شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ لە کرماشان دوو کەس لەبەر چاوی خەڵک لەسێدارە دران__ خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەخشرایە سینەماکارێکی کورد__ دەستبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنی لە دیواندەرە__ 1383 کوژراو و بریندار بە هۆی تەقینەوەی مین لە پیرانشار__ مەترسی دیپۆرت کردنەوەی زیندانیێکی سیاسی لە سلێمانیە__ ئاشکراکردنی وردەکاری سایتی نهێنی لەویزانی 3 لە لایەن مۆجاهدینی خەڵقەوە__ ئاشکراکردنی شەبەکەێکی هێزە ئیتلاعاتیەکانی رژێم لە ئافریقای باشوور

لە کرماشان دوو کەس لەبەر چاوی خەڵک لەسێدارە دراندوو هاووڵاتیی کرماشانی، لە دوو شوێنی جیا جیای نێو شاری کرماشان و بە بڕیاری دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی ئێران لەبەر چاوی گشتیی خەڵک لە سێدارە دران. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٦ی رەشەمە لە گۆرەپانی ئازادیی کرماشان و گەڕەکی (جەعفەرئاوا)ی کرماشان حوکمی لەسێدارەدانی دوو کەس بەڕێوەچوو. دادستانی گشتیی کرماشان بە هەواڵدەرییەکانی راگەیاندووە، کە ئەو دوو کەسە بە "تاوانی" "دەستدرێژیی جنسی" و فیلم هەڵگرتن لە کردەوەکەیان، لەسێدارە دراون.ئەو دوو کەسە لەلایەن دادگەی "عمومی و انقلاب"ی کرماشانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بۆ برابوویەوەو ئەو حوکمەش لەلایەن دیوانی بالای وڵاتی ئێرانەوە پشتراست کرابوویەوە. لە کاتێکدا بەرپرسان و ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێران، ئامانجی خۆیان لە بەرێوەبردنی سزای لەسێدارەدان لەبەر چاوی خەڵک بۆ بوونە دەرسی عیبرەتی خەڵک دەگەرێننەوە، بەڵام بە بڕوای چالاکانی کۆمەڵایەتی ئەم کارە بە پەرەپێدان و برەودان بە توندوتیژی و ئاسایی کردنەوەی توندوتیژی لە کۆمەڵگەدا لە قەڵەم ئەدەن.خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەخشرایە سینەماکارێکی کوردبەرهەمی سینەماکارێکی کوردی خەڵکی شاری بانە لە چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی تورکیەدا خەڵاتی بەدەست هێنا.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، فیلمی " مەردان" لەدەرهێنەریی بەتین قوبادی خەڵکی شاری بانە لە چەند رۆژی رابردوودا بەشداریی لە رکابەرییەکانی چواردەمین فێستیڤاڵی فیلمی تورکیەدا کرووە. ئەو فیلمە توانیوتەی لەنێوان ٦٠  بەرهەمی بەشدار بوو لەو فێستیڤاڵەدا خەڵاتی باشترین فیلمی سینەمایی بۆ خۆی مسۆگەر بکات.  فیلمی " مەردان" باس لە سەردەمی منداڵیی پۆلیسێک دەکات کە تووشی چەندین رووداوی ناخۆش هاتووە و دواتر تووشی خەمۆکی و تەنیایی دەبێت و لەچیاکانی کوردستاندا بە دوای پیاوێکی ونبوودا دەگەڕێت. لەوبارەیەوە هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی کردبوویەوە، سینەماکاری کورد بەتین قوبادی پێشتریش ئەو بەرهەمەی بەنوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان بۆ فێستیڤاڵی ساڵی ٢٠ ١٥ی سینەمای ئۆسکار ناردبوو و دوای بەڕێوە چوونی فیلمی ئۆسکار ئەو بەرهەمە بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی تورکیەدا کردبوو.دەستبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنی لە دیواندەرەهێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتیەکانی شاری دیواندەرە، یەدۆڵا مەحمەدی چالاکی مەدەنیان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، یەدۆڵا محەمەدی خەڵکی شاری دیواندەرە لە پارێزگای سنە، رۆژی دووشەممە 4ی رەشەمە لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەرچاوەێکی ئاگادار لە بارودۆخی ئەم چالاکە مەدەنیە بە هەواڵنێری کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی راگەیاندووە، یەدۆڵا محەمەدی تەمەن 42 ساڵ خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، هەروەها هێزە ئیتلاعاتیەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنیدا هیچ هۆکارێکیان بۆ بنەماڵەکەی روون نەکردووەتەوە. جێگەی باسە کە بنەماڵەی ناوبراوو نیگەرانی چارەنووسی یەدۆڵا محەمەدین.1383 کوژراو و بریندار بە هۆی تەقینەوەی مین لە پیرانشاردوای کۆتایی هاتنی 8 ساڵ شەڕی ئێران و عێراق، 1200 کەس بە هۆی رووداوی تەقینەوەی مین لە پیرانشار، بریندار و 183 کەسیش کوژراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی نێوان عێراق و ئێران، 1383 کەس بە هۆی رووداوی تەقینەوەی مینەوە لە پیرانشار بوونەتە قۆربانی. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەو ناوچانەی کە زۆرترین رووداوی تەقینەوەی مینی تێدا رووی داوە بریتین لە، تەمەرچین، و بازارچەی سنووری تەمەرچین. هەروەها پاکنەکردنەوەی ئەو ناوچانە و نەبوونی هێمای ( IMAS) لەو شوێنانەی کە مەترسی بوونی مینی هەیە هۆکاری سەرەکین بۆ روودانی ئەو تەقینەوانە و برینداربوون و کوژرانی هاووڵاتیان.مەترسی دیپۆرت کردنەوەی زیندانیێکی سیاسی لە سلێمانیەمەترسی دیپۆرتکردنەوەی زیندانی سیاسی محمەد حسین مستەفا لە ئەندامانی سازمانی مۆجاهدینی خەڵق لە زیندانی سلێمانیەوە بۆ ئێران هەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، محمەد حسین مۆستەفا لە ئەندامانی سازمانی مۆجاهدینی خەڵق لە 3ی خەرمانانی 1393وە بە تۆمەتی هاتنی نایاسایی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کراوە و لە ئێستادا مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە. بە پێی ئەم راپۆرتە، محەمەد حسین مۆستەفا پێشتریش چەندین جار بە هۆی کاری سیاسیەوە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی رژێمی ئاخوندیەوە دەستبەسەر و زیندانی کراوە., جێگەی باسە کە مۆستەفا لە ساڵی 1343 لە شاری ساوە لە دایک بووە و بۆ ماوەێک رانەندەی کازمی بروجردی بووە کە ناوبراویش لە ئێستادا لە زینداندایە.ئاشکراکردنی وردەکاری سایتی نهێنی لەویزانی 3 لە لایەن مۆجاهدینی خەڵقەوەسازمانی مۆجاهدینی خەڵق لە کۆنفەرانسێکی خەبەریدا لە رۆژی سێشەممە 5 رەشەمەی 1393، پەردەی لەسەر سایتێکی ژێرزەوینی و نهێنی رژێمی ئاخوندی بە ناوی لەویزانی 3 هەڵدایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، لەو کۆنفەرانسەدا کە لە واشەنگتۆن بەرێوە چوو، سۆنا سەمسامی نوێنەری شۆرای میللی مەقاومەت رایگەیاند، ئەوەیکە ئەمرۆ بڵاوی دەکەینەوە بوونی سایتێکی نهێنی و چالاکی رژێمی ئاخوندییە کە بۆ لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی پیتاندنی ئۆرانیۆم کەڵکی لێ وەر دەگیردرێت. ئەم سایتە نوێیە ناوی لەویزانی سێیە و لە باکوری رۆژئاوای تاران دامەزراوە. جێگەی باسە کە سەمسامی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئەم ئاشکراکردنه ئاکامی هەوڵ و کاری بەردەوامی پر لە مەترسی سازمانی مۆجاهدینی خەڵقی ئێرانە کە لە ناوخۆی ئێران بەرێوە چووە.ئاشکراکردنی شەبەکەێکی هێزە ئیتلاعاتیەکانی رژێم لە ئافریقای باشوورتەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە و رۆژنامەی گاردییەنی بریتانیا باسیان لە کۆمەڵێک بەرگەی نهێنی کردووە کە شەبەکەی نهێنی هێزە ئیتلاعاتیەکانی رژێمی ئاخوندی لە ئەفریقای باشوور ئاشکرا دەکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، ئەم سەنەدە نهێنیانە بریتین لە زانیاری کۆکراوە لە لایەن ئاژانسی زانیاری ئافریقای باشوور لە جاسووسانی رژێمی ئاخوندی لەو وڵاتە. بە پیچی ئەم راپۆرتە، رژێم شەبەکەێکی نهێنی لە هێزە ئیتلاعاتیەکانی لە ئافریقای باشوور پیچک هێناوە کە کاری جاسووسی دەکەن بۆ رژێمی ئاخوندی ئێران. جێگەی باسە کە لەو راپۆرتە 128 بەرگیەدا زانیاری و کردەوە جاسووسیەکانی دەیان کەس کە هێزە نهێنیەکانی رژێمی ئاخوندی بڵاو کراوەتەوە.

9 ساڵ و 8 مانگ و 29 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن