کەماڵ ئەڵماسی جافبەشی چوارەم:بەهێز کردنی بیر و هۆش:بیروهۆش یەکێک لەو بەشانەیە کە لە ژیانی ئێمە زۆر بە کار دەهێندرێ؟ چۆن دەتوانێ کاریگەری بەسوود لە سەر رەوتی کار کردن، پێوەندییە خێزانیەکان، تەندورستی دەروونی و هەروەها کۆکردنەوە و بەهێز کردنی ئیرادە هەبێ. بیرو هۆش سەرچاوەی بیرەروەریی و ئەو هێمایانەیە کە لەرابردوودا ئەزموونمان کردووە و بەشێک لەو بیرەوەرییانە مەنفی و بەشێکیان موسبەتن. پاک بوونی بیروهۆش لە رەوتی گەشە و پێگەیشتوویی دەروونی لەگەڵ دروست کردنی جۆری ژیانێکی ئارام تێکەڵ بە چالاکی، زۆر بە کار دێ و بە هێز کردنی بیروهۆش دەتوانێ ئەو بیرەوەری و کاریگەرییانەی...
بە هۆی رووداوی ناخۆشی ژیان تووشی بووین و لە ئێستادا بۆتە جۆرێک ئەزموون و یان خود ترسێک، چاک بکەینەوە و ئەوپەری کەڵک وەرگرتن لە هێزە دەروونیەکانمان هەبێ.زۆربەی ئەو کەسانەی کە بیرەوەری تاڵیان هەیە دڵەراوکێیان بۆ ئاڵوگۆری بە سوود لە ژیانی خۆیاندا هەیە و لە هەمان ئاست دا دەمێننەوە. ئەوان بە هۆی شکستەکانی رابردوو بڕوا بە خۆبوون و ئیرادەی خۆیان لە دەست داوە و ناتوانن لەبەرانبەر ئاڵوگۆرەکان و رەوتی گەشەسەندن خۆیان هاوتەریب و بگونجێنن، هەر لەبەر ئەوەش ئەوان زیاتر لە دۆخی رابردوو دا دەمێننەوە. ئەوە جۆرێک لە داوی زەینە کە لە رێگەی بیروهۆش هێندێک لە مرۆڤەکان داگیر دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەست لە هەر جۆرە جم و جوولێک بۆ باشتر کردنی ژیانی خۆیان هەڵبگرن و بە تەواوی لە کار بخرێن.بەهێزکردنی بیروهۆش پێویستە سەرەتا لە سێ دۆخ بەرێوە بچێ:1ـ پاککردنەوەی بیرەوەریی و هێما نەگەتیڤەکانی رابردوو2ـ بردنەسەرەوەوی بروابەخۆبوون و پێشگرتن لە ترس لە رابردوو3ـ پێراگەیشتن بە بیرەوەرییە نەگەتیڤەکان و ناسینیان بۆ چاککردنەوە و لە بەین بردنیانبۆ ئەوەی کە ئێمە بتوانین بیروهۆشێکی بەهێزمان هەبێ پێویستە رۆژانە هێندێک کات بۆ بردنە سەرەوەی بیروهۆشی خۆمان دیاری بکەین. هەر لەبەر ئەوەش بە پێی ئەو بەرنامەیە رۆژێ سەعاتێک یان زیاتر بە بیروهۆشی خۆمان دا دەچینەوە.بە سەرەنج دان بە دەوری دڵەراوکێکان و کاریگەری عادەتەکانی ژیانی رۆژانە و کەسایەتی ئێستای ئێمە کە لە بەشەکانی رابردوو باسمان لێوە کرد سەرەتا دەبێ ئەو کارانە ئەنجام بدەین. 1ـ بە هۆی کام بیرەوەری نەگەتیڤ بۆ وێنە من ناتوانم لە کارەکەم دا سەرکەوتوو بم؟2ـ ئایا بروا بە خۆبوونی لەرادەبەردەرم هەبوو؟ 3ـ ئایا سداقەتێکی نا موتعادیلم هەبوو؟ ئایا شارەزایی تەواو و ناسیاوی تەواوم لەکارەکەم دا هەبوو؟ 5ـ ئایا سەرمایەی پێویستم نەبوو؟ ئەوە جۆرێک خشتەی پرسیارە کە بە وێنە هێنانەوە دەتوانین کەڵکیان لێوەربگرین و لە بابەتەکانی تری وەک خانەوادە و پێوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و هاوسەرگیری و خوێندن و هتد.. ئاڵوگۆریان بەسەر دابێنین. لەپاش پرسیار لە خۆمان دەبێ بیرەوەرییەکانمان وەبیر بێنیننەوە و بزانین کام یەک لەو پرسیارانە وەڵامی ئێمەیە. یان پرسیاری هاوشێوە لە ریزی ئەو پرسیارانە کە بمانگەێنێتە وەڵامێکی مەنتقی دەتوانین هۆکاری ترس و هەر جۆرە دەستەوەستانیەک بدۆزینەوە. کاتیک گەیشتینە ئەو خاڵە، پێویستە بە بیروهۆشی خۆمان تەڵقین بکەین کە هۆی شکستی پێشووم یەکێک لە خاڵەکانی خشتەکەیە و هیچ هۆیێک بۆ ترس و دڵەراوکێ بوونی نییە. ئەوە جۆرێک موراقەبە و یووگایە کە کاتێک بە تەنیا بووین دەبێ ئەنجامی بدەین و هەوڵ بدەین بیروهۆش ناچار بە بریار و بیرکردنەوەی نوێ سەبارەت بە بیرەوەرییە نەگەتیڤەکان بکەین. خۆناسین بابەتێکە کە تەنیا دەگەرێتەوە بۆ کەسایەتی تاکی خۆمان و ئەوە سروشتیە کە رۆژانە یەک سەعات یان زیاتر بگەرێینەوە بۆ دەروونی خۆمان و بە سداقەتەوە هەڵە و قسوورییەکانی رابردوو چاک بکەینەوە. بۆ بەهێزکردنی بیروهۆش ئەو تەمرینە بەرێوە ببەن. کاتێک لە بازاران لەگەڵ خانەوادە و یان خود بە تەنیا لەبەردەم دوکانێک بوێستن و وێترینی ئەو دوکانە تەماشا بکەن و هەموو ئەو کەل و پەلانەی کە داندراون هەوڵ بدەن بگوازنەوە بۆ بیروهۆشتان، تەنانەت رەنگ و ناوی کەل و پەلەکان و جۆری دانانیان و کاتیک دوورکەوتنەوە هەوڵی ئەوە بدەن شتەکانتان وەبیر بێتەوە. ئەو تەمرینە دەبێتە هۆی ئەوەی کە شەپۆلێک لە وزەی نوێ لە بیروهۆشی ئێمە بکەوێـە گەڕ و دەتوانێ لەراست چاککردنەوە و بە هێزکردنی بیروهۆشمان یارمەتیمان بدات.
9 ساڵ و 8 مانگ و 24 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 33 خولهک لهمهوپێش