__ دوو هاووڵاتیی مەریوانی بەهۆی تەقینەوەی مین بوونە قوربانی__ ئیتلاعاتی شاری بانە، لێپرسینەوەی لە باوکی چالاکێکی سیاسی کرد__ شێواندنی مەزاری شەهیدانی ئەشڕەف__ وەرزشوانێکی دیواندەرەیی، خەڵاتی پاڵەوانەتیی ئیماراتی پێشکەشی خەلکی کۆبانی کرد__ ئێران لە بواری ئازادیدا، لە ریزی خراپترین وڵاتانی جیهاندایە__ هێرشی بەرفراوانی داعش بۆ کەرکووک‬__ وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین، دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی مەحکوم کرد__ بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران جێگای نیگەرانیە
دوو هاووڵاتیی مەریوانی بەهۆی تەقینەوەی مین بوونە قوربانیتەقینەوەی مین لە کۆنە پایەگایەکی ناوچەی مەریوان، برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی سەر بەو شارەی لێکەوتەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٩ی رێبەندان لە دەوروبەری کۆنە پایەگایەکی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەرشیوی مەریوان، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "باغان"ی سەربە ناوچەی سەرشیوی مەریوان بە توندی بریندار بوون. شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە، ئیقباڵ شەریفی تەمەن ٤٠ ساڵ و ئیبراهیم تام تەمەن ٢٥ ساڵە. دەوترێ ئەو دوو هاووڵاتییە سەرقاڵی کۆکردنەوەی "مازوو" بوون، کە لە کاتی هەڵکەندنی چەند بنچکە گیایەکی بن دار مازووەکە، مین بە روویاندا تەقیوەتەوە. رژیمی ئاخوندی لە قووڵایی ناوچەکانی کوردستانیشدا بە بیانووی حوزووری هێزە کوردییەکان، دەوروبەری پایەگا و مووچە و مەزرای هاووڵاتییانی مینرێژ کردووەو لە ماوەی ساڵانی رابردووشدا، چەندین حاڵەتی تەقینەوەی مین لە قووڵایی ناوچەکانی کوردستاندا روویان داوە کە ساڵی رابردوو حەوت منداڵی گوندی نشکاش بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگای نێو گوندەکەیان، بریندار و کەمئەندام بوون. ئیتلاعاتی شاری بانە، لێپرسینەوەی لە باوکی چالاکێکی سیاسی کردهاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بەهۆی چالاکیی سیاسیی کوڕەکەیەوە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی بانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا. بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عومەر ئیسافی تەمەن ٦١ ساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شارستانی بانەوە بەرەوڕووی هەڕەشە و فشار بوویەوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە، رێکەوتی ٦ی رێبەندان بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی بانە کراوە. دەگوترێ، عومەر ئیسافی کە مامۆستای خانەنشین کراوی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانە، بەهۆی چالاکیی کوڕەکەی بەناوی کاوە ئیسافی، بانگهێشت و لێپرسینەوەی کراوە. کاوە ئیسافی، لە ساڵی ٨٧ی هەتاوییەوە بەهۆی چالاکیی سیاسی بۆ سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، زێدی خۆی بەجێهێشتووە. ئەو مامۆستا خانەنشین کراوە، هەتا نیوەی شەوی رێکەوتی ٦ی رێبەندان لە گرتووخانەی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی شارستانی بانە راگیراوەو لەمەڕ گەڕاندنەوەی کوڕەکەی بۆ ئێران، بەرەوڕووی فشار بۆتەوە. دەگوترێ، هێزە ئیتلاعاتییەکان هەرەشە مووچە بڕینیان لەو مامۆستا خانەنشینکراوە کردووە. کاوەی ئیسافی، تەمەن ٣١ ساڵ، پەنابەری وڵاتی تورکیایەو بە گوتەی خۆی لە بارودۆخێکی نالەبار و دژواردا ژیان بەسەر دەبات.شێواندنی مەزاری شەهیدانی ئەشڕەف کۆمیتەی کوردی بۆ بەرگریکردن لە «دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی» لە راگەێندراوێکدا باس لەوە دەکات کە مەزارگەی شەهیدانی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران لە شاری ئەشرەف شێویندراوە و رووخاوە. لەو راگەێندراوە دا هاتووە، دوای ئەوەی لە سەر فەرمانی حکومەتی ئێران، کامپی ئەشڕەف خرایە بەر دەست میلیشیا شیعەکان کە لە لایەن هادی عامرییەوە سەرپەرشتی دەکرێن بە هاوکاریی هێزە ئێرانییەکان، لەمدواییانەدا بەڵگە و زانیاریی تەواو هەیە کە ئەو هێزانە لە هەنگاوێکی دڕندانەیتردا، مەزاری (مرواری)یان بە تەواوی تێکداوە کە یەکێکە لە شوێنە پیرۆزەکانی دانیشتووانی ئەشڕەف و مەزاری سەدان شەهیدی ئەو کامپەی لە خۆ گرتووە. ئەو هەنگاوەی هێزەکانی تاوانبار هادی عامری بەدوای ئەوەدا دێت کە دانیشتووانی ئەو کامپە لە رۆژی (1)ی ئەیلوولی 2013 بوونە ئامانجی کۆمەڵکوژییەکی دڕندانە کە بووە هۆی شەهیدبوونی 52 کەس و بە بارمتەگرتنی 7 کەسیتر و ماڵ و موڵکی دانیشتووان لە لایەن هێزەکانی (هادی عامری)یەوە دەستی بەسەردا گیراوە و تا ئێستا بە سەدان ئوتۆمبێلیان بە تاڵان بردووە.. هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی ئەو تاوانانەش، لەم دواییانەدا هەندێک جموجۆڵی میلیشیاکان بینراوە لە لیبرتی و ئەوەش نیگەرانییەکی زۆری درووست کردووە و گریمانەی ئەوە دەکرێت پەلاماری دانیشتووانی لیبرتی بدرێت..وەرزشوانێکی دیواندەرەیی، خەڵاتی پاڵەوانەتیی ئیماراتی پێشکەشی خەلکی کۆبانی کردلاوێکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە، کەلە پاڵەوانەتیی خەڵاتی گەورەی بیلیاردی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووتی عەرەبیدا پلەی یەکەمی بەدەست هێنابوو، خەڵاتەکەی پێشکەش بە خەڵکی کۆبانی کرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، موحسین کەریمی خەڵکی شارستانی دیواندەرە، وەکوو رێزلێنان لە خۆڕاگری خەلکی کۆبانی و ئازادکرانی ئەو شارە لەدەستی داعش، خەڵاتی گەورەی پاڵەوانەتیی بیلیاردی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیی بەخشییە خەڵکی کۆبانی. موحسین کەریمی، کە لەو رکابەرییانەدا براوەی ٥٠ هەزار دۆلار بووە، بە مەبەستی رێزلێنان لە ١٣٣ رۆژ خۆڕاگریی خەڵکی کۆبانی لە بەرامبەر چەکدارانی داعش، ئەو خەڵاتی پێشکەش بە خەڵکی کۆبانی کردووە. ئەو وەرزشوانە کوردە، رایگەیاندووەØ› "من وەکوو هاووڵاتییەکی کورد، پێشکەش کردنی ئەو خەڵاتەم بۆ خەڵکی کۆبانی، بە ئەرکی خۆم زانیوە".ئێران لە بواری ئازادیدا، لە ریزی خراپترین وڵاتانی جیهاندایەئێران لە بواری ئازادیدا، لە ریزی خراپترین وڵاتانی جیهاندایەئاژانسی کوردپا: دامەزراوەی پشتیوانی لە دێمۆکراسی، کە بە "خانەی ئازادی"ناسراوە، ئەمساڵیش وەکوو سالانی رابردوو، وڵاتی ئێرانی لە ریزی خراپترین وڵاتانی جیهاندا ریز کردووە. هەڵسەنگاندنی پێوەری ئازادییەکان لە ئێران لەلایەن خانەی ئازادییەوە بۆ ساڵی ٢٠ ١٤ی زایینی بڵاو کرایەوە، کە بەو پێیە وڵاتی ئێران دەرەجەی ٦ و ٧ی بەدەست هێناوە. بەپێی ٢٥ پێوەری خانەی ئازادی، باشترین وڵات دەرەجەی ١ و خراپترین وڵاتیش دەرەجەی ٧ی پێ بەخشراوە. راپۆرتی خانەی ئازادی لەسەر ماڵپەڕی ئەو رێکخراوەیە بڵاو بۆتەوەو لە بارەی ئێرانەوە نووسیویەتی: توندئاژۆکان رێگری لە پەسندکرانی هەر چەشنە رێفۆرمێک بۆ ئازادییە مەدەنییەکان و سنووردارکردنی دەستێوەردانی دەوڵەت لە ژیانی هاووڵاتییاندا دەکەن. وڵاتی ئێران لە ریزبەندیی ساڵی رابردووی ئەو رێکخراوەیەدا، پلەی ١٩١ی پێدرابوو. مافی سیاسی و ئازادیی مەدەنیی هاووڵاتییان، گرینگترین بنەمای بڕیاردانی دامەزراوەی ناحکوومیی خانەی ئازادی بۆ پلەبەندیی ١٩٥ وڵات لە سەرتاسەری جیهاندایە. لەو راپۆرتەدا کە رۆژی رابردوو بڵاو کرایەوە، لە کۆی ١٩٥ وڵاتی جیهان، ٨٩ وڵات ئازاد، ٥٥ وڵات هەتا رادەیەک ئازاد و ٥١ وڵاتیش غەیری ئازاد لە قەڵەم دراون.هێرشی بەرفراوانی داعش بۆ کەرکووک‬شەوی هەینی چەکدارانی داعش لە میحوەرەکانی خازر، مەخموور و باشووری کەرکوک بە چەکداری خۆکوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردەسەر هێزەکانی ‫پێشمەرگە‬ و لە چەند شوێێنێک پێشڕەوییان کرد. لەم شەڕانەدا، پێشمەرگە توانیوەیەتی بەرپرچی هێرشەکانی داعش بداتەوە و ژمارەیێکی بەرچاوی هێزە ترۆریستسەکانی داعش کە بە 286 کەس دەخەمڵیندرێن لە ناو ببات. لەو شەرانە دا کۆمەلێک پێشمەرگە شەهید کراون کە لە نیوانیاندا لیوا حسێن مەنسور فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی دووی هێزەکانی پێشمەرگە و عەمید شێرکۆ فاتیح شوانی، فەرماندەی لیوای یەکی پیادەی هێزی پێشمەرگە شەهید کران. وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین، دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی مەحکوم کردوەزارەتی دەرەوەی بەحرەین دەستێوەردانە بەردەوام و ئاشکراکانی رژێمی ئاخوندی لە کاروبای ناوخۆیی وڵاتەکەی بە توندی مەحکوم کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، رۆژنامەی ئەلسیاسیەی کوەیت نووسیویە، دوایین حاڵەتی دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران وتەکانی مەرزیە ئەفخەم وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رژێمی ئاخوندییە. بە پێی ئەم راپۆرتە، وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی داوا دەکات کە بۆ مافی حاکمیەتی نەتەوەیی ئەو وڵاتە رێز دابنێت و دەستێوەردانەکانی لە کاروباری ناوخۆیی بەحرەین کۆتایی پێ بێنێت. جێگەی باسە کە، وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی داواکارن بە جێگای دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانیتر لە پێشێلکاری مافی مرۆڤ و بنەماکانی دیموکراسی لە ناوخۆی ئێران خۆی ببوێرێت.بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران جێگای نیگەرانیەوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، جگە لە بابەتی وتووێژی ناوکەیی ئێمە چەندین جار وتوومانە، لەمەر پەروەندەی مافی مرۆڤ لە ئێران و پاڵپشتی رژێمی ئاخوندی لە تیرۆریسمی دەوڵەتی نیگەرانین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، جین ساکی وتی، ئێمە باوەرمان وایە کە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران هیچ گۆرانکاریێکی تێدا نەکراوە و مافی مرۆڤ لە ئێران بە بەردەوامی پێشێل دەکرێت و رژێمی ئاخوندی لە تیرۆریسمی نێونەتەوەیی پاڵپشتی دەکات کە ئێمە لەم بابەتە نیگەرانین و تاکوو ئێستا نیگەرانییەکەمان وەک خۆی ماوەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی، ئێمە تا ئێستاش لەسەر ئەم باوەرەین کە پێشگرتن لە دەستراگەیشتنی رژێمی ئاخوندی بە چەکی ناوکەیی بۆ هەموو کۆمەڵگای جیهانی بەسوودە. جین ساکی هەروەها وتی، ئێمە ساڵانێکە نیگەرانی پەیوەندی و هاوکاریەکانی رژێمی ئاخوندی لەگەڵ حیزبۆڵڵای لۆبنانین.
10 ساڵ و 2 مانگ و 15 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 57 خولهک لهمهوپێش