خەبات میدیا: رۆژی پێنجشەممە 6ی خاکەلێوەی 1393ی هەتاوی، هەیئەتێکی پەیوەندییەکانی سلێمانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرشتی بەرێز رەحمان کةر٠Šمپور لە کۆنفەرانسی دامەزراندنی رێکخراوی دابڕان بەرەو رۆشنگەری هاوچەرخ، لە سلێمانی بەشدارییان کرد...
...کۆنفەرانسی دامەزراندنی رێکخراوی دابران بەرەو رۆشنگەری هاوچەرخ بە درۆشمی ئایین بۆ تاک و دیموکراسی بۆ هەمووان بە سەرپەرشتی ناوەندی رۆشنگەری چاودێرلە رۆژی پێنجشەممە 6ی خاکەلێوە دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و لە رۆژی هەینی 7ی خاکەلێوە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات. لەو کۆنفەرانسەدا 12 کەسایەتی، ئاکادمیست و توێژەر بابەتی خۆیان پێشکەش بە بەشداربووانی کۆنفەرانسەکە کرد.جێگای ئاماژەیە کە هەیئەتی پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات بەشداری کارا و چالاکانەیان لە دوو رۆژی کۆنفەرانسەکەدا هەبووە.
9 ساڵ و 7 مانگ و 25 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 52 خولهک لهمهوپێش