__ هونەرمەندێکی سەقزی، پیشانگەیەکی نیگارکێشیی کردەوە__ خوسرەو مەسعوود کوردپوور خەڵاتی "رەها"ی سودویندیان پێشکەش دەکرێت__ تورکیا پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هێرش ده‌کاته سه‌ر په‌که‌که __ شکستی سێزدەهەمین خۆلی وتووێژە ناوکەییەکانی ژنێڤ__ رژێمی ئاخوندی نرخی کارەبای گران کرد__ لەسێدارەدانی 12 زیندانیتر لە زیندانەکانی عادڵ ئاباد و بەم__ نوێترین هه‌ڵوێستی تورکیا به‌رامبه‌ر به داعش
هونەرمەندێکی سەقزی، پیشانگەیەکی نیگارکێشیی کردەوەلە شاری سەقز پیشانگەیەکی نیگارکێشی لە بەرهەمەکانی هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی ئەو شارە، بەڕووی لایەنگرانی هونەری نیگارکێشیدا کرایەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، پیشانگەیەکی نیگارکێشیی بە مژاری "سروشت، باڵندە، سیما و دەموچاو (بە شێوازی ریئاڵ) کردەوە. شارۆخ خزری، کە بەرهەمەکانی خۆی لە نیگارخانەی شاری سەقزدا خستۆتە بەر دیدی ئۆگرانی هونەری نیگارکێشی، ٣٥ بەرهەمی هونەریی خۆی لەو پیشانگەیەدا داناوە. ئەو هونەرمەندە کوردە رایگەیاندووەØ› ماوەی ٢٥ ساڵە بە شێوەی زانستی سەرقاڵی هونەری شێوەکاری و نیگارکێشییە و داهاتی و بژیویی ژیانی لە رێگەی هونەرەکەیەوە دابین دەکات. خزری گوتووشیەتی، لە زۆربەی شارەکانی ئێران‌دا، دیوارەکانی نێو شاری بە هونەری نیگارکێشیی خۆی نەخشاندووە.خوسرەو مەسعوود کوردپوور خەڵاتی "رەها"ی سودویندیان پێشکەش دەکرێتبرایانی کوردپوور، دو ورۆژنامەنووس و چالاکای مافی مرۆڤی کوردی خەلکی شاری مەهاباد، کە لە زیندانەکانی رژێمی ئاخوندی ئێراندان، خەلاتی مافی مرۆڤی رێکخراوی "سودوبند"ی وڵاتی ئۆتریشیان پێ بەخشرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، خەڵاتی مافی مرۆڤی "رەها"، بە نیشانەی رێزدانان بۆ چالاکییە مافی مرۆڤییەکانی مەسعوود و خوسرەو کوردپوور، پێشکەش بەو دوو رۆژنامەنووسە کوردە دەکرێت. خوسرەو و مەسعوود کوردپوور، لەلایەن شیرین عیبادی براوەی خەلاتی ئاشتیی نۆبێل، ئارون رودز دامەزرێنەر و لێکۆلەری پرۆژەی ماف و ائزادییەکان و خاتوو کارۆلینا یانزوفسکی پاریزەری مافی مرۆڤ و ئەندامی لیژنەی بەڕێوبەەرایەتیی سودویند بۆ خەڵاتە مافی مرۆڤییەکان، بۆ وەرگرتنی خەلاتی "رەها"ی رێکخراوی سودویند هەڵبژێردراون. برایانی کوردپوور (خوسرەو و مەسعوود) کە لە ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان‌دا سەبارەت بە رەوشی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا چالاکییان دەکرد، رێکەوتی ١٧ و ١٩ی مانگی رەشەمەی ٩١ لەلایەن ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەستەبسەر کران و سەرئەنجام لەلایەن دادگەی ئینقلابی ئەو شارەوە بە زیندانی تەعزیری مەحکووم کران . ساڵی رابردووش، پەروین زەبیحی ژنە چالاکی کوردی دانیشتووی شاری مەریوان، هاوڕێ لەگەڵ پێنج چالاکی دیکەی مافی مرۆڤی ئێرانی، لەلایەن لێژنەی داوەرانی "سودویند"وە وەکوو براوەی خەڵاتی رەهای رێکخراوی سودویند هەڵبژێردرا، کە بەهۆی چالاکی لە بیاڤی توندوتیژیی نامووسیی وەکوو کوشتن، بەردباران، خەتەنەدا ئەو خەڵەتی پێشکەش کرابوو.تورکیا پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هێرش ده‌کاته سه‌ر په‌که‌که هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) جه‌ختی کرد که حکوومه‌تی تورکیا و ده‌زگای ئاسایشی ئه‌و وڵاته، بڕیاریان داوه که پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو، هێرشه ئاسمانییه‌کان و ئۆپراسیۆنی به‌ربڵاوی سه‌ربازی دژی په‌که‌که ده‌ستپێبکرێته‌وه. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، به‌سێ هۆزات" هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان له لێدوانێکدا باسی له هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی کرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پارتی داد و گه‌شه و حکوومه‌تی تورکیا ئه‌وه‌نده خوازیاری چه‌کداماڵینی په‌که‌که و به‌جێهێشتنی شه‌ڕی چه‌کدارانه له‌لایه‌ن ئه‌و پارته‌یه، ده‌بێ پڕۆژه‌ی 10 ماده‌یی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و وه‌فدی ئیمرالی قبووڵ بکات و هه‌وڵه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی ئه‌نجام بدات و هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌ستپێبکات. زیادیشی کرد: تا ئه‌و کاته‌ی که کێشه‌ی کورده‌کان له ڕێگا دیموکراتیکه‌کانه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت و کورده‌کانی تورکیا به مافی یاسایی و سه‌ره‌تایی خۆیان نه‌گه‌ن، تا ئه‌و کاته‌ی که به‌ڕێوه‌به‌رێتییه ناوچه‌ییه‌کان له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانه‌وه سه‌رنه‌که‌ون و تا ئه‌و کاته‌ی که یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێ شوناسی کورده‌کان به شێوه‌ی ته‌واو قبووڵ نه‌کات، په‌که‌که به هیچ له‌ونێک چه‌کداماڵین ئه‌نجام نادات. شکستی سێزدەهەمین خۆلی وتووێژە ناوکەییەکانی ژنێڤسێزدەهەمین خۆلی وتووێژە ناوکەییەکانی رژێمی ئاخوندی و وڵاتانی 5 + 1 رۆژی دووشەممە 4ی رەشەمە بە بێ ئاکام کۆتایی پێهات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، عەباس عێراقچی جێگری وەزارەتی دەرەوەی رژێمی ئاخوندی رایگەیاند، وتووێژەکان باش بوون بەڵام تاکوو ئێستا هیچ پێشکەوتنێک بە دی نەهاتووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، عراقچی وتی، تاکوو ئێستا بۆ زۆرێک لە بابەتە گرنگەکان رێگە چارەێک نەدۆزراوەتەوە، یەکێک لەو بابەتە گرنگانە پیتاندنی ئۆرانیۆمە. جێگەی باسە کە بەشداربووانیتری وتووێژەکان هیچ قسەێکیان لەمەڕ ئەو وتووێژانە دەر نەبری.رژێمی ئاخوندی نرخی کارەبای گران کردجێگری وەزیری وزەی رژێمی ئاخوندی رایگەیاند، لە رۆژی یەکی رەشەمەوە نرخی کارەبای ماڵ و کشاوەرزی 10 لەسەد گرانتر دەبێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، هووشەنگ فەلاحەتیان وتی، نرخی کارەبای بازرگانی، سەنعەتی و گشتی 20 لەسەد گران دەبێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم بەرپرسەی دەوڵەتی رۆحانی بۆ پاساو هێنانەوە لەمەڕ گرانکردنی نرخی کارەبا وتی، ئەم بەرز بوونەوەی نرخی کارەبا وڵامدەری پێویستی وەزارەتی وزە نیە. بریار وابوو کە بە پێی یاسا 30 لەسەد بە نرخی کارەبا زیاد بکرێت کە رەزامەندی بۆ دەر نەبرا و بە شێوەی نێوەنجی 17 لەسەد نرخی کارەبا زیاد کرا.لەسێدارەدانی 12 زیندانیتر لە زیندانەکانی عادڵ ئاباد و بەمرژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندی لە درێژەی رەوتی لە سێدارەدانی هاووڵاتیانی ئێرانی 12 زیندانیتری لە زیندانەکانی عادڵ ئاباد و بەم لە سێدارە دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، رۆژی یەکشەممە 3ی رەشەمە لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز 9 زیندانی لە لایەن بەکرێگیراوانی رژێمی ئاخوندیەوە لەو زیندانە لە سێدارە دران. هەروەها لەو رۆژەدا سێ زیندانیتر لە زیندانی بەم بە ناوەکانی محمد حۆجەت ئابادی، رەسوڵ نادری و حسین میردوستلە سێدارە دراون. جێگەی باسە کە لە ماوەی 20 رۆژی رابردوو نزیک بە 40 زیندانی لە زیندانەکانی رژێمی ئاخوندی‌دا لە سێدارە دراون.نوێترین هه‌ڵوێستی تورکیا به‌رامبه‌ر به داعشسه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئاماژه به‌وه ده‌کات، که سیاسه‌تی تورکیا به‌رامبه‌ر سووریا به‌نده به بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کان و کار‌و چالاکی گرووپێک یان ده‌سته و تاقمێک ناگۆڕێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو پێش به‌ڕێکه‌وتنی بۆ هه‌نگاریا له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا له ئانکارا کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌یی رێکخست و وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه. داودئۆغڵو له سه‌ره‌تا دا باسی له ئۆپراسیۆنی شا فورات کرد و وتی: "ئۆپه‌راسیۆنی شا فورات، ئامانجێک بوو دیاریمان کردبوو، له‌و باره‌یه‌وه به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆتاییمان پێهێنا، ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌شمان له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌مای سیاسه‌تی سووریا ئه‌نجام داوه که ئه‌ویش دیاری کردنی داهاتووی سووریایه به‌ده‌ست گه‌لی ئه‌و وڵاته". هاوکات پشتگیری کردن له‌یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا و هاوکاری کردنیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو گرووپه تیرۆریستییه‌کان به‌تایبه‌ت داعش و رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د. وتیشی: "دژی تیرۆر و زوڵمی داعشین، له‌پاڵ گه‌لی سووریا داین و له‌م دۆخه تازه‌یه‌دا پشتگیری ته‌واوی هه‌ر چالاکییه‌ک ده‌که‌ین له‌دژی رژێمی سووریا و داعش، هاوکات پشتگیری له هیچ هه‌ڵوێستێک ناکه‌ین دژ به گه‌لی سووریا".
9 ساڵ و 8 مانگ و 28 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش