__ ژن و پیاوێک لە بۆکان، بوونە قوربانیی هەژاری__ روودوای هاتوچۆ لەسەردەشت ٥ قوربانیی لێکەوتەوە__ ڕۆژنامه‌وانی کوردی تورکیا به 3 ساڵ زیندان حوکم درا __ گواستنەوەی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی مینابەوە بۆ زیندانی بەندەرعەباس__ ئۆباما: بەشارئەسەد شەرعییەتی نەماوە و دەبێت بروات__ جان کێری: لە ئەگەری شکستی وتووێژەکان بژاردەی نیزانی بوونی هەیە__ یه‌که‌م نه‌شته‌رگه‌ی بۆ چاندنی سه‌ری مرۆڤ
ژن و پیاوێک لە بۆکان، بوونە قوربانیی هەژاریبەهۆی بێ‌کاری و هەژاریی لەڕادەبەدەر لە ناوچە پەراوێزخراوەکانی ئێران، رۆژ لە دوای رۆژ دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو کوشتن و خۆکوژیش روو لە زیادبوون دەکەن. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پیاوێکی خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی گەڕەکی میراوای ئەو شارە، بەهۆی دەستکورتی و هەژارییەوە هاوسەرەکەی خۆی کوشتووەو دواتریش کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو پیاوە ناوی (جەمیل مەجیدی) بووە، کە پاش کوشتنی هاوسەرەکەی خۆی بەناوی (نەرمین)، بۆ خۆیشی پەنای بۆ خۆکوژی بردووە وگیانی لەدەست داوە. ناونەدی پزیشکی دادوەریی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بڵاوی کردۆتەوە، لە ماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا ٣٣ کەس لەو ئوستانەدا بە زەبری چەقۆ کوژراون، کە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو، لەسەدا ٢٢ زیادی کردووە.روودوای هاتوچۆ لەسەردەشت ٥ قوربانیی لێکەوتەوە لە جادەی سەردەشت ـ نەڵاس، بە هۆی وەرگەڕانی ماشێنێکی جۆری پژۆ دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و سێ‌دیکەش بریندار بوون.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٥ی رەشەمە دوو کەس بەناوەکانی لوقمان ئەحمەدی و هەڵمەت ئیسماعیلی خەڵکی شاری سەردەشت کە سەرنشینی ماشێنێکی جۆری پژۆ بوون، گیانیان لەدەست داوە. بەوتەی کەسانی ئاگادار ئەو ماشێنە بە هۆی لەدەست دانی کۆنترۆڵی وەرگەڕاوە و بێجگە لەو دوو هاووڵاتییە سێ‌کەسی دیکەش بریندار بوون کە دەوترێت کەسێکیان تووشی زەربە مەغزی بووە. بەپێی ئاماری پزیشکی دادوەریی ئێران لە ١٠ مانگی ساڵی ١٣٩٣دا، تەنیا لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا زیاتر لە 9 هەزار کەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە کوژراو و بریندار بوون.ڕۆژنامه‌وانی کوردی تورکیا به 3 ساڵ زیندان حوکم درا ڕۆژنامه‌وانێکی کورد به‌هۆی به‌شداریی له‌ناڕه‌زایه‌تی به کوشتوبڕی ڕۆبۆسکی، بڕیاری 3 ساڵ زیندانی بۆ ده‌رکرا. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، ئۆزگۆر عامد، ڕۆژنامه‌وانی کوردی تورکیا که له ساڵی 2011 به‌هۆی به‌شداریی له ناڕه‌زایه‌تی و گردبوونه‌وه مه‌ده‌نییه‌کان به مه‌به‌ستی ئیدانه‌کردنی کوشتوبڕی ڕۆبۆسکی له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه ده‌ستگیر و لێپێچینه‌وه‌ی لێ‌کراØ› به‌پێی حوکمی دادگه‌ی 7ی سزای ئامه‌د به تاوانی "ئه‌ندامێتی له ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان" و "بانگه‌شه بۆ ئامانجه‌کانی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان" بڕیاری 3 ساڵ زیندانی بۆ ده‌رکرا. ئه‌م حوکمه پاش ده‌رکردنی، له‌لایه‌ن دادگه‌ی باڵاوه په‌سه‌ند کراوه و ڕۆژی ڕابردوو جێبه‌جێ کرا. پاش ده‌رکردنی حوکمه‌که، ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه کورده‌ی تورکیا له‌لایه‌ن هێزه ئینتیزامییه‌کانی ئامه‌ده‌وه ده‌ستگیر و گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی تیپی D ئامه‌د..گواستنەوەی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی مینابەوە بۆ زیندانی بەندەرعەباسزیندانی سیاسی کورد مەحەمەد حسین رەزایی سەرلە بەیانی ئەمرۆ بە مەبەستی پێراگەیشتنی پزشکی لە زیندانی مینابەوە بۆ زیندانی بەندەرعەباس گوازرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان،مەحەمەد حسین رەزایی کە ماوەی سێ ساڵە دەستبەسەر کراوە بە هۆی شکەنجەی توندی هێزە ئیتلاعاتیەکانی رژێمی ئاخوندی شانی شکاوە و پێویستی بە عەمەلی جەراحی هەیە کە لە ماوەی رابردوو بەرپرسانی زیندان لەگەڵ دەرمانی ناوبراو‌و دژایەتیان هەبوو، کە لە کۆتاییدا سەر لە بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 7ی رەشەمە بە مەبەستی دەرمانکردن لە زیندانی مینابەوە بۆ زیندانی بەندەرعەباس گوازرایەوە. جێگەی باسە کە ئەم زیندانیە سیاسیە کوردە لە ساڵی 1390 بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و لە گەلاوێژی 1391 لە لایەن دادگای شۆرشی سنەوە بە 45 ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی میناب حوکم درا.ئۆباما: بەشارئەسەد شەرعییەتی نەماوە و دەبێت برواتباراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند، سووریە بە ئارامش ناگات مەگەر ئەوەیکە بەشارئەسەد کە مەشروعیەتی خۆی لە دەست داوە بروات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، ئۆباما لە کۆنفەرانسێکی خەبەریدا وتی، لەگەڵ وڵاتانێک وەک قەتەر رێککەوتوون کە بەشارئەسەد لە دەسەڵات لابەرن. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئۆباما لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ شێخ سەمیم بن حەمەد ئەمیری قەتەر لە بارودۆخی قەیراناوی سووریە نیگەرانی خۆی دەربری و وتی، پشتیوانیکردن لە ئۆپۆزسیۆنی میانەرەوی سووریە درێژە پێدەدەین. سەرۆک کۆماری ئەمریکا زیادی کرد کە دوو وڵاتی ئەمریکا و قەتەر دەیانەوێت هەر کارێکی پێویست بکەن بۆ شکستی داعش.جان کێری: لە ئەگەری شکستی وتووێژەکان بژاردەی نیزانی بوونی هەیەجان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە کاتێکدا کە وتووێژە ناوکەییەکان لەگەڵ رژێمی ئاخوندی شکست بێنێت بژاردەی نیزامی لەسەر مێزە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، جان کێری لە کۆبوونەوەی کومیتەی پەیوەندیە دەرەکیەکانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا وتی، لە چوارچێوەی پەیمانی نێونەتەوەیی رژێمی ئاخوندی بۆ هەمیشە لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکەیی مەنع کراوە. ناوبراو وتی، رێکەوتنی ناوکەیی بەربەستی چوار چالاکی ناوکەیی رژێمی ئاخوندی لە خۆ دەگرێت. کێری وتی، چوار رێگا بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوکەیی لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە دیاری کراوە کە بریتین لە، دامەزراوەی فردۆ، ئەراک، نەتەنز و چوارەمیان دامەزراوەی نهێنییە. بابەتی دامەزراوەی نهێنی ئەستەمترین بەشە، بەم پێیە وتووێژەکان بە پێی ئەم چوار رێگایە دارێژراوە و دەبێت بۆ هەمیشە رێگای دەستراگەیشتنی رژێمی ئاخوندی بە چەکی ناوکەیی دابخرێت.یه‌که‌م نه‌شته‌رگه‌ی بۆ چاندنی سه‌ری مرۆڤهه‌نگاوه‌کان بۆ چاندی سه‌ری مرۆڤ له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤێکی دیکه ره‌نگه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا بێته‌دی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، سایتی نیو ساینتست-ی ئه‌مه‌ریکا بڵاویکرده‌وه که بیرۆکه‌ی چاندنی سه‌ری مرۆڤ له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤێکه دیکه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشنیازێکی ساڵی 2013ی په‌یمانگای که‌ناڤارۆ-ی ئیتالیا و چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت ئه‌مساڵ له کۆنگره‌ی پزیشکانی نه‌شته‌رگه‌ر له ئه‌مه‌ریکا رابگه‌یه‌نرێت. ئه‌و ناوەندە زانستییه باسی له‌وه‌شکردووه که له‌ڕووی به‌ها و ره‌وشته‌وه، پرۆسه‌که زۆر هه‌ستیاره، به‌ڵام هه‌وڵێکیشه بۆ مانه‌وه و درێژه‌دان به ژیان و نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ش بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌کرێت که دووچاری شێرپه‌نجه بوون یان په‌لێکیان وه‌ستاوه یان ماسولکه‌کانیان له‌کار که‌وتووه. به‌پێی هه‌واڵه‌که، نه‌شته‌رگه‌رییه‌که کارێکی ئاڵۆزه و سه‌ختییه‌که‌ی له چۆنێتی به‌ستنه‌وه‌ی دڕکه په‌تک و خستنه‌وه‌کاری سیستمی به‌رگریی له‌ش ده‌بینێته‌وه که ره‌نگه لاشه‌که ئه‌و سه‌ره ره‌تبکاته‌وه که ده‌خرێته‌سه‌ری. زانایان به‌نیازن سه‌ری ئاماده‌کراو بۆ سه‌ر لاشه نوێیه‌که و ئه‌ندامه‌کانی دیکه له مادده‌ی پۆلی ئه‌سلین گلایکۆندا بۆ چه‌ند کاتژمێرێک بپارێزن و دوای به‌ستنه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری و دوورینه‌وه، ئه‌و که‌سه بۆ ماوه‌ی سێ بۆ چوار هه‌فته بخه‌نه حاڵه‌تی بێئاگایی تا هیچ جووڵه‌یه‌ک نه‌کات و دواتر له‌ڕێگای چاره‌سه‌ری سروشتییه‌وه ده‌خرێته‌وه جوڵه. سایته‌که ئه‌وه‌شی ئاشکراکردووه که ره‌نگه ساڵی 2017 زانایان ده‌ست به چاندنی سه‌ر بکه‌ن و ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ورد و ئاڵۆزه بخه‌نه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه...
9 ساڵ و 8 مانگ و 27 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش