__ تەقینەوەی مین لە سەلاسی باوەجانی ٤ منداڵى کردە قوربانی__ هێرشی عەرەبستان بۆ سەر حۆسیەکانی یەمەن دەستی پێکرد__ هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە ماردین __ ناردنی 4 کەشتی شەرکەری میسری بۆ کەنداوی عەەن__ سەرلێشێواوی رژێمی ئاخوندی لە هێرش بۆ سەر چەکدارانی حۆسی__ لە 15 مانگی رابردوو زیاتر لە 1000 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون__ وتووێژە ناوکەییەکان ئەمرۆ لە لۆزانی سوئیس دەستی پێکرد
تەقینەوەی مین لە سەلاسی باوەجانی ٤ منداڵى کردە قوربانیلە یەکەم رۆژەکانی نەورۆزدا ٤ هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی سەلاسی باوەجانی، کە یەکێکیان منداڵیش بووە، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و ئێراق، بوونە قوربانی. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لە کاتێکدا چەند رۆژێک بەسەر رووداوی تەقینەوەی گوللـە خومپارەی نەتەقیوی شەری ٨ ساڵە بەرووی ٥ قوتابیی کورد لە مێهراندا تێدەپەڕی، سەرلە ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٤ی خاکەلێوە، سێ مێرمنداڵ و منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵەی کورد، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا لە گوندی گاڕێ (بەرکوڕ)ی سەربە تازاوای سەلاسی باوەجانی، بریندار بوون. دەگوترێ ئەو ٤ کەسە ئەندامی بنەماڵەیەک بوون و لە کاتێکدا لە تەنیشت گوندەکەی خۆیان ئاگرێکیان کرۆتەوە، مین لەژێر ئاگرەکەدا تەقیوەتەوەو بەو هۆیەوە هەر چوار کەسەکە بریندار بوونە. ئەو ٤ هاووڵاتییە، پاش رووداوەکە دەستبەجێ لەلایەن دانیشتوانی گوندەکەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی جوانرۆ و پاش چارەسەرێکی سەرەتایی، رەوانەی نەخۆشخانەیەکی کرماشان کراون. هەتا ئێستا شوناسی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی گوندی بەرکوڕی سەربە تازاوای باوەجانی، کە هەنووکە لە نەخۆشخانەی کرماشان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان، روون نەبۆتەوە.هێرشی عەرەبستان بۆ سەر حۆسیەکانی یەمەن دەستی پێکردعادل بن ئەحمەد جبیر، باڵوێزی عەرەبستان لە ئەمریکا لە شەوی چوارشەممە 5ی خاکەلێوە رایگەیاند، عەرەبستان بۆ بەرەوروو بوونەوە لەگەڵ چەکدارانی شێعەی یەمەن هێرشی نیزامی دەکاتە سەریان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، عەرەبستان رایگەیاند، هێزەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ هاوپەیمانانی ناوچەیی بە مەبەستی پشتیوانی لە دەوڵەتی یاسایی یەمەن هێرشی کردووەتە سەر بارەگاکانی چەکدارانی حۆسی. بە پێی ئەم راپۆرتە، لەو هاوپەیمانییەدا 10 وڵاتی سوننی ناوچەکە وەک ئیمارات، بەحرەین، قەتەر و کووەیت لەو هێرشەدا بەشدارن. جێگەی باسە کە هێرشی عەرەبستان و هاوپەیمانانی کاتژمێر 2ی سەرلە بەیانی رۆژی پێنجشەممە 6ی خاکەلێوە بۆ سەر بارەگاکانی گرووپی شێعەی حۆسی دەستی پێکردووە.هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە ماردین سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیدا بنکەکانی پەکەکە لە پارێزگای ماردینی کردە ئامانج. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ئۆپرسیۆنێکی سەربازی لە ناوچەی" مازی داغی" پارێزگای ماردین بە دۆزینەوەی بنکە،حەشارگە و هومارەکانی پەکەکە هێرشێکی خەستیان رێکخستووە.ئەم هێرشە لەلایەن فەرمانداریی پارێزگای ماردین،پشتڕاست کراوەتەوە و ڕاگەیێندراوە کە بە 5 تیمی تایبەتی سوپا ئەنجام دراوە. دوای ئەم ئۆپراسیۆنە گواستنەوەی هێزە سەربازییەکان و زریپۆشی"کریپی"بۆ ناوچەی ئامەد دەستیپێکردووە. پاش ئەم ئۆپراسیۆنە لە نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی باڵی سەربازی پەکەکە لە کاتژمێر 13:25 خولەک بە کاتی تورکیا لە ناوچەی "داغلیجا" سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ شەڕ هاتە ئاراوە. ئاژانسەکانی هەواڵی تورکیا لە ئەگەری بوونی کوژراو و بریندار لە هێزی دوولایەن هەواڵیان داوە. تا ئێستا پەکەکە لەمبارەوە هەڵوێستی فەرمی نەبووە.ناردنی 4 کەشتی شەرکەری میسری بۆ کەنداوی عەەنمیسر چوار کەشتی شەرکەری خۆی لە کەنداوی عەدەن جێگیر کرووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، چوار کەشتی شەرکەری میسر لە کەناڵی سۆئزیان تێپەراندووە تاکوو لە کەنداوی عەدەن پارێزگاری بکەن. بە پێی ئەم راپۆرتە، دەوڵەتی میسر رایگەیاندووە کە، هێزە دەریایی، ئاسمانی و زەوینیەکانی خۆی بۆ هێرش کردنە سەر چەکدارانی حۆسی لە یەمەن بە کار دێنێت. جێگەی باسە کە کاتژمێر 2ی شەوی رابردوو عەرەبستان و 10 ولاتی هاوپەیمانی سوونە مەزهەبی هێرشێکی بەربڵاویان کردووەتە سەر حۆسیەکانی یەمەن.سەرلێشێواوی رژێمی ئاخوندی لە هێرش بۆ سەر چەکدارانی حۆسیرژێمی ئاخوندی کە خۆی هۆکاری سەرەکی شەر و ئاژاوە نانەوە لە یەمەنە لە مەر هێرشی بەربڵاوی ئاسمانی هاوپەیمانانی عەرەب بۆ سەر مۆڵگەکانی چەکدارە حۆسیەکان لە یەمەن بە سەرلێشێواوی دژکردەوەی هەبوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەزارەتی دەرەوەی رێمی ئاخوندی لە بەیاننامەێکدا رایگەیاند، کردەوەی نیزامی دژبە چەکدارانی یەمەن کە دەرگیری کێەی ناوخۆیی و بەربەرەکانێ لەگەڵ تیرۆریسمە دەبێتە هۆی ئالۆزتر بوونی بارودۆخی ناوخۆیی یەمەن و دەرفەتەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگای ئاشتی ئامێزەوە لە دەست دەدات. بە پێی ئەم راپۆرتە، مەرزیە ئەفخەم وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رژێمی ئاخوندی لە رێکەوتنی نەتەوەیی لە نێوان ئەحزابی یەمەن قسەی کرد و خوازیاری کۆتایی هێنان بەو هێرشانە بوو. هەروەها جەواد زەریف خوازیاری راگرتنی بە پەلەی هێرشەکان بۆ سەر چەکدارانی حۆسی بوو.لە 15 مانگی رابردوو زیاتر لە 1000 کەس لە ئێران لە سێدارە دراونئەحمەد شەهید راپۆرتنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەلیت 753 کەس لە ساڵی میلادی رابردوو لە ئێران لە سێدارە دراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەحمەد شەهید لە راپۆرتەکەی خۆی بۆ شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنیڤی سوئیس رایگەیاندووە کە، لە 10 حەفتەی یەکەمی ئەم ساڵدا 252 کەس لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە سێدارە دراون هەروەها لانیکەم 13 زیندانی خوار تەمەن 18 ساڵ لە ساڵی 2014 لە سێدارە دراون. بە پێی ئەم راپۆرتە ئەحمەد شەهید رایگەیاندووە کە، زۆربەی ئێعدامەکان بە پێچەانەی ئستانداردە نێونەتەوەیەکان بووە و قۆربانیان سزاواری حوکمی ئێعدام نەبوون.وتووێژە ناوکەییەکان ئەمرۆ لە لۆزانی سوئیس دەستی پێکردهەیئەتەکانی رژێمی ئاخوندی و ئەمریکا سەر لە بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 6ی خاکەلێوە خۆلێکیتر لە وتووێژە ناوکەییەکانیان دەست پێکرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، جان کێری و جەواد زەریف وەزیرانی دەرەوەی رژێمی ئاخوندی و ئەمریکا کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی ئەمرۆ لە لۆزانی سوئیس خۆلێکی نوێ لە دانوستانە ناوکەییەکانیان دەست پێکردەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، لەم خۆلە لە وتووێژەکان عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی سازمانی ئێنرژی ئەتۆمی رژێم و ئەرنێست مۆنیز وەزیری ئێنرژی ئەمریکا بەشدار دەبن. جێگەی باسە کە باراک ئۆباما لە سەرەتای ئەم وتووێژنە وتی، رێکەوتن کاتێک دێتە ئاراوە کە ئەمریکا دڵنیا بێت کە ئەم رێکەوتنە پێش دەگرێت بە دەستراگەیشتنی رژێمی ئاخوندی بە چەکی ناوکەیی.
9 ساڵ و 7 مانگ و 26 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 5 خولهک لهمهوپێش