پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کەماڵ ئەڵماسی جافبەشی پێنجەم:بیرکردنەوە و کۆکردنەوەی بیربە سەرەنج دان بە رەوتی میکانیزمی زەین بە هێزترین ئامرازی زەین بیرکردنەوەیە.  بیرکردنەوە زەین زیندوو رادەگرێ‌ و زەین بە بێ بیرکردنەوە دەبێتە زوونگاوێک کە نەخۆشی دەروونی وەک خەمۆکی و کێشەی رەوانی و لە کۆتایش دا دواکەوتوویی زەینی لێدەکەوێتەوە . 

هەر لەبەر ئەوەش بیرکردنەوە خوڵقینەری ژیریی، تێگەیشتن و هەیت و بیرمانەوەیە کە لە بە گشتی شعور و هەڵس و کەوت و ئەخلاقیاتی ئێمە دروست دەکات و لە کۆتایش دا کەسایەتی ئێمە لە جۆری بیرکردنەوەمان دروست دەبێ و لە ئێستا دا هەر جۆرە کەسایەتیەکەمان هەیە بەستراوەتەوە بە جۆری بیرکردنەوەمان سەبارەت بە خۆمان و کۆمەڵگا و دەوربەرمان. کاریگەری بیرکردنەوە لە ژیانی هەر کەسێک دا حەیاتیە.  چوونکە بیرکردنەوە دەبێتە هۆی ئەوەی لە بریار و دژکردەوەکان لە راست رووداوەکانی ژیانمان، شیاوترینیان هەڵبژێرین.  کۆکردنەوەی بیر و لێکدانەوەی بریارەکان لە جۆری خووەکانی رابردوو لە رێگەی بیرکردنەوە شی دەکرێتەوە و هەتا ئەو کاتەی ئێمە کۆکردنەوەی بیرمان لە رەوتی بیرکردنەوە زیاتر بێ  سەرکەوتووتر لە رابردوو دەبین. ئێمە بیردەکەینەوە و ئەگەر ئەو بیرکردنەوەیە بتوانین کۆبکەینەوە ئاکامی زۆر باشترمان دەست دەکەوێ‌.  بیرکردنەوە دابەش دەبێ بەسەر چەند جۆر: 1ـ بیرکردنەوەی رۆتینی2ـ بیرکردنەوەی هەستەوەر3ـ بیرکردنەوەی مەنتقی1: بیرکردنەوەی رۆتینی جۆرێک بیرکردنەوەی سیستماتیکە کە لە ژێر دەسەڵاتی ئێمە نییە و چوونکە زەین عادەت و خووی پێگرتووە  و هۆکارەکەشی رووداو و بیرەوەرییەکانی رابردوویە بە هەمان شێوەش بیر دروست دەکات و ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە هێزێکی زۆر کەمی هەیە لەبەر ئەوەی کە ناتوانێ‌ زیاتر لەوەی رابردوو کە ئەزموونی کردووە تێبگات. 2: بیرکردنەوەی هەستەوەر) ئەو جۆرە لە بیرکردنەوەیە بە پێی جۆرە هەستەکانی ئێمە بیچم دەگرێ‌  زۆرترین بریارەکانمان لەسەر بناغەی  ئەو هەستانەیە کە لە کاتی رووداوەکانی ژیان و بریارە گرینگەکان دەیدەین و زۆرجار ئەو جۆرە بریارانە زیانیمان پێ دەگەێنن و دەبنە هۆری پێکهاتنی کێشە لە ژیانمان. 3: بیرکردنەوەی مەنتقی) بیرکردنەوەی مەنتقی جۆرێک بیر و بناغەی بریاروەرگرتنە کە ئەگەر بتوانین بە هێزتری بکەین ئاکامی زۆر سەرکەوتووانەمان لە ژیاندا دەست دەکەوێ‌.  بەو هۆیەی که ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە لەسەرووی بیرکردنەوەی هەستەوەر و رۆتینیە و بە دوای رێگەی نوێی سەرکەوتن دا دەگەرێ‌.  لە بیرکردنەوەی مەنتقی بەڵگەهێنانەوە زۆر گرینگە.  بۆ نمونەبۆ چی من ژیانم باشتر نابێ؟ کێشەی من لە کوی٠Žوە سەرچاوە دەگرێ‌؟ خەڵک دەتوانن و بۆ چی من ناتوانم؟ رەوتی بیرکردنەوەی مەنتقی بەمجۆرەیە کە سەرەتا رێگەچارەکان لە ناخی خۆی دەپرسێ و ناکەوێتە ژێر کاریگەری بیرکردنەوەی رۆتینی و هەستەوە. بیرکردنەوەی مەنتقی زەین ناچار بە جم و جووڵ و رێگەیێکی نوێ بۆ سەرکەوتن لە ژیاندا دەکات و ئێمە بەرەو ئاڵوگۆری باشتر رێنوێنی دەکات و دەتوانێ‌ زەین تا رادەیێکی شیاو کۆنترۆڵ بکات.  هەر بۆیە کۆکردنەوەی بیر و بیرکردنەوە بۆ رێگەچارەی بەرنامەکان و کێشەکان ژیان دەبێ بە ئیرادە و بریارێکی نوێ لە ژیاندا بەرێوە بچێ. ئێمە دەتوانین  لە ئەزموونەکانی رابردوو کەڵک وەربگرین بۆ وێنە لە کام بەشی ژیان سەرکەوتوو بوو٠Šن و ئەو بەشە لەرێگەی بیرکردنەوەی مەنتقی تاوتوێ‌ بکەین و بە هێزتری بکەین و لە هەل و مەرجی ئێستامان  پەیرەوی لێ بکەین. ئەو بناغەی بایەتەکەیە بەڵام دەبێ لە بریاری هەستەوەر دووری بکەین و مەنتق و بەڵگەهێنانەوە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی نوێ پەیرەوی لێ بکرێ‌ و بە پێی ئەوان بەرنامە رێژی بکەین.  بۆ کۆکردنەوەی بیر و بردنەوەسەروەی هێزی بیرکردنەوە لە سێ رێگە کەڵک وەردەگرین.1: راوێژ لەگەڵ کەسانی پسپۆر و خاوەن ئەزمون سەبارەت بە بابەت و کێشەکانی ژیان و داوای رێنوێنیان لێدەکەین. 2: خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە3: هەموو شەوێک بۆ یەک سەعات خۆمان هێوەر بکەینەوە و لە شوێنێکی چۆل و بێدەنگ بە تەنیا بین و لەسەر ئامانج و مەبەستەکان و کێشەکانمان بیرمان کۆبکەینەوە. 

9 ساڵ و 7 مانگ و 21 ڕۆژ و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن