی ماهوارەی هاووڵاتییانی شاری پاوەیان زەوت کرد. بە گوتەی دانیشتوانی گەڕەکی "تەپە کۆڵە"، هێزە ئینتزامییەکان بە بێ مۆڵەتی یاسایی چوونەتە سەربانی خانووی هاووڵاتییان و دیشی ماهوارەی هاووڵاتییان زەوت کردووە. جێگەی باسە کە، بەکارهێنانی رسیڤێر و دەزگای ماهوارەیی لە ئێران وەکوو "تاوان" لەقەڵ دراوە، بەڵام بەپێی راپۆرتەکان لەسەدا ٧٠ ی خەڵکی شارەکانی کوردستان و ئێران چاو لە کەناڵە ماهوارەییەکان دەکەن.بەردەوامی فشار بۆ سەر بنەماڵەی زیندانیێکی ئەهلی سۆننەتی کوردجەماڵ سلێمانی، زیندانی عەقیدەتی کورد پاش هەرەشەی کوشتن لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە وڵاتی بە جێ هێشت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، جەماڵ سلێمانی زیندانی سەهلی سۆننەتی کورد، نزیک بە مانگێک پێش ئێستا بە دانانی بارمتە لە زیندان هاتووەتە دەرەوە و بە هۆی فشار و هەرەشەی هێزە ئەمنییەتیەکان ناچار بوو کە زێدی خۆی بە جێ بهێڵێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، جەماڵ سلێمانی کە نزیک بە 5 ساڵ لە حوکمە 11 ساڵەکەی تێپەراندووە، مانگێک پێش ئێستا بە دانانی بارمتەی 800 میلیۆن تمەنی  بۆ ماوەی چەند رۆژ هاتووەتە مۆرخەسی و لە دوای ئەوە زێدی خۆی بە جێ هێشتووە و رۆیشتووەتە دەرەوەی وڵات کە لە ئێستادا فشاری هێزە ئەمنییەتیەکان بۆ سەر بنەماڵەکەی زیادی کردووە.

9 ساڵ و 9 مانگ و 2 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن