سێ‌شه‌مه 

13 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سیامەندلە ماوەی چەندین ساڵی رابردووداو هەر جارە بە بیانویەک و لە بۆنەی جیا جیادا شاهیدی جۆرێک لە تەعریف و پێداهەڵگوتن بە رژیمی ئاخوندی بووین لە لایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی وحکومی هەرێمی کوردستانی عێراق.بە جۆرێک، جاری واهەبوە ئەو پێداهەڵگوتنانە شبە رادەیەک گەورە بوون کە خودی کاربەدەستانی رژیمیشی تووش سەرسورمان کردوە. تەعریف و پێداهەڵگوتنی وەک: رژیمی ئێران فریادرەسی خەڵکی کوردستانی عێراقە، ئەگەر رژیمی ئێران نەبوایە....

 کورد هیچی نەدەبوو، ئەگەر سێبەری پڕبەرەکەتی ئاخوندەکانی حاکم بە سەر ئێران نەبوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێک نەدەهات.....هتد بێگومان بوونی پێوەندی سیاسی و دیپلۆماسی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ووڵاتاتی ناوچەکە بە دەسەڵاتی رژیمی ئێرانیشەوە، کارێکی ئاساییەو پێویستە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەگەر ئەو پێوەندیانە لە سنووری دیپلۆماسی و عورفی سیاسی تێ بپەرێ‌ و چوارچێوە دیارە سیاسیەکەی لە دە ست بدات نەک کەڵکی نابێ‌، بەڵکو پێکهاتەو سەربەخۆیی سیاسیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە و هەروەها بۆ درێژماوە ئاخوندە دەسەڵاتدارەکانی ئێران کەڵکی نابەجێ‌ لێوەردەگرن و بە جۆرێک مەشروعیەتی دەزانن بۆ سەرکوتی بەردەوامی خەڵکی کوردستانی ئێران و توندو تیژی و ئیعدامی هاونیشتمانان و ئازادیخوازانی کوردستانی ئێران زیاترو خێراتر دەکەن.هەروەها دەخالەتەکانیان لە عێراق بەتێکراو کوردستانی عێراق بە تایبەت پەرە پێ‌ دەدەن. دیارە کاتێک باسی رژیمی ئاخوندی دەکرێ‌ و سیاسەتی دوژمنکارانەی بەرانبەر بە گەلانی ناوچەکەو هەستی شەرخوازانەو ئاژاونانەوەی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست و دروست کردنی چەندین دەستەو تاقمی ترۆریستی و لە پێش هەموو ئەوانەشدا دروست کردنی بشێوی و ئاژاوە لە هەرێمی کوردستان و ناردنی مەوادی موخەدرو بەربەست دروست کردنی بۆ سەروەریەکانی هەرێمی کوردستان، و ناو بردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی (خود خواندە)ی ناوچەی کوردستانی عێراق و بەرپەرچ دانەوەی هەرجۆرە ڕەوایەتی و مەشروعیەتدان بەو حکومەتە وەک بەشێکی کەم لە سەدان بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن لە سەر ئەو راستیەی کە دەسەڵاتدارانی رژیمی ئێران نەک ناتوانن بەڵکو نایانهەوێ‌ دۆستی هەرێمی کوردستان بن. لە لایەکی دیکەوە سەرکوتی بێ‌ بەزییانەی هاونیشتمانیانی کورد لە کوردستانی ئێران و ئیعدامی بەربڵاوی رۆڵە تێکۆشەرەکانی کورد لە ماوەی 35 ساڵ حوکمرانی ئاخوندەکان و پێ‌ شێل کردنی سەرەتایی ترین مافەکانی گەلی کوردو تەنانەت پێ‌ شێل کردنی مافە مەزهەبی و کەلتوریەکان بۆ خەڵکی کوردستانی ئێران و .... هتد. دەرخری ئەو راستیەن کە دەسەڵاتی ئاخوندان نەک دۆستی کورد نیە بەڵکو یەکێک لە دیارترین و بێ‌ بەزەیە ترین دوژمنانی گەلی کورد لە مێژوودا دەژمێردرێ و ناتوانی هیچ خێرو چاکەیەکیان هەبێ‌ بۆ دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی عێراق. دروست کردنی تاقمەو دەستەی چەکداریی لە عێراق و دەستێوەردانە بەردەوامەکانی بەرپرسانی رژیمی ئێران لە کاروباری عێراق و هاندانی حکومەتی عێراق بۆ کۆسپ خستنە بەردەم کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانی لە حکومەتی مالیکی لە ماوەی کێشەی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و هەروەها دروست کردنی دەستەوە تاقمی حشدی شعبی و هەوڵدان بۆ دەست بە سەرداگرتنی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی هەرێمی کوردستان وەک کەرکوک و جەلەولاو سەعدیەو دامەزراندنی حکومەتێکی لاوەکی و ناراستەوخۆ بە سەرپەرەستی پاسدار قاسم سلیمانی بەڵگەی زیندوو بە هێزن کە ئاخوندانی دەسەڵاتداری ئێران نەک ناتوانن فریاد رەسی خەڵکی کورد لە کوردستانی عێراق بن بەڵکو ناتوانن خزمەتی خەڵکی بەشەکانی دیکەی عێراق بە گشتی وشیعە مەزهەبەکانی ئەو ووڵاتەش بکەن.

9 ساڵ و 9 مانگ و 6 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن