زیندانییەکی سیاسیی کورد، بۆ ماوەیەکی نادیار مانی لەخواردن گرتراگوێزرانی رۆژنامەنووسێکی دەستبەسەرکراوی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ
زیندانییەکی سیاسیی کورد، بۆ ماوەیەکی نادیار مانی لەخواردن گرتزیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی مەسجید سلێمان لە ئوستانی خووزستان، کە بە زیندانی درێژماوە حوکم دراوە، مانی لە خواردن گرت. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، چەنگیز قەدەم خێر زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی کامیاران بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بە هەڵسووکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی زیندان و رێگری کردنیان لەگەڵ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بۆ ماوەیەکی نادیار مانی لە خواردن گرتووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە راگەیاند: لەماوەی حەفتەی رابردوودا بنەماڵەی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەل کوڕەکەیان چووبوونە، زیندانی مەسجید سلێمان و بەرپرسانی ئەو زیندانە ئیزنی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەو زیندانییە سیاسییەدا پێنەداون. ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: چەنگیز قەدەمخێر لە نامەیەکی رەسمیدا بۆ بەرپرسانی زیندان، مانگرتنی خۆی لە خواردن راگەیاندووە. زیندانی مەسجید سلێمان لە ئوستانی ئەهوواز ٤٧٠ کیلۆمیتر لەگەڵ شاری کامیاران، زێدی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، مەودای هەیە. چەنگیز قەدەم خێر، مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٠ هاورێ لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکە بەناوەکانی فەردین فەرەجی، خوسرەو رەزایی و ئەیووب ئەسەدی، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکاندا" دەستبەسەر کران.راگوێزرانی رۆژنامەنووسێکی دەستبەسەرکراوی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێرۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی سەردەشت کە یەک مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانانی شاری مەهاباد دەستبەسەر کرابوو، بۆ ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی شاری ورمێگوازراوەتەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کاوان محەممەدپوور تەمەن ٢٨ ساڵ، سەرنووسەری دوو حەفتەنامەی کۆمەڵگەی کوردستان رێکەوتی ٦ی رەشەممەی ساڵی٩٣ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد و دەستبەسەرکرابوو و لەو کاتەوە هەتا ئێستا چارەنووسی دۆسیەکەی ناڕوونە. ئەو رۆژنامەنووسە کوردە لەماوەی دەستبەسەرییەکەیدا، لەپێوەندیەکی تەلەفوونیدا بە بنەماڵەکەی راگەیاندووە کە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێراگوێزراوە. بەوتەی کەسانی ئاگادار و چالاکانی مافی مرۆڤ، هێزە ئیتلاعاتییەکان دوای دەستبەسەرکردنی کاوان، دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی و کامپیۆتێری ناوبراودا گراووە. هەروەها ئەو خوێندەکارەی رشتەی کۆمەڵناسی لەزانکۆی پەیام نووری مەهاباد، هاوکاری رۆژنامەی " شەرق" و " ئیبتکار" و سەرنووسەری بەشی ئەدەبی گۆڤاری ٧ی تیر لە سەردەشت بووە.
9 ساڵ و 7 مانگ و 22 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 54 خولهک لهمهوپێش