پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەباتمێدیا: رۆژی 21/3/2015 رێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە شاری ئامەد لە پارکی نەورۆزی سەر بە شارۆچکەی باغلار بە ئامادەبوونی حیز ب و لایەنە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و ژمارەیێکی بەرچاو لە پەرلەمانتاران و کەسایەتیەکانی کورد و بە بەشداری 2 میلیۆن کەس بەڕێوەچوو . لەسەربانگهێشتی فەرمی، پارتی گەلانی دیموکراتیک، کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک...

پارتی هەرێمەکانی دیموکراتیکک هەیئەتێکی سازمانی خەبات ی کوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز کاک بێهروز ئەردەلان کارگێری کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات و هاورێی بەرێز کاک سارۆ حسێنی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستان ئێران لە نەورۆزی ئامەد بەشدارییان کرد. لەو مەراسیمەدا پەیامی بەرێز عەبدوڵلا ئۆجەلان رێبەری کۆما جڤاکێن کوردستان  پێشکەش کرا کە تێیدا داوای لە حیزبەکەی کرد کە لە کۆنگرەیەکدا، سیاسەت و ستراتێژی نوێ پەسەند بکات و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دژ بە تورکیا بهێنێ. ئۆجالان لە بەشێک لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە پێویستیی گۆڕانکاری لە یاسای بنەڕەتیی تورکیاشدا کرد. گۆڕانکارییەک کە تێیدا هەموو هاووڵاتییان یەکسان بن تا بتوانن به ناسنامەی خۆیان، بە ئازادی، لە چوارچێوەی سنوورەکانی تورکیادا بژین.جێگەی باسە هەیئەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پەیامی پیرۆزبایی خۆیان پێش کەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە کرد و لە پەراوێزی رێورەسمەکەش چاویان بە ژمارەیێکی بەرچاو لە کەسایەتیە سیاسیەکانی کوردستانی ترکیا کەوت و ئاڵوگۆری بیرورایان کرد. 

9 ساڵ و 7 مانگ و 29 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن