پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەباتمێدیا: رۆژی دووشەممە رێکەوتی 23ی 2ی 2015 شاندێکی رێکخراوی پێوەندییەکانی ئافرەتی کورد سەردانی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد. رێکخراوی پێوەندییەکانی ئافرەتانی کورد کە پێکهاتبوون لە بەرێزان ئەوین عەلی پوور و هەواڵ رۆژان لە لایەن هەیئەتێکی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات پێکهاتوو لەبەرێزان خاتوو زێنەب حسێنی....

 بەرپرسی رێکخراو و بەرێزان خاتوو شیلان محەممەدی و خاتوو ئەوین فەرەجی و خاتوو سەحەر قاسمزادە ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری پێشوازیی کران.لەم دیدارە دا کە سەعاتێکی خایاند چەندین پرسی گرینگ تاوتوێ‌ و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا و دوولایەن چالاکی زیاتر بەمەبەستی گەیشتن بە گەڵاڵەیێک بۆ نزیکبوونەوەی زیاتری رێکخراوەکانی ئافرەتانیان بە پێویست زانی. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەیئەتی میوان گەڵاڵەیێکیان پێش کەش بە رێکخراوی ئافرەتانی خەبات کرد بە مەبەستی تاوتوێ‌ کردن و بریار لەسەر درێژەدان بە کۆبوونەوەکان درا.  

9 ساڵ و 8 مانگ و 27 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن