__ دوو زیندانیی سیاسیی کورد زیاتر لە ٢ دەیەیە لە مافی مەرەخەسی بێبەرین__ لاوانی کورد گەورەترین زنجیرە چیای ئیلامیان خاوێن کردەوە+وێنە__ تاوتوێ کردنی پرسی نەتەوەکانی ئێران لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان__ KCK وشه به وشهی پهیامی نهورۆزی ئۆجهلان جێبهجێ دهکات __ بالوێزانی فەرانسە، بریتانیا و ئەمریکا: رژێمی ئاخوندی دەبیت بریارێکی سەخت بدات__ گواستنەوەی چەکە قۆرسەکانی عەرەبستان بۆ سنووری یەمەن
دوو زیندانیی سیاسیی کورد زیاتر لە ٢ دەیەیە لە مافی مەرەخەسی بێبەریندوو زیندانیی سیاسی کورد، کەزیاتر لە ٢ دەیەیە لە زیندانەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران لەدەستبەسەریدان، لە مافی چوونە مەرەخەسی بێبەرین. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، عوسمان مستەفاپوور، زیندانیی سیایسی کوردی خەڵکی پیرانشار، کە ماوەی ٢٣ ساڵە لە زیندانەکانی رژێمی ئاخوندیدا راگیراوە، سەرەڕای چەندین جار داواکاریی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ چوونە مەرەخەسی، لەو مافە بێبەرییە. یەکێک لە نزیکانی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە راگەیاندØ› بەهۆی نەبوونی پارێزەر بە دروستی لە دۆخی پەروەندەکەی ئاگاداریمان نییە. ناوبراو وێرای رەت کردنەوەی هەواڵی ونبوونی پەورەندەکەی لە دادگوستەریدا، رایگەیاندØ› نیگەرانیی ئێمە بۆ زیادکردنی ١٠ سال زیندانی بە حوکمەکەیەتی، کە هەتا ئیستاش هۆکاری زیادکردنی ئەو حوکمە نازانین. عوسمان مستەفاپوور، بە پێشینەترین زیندانیی سیاسیی کورد، ساڵی ١٣٧٥ دەستبەسەر کراو هەنووکە زیاتر لە ٢٣ ساڵە لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە دەستبەسەریدایە و لە ئێستادا لە زیندانی ناوەندیی ورمێدایە. هاوکات محەمەد نەزەری، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سایین قەڵا، کە زیاتر لە ٢١ ساڵە لە دەستبەسەریدایە، ئیتلاعاتی مەهاباد رێگری لە ئازادبوونی ناوبراو دەکات. لەماوەی رابردوودا، دادگەی مەهاباد بڕیاری ئازادکرانی ناوبراوی دابوو، بەڵام ئیتلاعاتی مەهاباد رێگریی لەو بڕیارەی دەزگای دادوەریی مەهاباد کرد. بە گوتەی محەمەد نەزەری، ساڵی ٩١ لەسەر بڕیاری دادستانیی گشتیی وڵات پەروەندەکەم خرایەوە بەر پێداچوونەوەو پاش ماوەیەک، کە دادگا بریاری ئازادکردن و لێبوردنی بۆ من دەرکرد، بەڵام ئیتلاعات بەهۆی غەرەز و کینەوە لەگەڵ ئازادبوونی من دژایەتی کرد.لاوانی کورد گەورەترین زنجیرە چیای ئیلامیان خاوێن کردەوە+وێنەژمارەیەک لە لایەنگر و چالاکانی ژینگەپارێزیی کورد، گەورەترین زنجیرە چیای ئوستانی ئیلامیان لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران خاوێن کردەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لاوی کوردی خەڵکی دەڕەشار لە ئوستانی ئیلام لە چالاکییەکی بەکۆمەڵ و خۆڕسکدا، ٢٠ ٠ کیسە زبڵی بەجێماویان لە چیای کەبیر کێو کۆکردەوە. چالاکانی ژینگتەپارێزی، ئامانجی خۆیان لەو چالاکییە بەکۆمەڵە بۆ جێگیر کردنی فەرهەنگی ژینگەپارێزی و پەرە پێدانی دروشمی خۆشەویستی بۆ ژینگە" گەڕاندۆتەوە. ئەو چالاکانە رایانگەیاندووە: لە راستای خاوێن راگرتنی ژینگەدا، پاش سێزدە بەدەریش چالاکییەکی لەو شێوەیە رێک دەخەن. کەبیر کێو کە ١٥٠ کیلۆمیتر درێژایی هەیە، بە گرینگترین و گەورەترین ناوچەی پارێزراوی ئوستانی ئیلام ئەژمار دەکرێت، کە ١٦٦٥ هێکتار رووبەری دارستان و لەوەڕگەی هەیە. لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان، بەدیان شێوە خشەویستی و ئۆگریی خۆیان بۆ ژینگە و سروشتی کوردستان نیشان داوەو چالاکیی هاووڵاتییان لە واز هێنانی بەکۆمەڵی راوچیان لە راوکردن، شکاندنی چەکی راو، ئازادکردنی باڵندە کێوییەکانی وەکوو کەو و هەڵۆ، خاوین کردنەوەی ژینگە و چاندنی نەمام و تۆوی دار بەروودا بینیوەتەوە.تاوتوێ کردنی پرسی نەتەوەکانی ئێران لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکانکونفرانسی ساڵانهی کۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان لهنهتهوهیهکگرتووهکان، بهبهشداریی ئهحمهد شههید و شیرین عیبادی و نوێنهرایهتیی وڵاتانی کانهدا و بریتانیا و زیاتر لە سەد کەس لە پسپۆڕانی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی و ناوچەیی، لهسهر پرسی نهتهوهکانی ئێران بەرێوەچوو. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی رەشەمەی ٩٣ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێڤ، لە بنکەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، کونفرانسێکی لە سەر پرسی نهتهوهکانی ئێران رێکخست. لە کۆنفرانسەکەدا ئەحمەد شەهید، شیرین عیبادی، رافایل هۆزان لە "بزووتنەوەی نێونەتەوەیی دژی ئێعدام"، پڕۆفیسۆر عەباس وەلی مامۆستای زانکۆ لە ئیستانبووڵ، مونیرە سلێمانی (شیرانی) لە "حیزبی مەردوومی بڵووچستان"، تەیموور ئەلیاسی بەرپرسی پێوەندی نێونەتەوەیی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ قسەیان کرد. لەو کۆبوونەوەیەدا ئەحمەد شەهید وێڕای باس کردن لە زیادبوونی رادەی ئێعدامەکان لە دەورەی رۆحانی، ئاماژەی بەو ئاستەنگ و بەربەستانەش کرد کە حکوومەتی ئێران لەسەر رێگەی کارەکانی دای دەنا و ناتوانێ دەستی بە زانیاری لە ناوخۆی ئێران رابگا. لە بەشێکی دیکەدا بەشدارانی کۆنفڕانسەکە گلەیی و تێبینییان لەسەر راپۆرتەکەی ئەحمەد شەهید هەبوو، کە زۆربەیان لەو باوەڕەدا بوون کە کەموکۆڕی بە راپۆرتەکەی ئەحمەد شەهیدەوە دیار بوو. دواتر دوکتور شیرین عیبادی باسی رادەی ئێعدامی سیاسیی کوردەکان و پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا کردووە. هەروەها ئاماژەی بە مافی کەمینە مەزهەبی و ئایینییەکان کردووە کە چەندین ساڵە کورد و سونییەکان داوای دروست کردنی مزگەوتێک لە تاران دەکەن هێشتا ئیجازەیان پێ نەداون و لەگەڵ بەهاییەکان مودارای نەکردووە بەڵکوو سووکایەتییان پێ دەکا و سەرکوتیان دەکا. عیبادی ئاماژەی بەوەداوە کە لە حکوومەتی ئیسلامیدا هەموو ئورگانەکان لە سەرەوەی قانوونن و لە بەرانبەر کەسدا وەڵامدەر نین. لە کۆتاییشدا مونیرە سلێمانی (شیرانی) نوێنەری بەلووچێستان باسی هەڵاواردنەکانی کۆماری ئیسلامی لەو ناوچەیە، زیندانیانی سیاسی، دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، نەبوونی ئاو و بە هەژاری هێشتنەوەی خەڵکی ناوچەکە کرد. KCK وشه به وشهی پهیامی نهورۆزی ئۆجهلان جێبهجێ دهکات بهسێ هۆزات ڕایگهیاند: کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) ڕازییه به وشه به وشهی پهیامه نهورۆزییهکهی عهبدوڵڵا ئۆجهلان و جێبهجێ دهکات. بهپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بهسێ هۆزات، هاوسهرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان به ئاماژه به پهیامی نهورۆزیی عهبدوڵڵا ئۆجهلان وتی: KCK وشه به وشهی پهیامهکهی ئۆجهلانی قبووڵه و جێبهجێ دهکات. ههروهها بۆڵنت ئارینچ، جێگری سهرۆک وهزیرانی تورکیا دهبێ پابهند بێت به لێدوانهکانی خۆی و ئهم لێدوانانه له وتهوه بکاته کردهوه. هاوسهرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان زیادیشی کرد: کۆما جڤاکێن کوردستان پاش پهیامی عهبدوڵڵا ئۆجهلان ڕێبهری پهکهکه، ههوڵهکانی خۆی بۆ پێکهێنانی کۆنگرهی نهتهوهیی کورد و ئازادی عهبدوڵڵا ئۆجهلان چڕ کردۆتهوه و سهبارهت بهم بابهته لهگهڵ لهیلا زانا و سری سورهیا ئۆندهر له ئهندامانی وهفدی ئیمرالی له ڕهوتی دانوستانی ئاشتی، دیدار و چاوپێکهوتن ئهنجام دهدات. بالوێزانی فەرانسە، بریتانیا و ئەمریکا: رژێمی ئاخوندی دەبیت بریارێکی سەخت بداتفرانسوا دلاترە نوینەری فەرانسە لە سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان وریایی دا کە لە وتووێژە ناوکەییەکان لەگەڵ رژێمی ئاخوندی پێشکەوتنەکان وەک پێویست نەبوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، نوێنەری فەرانسە لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی، رژێمی ئاخوندی بۆ رازی بوونی کۆمەڵگای جیهانی، دەبێت دەست بداتە هەڵبژاردنی بژاردەێکی سەخت. بە پێی ئەم راپۆرتە، یەکێک لە کێشە چارەسەر نەکراوەکان ئەوەیە کە رژێمی ئاخوندی دەیەوێت لە رەوەند لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی سانترفیوژە پێشکەوتووەکان هیچ بەربەستێک نەبێت. سانترفیوژگەلێکە دەتوانن لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکەیی دەوریان هەبێت. جێگەی باسە کە هاوکات لەگەڵ وتەکانی نوێنەری فەرانسە، پیتر ویلسۆن نێنەری بریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی دەبێت لە خۆی نەرمی زیاتر بنوێنێت و بژاردەێکی سەخت هەڵبژێرێت تاکوو لە رێکەوتن نزیک ببینەوە. دەیوید پرسمن، جێگری نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکانیش وتی، هێشتا مەوداێکی فراوان و بژاردەگەلێکی گرنگ ماون.گواستنەوەی چەکە قۆرسەکانی عەرەبستان بۆ سنووری یەمەنعەرەبستانی سعوودی چەکە قۆرسەکانی خۆی بۆ سنووری یەمەن گواستەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەرپرسانی فەرمی ئەمریا رایانگەیاندووە کە، عەرەبستانی سعوودی سەرقاڵی گواستنەوە و جێگیرکردنی تۆپخانەیە لە سنووری یەمەن. بە پێی ئەم راپۆرتە، دوو سەرچاوەی ئاگاداری ئەمریکایی رایانگەیاندووە کە گواستنەوەی ئەم تۆپخانەیە بۆ سنووری یەمەن هەم مەبەستی هێرشکردنی لە پشتە و هەمیش مەبەستی بەرگری. جێگەی باسە کە ئەو سەرچاوە ئەمریکاییانە باسیان لەوە کردووە کە بەشێکی زۆری چەک و چۆ٠Žلی قۆرسی عەرەبستان لە سنووری یەمەن جێگیر کراوە.
9 ساڵ و 7 مانگ و 26 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 22 خولهک لهمهوپێش